ئاژانسی پاراستنی کوردستان و وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ وداد و
کێشه‌ی د.که‌مالی سه‌ید قادر
مه‌جید دڵنیا
diyako_8@hotmail.co
ئه‌و حوکمه‌ی له‌لایه‌ن دادگای هه‌ولێر،وه‌ک حوکمێکی تۆڵه‌ئه‌ستێنانه دژ به د.که‌مال درا.دڵی هه‌موو خه‌ڵکێکی به‌ویژدان و ئازادیخوازی ڕاچڵه‌کاند.
زۆر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته وتراو زۆر هۆ بۆ ڕفاندنه‌که‌یی وه‌ک پاساو هێنرایه‌وه.یه‌کێک له‌و هۆیانه به‌رێز حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن له ژماره‌ی هاووڵاتی 256دا ئاشکرای کردووه،ئه‌وه‌یه که د.که‌مال له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له نوسیینه‌کانیدا ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانی خستۆته مه‌ترسییه‌وه،دادگایی کراوه،ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر گوایه داوای (ئاژانسی پاراستنی کوردستان)بووه.
ئه‌و حوکمه به‌و شێوه سه‌رپێییه گه‌وره‌ترین سوکایه‌تییه به هه‌ردوو وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ ودادی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی.چونکه به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی تا ئێستا بڵاوکراونه‌ته‌وه،ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته هیچ ڕۆڵێکیان له‌سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه نه‌بووه.به‌پێی ته‌فسیری مارکس ده‌وڵه‌ت بۆخۆی ده‌زگایه‌کی سه‌رکوتکه‌ره.کاره‌که له‌وه‌دایه که ده‌سه‌ڵات چۆن له‌یه‌ک کاتدا ده‌بێته زوڵمکه‌رو پارێزه‌ری زوڵملێکراو.هه‌ر له‌م ده‌لاقه‌یه‌وه گه‌ر سه‌رنجێک له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌کانی حوکمه‌تۆکه‌کانی کوردستان بده‌ین ،ئه‌و ڕاستییه ده‌بینین،که جگه له‌ناو و پاشکۆ بۆ ده‌سه‌ڵات شتێکی‌تر نین،گه‌ر وانییه ئه‌و وه‌زاره‌تانه تا ئێستا چ هه‌ڵوێستێکیان دژ به حکومه‌ته‌کانیان وه‌رگرتووه،یا چ به‌یاننامه‌یه‌کیان ده‌رکردووه،به‌تایبه‌ت له ڕووداوه‌کانی که‌لارو ئاکرێ وده‌ستدرێژییه‌کان بۆ سه‌ر یه‌کگرتووله بادینان،یان به‌رامبه‌ر ئه‌و بێ مافییانه‌ی له زیندانه‌کانییاندا به‌رامبه‌ر به زیندانیان ده‌کرێت.ئه‌گه‌ر چی به‌یاننامه‌ش هیچ له‌مه‌سه‌له‌کان ناگۆڕێت
چونکه هه‌ریه‌ک له‌وکێشانه ،به کێشه‌که‌ی د.که‌مالیشه‌وه هه‌ڵوێستی زۆر له‌به‌یاننامه کاراتری گه‌ره‌که.دواجار وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ جگه له‌خۆڵکردنه چاوی جه‌ماوه‌رو گێلکردنی ڕای ده‌ره‌وه‌و په‌رده‌پۆشکرن و ڕووسپی کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌و که‌موکورتیه‌کانی ده‌سه‌ڵات شتێکی تر نییه.پاراستنی مافی مرۆڤ ده‌بێ به ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوه نا حکومیه‌کان بسپێردرێت.وه‌زاره‌تی دادیش که به‌ده‌ست یه‌کگرتووه‌وه‌یه ئه‌وان لێی به‌رپرسیارن ،ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڕاستده‌که‌ن داوای حوکمی شه‌رعی خوا‌و یاسا ده‌که‌ن بۆ له ئاستی کێشه‌یه‌کی وه‌ک ئه‌وه‌ی د.که‌مال بێده‌نگن وهه‌ڵوێستیان نییه?.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه محمد احسانی وه‌زیری مافی مرۆڤی پارتی له گفتوگۆی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مێرکادا وتی که د.که‌مال له‌سه‌ر ته‌شهیر سزادراوه.ته‌شهیر ئه‌گه‌ر له نه‌مسا وئه‌روپا سزای له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وه له عێراق و کوردستان سزای له‌سه‌ره.به‌ڵام به‌گوێره‌ی قسه‌کانی به‌ڕێز حه‌مه سه‌عید له‌سه‌ر داوای ئاژانسی پاراستنی کوردستان حوکمی 30ساڵ دراوه،ڕه‌نگه له‌سه‌ر داواکانیتر بگاته 60ساڵ،ئه‌وه جگه له‌وه‌ی زۆرێک ده‌ڵێن سه‌رۆکی هه‌رێم به‌خشیویه‌تی.به‌ڕاستی مرۆڤ نازانێ بڕوا به‌کێ وبه‌کام له‌و قسانه بکات?من دڵنیام گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم لێی خۆشببایه که‌س نه‌یده‌توانی ده‌عوای تری له‌سه‌ر بکات ،وه‌ک چۆن کاک نێچیرڤان حه‌مه سه‌عیدی له کێشه‌که‌ی د.عبدالله ئاگرین ڕزگارکرد بێ ئه‌وه‌ی عبدلله ئاگرین هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌بێت یا ته‌نانه‌ت ده‌عواکه‌ی له دادگاش بکێشێته‌وه!
