به زه یی بۆ د.كه مال یان دادگای كوردستان
ناسر ته ها سوله یمان
دانمارك
Nasir@stofanet.dk
له كابراێكی خواناسیان پرسی ئه گه ر حه زره تی مه سیح و حه ق له ناو به له مێكدا بوون به له مه كه له نوقوم بوندابوو له ئاودا ، تۆكامیان رزگار ده كه ی مه سیح یان حه ق ، كابرا ووتی حه ق رزگار دكه م ،
چونكه حه ق له سه رووی هه موو كه سێكه ته نانه ت مه سیحش بێت.ئه زش ده بێژم به ڵی بۆ حه ق به ڵی بۆ دادگا .به ڵام كام حه ق كام دادگا ، كام تاوان ، كام تاوانبار ?من ڕێزم هه یه بۆ ئازادی بیرورا ده ربرین ، به ڵام پاڵپشتی كه سانێك ناكه م پرنسیپی ( شه لم گوێرم ناپارێزم ) بكاته پێوه رێك بۆ ده ربرینیبیرورای ئازاد .ئه میش مانای ئه وه نییه كه من پاڵپشتی ئه وانه م كه ئه مڕۆ كۆنه به عسی و موسته شاره كان له سێبه ریاندا قۆزاخه ده كه ن.
وه ك كوردێكی خاوه ن شه هید ، وه ك ئه ندامی خێزانێك كه پاشه ڕۆژی هه موویان به زوڵمی سدامیه كان به فیرۆ چوو ، پێمان خۆش بوو له ساڵی1992 كه كوردستان رزگاری بووله
سه دامیه كان،چه ند یاساێكی تایبه ت ده ر بكرایه بۆ ده سگیركردن و دادگایی كردنی ئه وانه ی به هه زاران مناڵه كوردیان به هه تیوو كرد، به هه زاران ئافره تی كوردیان به بێوه ژن كرد ، وه له پێش هه موویانه وه ژن و مناڵی بارزانیه كان ، با چه ند تاوانبارێك له دادگاكانی كوردستانه وه 10 یان 15 ساڵێك حوكم بدرایه ن ئه و كاته ئه مان ووت به ڵی حه ق هه یه و دادگا هه یه با د. كه مالێش به حه قی خۆی بگات .
نه كولی ناكرێت له پێشه وایی بارزانی نه مر و قوربانیه كانی بنه ماڵه ی بارزانیه كان له خه باتی نه ته وه یی گه لی كورد ، باوه رش ناكه م د. كه مال دڵۆپێ خوێنی له لووتی مناڵێكی بارزانی هێنابێت یان په نچه ره ی ماله بارزانێكی شكاندبێت . به ڵام 30 ساڵ زیندانی زیاتر له فه تواكه ی خومه ینی ده چی دژ به سه لمان روشدی،حوكماكانی خلخالی بیردهێنێته وه ،له نۆته ی شوجاعه ی سه دام و روتبه كانی حكومه تی كوردی ده چیت كه به بێ هه ڵسه نگاندن دابه ش ده كران .
من به زه ییم نایه ته وه به د. كه مال به ڵام به زه ییم به دادگای كوردستان دێته وه كه بریاری ئاوا هه رزه كارانه ده رده كات .من له دادوه رو دادگاكانی كوردستان ده پرسم ئه وه بۆ به وینه ی د. كه مال ،ده سگیرنه كردن و به دادگانه دانی ئه نفالچی و فایلداره كان مانای چاوپۆشی وپارێزگاریكردنیان زیاتر هیچ حیكمه تێكی دیكه ی تێدایه به ده ر له گومان دروستكردن له عه داله ت و راستگۆیی دادگای كوردستان و بریاره كانی ئه ودادگایانه .
ئێ كوردستان خۆ ده وڵه تی فاتیكان نیه هیچ پیاو خراپ و خالكی گه نده ڵو تاوانباری دیكه ی تێدانه بێت شایه نی حوكمی له بابه ته كه ی د. كه مالی هه بێ،ناشكرێ عه داله ت له سه ر ئاوازی بانێكه و دوو هه وا په یره و بكریت ، چونكه ئه مه له كێش و ئاستو موسداقیه تی بریاره كانی ئه ودادگایه كه م ده كات .
له هه موو دادگاكانی كوردستاندا له پشت سه ری هه موو دادپه روه ره كاندا تابلۆێك هه ڵواسراوه [ وان حكمتم بین الناس ان تحكموا بالعدل ] ، ئایا ئه مه ئه و حوكمه خوداییه یان روحییه كه له كوردستاندا په یره و ده كرێت ?.
ئه گه ر حوكمه كه ی د.كه مال دژ به گه نده لی بیت له ده ربرینی بیرورای ئازاد ، بێگومان بێده نگی و چاوپۆشی له هه موو ئه و گه نده لیانه ی كه سه رانسه ری كوردستانی گرتووه ته وه گه نده لی دادگاو بریاره كانی ئه و
دادگایانه ی كوردستان زیاتر هیچی دیكه ناگه ینێت .
تكام وایه ئه و لایه نه ی خۆی به خاوه ن ماف ئه زانێت له بریاره كانی خۆی پاشگه ز نه بێته وه ، ره ش و سپیش له بواردا ده رده كه وێت .
|
04/07/2007 |