دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، یه‌كگرتوو به‌ره و كوێ.. |
Ibrahim Melazade
دوا به دوای ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه زۆرێك له شار و شارۆچكه‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان و هی تریشی گرته‌وه، پێویست ده‌كا وه‌ستانێك له‌سه‌ر داهاتووی ڕه‌وشی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی بكه‌ین. ده‌رچوونی یه‌كگرتوو له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به ڕای زۆرێك له ڕۆشنبیران هه‌ڵه‌یه‌ی ستراتیژی بوو، یه‌كگرتوو به‌و هه‌نگاوه‌ی خۆی خسته پانتاییه‌ك كه حه‌سوودی پێنه‌برێت. ته‌نانه‌ت چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كگرتووم دواندوون و هه‌موویان ئه‌و هه‌نگاوه‌ی یه‌كگرتوویان به هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی دایه قه‌ڵه‌م، ئه‌گه‌ر دواتر توانرا ڕووداوه‌كان سنووردار بكرێن و كێشه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه. ده‌ره‌نجامیش به قازانجی ئه‌وان شكایه‌وه. ئه‌وه‌ی ئاشكراشه سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو ئه‌و هه‌نگاوه‌ی خۆیان به هه‌نگاوێكی دیموكراسی ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م و به چاكیان زانیوه گۆمی مه‌نگی دیموكراسی له كوردستان بشه‌قێنن، له ڕاستیشدا ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه له كوردستان به تایبه‌تی و جیهانی سێیه‌م به گشتی نه‌بوایه هیچ ده‌ره‌نجامێكی ترسناكی ئه‌وتۆی لێنه‌ده‌كه‌وته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه گرفتی خۆیانه و ده‌ره‌نجامه‌كانیشی به‌سوود بن یا خراپ بۆخۆیان لێی به‌رپرسیارن. به‌ڵام خۆ یه‌كگرتوو وه‌كوو هه‌ر پارتێكی تری گۆڕه‌پانی كوردستان حاڵه‌تێكی دابڕ و جیاواز نیه له تێكڕای پڕۆسه‌ی سیاسی له‌و وڵاته، بۆیه به ڕاستی ده‌زانم به هێمنی باس له‌و پڕۆسه‌یه بكه‌م و بزانین كاروانی یه‌كگرتوو به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و ئیسلامیه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ره و كوێ ده‌ڕوا. هه‌ڵبه‌ت پڕۆسه‌ی دیموكراسی وه‌كو هه‌وا وایه و هه‌موو چین و توێژه‌كانی دانیشتوان بۆیان هه‌یه سوود له‌و پڕۆسه‌یه ببینن و كه‌سی لێبێبه‌ش نه‌كرێ. ڕڕوداوه‌كانیش هه‌موومانی قه‌ڵس كرد، چونكه پاشه‌كشێیه‌كی ئاشكرا بوو له پڕۆسه‌ی دیموكراسی و ئازادی هه‌ڵسوكه‌وتی چین و توێژه‌كانی وڵات. به‌ڵام ئایا ڕووداوه‌كان وه‌كو یه‌كگرتوو بڵاوی كرده‌وه حاڵه‌تێكی دروستكراوه و ڕێكخستنه جه‌ماوه‌ریه‌كانی لایه‌نێك له پشته‌وه‌یانه یا ئه‌وه نه‌ستی (لاشعور) زۆرینه‌ی دانیشتوانه دێته قسه كردن و به ڕه‌فتارێكی نایاسایی ته‌عبیر له‌و نه‌سته‌یان ده‌كه‌ن. هه‌ڵبه‌ت پێكهاته‌ی عه‌قلیه‌تی مرۆڤی ئێمه زۆر جیاوازه له پێكهاته‌ی عه‌قلیه‌تی خه‌ڵكی تر له شوێنی تر به‌تایبه‌تیش له ڕۆژئاوا، ئه‌و پێكهاته‌یه‌ش له هه‌مان ساتوكاتدا ده‌ره‌نجام و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌یه كه تیاییدا گه‌شه‌ی كردووه و پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ش كه كارای به‌رده‌وامیان هه‌یه له‌سه‌ر درێژبوونه‌ی ئه‌و شێوه بیركردنه‌وه و به‌رده‌وامبوونی ئه‌و پێكهاته‌ش. بۆیه