دواى...دواى...

 
ن/محه‌مه‌د گه‌ڵاڵه‌یی
زانکۆى سه‌ڵاحه‌ددین-به‌شى مێژووى کورد
Mohammad_galalaye@yahoo.co.uk



ووشه‌ى له‌(دواى)ئه‌و ووشه‌یه‌ که‌ رۆژانه‌ له‌ ناو گشت دامءده‌زگا ئیداریه‌ جۆراءجۆره‌کانءحزبیءراگه‌یاندنه‌کان ءهه‌تا له‌ ناو خودى ئه‌و که‌ناڵه‌ رۆژنامه‌نووسیه‌کانیش به‌ زۆررترین ووشه‌ ده‌بیسترێتء به‌کاردێت،ئه‌مه‌ش به‌ شێوه‌یه‌کى له‌راده‌به‌ده‌ر چه‌ندان جار ئه‌و ووشه‌یه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌ سه‌رزمانءله‌کاتى ئاخاوتنه‌کانى ناو ئه‌م دامءده‌زگایانه‌دا،که‌ ناومان هێنان که‌ هه‌رده‌ڵێن له‌ دواى وه‌ره‌وه‌ء ئاوات بۆ ده‌که‌ینءئه‌وه‌شت بۆ جێه‌جێ ده‌که‌ینءخه‌مه‌ت نه‌بێ له‌ دواى چاره‌سه‌ر ده‌بێ وه‌ چاوت به‌ مه‌سئوله‌کان ده‌که‌وێت دواى ده‌تبینمه‌وه‌ دواى له‌ گه‌ڵت گفتوگۆ ده‌که‌مءدواى ئیشه‌که‌ت بۆت ده‌که‌م .به‌راستى واى لێهاتووه‌ که‌ جێگاى ووشه‌کانى خزمه‌تگوزارى بگرێته‌وه‌ له‌ جیاتى ئه‌وه‌ى که‌ خزمه‌تى خه‌ڵک بکرێتء ئیشه‌کانیان بۆبه‌ن به‌رێوه‌ ئه‌و ووشه‌یان ده‌ده‌ن به‌روویانه‌وه‌،هه‌تا رۆژێکیان براده‌رێکم دێت له‌ناو بازار قسه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌کرد هه‌ر ئه‌ى ووت دواى.. دواى.. منیش لێم پرسی ئه‌رێ کاکه‌ ئه‌و چیته‌ هه‌ر ئه‌ڵێى دواى.. دواى..له‌ وه‌ڵاما ووتى:بۆمن ناحه‌قم ئه‌وه‌ دووساڵ ده‌بێت من ئه‌چم بۆ ئه‌ودامءده‌زگایانه‌ى که‌ ده‌مه‌وێت لێیان دابمه‌زرێم به‌ڵام ده‌چم بۆ هه‌ر شوێنێکءلاى هه‌رکه‌سێک ده‌ڵێن دواى.. دواى..ئه‌وه‌نده‌ مانگه‌ وه‌ره‌وه‌ء فرمانى دامه‌زراندت ده‌گه‌رێته‌وه‌ دواى سه‌رى ساڵ وه‌ره‌وه‌ء دواى هه‌ڵبژاردن وه‌ره‌وه‌ء دواى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور وه‌روه‌ء دواى ئیداره‌ یه‌کگرتنه‌وه‌ وه‌ره‌وه‌ء دواى جه‌ژنى فڵان فڵان وه‌ره‌وه‌ء ئیشءکاره‌کانت بۆ جێه‌جێ ده‌که‌ین تاواى لێهاتووه‌ له‌ جیاتى هه‌رهه‌موو قسه‌یه‌ک بڵێم دواى.. دواى..له‌راستدا منیش هه‌ندێک دڵم دایه‌وه‌ که‌رۆویشتیش ئه‌وه‌م پێووت:که‌ى بیت بینمه‌وه‌ ئه‌وه‌ى ووت:هاورێى به‌رێزم له‌ دواى..دواى.. ده‌تبینمه‌وه‌.له‌ راستیا زۆر سه‌رسورمان بووم به‌و وه‌ڵامه‌ نێگه‌تیفه‌ بۆ من به‌ڵام بۆ ئه‌و بۆشتێکى زۆر ئاساییه‌ چونکو لێراهاتووه‌ که‌خۆى ئاماژه‌ى پێکرد که‌ له‌گه‌ڵما بوو، له‌ کۆتایشدا هه‌ر پێداگیرى ئه‌کرد له‌جیاتى خواحافیزى بڵێت:دواى ...دواى.. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ ووشه‌ى دواى بوییته‌ به‌شێک له‌ ژیانى ئه‌و براده‌ره‌ بێ ئیشه‌ءخه‌ونبینه‌ که‌ده‌یه‌وێت رۆژێک دابمه‌زرێت له‌ دامءده‌زگایه‌کى حکومى بۆ ئه‌وه‌ى بژێوى ژیانى به‌ مووچه‌یه‌کى چه‌ند هه‌زاردینارى به‌رێته‌ سه‌ر.منیش ئه‌وه‌نده‌ ماوه‌ بڵێم به‌و براده‌ره‌ که‌ چاوه‌روان به‌ تا رۆژى دواى(قیامه‌ت)به‌ڵکو به‌گه‌یی به‌ دواى..دواى.. ءتیکه‌ نانێک بۆخۆتءماڵه‌که‌ت ده‌ست بکه‌وێت..!.
کوردستانى باشوور_شارى سۆران
9/1/2006
 

           

 

05/07/2007