بۆچیی مسته‌فا خه‌لیل پاکانه بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌کات؟
به‌ڕیز مسته‌فا خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌رو بێژه‌ری رادیۆی ئێف ئێم 2000 ی شاری سیدنی له ئوسترالیا ، له‌دوای چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی بۆتین له‌گه‌ڵ د.که‌مال سه‌یید قادردا ، له کورته راپۆرتێکیدا له‌سه‌ر دۆزی د.که‌مال، بێ هیچ بۆنه‌یه‌ک ، له‌خۆیه‌وه که‌وتووه‌ته وێزه‌ی که‌مپه‌ینی ئازادیی بۆ د.که‌مال و پێیوایه شۆڤینزمی تورک و عه‌ره‌ب وفارس سوود ده‌بینێ هه‌روه‌ها پێیوایه ئه‌جێندای که‌مپه‌ین بۆ سووکایه‌تی کردنی کورد و سه‌رکردایه‌تی حیزبه کوردییه‌کانه. له‌وه‌ش زێتر ده‌ڕوات و ده‌ڵی هه‌ر ئه‌م که‌مپه‌ینه سبه‌ینێ له‌سه‌ر د.که‌مال ده‌که‌ونه نووسین و ڕه‌خنه له‌د.که‌مال ده‌گرن.
به‌داخه‌وه کاک مسته‌فا خه‌لیل له‌بری ئه‌وه‌ی له‌و گه‌مه موخابه‌راتییانه بگات ، که‌له‌سه‌ر پشتی د.که‌مالی زیندانییه‌وه تێده‌په‌ڕێنرێ ، ئه‌ویش دێت پاکانه بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ده‌کات و له‌زمانی دیلێکی ژێرده‌ست و بێ ئیراده‌ی ناو گرتووخانه‌وه ، ره‌وایی به بۆچوونه تایبه‌تییه‌کانی خۆی ده‌دات . . ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی ئوسترالیای که‌مپه‌ینی جیهانیی بۆ ئازادیی د.که‌مال له کاک مسته‌فا ده‌پرسین، ئایا خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیی ده‌ربڕین و ئاگادارکردنه‌وه‌ی نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی مافی مرۆڤ و ئازادیی بیروڕاده‌ربڕین بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخه‌نه سه‌ر پارتیی ، تا د.که‌مال ئازاد بکات ، خزمه‌تکردنه به شۆڤینیزمی داگیرکارانی کوردستان؟، یان ئه‌و شێوازه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کوردیی له‌ماوه‌ی 14 ساڵی رابردوودا مامه‌ڵه‌ی کردووه له‌گه‌ڵ هێزو هاوکێشه ناوچه‌ییه‌کاندا که خه‌رمانێک نموونه‌مان له‌به‌رده‌ستدایه .
کاک مسته‌فا، وه‌ک نه‌ته‌وه‌ییه‌کی کورد، ئه‌وه‌نده ئیمۆتیڤییانه بۆ ئه‌م رووداوه ده‌ڕوانێت، له‌نێوان قوربابیی و جه‌لاددا ، شتێک ناهێڵێته‌وه‌و پارتیی که ده‌ستپێشخه‌ره له‌م سه‌رکوت و پێشێلکارییه‌ی مافی مرۆڤ له‌کوردستاندا به‌م ئاسته سامناکه، پارتیی به قوربانیی ده‌بینێته‌وه که‌مپه‌ینیش به تاوانبار، له‌کاتێکدا که‌مپه‌ین به‌رهه‌می سته‌م و جه‌وری ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه و جگه له ئازادکردنی د.که‌مال به بێ به‌ندومه‌رج هیچ ئه‌جێندایه‌کی تایبه‌تی تری نییه.
کاک مسته‌فا ، هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی د.که‌مالی پشتگوێ خست، که باسی له‌رفاندنه‌که‌ی کرد و باسی له مامه‌ڵه‌ی خراپی وه‌زیری مافی مرۆڤی پارتیی دیموکرات ده‌کردو هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌موو سووکایه‌تییانه‌ی باسناکرد که به‌سه‌رد.که‌مالدا هاتوونه ، هه‌روه‌ها باسی ئه‌و دادگاییه چه‌ند خوله‌کییه‌ی نه‌کرد که به گاڵته‌جاڕییترین دادگای ناوچه‌که دێته ئه‌ژماردن . خۆزگه کاک مسته‌فا خه‌لیل په‌له‌ی ناکرد له خوێندنه‌وه‌ی پێشهاته‌کانداو وه‌ک رۆژنامه‌نووسێکی بێلایه‌ن ناکه‌وته هه‌ڵه‌یه‌کی له‌م چه‌شنه‌وه، که‌جگه له پارتیی دیموکراتی کوردستان ، هیچ سوودێکی بۆ که‌سیتر نییه. کۆمیته‌ی ئوسترالیای که‌مپه‌ین بۆ ئازادیی د.که‌مال سه‌یید قادر 29-01-2006
ریپۆرتاژه‌که‌ی کاک مسته‌فا خه‌لیل له سایتی رادێوی 2000 FM دا بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش لینکه‌که‌یه‌تی http://home.swiftdsl.com.au/%7Eardawan/temp/kurdi04-04-08.ram
|