کارمه‌ند به‌کر
Karmand83atv@yahoo.com
به دڵنیایه‌وه هه‌موومان خۆشحاڵین به نه‌مانى دوو ئیداره‌یى له کوردستانى
باشور و که‌سمان نامانه‌وىَ له هیچ به‌شێکى کوردستان نه ئاژاوه هه‌بێت و
نه چه‌ند ده‌سته‌یه‌کى به‌ڕێو بردنیش، به‌ڵام خۆویستى و قبوڵ نه‌کردنى یه‌کترى
و خۆ به‌زل زانینى ئه‌و دووحزبه شه‌ڕى ناوخۆ و دوو به‌ره‌کى و ئاژاوه و
نانبڕین و کوشتن و ...........به‌رهه‌م هێنا.
ئه‌وه‌ى که ڕاگه‌یه‌نرا و گوێمان لێ بوو هه‌ردوو پارتى ده‌سه‌ڵاتدار ڕێکه‌وتنێکیان
هێنایه کایه‌وه که هه‌رچه‌ندێک که‌موکوڕى هه‌بێت و ڕه‌خنه‌ى لێبگیرىَ
قبوڵمانه به کۆمه‌ڵێک گله‌ى و گازنده‌وه ، به‌ڵام یه‌کگرتنه‌وه‌ى ئه‌م
دوئیداره‌یش کۆمه‌ڵێک پرسیار ده‌وروژێنىَ که ده‌بێت سه‌رکردایه‌تى هه‌ردوو
حزب به ئاشکرا به جه‌ماوه‌رى بڵێن و وایان له خۆیان کردووه که سیقه
پێکردن پێیان جێگاى گومانه ، له لایه‌کى دیکه‌وه ئه‌وه‌ى که ڕاگه‌یه‌نراوه
ڕێک که‌وتنى نێوان دوو سه‌رکردایه‌تى حزبه که ده‌بوو پێش یه‌کخستنى خۆیان و
قسه کردن له سه‌ر پۆست و پله‌کان جه‌ماوه‌ریان یه‌ک خستایه ، ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ى
که له‌ساڵانى ڕابردوداو له سایه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌م دوو حزبه زه‌ره‌ر مه‌ند
بوون و بونه قوربانى شه‌ڕه‌کانى کڵاوقاسم و ته‌بکىحه‌مه‌دئاغا و .... هه‌ر
چه‌نده کۆمه‌ڵێک که‌س پێى بوونه خاوه‌ن پله و پایه و کۆمه‌ڵێکى زۆریش
ناویان لێ‌نرا ئاواره و ده‌رکراو و هه‌ندێکیان له باڵخانه به‌رزه‌کان جێگه‌یان
بۆوه و هه‌ندێکى که‌شیان به چه‌ند ماڵێک خانوویه‌کیان گرتبوو ، ڕێکه‌وتنى
پارتى و یه‌کێتى ئه‌گه‌ر هه‌ر له سه‌روه بێت و دابه‌شکردنى کورسیه‌کان و
پله‌کان بێت ده‌بێت دڵمان به چى خۆش بێت که هێشتا کۆمه‌ڵێک ئاواره و ده‌رکراو
له سلێمانى و هه‌لێر مابێت وئه‌و بیره له مێشکمان دامابێت ئه‌و له به‌ر
ئه‌وه‌ى که یه‌کێتىیه هاوڵاتى پله دوو بێت و ئه‌وى پارتیش به پێچه‌وانه‌وه
، ئه‌وه‌ى که گرنگه یه‌کخستنى جه‌ماوه‌ره نه‌ک دابه‌شکردنى پۆسته‌کان .
