شیعری ئازادو ژنی ئازاد

نیگارنادر
20/4/2005
1-1له‌نده‌ن
 

ئه و ده مه ی هه ست به كاره سات و هه ژه ندێكی ترسناك ده كه ی كه زۆربه ی كاوێژو ورێنه وپێپركه له ناو وشه ومانادابه شیعری ئازادناوده نه رێن وژنه چه وساوەكان داوای ماف و ئازادی له بۆ ژنانی كۆمه لگاكه ت بكه ن وسیاسیه كان سنوربۆ نوسه روڕۆژنامه نوسه كان دیاری كه ن وشاعیرەكان حیزب ڕایانێ وژنان هه ر چاویان له دوی ئه و ئازادیه بێ كه پیاوان پێیان دەبه خشن وهه موو تێكرا یه ك زمان و یه ك پێناسه یان هه بێ بۆسیاسه ت وئه دەب ومێژوو ئازادی وئافرەت

له ژیاندا هه ڵدێر زۆرن چارەنوسازترینیان هه لدێری فیكری هه لدێری سیاسی هه لدێری ئه دەبی هه لدێری ئازادین

زۆرن ئه وانه ی سالانێكه خه ریكی رێزكردن ودابێژتن وبه باكردنی وشه نووبه جۆره ها شێوەورەنگ دەیانوسنه وەو دەیانوهشێنن لێ هه تا هه ن ناتوانن ببن به شاعیر دونیا پرە له و مرۆڤانه ی ته مه نێكه گه یشتونه ته لوتكه یه ك له رەهایی هه لسوكه وت وپۆشینی به رگی مۆدێرن لێ هه تا هه ن ناتوانن ئازاد بن هه روەها دونیا لێواو لێوە له و مێینانه ی قومن له مێیایه تی ولێ ناتوانن رۆژێك ژنایه تی به خۆوە ببیننن لێره دا له سێ هه لدێران ده فكرین كه هه لدێری شیعری و هه لدێری ئازادی و هه لدێری ژنایه تین

شیعری ئازاد زمان و هونه رێكی تایبه ت به خۆی هه یه چۆن له نوسینی ساتێرەشیعردا دەبێ به كه مترین ووشه جوانترین مانا به دەسته وە بدەی له بۆ نوسینی شیعری ئازادیش دەبێ به زۆرترین وشه جوانترین مانا بدەیه دەست ولێ ئه گه ر شارەزایه كی زۆر له زماندا نه بێ وفیكریش له پشت نه بێ وەكوو چێشتی مجێور دەردەچێ زۆر كه س هه نه ته مه نێكه دەبه ر وشه وفه رهه نگ وكتێبان ڕاچونه به لام ده كه س ناویان نازانێ وناوی هیچ دیوانێكیان له مێشكی كه سدا نه چه سپیو،هه نده كی دەدی هه نه له وەته ی دەنوسن به كۆمه لێك وشه ی لێكچوو سواوو چه ند دیوانیان نوسیوە و وه ریانگه راندوته سه ر زمانی دەدی وخزێنراونه ته ناو ڤیستیڤالان وخه لات كراون لێ چونكه شاعیر نه بوون كه س له بیرشی نه ماوون وبه سه ر چوون نوسه ری به سه ر چوو چ هه ولێك بدا خوێنه ر ناهه ژێنێ ،زۆری دەدی شاعیر بو ونه به لام وشه و زمان و شیعرەكانیان كردۆته كه رەسته ی حیزبایه تی دەسه لا تداران له ته نها بونه ته یادەوەری نوسێك زۆری دەدی هه رچی نامه ی دلداری ویاداشت و خه ونه كانیان تێكه ل كردون ودەیانوەشێنن به ناوی شیعری ئازاد لێ هه مووئه وانه دە هه لدێر دەكه ون به دیوێكی دیدا زۆر كه س هه بون شاعیری باش بوون زمان زان وخوێندەوارو شارەزابوون شیعری ئازادیان به شارەزایی نوسیوە به لام چونكه پشوودرێژوخۆراگر نه بوونه وەبه ر دەستاری حیزبایه تی كه وتون وبزر بوون

هه روەها هه ندەك مرۆڤ هه نه زۆر ئازادانه له ژیان دا ره فتار ده كه ن و دێن و ده رۆن لێ چونكه ئازا نین و جه سارەتیان نیه وەكی پوشی به ربایان لێ به سه ر دێ،نازانن سنوری ئازادی له كوێ كۆتایی دێ وله كوێندەرێ سنوری ئازایه تی دەست پێ دەكا،هه ندەكی دی ئازادی وەها وڕیان دەکا هه تاله ژیاندا بن بیرله ئازایه تی ناكه نه وە،هه ندەكی دی ئازادی وا په لوپۆیان دەخا هه تا دەشمرنن ناتوانن جارێك هه ستنه وەو ئاورێك بۆ پاش خۆ بدەنه وە،به دیوێكی دیدا بنۆرین مرۆڤ هه نه زۆر ئازان به لام ناتوانن له نێوان ئازادی و ئازایه تیاندا خۆ راگرن له هه موو قۆناغێكی ژیاندا ئازایه تیان ده نوێنن،ئازایه تی بێركردنه وه وئازایه تی گفتوگۆو ئازایه تی ره فتار لێك هه لاوێردناكه نه وه بۆیه هه ر زوو هه لده دێرێن وسر گوم ده بن ،

دونیا پره له و مرۆڤانه ی داوه ستاون له مێینه تی و به لام هه تا ده مرن له بۆ ساتێكیش ژن بوون به خۆ وه نابینن وژنایه تی له روحیاندا ره گ داناكوتێ وژنایه تی به بیركردنه وه و ژنایه تی به ئاخافتن وژنایه تی به رووح و ژنایه تی به كردار لێك جوداناكه نه وە،نازانن له كوێ مێیاتیان بینا دەكه ن له چ قۆناغێك دا ژنایه تی له روحیاندا دەچه سپێنن و هه تاكوێندەرێ دەبێ ئازاد بن وله كوێرا دەبی ئازادیان بینا بكه ن،

زۆریان هه نه به هه موو ره نگ و ده نگ وروویه ك ژه خۆ ده دوێن به رووی ژنایه تی نه بێ،مێینه تی ته نها وەكو جه سته له شیعر دا بونی هه یه و بۆنی دێ زۆر كه من ئه و شێعرانه ی ژنیان وەكوو رووح ومرۆڤ تێدا دارێژراوەو،به دیوێكی دیدا له زۆربهی ئه و نوسینانه ی به ناوشیعری ئازاد دەوەشێنرێن هه مووشتێكیان تێدا دەبینیه وە ته نها شیعر نه بێ زۆربه ی ئه و ئازادیانه ی به ناوی ئازادی ژنه وه پێناسه دهكرێن هه موو مێیێه تیه كیان تێدا یه ته نها ژن بوون نه بێ

------------------------------

تێبینی،،،وشه ی ژن و ئافرە ت به یه ك مانا به كاردێنم

ته نها بۆ جوانی دەربرین ئالوگۆریان د ە كه م

هه ژەند،،سه رسورهێنه ر

-------------------------

           

 

04/07/2007