(کاتێ نیگام ئه‌پڕژێته‌ڕوخساری..)
• که‌ژاڵ ئیسماعیل
ئه‌مشه‌و ده‌ریای حوزنێ شه‌پۆله‌کانی له‌ژێر کلووی به‌فرا سه‌رما وه‌نه‌وزیان پێ ئه‌دات ماسییه‌کان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان ئه‌گرین ئه‌ڕوانمه‌ئاسمان بێ سنووره و گومانه‌کانی منیش پرچی مانگیان بۆ شانه‌ناکرێت.
له‌ئه‌فسوونی ئه‌و گه‌ردوونه‌تێناگه‌م چۆن دڵنیا بم ؟ مانگ ژنێکه تا ئازار ئه‌گاته‌سه‌ر ئێسکه‌کانی هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌یبوغزێنێ چۆن بتوانم له‌نهێنی ئه‌و زریانه‌بگه‌م؟! که‌له‌ژێر ڕه‌شماڵی شه‌ودا په‌نجه‌ره‌ی حه‌ز ته‌ڕ ئه‌کات به‌فر به‌باڵای شه‌قام ئه‌بڕێت چۆم بتوانم..؟!
چاوه‌ڕوانم که‌چاوه‌ڕوانی ئومێدێکم بنێته‌ناو پیاڵه‌یه‌ک له‌جوانی خه‌نده‌یه‌ک فانۆسێک بده‌مه‌ده‌ست یاخیبوون چیتر نه‌گه‌ڕێم به‌دوای هه‌ڵوه‌رینی هه‌ورا قامکم گیر بکه‌م له‌ئارامی خه‌وێک کاتێ نیگاکانم ئه‌پڕژێنه‌ڕوخسارێکی ونبوودا پارچه‌کانی جه‌سته‌ی خۆمم بیرده‌که‌ونه‌وه چۆن ده‌گه‌ڕام؟! زریان.. زریان، ئه‌سرین.. ئه‌سرین، تا له‌نێوه‌ندی ورده‌به‌رده‌کانی که‌نارێکا ئه‌مدۆزینه‌وه.
ئه‌بێ بتوانم منی شه‌که‌ت ئاوا له‌شه‌وێکی سه‌ربڕاودا سیمام بنێمه‌به‌ر ئاوێنه‌ی گومان شێعرێ بدوورم بۆ باڵای نزا، یان ده‌سته‌له‌رزۆکه‌کانی نه‌نکم و گۆچانه‌که‌ی باپیرم بنێمه‌بن باڵی غوربه‌تی هاوسه‌رم ؟! ئازار ته‌زوویه‌که‌وه‌ک مێرووله به‌جه‌سته‌مدا هه‌ڵده‌گه‌ڕێت شه‌و ڕۆمانێکه به‌نیگا لێڵه‌کانی من ناخوێندرێته‌وه. سه‌رماش یاخیبوونێکه به‌یداخی له‌سه‌ر لووتکه‌ی نائومێدییه‌ک هه‌ڵکردووه، گه‌ڕان به‌دوای ڕاستییه‌کدا په‌روانه‌یه‌که له‌ده‌وری چرای غوربه‌تی هاسه‌رم باڵه‌کانی سووتاون، ئه‌م شه‌و شێعرم باڵای غه‌مێکه به‌رماڵی به‌ره‌و ئاسمانی بێ سنوور ڕاخستووه، نزا بۆ خوای مانگ ده‌کا چیتر هه‌ور له‌قه‌دپاڵیدا نه‌خه‌وێت و ئارام.. ئارام په‌نجه‌وردیله‌کانی ئه‌ستێره‌یه‌ک له‌گه‌ڵ م.. ن.. ی هاوسه‌ری غوربه‌تا سه‌ما بکه‌ن. • • •
12-11-2005
|
04/07/2007 |