ڕۆژهه‌ڵات تی ڤی به‌شێك له ده‌ستكه‌وته‌كانی سه‌رده‌م
كوێستان د.
ستۆكهۆڵم
٥/١/٢٠٠٦
سه‌ده‌ی بیستهه‌م ڕه‌نگه خراپترین ئه‌و ساڵانه بێت كه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌چه‌وسایه‌وه. پارچه‌پارچه‌بوونی خاكی كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورد، چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كی ئابووریی دڕندانه كه تا ئه‌و په‌ڕی ڕه‌هه‌ندی دزی و دادۆشین درێژ ده‌بێته‌وه. داسه‌پاندنی كولتورێكی داگیركارانه و دژایه‌تیكردنی هه‌موو جۆره كو‌لتور و فه‌رهه‌نگێكی پێشكه‌وتووی كورد، كوشتن و ترساندن و ڕاوه‌دوونان به كورتی و به گشتی وێنه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته داگیركاره‌یه كه له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان و له‌وانه له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پیاده كراوه.
له ده‌ستپێكی سه‌ده‌ی نوێ‌دا ئه‌م سیاسه‌ته دڕندانه هه‌مه‌لایه‌نه هه‌ر به‌رده‌وامه، به‌ڵام ده‌ستپێكی سه‌ده‌ی نوێ سه‌ره‌تایه‌كیش بوو بۆ كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی سیاسیی بۆ كورد له سه‌رانسه‌ری كوردستان. گۆڕانكاریی سیاسیی شایانباس و چاره‌نووساز ڕوویان دا و خه‌ریكی ڕوودانن.
جیابوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له حیزبی كۆمۆنیست و خۆڕزگاركردنی له كۆمه‌ڵێك خورافاتی ئایدۆلۆژی و سیاسیی، به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی فیدراڵیی به هێشتنه‌وه‌ی خواست و داخوازیی سه‌ربه‌خۆییه‌وه، په‌سه‌ندكردن و به شانازیه‌وه به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان، په‌سه‌ندكردنی پلورالیزمی سیاسیی، كار و خه‌باتی په‌رله‌مێنتاری و هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌ك بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه بتوانێت وه‌ڵامی داواكاریه سیاسیه‌كانی ئێستای كوردستان بداته‌وه، به ڕای من له‌و ده‌ستكه‌وته گرینگانه‌ن كه ته‌نها به ڕیكخراوێكی سیاسی ده‌كرێت كه ئامانج دیار و ئامانج زان و نێزیك به خه‌ڵك بێت.
به‌و شێوه‌یه له ئاستی سیاسیی و ڕاگه‌یاندنی سیاسیی‌دا "ڕۆژهه‌ڵات تی ڤی" ده‌توانێت ده‌ستكه‌وتێكی دیكه بێت.
هه‌ڵبه‌ت له جێی خۆیدا نییه و پێویستیش ناكات بكه‌وینه به شان و پیاهه‌ڵدانی په‌خشێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیی كه هێشتا له قۆناخی په‌خشی تاقیكردنه‌وه‌ییدایه، به‌ڵام ده‌توانین له ڕووانگه‌ی دیكه‌وه باسی بكه‌ین.
خستنه‌گه‌ڕی ته‌له‌فیزیۆنێكی جیهانیی به‌ر له هه‌ر شتێك پلان و پلانكاریی، سه‌رئێشه‌ی خۆماندووكردن و جیددیه‌تی سیاسی و كۆڵنه‌دان ده‌خوازێت.
هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه، ڕاوێژ له‌گه‌ڵ كردن و ڕا وه‌رگرتنی ئه‌ندامان و دۆستان و لایه‌نگران و ڕای گشتیی پێویست ده‌كات. توانستی كۆكردنه‌وه‌ی بودجه‌یه‌ك، ده‌ستی كاری كارزان و ده‌ستی ماندوویی نه‌ناسیی پێویست ده‌كات. ڕێكخراوێكی سیاسیی ناچار ده‌كات كه بیر له به‌رنامه‌ی ئایینده و پلان و پلانكاریی پاشه‌ڕۆژیی بكه‌نه‌وه.