شه‌ڕى ناوخۆ ئه‌گه‌ر دوو ئیداره‌ى و کوشتنى هاوڵاتیانى لێکه‌وتبێته‌وه به
ئاشکرا ئه‌وه زۆر ناوه‌ند و توێژ و کایه‌ى تر‌ى کۆمه‌ڵگاى گرتۆته‌وه به
نادیارى که بۆ خۆى گه‌وره‌ترین زیانه بۆ ئه‌وه‌ى که هه‌نگاو به‌ره‌و کۆمه‌ڵگاى
مه‌ده‌نى بنێین و بمانه‌وێت که وڵاتمان به‌ره‌و دیموکراسى به‌رین ، شه‌ڕى
ناخۆ گه‌نجى کرد به دوو به‌شى لێک دوور و دوژمن به یه‌ک و هه‌تا ئێستاش ده‌سه‌ڵاتى
کوردى ئه‌وه‌ى پێ هه‌زم ناکرێت که گه‌نج وه‌کو توێژێک ده‌ربکه‌وێت و گه‌نجى
یه‌کێتى و پارتى به‌رهه‌م هێنا ، سه‌ندیکا و ڕێکخراو و کۆمه‌ڵه‌کان زۆر به
زه‌ق تر ده‌رکه‌وتن که سیاسه‌تى ده‌سه‌ڵات په‌یڕه‌و ده‌که‌ن و به‌مه‌ش بوونه‌وه
به پارتێکى بچوکى پاشکۆى ده‌سه‌ڵات و ئه‌وه‌ى که سیاسه‌ت و به‌رنامه‌یان
بووه و ده‌بێت به‌لاى دا نه‌چوون ئه‌گه‌ر به داواى ده‌سه‌ڵات نه‌بووبێت ،
له ناو هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ک که ده‌بێت یه‌ک زمان هه‌بێت و یه‌کێکه له بنه‌ما
پێکهێنه‌ره‌کانى نه‌ته‌وه، شه‌ڕى ناخۆ کارێکى وایکرد که له نێوان له‌هجه‌کانى
زمانى کوردیش دژایه‌تى کردنى بێته کایه‌وه و سۆرانى و بادینانى به‌رهه‌م
هێنا ، له ڕووى کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه کۆمه‌ڵێک زیانى هێناوه‌ته به‌رهه‌م که
چاره‌سه‌ر کردنى هێنده ئاسان نىیه و ئاساى کردنه‌وه‌ى گرانه ، چونکه هه‌موومان
بینیمان دراوسىَ و دراوسىَ یان خزم و خزم چۆن دژایه‌تى یه‌کتریان ده‌کرد له
به‌رامبه‌ر به لایه‌نگیرى هه‌ر یه‌که‌یان بۆ لایه‌نێکى به شه‌ڕ هاتوو ،
خێزانێک ئاژاوه و موشکیله‌ى هه‌بوو له سیاسه‌ت و برا و برا یه‌کتریان نه
ئه‌دواند ، له ڕووى ئابورى یه‌وه ئه‌گه‌ر قسه‌ى له سه‌ربکه‌ین و جگه له‌وه‌ى
که ده‌بێت لیژنه‌کى تایبه‌تى کارى ئه‌وه بێت که چه‌ند زیان کراوه و چه‌ند
ساڵى ده‌وێت بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه به دیوه ئاساییه‌که‌ى وه‌رى گرین و قسه‌ى
له‌سه‌ر بکه‌ین ده‌بینین که چ زیانێکى گه‌وره‌مان کرد و بووه مایه‌ى چ
وێرانکاریه‌ک له پاش ئه‌و وێرانکاریانه‌ى که به‌عس چۆن کوردستانى به
جێهێشت و بۆى کردین به که‌لاوه ، چه‌ند که‌س له سایه‌ى شه‌ڕى ناوخۆ بوونه
خاوه‌نى هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى که خۆیان مه‌به‌ستیان بوون و چه‌نده‌ها که‌سیش
قوربانى ئه‌و جه‌نگه ماڵوێرانکه‌ره‌بوو .
شه‌ڕى نێوان یه‌کێتى و پارتى که شه‌ڕى ده‌سه‌ڵات و قبوڵ نه‌کردنى یه‌کترى
بوو له هه‌مان کاتدا کاره‌کانیشى له بیرى ئێمه بردبۆوه و لایه‌ن و ده‌زگاکانیشى
گرتبۆوه که ناکرێت هیچ په‌یوه‌ندىیه‌کى به حزبه‌وه هه‌بێت ، بۆ نمونه
ئاسایش که کارى ئه‌و پاراستنى ئێمه‌ى هاووڵاتیه له کاتێک دا ئه‌گه‌ر منى
هاوڵاتى مه‌ترسى نه‌بم بۆ گه‌ل و وڵاته‌که‌م ،که‌چى له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى
که من یه‌کێتیم یان پارتیم له لایه‌ن ئاسایشه‌وه بانگ ده‌کرام و ئه‌وان
بیریان چووبۆوه که کارى ئه‌وان نیه که بانگێشتم که‌ن یان لێم بپرسنه‌وه
که منى هاوڵاتى باکگراوندى کام حزبى سیاسیم له پشته .
