ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی شاری که‌رکوک!
ساته‌کانی شادیهێنه‌ری یه‌کێتی خه‌ڵک!
نوسینی :عه‌بدوڵا شه‌ریفی
حه‌مه‌غه‌فور
له‌فارسییه‌وه وه‌ریگێڕاوه
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌کانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق،ڕۆژی 19دیسه‌مبه‌ر2005 شاری که‌رکوک بووه شانۆی کۆبوونه‌وه‌ی فراوانی خه‌ڵکی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌گرانی وبه‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سه‌رسووڕهێنه‌ری مه‌وادی سووته‌مه‌نی وگوزه‌ران.
به‌گوێره‌ی بڕیارێک که‌ئه‌م دواییانه حکومه‌تی گاڵته‌جاڕی عێراق ده‌ریکردووه،نرخی نه‌وت وبه‌نزین سێ به‌رامبه‌ر چووه‌ته‌سه‌ره‌وه، یه‌ک لیتر به‌نزین له50دیناره‌وه بۆ150دینار به‌رزبۆته‌وه به‌هه‌مان شێوه نرخی نه‌وت وغازیش.ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بووه سه‌رباری گرفته‌کانی دیکه‌ی ژیانی خه‌ڵکی عێراق وکوردستانی عێراق به‌هۆی هه‌ژاری وبێکاریانه‌وه له‌م وه‌رزی سه‌رما وسۆڵه‌یه‌دا، جێبه‌جێکردنی ئه‌م بڕیاره بووه‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵکی له‌چه‌ند شاری عێراق دا وله‌وانه‌ش شاری که‌رکوک.
رۆژی 19دیسه‌مبه‌ر خه‌ڵکی که‌رکوک له‌چه‌ندین گه‌ڕه‌کی شاره‌وه به‌ره‌و ناوه‌ندی شار ده‌ستیاندایه ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیی. کۆبوونه‌وه‌ی گه‌ڕه‌که‌کانی شار به‌ره‌وڕووی ئابڵوقه‌ی سه‌ربازی وته‌قه‌ی هێزه ڕه‌شه‌کانی ئه‌مریکا وڕه‌وته قه‌ومی ودینییه‌کان بووه‌وه.
گه‌ڕه‌که‌کانی، ئیسکان،شۆڕجه،حی التضامن، حی العسکری، حی النصر سه‌ره‌ڕای گوشار وهه‌ڕه‌شه وته‌قه‌لێکردنی هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌مریکا وقوه الطواری توانییان خۆیان به‌یه‌کتر بگه‌یه‌نن و په‌رده‌یه‌ک له‌کۆبوونه‌وه‌ی یه‌کپارچه ویه‌کگرتوو نمایش بکه‌ن. له‌گه‌ڕه‌کی ئیسکان وله‌پشتی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادییه‌وه سێ جار خه‌ڵکی به‌ره‌وڕووی هێرش وپه‌لاماری هێزی چه‌کدار بوونه‌وه.
