که‌مپه‌ینی ئازادیی بۆ د.که‌مال ، هه‌ڵوێسته‌یه‌ک ده‌کات |
.
له درێژه‌ی ئاڵوگۆڕ و پێشهاته سیاسیی و یاسایی و قه‌زائییه‌کانی له‌مه‌ڕ دۆزی د.که‌مال سه‌یید قادر ، هه‌ندێ نێوه‌نده‌ی نافه‌رمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاوکردووه‌ته‌وه ، که سیی ساڵ زیندانییه‌که‌ی د.که‌مال سه‌یید قادر هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و به‌م زووانه ئازاد ده‌کرێ.
ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری که‌مپه‌ینی ئازادیی بۆ د.که‌مال سه‌یید قادر، له وه‌ڵام به‌م پێشنیازانه‌ی پارتیی دیموکراتی کوردستاندا ، هه‌ڵوێسته‌یه‌کمان کرد‌و داوامان له‌کۆمیته‌ی وڵاته‌کان و ئه‌و نێوه‌ندو که‌سانه کردووه که نیازی خۆپیشاندانیان هه‌بووه له‌م رۆژانه‌دا ، به‌تایبه‌ت خۆپیشاندانی کۆمیته‌ی ئوسترالیای ئه‌م که‌مپه‌ینه که خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌و کاریگه‌ر ده‌بوو ، رایبگرن بۆ ماوه‌یه‌کی کاتیی و نیازی پارتیی تاقیبکه‌ینه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌رگومانێک له‌سه‌ر مه‌به‌ست و ئه‌جێندای پارتیی هه‌مان بێت، به پێویستمانزانی هه‌ڵوێسته‌یه‌کی ته‌ندروست و کایه‌یه‌کی گونجاوی دایه‌لۆگ بهێنینه ئاراوه له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڵوێستی ( پ‌د‌ک ) دا.
که‌مپه‌ینی ئازادیی بۆ د.که‌مال، درێژه به چالاکییه هه‌مه‌جۆره‌کانی خۆی ده‌دات و ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر کورت خۆپیشاندانه‌کان راده‌گرین ، داهاتوویه‌کی نزیک ئه‌م هاوکێشانه یه‌کلایی ده‌کاته‌وه‌و ئێمه‌ش به‌پێی پێشهاته‌کان و رووداوه‌کان ، کار‌و چالاکییه‌کانمان ده‌خوێنینه‌وه‌و هه‌ڵوێستی تر وه‌رده‌گرین. ئازادیی ده‌سته‌به‌جێ و بێئه‌ملاوئه‌ولا بۆ د.که‌مال سه‌یید قادر. نا بۆ شانۆگه‌ریی موخابه‌راتیی...به‌ڵی بۆ ئازادیی د.که‌مال که‌مپه‌ینی ئازادیی بۆ د.که‌مال سه‌یید قادر – کۆمیته‌ی سه‌رپه‌رشتیار 24-01-2006
|
|
04/07/2007 |