زۆر ئاساییه ئه‌گه‌ر بڵێین شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌وره‌ترین سیاسیه‌وه تا بچوكترینی، له‌وپه‌ڕی چه‌په‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی ڕاستی، له توندترین عیلمانیه‌وه تا توندترین ئیسلامی و له خوێنده‌وارترین تاكه‌وه تا نه‌خوێنده‌وارترینی، له‌ژێر كاریگه‌ریه‌كی هاوشێوه و هاوجووردان. كه‌م وایه ئایدیولۆژیا بتوانێ كارای ڕاسته‌وخۆی بخاته سه‌ر گۆڕینی سه‌دله‌سه‌دی هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاره‌كانی مرۆڤی یه‌ك وڵات. ئایا ده‌كرێ باوه‌ڕ به‌وه بێنین كه یه‌كێك له حیزبه‌كان چونكه هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕێكی تایبه‌ته یا له بیروباوه‌ری ئه‌وانی تر جیاوازه، بۆ وڵات باشتر بێ و ئه‌وی دی خراپتر؟ یا گه‌مه‌ی سیاسی په‌یوه‌ندی به بیروباوه‌ڕه‌وه نیه مه‌گه‌ر بكرێته چارشێوێك بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی كه هه‌ر حیزبێك بیه‌وێ پێی بگات. كه‌واته ده‌توانین بڵێین یه‌كگرتوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕێكی ئیسلامیه، پێكهاته‌ی عه‌قل و بیركردنه‌وه‌یان جیاوازه له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی تر؟ به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم نه‌خێر. چۆن پاساوی هیچ حیزبێك به‌ڕاست نازانم ئه‌گه‌ر بڵێن فڵان حیزبه له‌گه‌رمه‌ی قوربانیدان و كیمیابارن و ئه‌نفالكردندا له كوێبوون، بۆ نه‌هاتنه مه‌یدان؟ چۆن ئه‌و پاساوه به ڕاست نازانم بۆ لێدانیان و پێشێلكردنی گه‌مه‌ی دیموكراسی، ئاواش ئه‌و پاساوه به‌ڕاست نازانم كه یه‌كگرتوو یا هه‌ر حیزبێكی تر بڵێ ئێمه ده‌ستمان به‌خوێنی هاوڵاتیانی خۆمان نه‌بووه، له شه‌ڕی ناوخۆدا به‌شداریمان نه‌كردووه. هۆیه‌كه‌ش زۆر ئاسانه. چۆن هیچ كه‌سێك ناتوانێ یاخه‌ی سه‌رانی پارتی دیموكراتی كوردستان بگرێ و بڵێ بۆ له‌شه‌ری شێخ مه‌حمود به‌شداریتان نه‌كردووه، ئاواش ناتوانێ یاخه‌ی یه‌كگرتوو وه‌كو حیزبێك بگرێ و پێی بڵێ بۆ له شۆڕشی ئه‌یلوول به‌شداریتان نه‌كردووه. وه‌ڵامه‌كه‌شی به‌كورتی چونكه له‌و زه‌مه‌نه‌دا ئاماده‌یی نه‌بووه. چۆن ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتیش گووناهی به‌شدارنه‌بوون له شه‌ڕی شێخ مه‌حمود هه‌ڵناگرن ئاواش ئه‌ندامانی یه‌كگرتوو بن یا هه‌ر حیزبێكی تر ئه‌و گووناحه هه‌ڵناگرن. ئه‌ی كه‌واته بۆ یه‌كگرتوو به‌شداری له شه‌ڕی ناوخۆدا ناكات؟ له‌كاتێكدا ئه‌و شه‌ڕه سه‌روبنی ئه‌و وڵاته‌ی گرتبووه‌وه؟ ئایا له‌به‌ر ئه‌وه بوو چونكه باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو، یان ده‌رفه‌تی دروستبوون و هۆكاره‌كان ڕێگرده‌بن له‌به‌ر ده‌م به‌شداریه‌كی ئاوا؟ ئایا ئیسلام وه‌كو بیر‌و باوه‌ڕ ڕێگر بوو له‌به‌ر ده‌م هه‌ر به‌شداریكردنێكی پێشبینی كرا‌و یان هۆكاری تر هه‌بوون؟ ده‌توانم بڵێم، به‌شداری نه‌كردنی یه‌كگرتوو له‌شه‌ڕی ناوخۆدا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ئیسلامبوون و نائیسلامبوونه‌وه نیه، خۆ لایه‌نی تر هه‌بوون ئیسلامی بوون و زۆریشیان لێكوژران و زۆریشیان خه‌ڵك كوشت. هه‌روه‌كو لایه‌نیش هه‌بوون به‌شداریان له‌و شه‌ڕه كاولكاره‌دا نه‌كردوو دوور و نزیكیش په‌یوه‌ندیان به ئیسلامه‌تیه‌وه نیه نه‌وه‌كو به‌رنامه‌ی حیزب و نه‌وه‌كو هه‌ڵگری فیكر و بیركردنه‌وه‌ش و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له ڕه‌فتاری ڕۆژانه‌یاندا، باشترین نمونه‌ش حیزبی شیوعی كوردستانه. كه‌واته ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو ئه‌و منه‌ته به‌سه‌ر خه‌ڵكی كورده‌وه بكات چونكه ئیسلامین، پێم وایه ئه‌م منه‌تباریه زۆر دووره له ڕاستی. خۆ مێژووی ئیسلامیش پڕیه‌تی له شه‌ڕی ناوخۆ و موسڵمانه زۆر نزیكه‌كانیش له‌سه‌رده‌می تازه‌ی هاتنی ئیسلامیش ده‌ستیان برد بۆ خوێنی یه‌كتر. ئه‌گه‌ر چی پێم وانیه به‌شداری كردنی ڕاسته‌و‌خۆ جیاوازیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بێ له‌گه‌ڵ به‌شداریكردنێكی ناڕاسته‌و‌خۆ، یا به‌شداریكردنی به چه‌ك له‌گه‌ڵ به‌شداری به پاره‌و پول. بۆیه هه‌موو ئه‌و به تاوانزانینه‌ی هه‌موو لایه‌كان له به‌شداریكردن و به‌شداری نه‌كردندا، یان منه‌تكردن به به‌شداركردن و نه‌كردندا، له هه‌ردو حاڵه‌ته‌كان ده‌چێته قالبی پڕوپاگنده‌ی حیزبی و نه مێژوو نه هیچ بیروباوه‌ڕێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شداریكردن و نه‌كردندا هه‌یه، چوونكه پێكهاته‌ی عه‌قلیه‌ت و شێوازی بیركردنه‌وه پڕۆسه‌یه‌كه زۆر زووتر گوڵنگی خۆی له ڕوحی مرۆڤ داده‌كوتێ، شێوازی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگا ئه‌و ڕۆڵه ده‌بینێ، ئاستی هوشیاری و دوور و نزیكی خێزان له‌و كۆمه‌ڵگایه ئه‌و ڕۆڵه ده‌بینێ. بۆ كه ئه‌میری كۆمه‌ڵ عه‌لی باپیر له په‌رله‌مان یا له هه‌ر كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بۆ وه‌ستان بۆ گیانی شه‌هیدان هه‌ڵناستێته‌وه، ئیسلامه وای پێده‌ڵێ؟ به‌بڕواو تێگه‌یشتنی من له مه‌ڕ ئه‌و نواندنه ده‌ڵێم نه‌خێر. ئیسلام ته‌نانه‌ت چارشێوێكه بۆ پێكهاته‌یه‌كی تر، بۆ هه‌ڵوێستێك ده‌كرێته هه‌وێن، بێی ئه‌و هه‌وێنه ئه‌و ڕه‌فتاره شه‌رعیه‌ت وه‌رناگرێ. ئه‌و به‌و هه‌ڵنه‌ستانه‌وه‌ی به سه‌ركرده‌كانی تر ده‌ڵێ، به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارن هه‌ر ئێوه نین كه بوونی خۆتان له ڕێی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌سه‌لمێنن، به‌ڵكو ئه‌وه منیش هه‌م و به شێوازی تر بوونی خۆم ده‌سه‌لمێنم. ئه‌م ڕه‌فتاره زیاتر ڕێگایێكه بۆ خۆسه‌لماندن و خۆ ناساندن و خۆبه‌ده‌رخستن، به تایبه‌تیش له‌و ساتانه‌ی كه زۆرترین خه‌ڵك ئاگاداری ئه‌و ڕه‌فتاره ده‌بێ، با ئه‌و ڕه‌فتاره‌ش زه‌ڕ به هه‌ندێ شتی تر بگه‌یه‌نێ، با هه‌ست و نه‌ستی كه‌س و كاری ده‌یان هه‌زار شه‌هیدیش بریندار بكا، ئه‌مه هیچی گرنگ نیه تا خۆ به‌ده‌رخستن و سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه پێكهاته‌ی ئه‌ویش هه‌ر به‌شێكه له‌و پێكهاته‌ی كه ئه‌وانیدیشی لێوه ده‌رچوون. ڕه‌فتاری یه‌كگرتووش به هه‌مان شێوه هێنده گرنگ نیه داخۆ لیستی هاوپه‌یمانی هی كێیه و ئامانجه‌كانی چین و چۆنن، گه‌نده‌ڵی هه‌یه یان نا، به قه‌د ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ چیتر له‌ناو ئه‌و گورزه حیزبانه ون نه‌بێت و ئه‌ویش خۆی بخاته ڕیزی ئه‌وانی دی له گه‌وره‌یی و له خۆدیارخستن و له ڕه‌فتاركردنیش، بۆیه ئه‌ویش بڕیار ده‌دا به‌و شێوه‌یه بڵێ هه‌م، پێویستم به كورسی ئێوه نیه، تازه منیش به شێوازی خۆم و