له‌م بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌دا حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق نه‌خشی به‌رجه‌سته‌ی هه‌بوو. ئازاد مجید، ڕوخساری ناسراوی خه‌ڵکی که‌رکوک،وکادری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق، وه‌یه‌کێک له‌هه‌ڵسووڕاوانی خۆشه‌ویستی کرێکاریی ئه‌و شاره،چه‌ندین جار بۆ خه‌ڵکی قسه‌وباسی پێشکه‌ش کرد. خه‌ڵکی به‌شۆڕ وشه‌وق وده‌ربه‌ستییه‌وه گوێیان بۆ قسه‌کانی ڕاده‌گرت. له‌کۆتاییدا خه‌ڵکی نوێنه‌ری پارێزگار وشاره‌وانی شاریان ناچارکرد وه‌عد وبه‌ڵێنی ئه‌وه به‌خه‌ڵکی بده‌ن که‌نرخی ماده سووته‌مه‌نییه‌کان بهێننه خواره‌وه،هه‌ر له‌وێشدا کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی په‌یمانیان به‌یه‌کتردا ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ نه‌کرێن ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان له‌هه‌مان جێگا درێژه پێ‌بده‌ن. ڕه‌وته قه‌ومی ودینییه‌کان له‌هاوشانی هێزه‌داگیرکه‌ره‌کانی ئه‌مریکاوه له‌دژی خه‌ڵکی ده‌ستیاندایه په‌لاماری چه‌کدارانه. ئه‌م هه‌واڵه تائێستا له‌لایه‌ن میدیای به‌کرێگیراو وڕاگه‌یاندنی ئه‌ڵقه‌له‌گوێ وگوایا "سه‌ربه‌خۆ"وه بێده‌نگه‌ی لێکراوه. به‌ڵام بێگومان له‌پشتی ئه‌م هه‌واڵه ساده‌یه‌وه واقعییاتی مه‌حکه‌م ڕاوه‌ستاون، کۆمه‌ڵێک ڕاستیی خۆیان نیشانده‌ده‌ن که‌زۆر ڕیشه‌دارترن له‌هه‌ر جۆره خورافه‌یه‌کی قه‌می ودینیی. بارودۆخێک له‌ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی ته‌جروبه ده‌کرێت که‌ده‌توانرێ ئه‌م ڕه‌وه‌نده به"ڕاوه‌ستاویی" تیرۆر وجه‌نگ وته‌فره‌قه بخاته گۆڕه‌وه. که‌رکوک شارێکه که‌له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌شێوه‌ی گتۆی قه‌ومی ودینی مه‌رکه‌زی کێبه‌رکێ وجه‌نگ وده‌عوای قه‌ومی بووه. ئه‌م شاره نه‌وتیی وپیشه‌سازییه به‌هۆی هێرشی ئه‌مریکاوه گۆڕاوه بۆ وێرانه‌یه‌ک، وه‌قه‌ومپه‌رستانی کورد وعه‌ره‌ب وتورکمان، وهه‌روه‌ها ڕه‌وته ئیسلامییه‌کانیش به‌هۆی تێکدان ونانه‌وه‌ی ته‌فره‌قه وئاشوبه‌وه له‌م شاره یه‌ک ملیۆنییه‌دا، که‌رکوکیان کردۆته ناوه‌ندێکی نائارام بۆ جه‌نگ وکوشتار وتیرۆر. پشتبه‌ستن به‌ته‌فره‌قه وکینه‌ی قه‌ومی ودینیی له‌شاری که‌رکوکدا ئامراز وهۆیه‌ک بووه بۆ ئیمتیاز وه‌رگرتن وده‌عوا له‌سه‌ر به‌شه چه‌پاوڵ ودزی وتاڵانی ئه‌م ڕه‌وتانه، وه‌ته‌وژم وهه‌ستی هاووڵاتیانێک که‌ساڵانێکی دوورودرێژ پێکه‌وه وله‌هاوشانی یه‌کتردا له‌م شاره‌دا ژیاون به‌ره‌وڕووی مه‌ترسی مه‌رگ کراوه‌ته‌وه.
ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی که‌رکوک له‌گه‌ڕه‌که جیاوازه‌کانی شار وکۆبوونه‌وه‌ی یه‌کپارچه‌یان نیشانی‌دا که‌خه‌ڵکی به‌ته‌نگهاتوو له‌هه‌ژاری وگرانی،له‌تیرۆر وجه‌نگ وکاولکاری ئه‌توانن له‌ژێر کۆنترۆڵی ڕه‌وته سه‌روو کۆنه‌په‌ر‌سته قه‌ومی ودینییه‌کان تێپه‌ڕبکه‌ن وله‌پێناوی به‌رگری له‌ژیان وچاره‌نووسی هاوبه‌شی خۆیاندا بێنه‌مه‌یدان. ژیان ومه‌سه‌له واقعییه‌کانی ژیان،ئه‌توانێ کاناڵی یه‌کگرتنی خه‌ڵکێک بێت که‌به‌شێوه‌ی ساخته له گتۆ قه‌ومی ودینییه‌کاندا ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتردا ڕاده‌گرن. خۆش ئه‌وه‌یه که‌ڕاگه‌یاندنی حیزبی جلال تاڵه‌بانی وحیزبی به‌رزانی له‌درێژه‌ی باوه‌شێنکردنی نه‌فره‌تی قه‌ومییاندا، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ی خه‌ڵکی که‌رکوکیان به "ئاشوبی عه‌ره‌به‌کان" ناوبرد.
