ڕیپۆرتاژێک له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری فینلاند |
جه‌مال شه‌ریف 30 . 1 . 2006
دووباره ( تاریا هاڵۆنێن ) بۆ 6 ساڵی داهاتو بۆوه به سه‌رۆککۆمار . هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماری فینلاند ئه‌مجاره به‌دوو قۆناغدا نێپه‌ری ، قۆناغی دووهه‌م بووه جێگایسه‌رنج و بایه‌خپێدانێکی زیاتر له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌وه،چونکه جه‌مسه‌رگیرییه‌کی چینایه‌تی به‌خۆیه‌وه‌گرت. قۆناخی یه‌که‌م (9) کاندید به‌شدارییان تێداکرد، ڕۆژی15.1.2006 ئه‌نجامه‌که‌ی ڕاگه‌یه‌نرا، خاتو تاریا هاڵۆنێن نوێنه‌ری حیزبه‌که‌ی خۆی(حیزبی سۆسیالدیموکرات) و (حیزنی یه‌کێتی چه‌په‌کانی فینلاند) بوو ، ڕێژه‌ی 47% ی به‌ده‌ست هێنا ئه‌وانیتر له 05% - 22% . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچکامێکیان نه‌گه‌یشته 50% بۆیه هه‌ڵبژاردن درێ‌ژکرایه‌وه بۆ قۆناخی دووه‌م. قۆناخی دووه‌م له نێوان ( تاریا هاڵۆنێن ) و ( ساوڵی نینیستۆ ) به‌ڕێوه چوو ، ساوڵی نینیستۆ پیاوێکی چالاکی نێو حیزبی ( کۆکۆموس ) که حیزبێکی تاسه‌ر ئێسقان ڕاست ڕه‌وه و زۆر به‌په‌رۆشی ئه‌وه‌یه هه‌رچی زووتره فینلاند به‌رێته نێو په‌یمانی ( ناتۆ ) ، به‌گشتی ئه‌م حیزبه به حیزبی خاوه‌ن شه‌ریکات و سه‌رمایه‌داره‌کانی فینلاند ناسراوه . پۆستی سه‌رۆککۆماری فینلاند له‌ساڵی 1919 وه هه‌تا ئێستا له‌ده‌ست سۆسیال دیموکراته‌کاندایه، حیزبی سۆسیال دیموکراته‌کانی فینلاند که خۆیان به چه‌پ ده‌زانن و جڵه‌وی سه‌ندیکا کرێکارییه‌کانیان له‌ده‌ستدایه ، بۆیه که حیزبه ڕاست ڕه‌وه شکستخواردووه‌کانی قۆناخی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردن ، به حیزبه دینیه‌که‌یشیانه‌وه، ڕایان گه‌یاند که ده‌نگ ده‌ده‌ن به ( نینیستۆ ) ، ته‌نهان حیزبی سه‌وزه‌کان پشتیوانی خۆیان له تاریا هاڵۆنێن ڕاگه‌یاند. سه‌ندیکا کرێکارییه‌کان هه‌تا ئه‌وکاته بێده‌نگی هه‌ڵبژاردبوو، که بینی راسته‌کان گه‌له‌کۆمه‌کێیان له هاڵۆنێن به‌رپا کردووه ، ئه‌ویش هه‌ڵوێستی گرت و که‌مپه‌ینێکی له پشتیوانی هاڵۆنێن و له دژی نینیستۆ به‌ڕێخست . ئه‌م هه‌ڵوێستانه له گۆ شه نیگای دانیشتوانی فینلانده‌وه تاریا هاڵۆنێن ی کرده نوێنه‌ری کرێکاران و چه‌په‌کان وه نینیستۆ ی کرده نوێنه‌ری سه‌رمایه‌داره‌کان و ڕاسته‌کان و دینییه‌کان . سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی قۆناغی دووهه‌م له 29 . 1 . 2006 ڕاگه‌ێنرا هاڵۆنێن 51.8% وه نینیستۆ 48.2% به‌ده‌ست هێنا . 77.2% ی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانییان هه بو به‌شداری ده‌نگدانییان کرد.
ئه‌مه‌ش کورته‌یه‌ک له که‌سایه‌تی ئه‌و دوو کاندیده یه: تاریا هاڵۆنێن ساوڵی نینیس - 1943 له خێزانێکی کرێکاری له‌دایک بووه . - 1948 له خێزانێکی سه‌رمایه‌دار له‌دایک بووه 1962-1968 کۆلیژی یاساناسی ته‌واوکردووه. 1967-1974 کۆلیژی یاساناسی ته‌واوکردووه 1970-1979 لێپرسراوی کاروباری قانونی سه‌ندیکای سه‌رتاسه‌ری کرێکارانی فینلاند بووه. -1979-2000 په‌رله‌مان تار 1987-2003 په‌رله‌مانتار 1987- 1990وۆزیری سوسیال هو ته‌ندروستی 1994-2001 له‌پرسراوی حیزبی کۆکۆمو 1990-1991 هوه‌زیری داد 1995-1996 وه‌زیری داد 1995-2000 وه‌زیری ده‌ره‌وه 2000 – ئێستا به‌رده‌وامه سه‌رۆککۆمار ئاره‌زو : ڕۆیشتن له‌سه‌ر پێڵاوی تایه (بۆڵبرین) ، ئاره‌زو : مه‌له ، ڕه‌سم ، شانۆ شه‌تره‌نج ، خوێندنه‌وه.
www.yle.fi/vaalit سه‌رچاوه‌ی ئه‌م زانیاریانه
|
|
04/07/2007 |