کاوێزمه‌لاپه‌روێز
که‌رکوک
25\1\2006
قسه زۆر کرا له‌سه‌ر ئه‌رکى حکومه‌تى یه‌کگرتووى کوردستان..یارو نه‌یارانى
ئه‌م ئه‌زمونه‌ى کوردستان بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بوبێت بۆچونى خۆیان خسته
روو..به‌ڵا دوور بێت له حکومه‌ته‌که‌مان لىَ سه‌ربارى ئه‌و ئه‌رکانه‌ى
حکومه‌ت که باسکراوون له قۆناغى ئاینده دهبىَ جىَبهجێیان بکات ئه‌زیش
قسه و دیدو بۆچونم بۆ سه‌رکه‌وتنى ئه‌و حکومه‌ته هه‌یه.
به بۆچونى من ئه‌م حکومه‌ته ئه‌و کات سه‌رکه‌وتوه که به‌ر به هێنانى
ته‌ره‌پیاز له سوریا و ماست له تورکیا و چلۆره له ئێران بگرێت...هۆکاره‌کانى
ئه‌م قه‌یرانه ده‌زانم که حکومه‌ته‌کانى رابردووى کوردستان درووستیان
کردوه به‌وه‌ى زۆرینه‌یه‌کى ره‌هاى خه‌لکیان کرده فه‌رمانبه‌رو پۆلیس و
مۆچه خۆر،سلبیاتى ئه‌و هه‌نگاوانه له‌وه پتره که من له‌م بابه‌ته
ئاماژه‌ى پىَ ئه‌ده‌م ..بهلىَ دامه‌زراندنى بىَ به‌رنامه‌ى خه‌لک هۆکاره
بۆ ده‌سته‌یه‌ک تهرپیاز چاو له سوریا بکه‌ین.
کارى سه‌ره‌کى حکومه‌ته به گرنگیه‌وه بایه‌خ له ئاوادهنکردنهوهى
گونده‌کان بدات...حکومه‌ت ئه‌رکى سه‌ر شانیه‌تى له‌م قۆناغه‌دا که‌رتى
کشتوکالى زیندوو بکاته‌وه..پلانێک ههبىَ بۆ نیشتهجێکردنهوهى
گوندنشینان ئه‌ویش به شێوه‌یه‌ک دهکرىَ که گونده‌کان هه‌موو پیداویستیهکى
ژیانیان بۆ فه‌راهم بکرێت هه‌ر له رێگا‌و بان،قوتابخانه،بنکه‌ى ته‌ندروستى،
تا دوایى،.که ژیان لاى گوند نشینیهک له شار به بایه‌ختر و ئارام و
ئاسوده‌تر بێت. به‌وه‌ش هه‌نگاو به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته ده‌نێن که ماستى
وو‌ڵاتى ئێمه بۆ ووڵاتانى تر بروات...چ خێره به‌رچایمان ماستى تورکى بێت؟!.
K_mlaprwez@yahoo.com
|