له‌م نێوه‌دا نه‌خشی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق وهه‌ڵسسوڕاوانی کۆمۆنیست ئینکارنه‌کراوه،ڕێکخستن وڕابه‌رایه‌تی ئه‌م حه‌ره‌که ناڕه‌زایه‌تییه‌ی خه‌ڵکی ته‌فره‌قه لێدراوی شاری که‌رکوک له‌لایه‌ن کۆمۆنیسته‌کانه‌وه،توانیی له‌ناو دڵی تاریکایی سیناریۆی جه‌هه‌ننه‌میی داگیرکاری وتیرۆر وته‌فره‌قه‌دا جارێکی دیکه خه‌ڵکی له‌ژێر په‌رچه‌مێکدا له‌پێناوی به‌رگری له‌ژیاندا بۆ چه‌ند ساتێک له‌ده‌وری یه‌کتری ڕابگرێت. ئه‌گه‌ر چی ئه‌م ساتانه کورت بوون به‌ڵام شادی هێنه‌رن،چونکه ئاراسته‌ی واقعی ژیان خه‌ریکه ده‌گۆڕێت بۆ کاناڵی یه‌کێتی خه‌ڵکی عێراق،نیاز وپێویستی کۆمه‌ڵگا به‌ژیان وبه‌شارستانییه‌ت خه‌ریکه ڕێگای یه‌کێتیی ویه‌کگرتوویی به‌خه‌ڵکێک نیشانده‌دات که‌له‌هه‌ر جۆره ئیمکانییه‌تێکی ژیانکردن بێبه‌شکراوه.
ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان وعێراق ده‌توانێ نه‌ک هه‌ر به‌رزبێته‌وه بۆ ئاستی به‌رگری له‌زیندوومانه‌وه وئاسایش، به‌ڵکو ده‌توانێ بچێته ئاستێکی سیاسی به‌رزتریشه‌وه. ڕزگاربوون له‌مه‌ینه‌تییه‌کانی دۆزه‌خێک که‌به‌سه‌ر خه‌ڵکی عێراقدا هێناویانه له‌ڕێگه‌ی بڕینی ده‌ستی ڕه‌وته قه‌ومی ودینییه‌کان وه‌له‌ڕێگه‌ی ده‌خاله‌تی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵکه‌وه به‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیاندا مه‌یسه‌رده‌بێت.
ئه‌م بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تییانه ده‌توانێت وه‌ده‌بێت ڕێ نیشانده‌ری ڕزگاریی کۆمه‌ڵگا بێت له‌کوێره‌وه‌رییه‌ک که‌دوو قوتبی تیرۆریستی جیهان سه‌پاندوویانه به‌سه‌ر خه‌ڵکی عێراقدا.
ئه‌رکی کۆمۆنیسته‌کان وئازادیخوازانی کۆمه‌ڵ مه‌ترسیدار وچاره‌نووس سازه، خه‌ڵک نیاز و پێویستیان به‌په‌رچه‌مێکی خه‌باتکارانه، وڕزگاریبه‌خش هه‌یه،ئه‌م نیاز وپێویستییه ده‌توانرێت به‌په‌یوه‌ستبوون وبه‌هێزکردنی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق دابینبکرێت.
20 -دیسه‌مبه‌ر2005
|