وه‌كوو هه‌موو ئه‌مانه‌ش هه‌ر گرینگ ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كارانه به ڕێكخراوێك ده‌كرێت كه له ناو خۆیدا ته‌با بێت، به گشتیی خاوه‌ن یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌كبڕوا و یه‌كئامانج بێت. ڕێكخراوێك كه قۆڵی كاری هه‌ڵماڵیبێت و بزانێت به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه ئه‌گه‌رچی په‌خشێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی وا كه شه‌شهه‌م په‌خشی ته‌له‌ڤیزیۆنیی جیهانییه له سه‌ر ئاستی كوردستان ڕه‌نگه كارێكی له ڕاده‌به‌ده‌ر گه‌وره‌ش نه‌بێت، به‌ڵام له سه‌ر ئاستی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان كارێكی گه‌وره‌یه. خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له دۆخی ئێستایدا پێویستیه‌كی زۆری به ده‌ستگایه‌كی وا هه‌یه و ده‌توانێت سوودی باشی لێ وه‌ربگرێت.
ئه‌م كاره به‌ری ڕه‌نجی هه‌موو ئه‌و ئازادیخوازه دڵسۆزانه‌ن كه هه‌رگیز له شایسته‌یی كورد بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی به گومان نه‌بوون، كه هه‌رگیز بێباوه‌ڕییان به خۆیان و نه‌ته‌وه‌ی خۆیان نه‌نواند، كه سڵیان له ئازارچێشتن، زیندانیبوون، ده‌ربه‌ده‌ریی و مردن نه‌كرده‌وه. ئه‌مه هه‌روه‌ها به‌ری ڕه‌نجی شانی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه هه‌ر ئێستا له سه‌نگه‌ری پاراستنی ئازادیخوازیی و به‌رابه‌ریی و مرۆڤپه‌روه‌رییدا تێده‌كۆشن.
هێشتا ڕۆژهه‌ڵات تی ڤی له هه‌ره یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كانی خۆی دایه له‌به‌ر ئه‌وه جێی خۆیه‌تی یارمه‌تی بده‌ین، ڕێنمایی بكه‌ین، یارمه‌تی ئابووری و كارزانی و كارهاسانیی بكه‌ین، پێشنیاری واقیعی بخه‌ینه به‌رده‌ست و كارێكی وا بكه‌ین كه بتوانێت له درێزخایه‌نی خۆیدا ئه‌و خزمه‌ته به گه‌لی كورد بكات كه شایسته‌یه‌تی، كه پێویستێتی، كه ئێستا ده‌بێت بكردرێت.
له‌و ڕووانگه‌یه‌وه من پێموایه كه ڕۆژهه‌ڵات تی ڤی ده‌توانێت ته‌له‌فیزیۆنێكی سه‌رانسه‌ری بێت بۆ هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له زۆر به‌رنامه‌ی خۆیدا ته‌نانه‌ت ده‌ش‌توانێت له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وره‌ش كوردستانیی بێت. ده‌بێت بناخه‌ی ڕۆژهه‌ڵات تی ڤی به بیری ئازادیخوازیی، كوردستانیی، دژكۆلۆنیالی، پشتبه‌خۆبه‌ستن و به‌خۆباوه‌ڕبوون دابڕ‌ێژین. ده‌بێت بنه‌مای پلورالیزمی سیاسی له مانای دروست و ته‌واوی خۆیدا له ڕۆژهه‌ڵات تی ڤی – دا بچه‌سپێنین، ڕێگا به بیری جودا و هه‌مه‌ڕه‌نگ بده‌ین له فه‌زایه‌كی دیموكراسیانه‌دا خۆی ڕوون بكاته‌وه، بیر و بنه‌مای مافه‌كانی مرۆڤ، بیری یه‌كسانیخوازیی و به‌رابه‌ریی، ڕه‌خنه‌گرتن و خسته‌ژێرپرسیار و لێپرسینه‌وه بگه‌یه‌نینه كورد و كوردستان.
هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژنانی كورد كه لایه‌نێكی جیددی، ماندوویی نه‌ناس و تێكۆشه‌ری خه‌باتی ئازادیخوازین، هۆشیاركردنه‌وه و سه‌رحاڵكردنی منداڵانی كورد كه ئایینده‌ئ ئێمه‌ن، ده‌بێت لایه‌نی هه‌ره بناخه‌یی ڕۆژهه‌ڵات تی ڤی بن.
هه‌ر له ئێستاوه كه ڕۆژهه‌ڵات تی ڤی له قۆناخی تاقیكردنه‌وه‌ییدایه نه‌یارانی كورد كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تیكردنی سیاسی، و جمهوری ئیسئلامی ئێران كه‌وتووه‌ته كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ته‌لایت له كوردستان و پاراسیت ناردن له ئێران. كه‌واته زوو نییه كه ئێمه‌ی كوردیش بكه‌وینه خۆ بۆ به‌هێزكردن و پته‌وكردنی ئه‌م ده‌ستكه‌وته.
04/07/2007 |