به ویستی خۆم و به ڕه‌نجی خۆم داده‌به‌زم، جا با ئه‌و دابه‌زینه‌ش كۆك نه‌بێ له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان و با له زۆرێك له پرسه‌كان یه‌كنه‌گرنه‌وه. هه‌روه‌كو ئه‌وه ئیسلامیش نیه به‌وان ده‌ڵێ به‌شداری ئه‌و لیسته مه‌بن، به‌ڵكو چه‌ند ئیسلام به ئه‌میری كۆمه‌ڵ ده‌ڵێ هه‌ڵمه‌سته‌وه، هه‌ر هێنده‌ش به یه‌كگرتوو ده‌ڵێ له‌گه‌ڵ ئه‌و كورزه حیزبه دامه‌به‌زه. به‌ڵكو هه‌ردوكیان پێویستیان به خۆ ناساندن و خۆ چه‌سپاندن هه‌یه به‌ڵام به ده‌مامكی ئیسلام. ئه‌گینا ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئیداره‌ی له‌تبووی بن ده‌ستی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان گه‌نده‌ڵ بن، خۆ دوێنێش كه ئه‌وان به‌شداریان له‌و حكومه‌ته‌دا ده‌كرد هه‌ر گه‌نده‌ڵ بوون، بۆ دوێنێ ئه‌و به‌شداریه حه‌ڵاڵ بوو ئه‌مڕۆ حه‌رامه. بۆ هه‌ڵسانه‌وه بۆ گیانی شه‌هیدان گوناه تره له دیدی ئیسلامدا (ئه‌گه‌ر شتێكی وا هه‌بێ) له هاوپه‌یمانی به‌ستن له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبانه‌ی كه دوور و نزیك ئیسلام ناكه‌ن به به‌رنامه‌ی فیكر و ژیانی خۆیان؟ بۆیه ده‌توانم ئه‌وه بڵێم كه هه‌تا ئه‌گه‌ر ڕێكخستنی حیزبێكی سیاسیش له پشت ڕووداوه‌كانی بادینان بێ، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌توانم ئه‌وه‌ش بڵێم كه له نه‌ستی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌دا، ترسێك هه‌یه له نادیاری و نا ڕۆشنی به‌رنامه‌ی ئیسلامیه‌كانی كوردستان. با ئه‌و ترسه‌ش به كردارێكی ده‌ره‌كی دروست بووبێ، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا یه‌كگرتوو ئیسلامیه‌كانی تریش نه‌یانتوانیوه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ست و نه‌ستی هاوڵاتی ساده‌ی كورددا بكه‌ن، نه‌یانتوانیوه باس له داخوازیه‌كانی ڕۆژانه‌ی كورد بكه‌ن به به‌راورد له‌گه‌ڵ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌ركه دینیه‌كان و هه‌ندێ پرسی ته‌واو ڕواڵه‌تكار. ئه‌گه‌ر چاوێكیش به ڕاگه‌یاندنی ئیسلامیه‌كاندا بخشێنین ده‌بینین هه‌ر جاره‌و چه‌ند بابه‌ت شوێنی خۆیان ده‌گرن و دوور و نزیكیش ته‌عبیر له هه‌ناسه‌و داخوازی مرۆڤی كورد ناكه‌ن، ئاخر هاوڵاتیێكی كوردی خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك گیروگرفت چ كاری به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نیو لاپه‌ڕه‌یی ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسلامی دایه داخۆ له ئه‌سپانیا چه‌ند كه‌س ناویان موحه‌ممه‌ده و ڕۆژانه چه‌ند موحه‌ممه‌د له دایك ده‌بن؟ وێڕای ده‌رنه‌چوونی ڕۆژنامه‌وانی ئیسلامی له جوغزی وه‌عز و ئامۆژگاری و بڕه‌ودان به ڕوحی ویسایه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وانیدیدا. ئه‌گه‌ر چی پێم وایه ئیسلامیه‌كانی كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌كانی تری وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا كرانه‌وه و پێشكه‌وتنێكیان پێوه‌دیاره، به حوكمی واقیع و بارودۆخی كوردستان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئایا گه‌یشتوونه‌ته ئاستی داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان؟ چونه‌ته سه‌نگه‌ری به‌رگریكردن له ئازادی و سه‌ربه‌خۆی خه‌ڵكی كوردستان؟ پێموایه ئه‌م هه‌نگاوه هێشتا خۆی له دروشم و وتاردا تێپه‌ڕ نه‌كردووه. هێشتا پڕۆژه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلامیه‌كان نیه بۆ كێشه‌ی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستان بێجگه له هه‌ڵگرتنی دروشمی هه‌مان ئه‌و حیزبانه‌ی كه له گۆڕه‌پاندا هه‌ن به‌تایبه‌تیش ده‌سه‌ڵاتداره‌كان. ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له‌وانه‌یه بۆ هه‌ندێ حیزبی نائیسلامیش ڕاست بێ. ئه‌وه‌ی كه به لای منه‌وه جێگه‌ی گوومان نیه جیاوازی كۆمه‌ڵگای كوردیه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كانی تر له كۆمه‌ڵێك ڕووه‌وه. خه‌ڵكی كوردستان ساڵه‌هایه بۆ ڕزگاری و ئازادی خۆیان تێده‌كۆشن، ناشبێ ئه‌وه له بیربكرێ كه سه‌رچاوه‌ی ئێش و ئازاری خه‌ڵكی كوردستان ڕژێمی سه‌ر به عه‌ره‌ب و تورك و فارسن و خودی نه‌ته‌وه‌كانیش كه كاكڵی به ناو ئوممه‌تی ئیسلامی پێكدێنن له هاوكێشه‌ی ئازاردانی خه‌ڵكی كورد بێگووناه نابینم، چونكه هه‌ر هیچ نه‌بێ هه‌میشه بێده‌نگیان له ئه‌نفالكردن و قڕكردنی خه‌ڵكی كوردستان و خاپوركردنی شار و دێهاته‌كانی كردووه، سوپای یه‌ك ملیۆنی ڕاپه‌ڕێنه‌ری ئه‌نفالی سه‌ددام حوسه‌ینیش له مه‌ریخه‌وه دانه‌به‌زیبوونه سه‌ر زه‌وی. بۆیه به‌ستنه‌وه‌ی خه‌ڵك و زه‌وی كوردستان به‌و گه‌لانه‌وه له ژێر هه‌مان بارودۆخی پێشوو هه‌وڵێكی پێشوه‌خت نه‌زۆكه له هه‌ر چ لایه‌نێكه‌وه بێ. گه‌لی كوردیش مافی خۆیه‌تی قه‌واره و كه‌سایه‌تی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێ. بۆیه ده‌بێ پرسی سه‌ربه‌خۆیی له جوغزی دروشم ده‌ربچێ، پڕۆگرامی ئاشكرا و بێ پێچ و په‌نای بۆ دابنرێ، ئه‌وه له لایه‌ك. له لایێكی تره‌وه پێم وایه عه‌ره‌باندن هه‌ر به ده‌ركردنی خه‌ڵكی كورد نابێت له سه‌ر زه‌وی خۆیان، به‌ڵكو به ئیش كردن له‌سه‌ر عه‌ره‌باندنی عه‌قل و ڕواڵه‌تیش ده‌بێ. بۆیه بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قوڵ ببمه‌وه پێویسته بارودۆخی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری له‌به‌ر چاو بگیرێ و چیتر هه‌وڵی تاواندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستانی نه‌درێ له قه‌واره‌ی گه‌وره‌تر، هه‌روه‌كو هه‌وڵی تاواندنه‌وه‌یشی دراوه له قه‌واره‌ی بچووك تر كه حیزب و عه‌شیره‌تن. هه‌روه‌ها پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و پێشبڕكێ كردن له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌بێ ڕه‌هه‌ندێكی ستراتیژی وه‌ربگرێ. پێشم وا نیه گرتنه‌به‌ری ئه‌و ئاڕاسته‌یه زه‌ڕ به هیچ لایه‌نێكی كوردستانی بگه‌یه‌نێ. به‌ڵكو خه‌ڵكی كوردستان چاو و مێشكیان هه‌یه و ڕه‌ش و سپی به باشی لێك ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر كار بگاته سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه باڵان. ئه‌گه‌ر بێت و ڕه‌وتی ئیسلامی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌نگاو نه‌هاوێ ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم دیواره‌كانی نێوان ئه‌وان و خه‌ڵكی كوردستان ئه‌ستوورتر و نامۆ تر ده‌بن، مێژووش به‌زه‌یی به‌كه‌سدا نایه‌ته‌وه.
* له ژماره 225 ی ڕۆژنامه‌ی میدیا بڵاوبۆته‌وه.
|
|
04/07/2007 |