که‌ریم کاکه
له خێزانی دواکه‌وتووی کۆمه‌ڵگای دواکه‌وتوو، باوک هه‌ر باوکه مێژووییه‌که‌یه،
هه‌ر ئه‌و پیاوه‌یه به ده‌ستی راستی تیری ئاینی گرتووه‌و به ده‌ستی چه‌پی
که‌وانی ئه‌فسانه‌و به شه‌قامه‌کانی هاوچه‌رخیشدا پیاسه‌ده‌کات.
مه‌به‌ستی سێکس له‌ولاوه بوه‌ستێ یه‌کێ له‌و هۆکارانه‌ی پاڵ به کوڕانه‌وه
ده‌نێ زوو خێزان پێک‌بێنن، ئه‌وه‌یه چه‌ندی زووه ده‌وری باوکه مێژووییه‌که
ببینن... کۆمه‌ڵگا تا ئێستا نه‌یتوانیوه بێ ئایین بژی ره‌نگه هه‌رگیزیش نه‌توانێ
به‌رده‌وامیش حه‌زی به گه‌مه کردنه له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه بێ پسانه‌وه‌ش یاسا
له‌سه‌ر یاسا ده‌خاته‌وه.. به‌ڵام ئایین لای ئه‌و جۆره باوکه ئایین وزه‌ی
باوکایه‌تی و ئه‌فسانه خه‌یاڵی باوکایه‌تی و یاسایه‌که‌ش داموده‌زگای
باوکایه‌تی ده‌پارێزێ....
وشه‌ی (famlia) لاتینیه‌و به واتای چه‌ند کۆیله‌یه‌ک دێت که پیاوێک خاوه‌نیان
بێت، (family) یش هه‌ر له‌وه‌وه وه‌رگیراوه.. له ( خێزان) ه کوردیه‌که‌ش
هه‌مان خاوه‌ن ده‌بینرێت، (خ) ئه‌وپیاوه‌یه که خاوه‌ندارێتی که‌سانی ناو مه‌مله‌که‌ته‌که
ده‌کات، لێره هه‌ڵبژاردنی ناوه‌که بۆ ناولێنراوه‌که له خۆڕا نه‌بووه..
ئه‌گه‌ر له په‌یوه‌ندیی نێوان تاکه‌کانی خێزان وردبینه‌وه به تایبه‌تی له
سه‌رده‌مانی زوو یان ئێستاش له خێزانی دواکه‌وتووی ناو کۆمه‌لگای دواکه‌وتوو،
به روونی په‌یوه‌ندیه‌کی زۆر پته‌و له نێوان ناو‌و ناولێنراوه‌که هه‌ست
پێده‌کرێت
لێتۆژینه‌وه‌ی گرنگ و دوور له گومانیش هه‌ن و ده‌یسه‌لمێنن که له سه‌ره‌تای
درووستبوونی خێزانی باوکایه‌تیه‌وه، تاکه‌کانی خێزان وه‌ک هه‌ر که‌لوپه‌لێکی
ئاسایی مولکی باوک بوون و به ئاره‌زووی خۆی ره‌فتاری له‌گه‌ڵیان کردووه،
باوک مافی ئه‌وه‌ی هه‌بووه به پێی حه‌زی خۆی و هه‌ر کاتێ بیه‌وێ ئه‌ندامانی
خێزانه‌که‌ی (ژن و منداڵ) بکوژێت، که‌سیش مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت لێپرسینه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵدا بکات.. واته ژن و منداڵ له رێزی کۆیله‌دا بوونه، کوشتنی کۆیله‌ش
له لایه‌ن کۆیله‌داره‌وه به پێی یاسا بووه‌و له لایه‌ن یاساوه رێ و ره‌وایی
پێ‌درابوو..
ئه‌فسانه‌و ئایین و یاسا لێکگرێدراون و ته‌واوکه‌ری یه‌کترن، ده‌کرێ بگوترێ
له ده‌وله‌تی کۆیلایه‌تیدا، خێزانه‌کان ده‌وله‌تۆکه‌ی کۆیلایه‌تین و له
نێوان خێزان و ده‌وله‌تیشدا هه‌میشه په‌یوه‌ندییه‌کی دیاله‌کتیکی هه‌بووه..
به پێی یاسا ژن و منداڵ سه‌ر به هه‌ر چینێک بووبن کۆیله‌ی باوک بوونه ،
ئیستاش پێوه له کۆمه‌ڵگای دواکه‌وتوو له ناو به‌نده‌کانی یاسا ئه‌و به‌ندانه‌ی
تایبه‌تن به کاروباری خێزانه‌وه هه‌ندێ له‌و ره‌گه‌زانه ماون که به شێوه‌یه‌کی
داپۆشراو ره‌وایی به کۆیله‌بوونی ژن و منداڵ ده‌به‌خشن و له خێزانیشدا باوک
که‌م و زۆر پراکتیزه‌یان ده‌کات..
