دڵم هه نارێك بوو ڕنیان

نیگار نادر

شه ڕ تازه دڵم ببو به هه ناركه

وێكڕا شێواندنی وێكڕا تاڵانی كردین

وێكڕا ژە هرە باران وێكڕائه نفالی كردین

وێكراڕایگواستین دە گۆڕی نایین

وێكڕاكردنی به تۆز وبه بایی كردین

به كڕێوه كڕێوی به فرێ له سه ر

حه سارۆست و سه ری

لووتكه كانی قه ندیلی ده كه وتم كه

وه كی هه نارێك له دلم ڕۆهاتن و

هه ڵیان پساند

ته پۆلكه یه كی سینگی كۆڕه كێ وگه رده نی

بڵندی سه فینی و

مله ی كێوی هه ندرێن بووم

خوێنی سه دان گه نجیان له سه ر ڕشتم

چه ندین جار له سه رم پێك هاتن و

داستانه كانی براكوژیم پێ نێوزه دبوون

دلم به هێیانه زه ردببوكه

دایانته كاند و

بوومه كۆنه سه نگه رێكی داڕوخاوو

بۆسه یه كی پڕكراو ڕه بیه یه كی هه ڵگیراوی

پشتاشانێ

پاش ده یان جار تێك دران وحاشالێ كردن

لێم ته مابڕ نه بوونه

دلم تازه گولی مزره سێوانی ده ركردبوو

هه ڵیان وەراندەوە

هنارەی سه ركه وتنه كانی براكوژیان

له سه ر وه گر خستمه وه

دڵم هه نكی هێشوه ترێیه كی لێ مابوو

نه هێشتیان بگا نه هێشتیان ببته شه ڕاب

دایانڕنی پلیقاندیانه وە

به دەمداکه وتووم وەکی

ته نگه دۆلیكی دڵی هه كاری وتفه نگێكی ده گل رۆكراوو

ته رمی ژنیكی هه تك كراوی

ئه وان رۆژان

کێ به ئاقارمدا رابوورد

ده ستی خوێناوی خوێ پێ ئه سریوم و

لێخشاندوم ولێم کشاونه ته وە

لیمۆیه كی كه سك له جێێ دڵم خرببو

چه قۆیان تێگێڕا و رایانگوشێ و

وه كی كێژۆله یه كی لووت بڕدراوو

لێوو هه لبڕاوو سه ر هه لپاچه راوو

تێکڕا لێم ڕەوینه وە

باڵه خانه یه كی هه ڵته كێنراوودیلێكی

چاوو هه ڵكوڵه راوو سوتێنه راوی
شه ڕی براكوژیم لێهاتوه

هه موو خۆم لێ بێ به ری ده كه نه وه

دڵم ببۆ گوڵه باخێكی سورسور

په ڕ په ڕیان كرد

ته مه سپیه که ی قوتكه ی ئاسۆسی و

ڕەنوی زنه ی دەزاگرۆسێ بووم داخزیم و

به گۆڕێ وەربووم و

لاشه م سه گی تێوه روكاو نه وە

خه نده كم پر له ناسنامه وجوته چاوو

په نجه ی پێشمه رگانن كوێربونه وە

دڵم هه نارێكی نه گه ییو بوو

به لاخه وه تێێ نوسان دایانوەراند

هه موو شه ڕەكانیان به ناو كردم و

به ناو هه موو شه ره كانیان كردمه وه

 

..........................

 

           

 

04/07/2007