دواتر گوایه ئاژانسی پاراستنی کوردستان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی د.که‌مال له په‌یوه‌ند به ئیسرائیله‌وه نووسیوونی ده‌عوای به‌رزکردۆته‌وه.گه‌رچی بۆ ئێمه‌ی کورد دژایه‌تی کردنی ئیسرائیل به ڕه‌وا نازانم بۆ خۆشم له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ د.که‌مال نیم،به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه کورد ده‌توانێ له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شدا په‌یوه‌ندی زۆر دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌بێ.به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رگیز پێم بو نییه به‌و باسانه‌ی د.که‌مال له‌سه‌ر بوونی ئیسرائیل له‌کوردستان ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی به به‌ڕێز ئۆجه‌لانه‌وه هه‌یه ئیسرائیلیه‌کان خۆشیان نایشارنه‌وه که ده‌ستیان له گرتنی ئۆجه‌لاندا هه‌یه،ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر رۆژنامه‌یه‌کی ئیسرائیلی به ڕاشکاوی باسی ده‌ست تیابوونی ئیسرائیلی له گرتنی به‌ڕێز ئۆجه‌لان ڕاگه‌یاند،پێده‌چێ نووسینه‌که‌ی د.که‌مال شتی وردتر‌و شاراوه‌تری له‌هه‌ناودا بێت بۆیه والێکدراوه‌ته‌وه که گوایه ئاسیشی کورد ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
جارێ پێم وانییه شتێک هه‌بێت ناوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد بێت ،چونکه ئێمه هێشتا خاوه‌نی هیچ نین ،تا ئاسیشی کورد به نووسینێک بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌پارێزرێت یا ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه.بۆمن جێگه‌ی پرسیاره که‌ی ئه‌م ئاژانسه دامه‌زراوه ،دواتر ئه‌م ئاژانسه له کاتی پێشبڕکێی هێنانی له‌شکری داگیرکه‌ران بۆ سه‌ر خاکی کوردستان ،ئه‌م ئاژانسه له کوێ بوو، ڕۆڵی چی بوو،چه‌ند دژی ئه‌وکارانه وه‌ستا?ئه‌رێ گه‌لۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به هێنانی له‌شکری داگیرکه‌ران ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه یا به نووسینێک?
دواجار گه‌ر ئه‌م ئاژانسه وه‌ک وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ دروستکراو یا له‌ژێر کۆنترۆڵی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کاندا بێت ده‌توانێ چ ڕۆڵێک بگێڕێت ?ئه‌مه‌ش هیچ نییه ده‌زگایه‌کیتره بۆ خزمه‌تی ده‌سه‌ڵات.
له‌کاتێکدا نه‌ک شنه‌با ،به‌ڵکو باهۆزی دیموکراتی له ناوچه‌که‌دا هه‌ڵی کردووه،که‌چی ده‌سه‌ڵاتێک ئاوا توند‌و نادیموکراتیانه له‌به‌رامبه‌ر کێشه‌یه‌کدا هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت،مایه‌ی سه‌رسوڕمانه!ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ئه‌و حیزبه له که‌ش وهه‌وایه‌کی دیموکراتیانه‌دا پێویستی به ده‌نگی خه‌ڵکه تا متمانه‌ی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی پێ بسپێرێت،حیزبێک ئاوا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کێشه‌کاندا بکات سبه‌ی ڕۆژ چۆن ده‌توانێ قه‌ناعه‌ت به جه‌ماوه‌ر بکات تا ده‌نگی پێبده‌ن!
ئه‌و هه‌ڵوێستانه زیانی گه‌وره به خودی پارتی ده‌گه‌یه‌نن و ناشکرێ تاسه‌ر قابیلی قبوڵ بن ،پێشم وایه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مێرکا له‌سه‌رکێشه‌ی د.که‌مال وه‌ک ڕای حکومه‌تی ئه‌مێرکا ڕایگه‌یاند له 5-1دا ئاماژه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ بوو بۆ پارتی و ده‌سه‌ڵاتدارانیتر که ئازادی بیروڕا سه‌ره‌کیترین بنه‌مای دیموکراتییه و ناکرێ خه‌ڵک له‌سه‌ر بیروڕا زیندانی بکرێ .به دڵنیاییه‌وه هه‌ر ئه‌م به‌ره‌نجامی فشارانه‌یه وای له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی کردووه، موژده‌ی ئازادکردنی د.که‌مال به‌م زووانه بدات.
diyako_8@hotmail.com
10-1.06
|
04/07/2007 |