زۆر له پیاوان پێیانوایه له ئیستادا له لایه‌ن پیاوانه‌وه ژن و منداڵ
ناچه‌وسێنرێنه‌وه ئه‌وه‌ی هه‌یه چه‌وسانه‌وه‌یه‌کی هه‌مه‌گیرییه‌و پیاویش
وه‌ک ژن و منداڵ تێیدا ده‌ژی.. ئه‌وانه ده‌لێن: ئێمه ژن و منداڵه‌کانمان
ناکوژین، لێیان ناده‌ین، تا ئه‌وپه‌ڕی رێز رێزیان ده‌گرین، ئه‌وه نیه به
پێی توانا تێر‌و پۆشته‌یان ده‌که‌ین، ژنان به زیاده‌وه مافیان وه‌رگرتووه...تد
ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی به‌راورکارییه‌وه سه‌یری کێشه‌که بکه‌ین، ئه‌وه
شتێکی دیکه‌یه‌و ره‌نگه راستی له قسه‌ی ئه‌و پیاوانه ببینرێ، به‌ڵام له‌م
کێشه‌یه‌دا به‌راوردکاری جێگه‌ی نابێته‌وه‌و ناکرێ به هیچ جۆرێ توخنی بکه‌وین،
چونکێ ئێمه قسه له مرۆڤ و مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ین نه‌ک ئاژه‌ل و مافه‌کانی،
ئه‌و مافانه‌ی له‌و جۆره به‌راورکارییه‌وه خۆ نیشان ده‌ده‌ن، مافی زۆر سه‌ره‌تاو
سرووشتیانه‌ی مرۆڤن ره‌نگه هی ئاژه‌لیش بن، کێ هه‌یه ئاژه‌له‌کانی خۆی برسی
و تینوو بکات و له سه‌رماو گه‌رما نه‌یانپارێزێت؟ خۆ له زۆر ولاتدا لێدانی
ئاژه‌ل قه‌ده‌غه‌یه..کاتێ باسی مافی مرۆڤ بکرێ، ناکرێ بارودۆخی ئێستای ژن به‌راورد
بکه‌ین له‌گه‌ڵ بارودۆخی دوێنێی ژن لێکدانه‌وه‌ی له‌م جۆره دووباره‌وجه‌ختکردنه‌وه‌ی
تێگه‌یشتنه کۆنه‌که‌ی پیاوه بۆ ژن، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی که پیاو خۆی به‌سه‌ردارو
خاوه‌نی ژن ده‌زانێ، ژن و منداڵ به مولکی خۆی داده‌نێ، له به‌رزترین ئاستی
ماف‌دا رێزی مولکی خۆی ده‌گرێت و (خ) ی خێزانه‌که هه‌مان پیاوه مێژووییه‌که‌یه
که‌مێک خۆی گۆڕیوه.
له کۆمه‌ڵگای دواکه‌وتوو زۆر له یاساناسانیش وای ده‌خه‌نه روو که له
یاسادا ژن چه‌وسانه‌وه‌ی له‌سه‌ر نیه‌و به ته‌واوی مافه‌کانی خۆی گه‌یشتووه،
ئه‌م تێڕوانینه‌ی یاساناسان له‌وه‌وه هاتووه که ئه‌وان له بنه‌ڕه‌ته‌وه
باوه‌ڕیان به یه‌کسانیی ته‌واوی نێوان ژن و پیاو نیه‌و جیاوازی له نێوان
مافی ژن و پیاودا ده‌که‌ن، له دیدی ئه‌وانه‌وه مافی مرۆڤی پیاو له هی
مرۆڤی ژن زۆر فراوانتره.. یاسا وه‌ک جه‌سته‌یه‌کی ئیش له‌سه‌رکراو مامه‌له
له‌گه‌ڵ ژن‌دا ده‌کات، رووی ده‌می له پیاوه‌و پێی ده‌ڵێ: رێز له‌م جه‌سته‌یه
بگره..... له یاسادا ژن تا ئێستا دایک و هاوسه‌ره نه‌گه‌یشتۆته پله‌ی ته‌واوی
مرۆڤبوون.
ئه‌گه‌ر به قووڵی له هه‌ردوو چه‌مکی دایک و هاوسه‌ر وردبینه‌وه‌و به تێگه‌یشتنه‌وه
دیرۆکیان بخوێنینه‌وه، تێده‌گه‌ین ئه‌م دوو چه‌مکه زۆر نزمترن له چه‌مکی
مرۆڤ، ده‌بینین (دایک) جگه له نه‌وه خستنه‌وه‌و په‌روه‌رده‌کردنی شتێکی
دیکه نیه، لێره خۆت به‌راوردێک له نێوان ئاژه‌ل و دایک بکه! چه‌مکی (هاوسه‌ر)
یش له‌زه‌ت به‌خشینه به ئه‌ویدی (پیاو) ، به‌راوردێکی دیه‌که‌ش له نێوان
ئاژه‌ڵ و هاوسه‌ردا بکه!! ئه‌گه‌ر به‌پێی مێژوو چه‌مکه‌کان رێزبه‌ند بکه‌ین،
سه‌ره‌تا ژن وه‌ک دایک سه‌یرکراوه، ئه‌نجا وه‌ک هاوسه‌ر دواتریش له کۆمه‌ڵگای
پێشکه‌وتوو ژن وه‌ک مرۆڤ مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێ.. واته به‌ر له هه‌ر
شتێک ژن مرۆڤه، ئه‌وجا مرۆڤێکه له‌زه‌ت وه‌رده‌گرێ و له‌زه‌ت ده‌به‌خشێ (هاوسه‌ر)
، ئه‌وجا مرۆڤێکه نه‌وه ده‌خاته‌وه (دایک).
با مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕه‌ف و زۆر شتی دی له‌وێ بوه‌ستن، ره‌نگه رێدان به فره‌ژنی
به‌س بێ تا یاسا به یاسای پیاوانه بخوێنینه‌وه، یاسایه‌کی پیاوانه‌ی ئه‌وتۆ
که مرۆڤیوونی ژنی تێدا ره‌چاونه‌کراوه ، بێگومان له کۆمه‌ڵگای دواکه‌وتوو
پیاوان به یاساناسانیشه‌وه له‌م باره‌یه‌وه بیانووی جۆراوجۆریان به ده‌سته‌وه‌یه،
به‌ڵام قسه‌مان له باره‌ی مرۆڤ (ژن) ه‌وه‌یه، بۆیه هه‌ر بیانووێک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی
پله‌یه‌ک له مرۆڤبوونی مرۆڤ بهێندرێته‌وه، بیانوویه‌کی نا مرۆڤانه‌یه. له‌خۆیدا
داننانه به جیاوازیی مافی ژن و پیاو، داننه‌نانه به‌و یه‌کسانیه‌ی که
پێویسته له نێوان مرۆڤه‌کاندا بێته‌دی...
یاساناسانیش ده‌که‌ونه ناو هه‌مان هه‌ڵه کوشنده‌که‌ی به‌راوردکارییه‌وه (ئێستا
له‌گه‌ڵ دوێنێ) ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی سه‌رجه‌م هاوکێشه مرۆییه‌کان به هه‌ڵه‌دا
ده‌باو، هه‌ڵه‌کان هه‌ڵه‌ی دیکه‌یان لێده‌که‌وێته‌وه... له لایه‌ن
یاساناسانه‌وه ژن له هه‌ندێ مافی دیاریکراو کورتکراوه‌ته‌وه، قالبێکی
داڕێژراو هه‌یه که ده‌قه کۆنه‌کان دیاریان کردووه، ژن نابێ سنووری قالبه‌که
ببه‌زێنێ، هه‌ر به‌زاندنێک تێکچوونی شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگای لێده‌که‌وێته‌وه..
له ده‌قه کۆنه‌کاندا که یاسای ئێستا لێیانه‌وه هه‌ڵهێنجراوه، پیاو قسه‌ده‌کاو
قسه له‌گه‌ڵ پیاوان ده‌کرێ، به ئاشکرا وابه‌سته‌یی ژنیان به پیاوه‌وه
تێدا ده‌خوێندرێته‌وه، پله دوویی ژن قه‌ده‌رێکه‌و ده‌سکاریکردن هه‌ڵناگرێ..
لێره‌وه ده‌بینین یاساش پارێزه‌ری (خ) ی خێزانه‌و هه‌میشه شکۆداری ده‌کات،
ئه‌و (خ) ه‌ش پیاوه به وه‌جه مێژووییه‌که‌یه
ئه‌گه‌ر له دیدێکی مرۆییه‌وه باس له ژن و مافی ژن بکه‌ین، نابێ ئێستای ژن
له‌گه‌ڵ رابردووی ژن به‌راورد بکه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌راوردکاری بووه ناچاری، ده‌بێت
به‌راورده‌که له نێوان ئێستای ژن و ئێستای پیاودا بێت، یان ئێستای ژنی کۆمه‌ڵگای
دواکه‌وتوو له‌گه‌ل ئێستای ژنی کۆمه‌ڵگای پێشکه‌وتوو، نه‌ک به‌راورد له‌گه‌ڵ
کۆمه‌ڵگای دواکه‌وتووترو رابردوو، واته به‌راورده‌که ده‌بێت له پێناوی
ژیانی باشتر‌و مافی زیاتر بێت، به‌راوردێک بۆ ده‌رچوون له پله دوویی ژن و
خوێندنه‌وه‌ی منداڵ وه‌ک مرۆڤ، به‌راوردێک که ده‌گوترێ مافی مرۆڤ بێ جیاوازی
و هه‌لاوێردکردن منداڵ و ژن و پیاو بگرێته‌وه.. نه‌ک به‌راوردێک له پێناوی
به پیرۆزکردنی باری ئێستای منداڵ و ژن و پاساو هێنانه‌وه بۆ نه‌گۆڕان.
تا له خێزاندا ده‌نگی (خ) ی خێزان وا زال و به زه‌بر بێ، قسه‌کردن له مافی
ژن و منداڵ قسه‌ی به‌تاڵه‌و هیچ ناگه‌یه‌نێ، ده‌بێ خێزان به‌تاڵ بکرێته‌وه
له (خ) ی مێژوویی.
|