باشه ده‌بێت یه‌کێتى و پارتى ئێستا گه‌یشتبێتنه ئه‌وه‌ى که شه‌ڕى ناوخۆ
زیان ده‌دات یان پێشتریش ده‌یان زانى ، ئه‌گه‌ر بیان زانیایه من پێم وانیه
شه‌ڕیان بکردایه و نه‌له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ش ده‌بوون که یه‌کێکیان یه‌کێکى
که‌یان له ناو به‌رێت ، ئه‌وه‌ى که ده‌کرێت سه‌رکردایه‌تى هه‌ردوو حزب جگه
له‌وه‌ى که داواى لێبوردن له خانه‌واده‌ى شه‌هیدان بکه‌ن ده‌بێت
کارکردنیشیان به‌و ئاراسته‌یه بێت ئیتر کاتى شه‌ڕه په‌ڕۆ و وتنه‌وه‌ى دروشم
به سه‌ر سه‌رکرده‌کانمان گوزه‌شت و ناکرێت حکومه‌ت یه‌ک پێبگرنه‌وه و منیش
له به‌ر ئه‌وه‌ى که سه‌ر به هیچ لایه‌نێکیان نیم هاوڵاتیه‌کى پله نزم
تربم ، نابێت نه ته‌زکیه‌ى حزبى بمێنێت و نه نوسراوى ناو ڕه‌فه‌کانیشمان وه‌ره‌قه‌ى
واسته و واسته‌کارى بێت، نه له زانکۆکان ڕێکخراوى سه‌ر به حزب پێشوازیم
بکات و نه دامه‌زراندنیش پشگیرى بوێت ،نه کاره‌بایى مه‌سئوله‌کان فوول بێت
و منى هاوڵاتیش کاره‌بام نه‌بێت و نه ئه‌وان له قه‌سره‌کاندا بژین و منیش
کولانه‌یه‌کم نه‌بێت ، نه ئه‌وان گه‌رم و گوڕ بن و نه منیش که له‌سه‌ر نه‌وت
ده‌ژیم به قاپ نه‌وتم ده‌سکه‌وێت نه ئه‌وان ....و نه .....منیش .
ئه‌وه‌ى که زۆر گرنگه ده‌بێت کارى بۆ بکرێت و جه‌ماوه‌ر زۆر ئاگادارى بێ‌و
هوشیار بکرێته‌وه قبوڵ نه‌کردنى یه‌کجاره‌کى شه‌ڕێک بێت که له پێناوى پله
و پایه‌دا بکرێت و چونکه ئه‌وه جه‌ماوه‌ره شه‌ڕى بۆ حزب کرد و ئه‌وه جه‌ماوه‌ریشه
که ده‌توانێت ئه‌وه‌ى بزه‌ى شه‌ڕى هه‌بوو باره‌گاکانى به‌رد باران کات و شار
به‌ده‌رى کات .
ناکرێت به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌یه‌کانمان بخه‌ینه لاوه و بیکه‌ینه
قوربانى مه‌رامه‌کانمان و به یه‌ک بیرى و یه‌ک ده‌ستى کاره‌کانمان ڕاپه‌ڕێنین
و ئه‌وه هه‌موومانین که وڵات به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌به‌ن نه‌ک ......
ئه‌وه‌ى که‌ماوه‌ته‌وه بیڵێم بێگومان هیچ یه‌کێکمان که دڵسۆزى ئه‌م خاک و
نه‌ته‌وه و میلله‌ته‌بین نه شه‌ڕمان پێخۆشه و نه کاریش بۆ ئه‌وه ده‌که‌ین
که شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێته‌وه ، وه‌کو دوعاکه‌ى نه‌نکم که ده‌ڵێت ((خوایه ڕه‌حمت
خستبێته دڵى ئه‌و دوحزبه‌وه و ئیتر باکوڕى فه‌قیر و هه‌ژار نه‌کوژرێت)) .
|