پارێزه‌ر رفعت هه‌ڵه‌بجه‌یی/ سوید
rafathallbjaey@hotmail.com
زۆر جار میدیاکانی ده‌سه‌ڵات یاخود ستایش که‌ره‌کانیان که به‌ناو
ڕۆشنبیریی و هه‌میشه زوڕنای ده‌سه‌ڵات ده‌ژه‌نن.
ڕه‌خنه له ڕۆشنبیرو دپسۆزانی گه‌ل ده‌گرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌وا به‌گژ
ده‌سه‌ڵاتدا ده‌چنه‌وه‌و په‌رده له‌سه‌ر گه‌نده‌لێه‌کانیان لا ده‌ده‌ن.
زۆر جێگه‌ی خۆشحاڵی و له هه‌مان کاتدا دیارده‌یه‌کی شارستانی یه ئه‌گه‌ر
بێت و دایه لۆکێکی فکری و مه‌ده‌نیانه له هه‌رسێ بواره‌کاندا سیاسی،
کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕۆشنبیری. له نێوان ڕۆشنبیرانی سه‌ربه ده‌سه‌ڵات و
رۆشنبیرانی نه‌یاری ده‌سه‌ڵات و سه‌ربه‌به‌ره‌ی گه‌ل بکرابایه بۆ ئه‌وه‌ی
له ئه‌نجامی گۆڕینه‌وه‌ی بیر‌و بۆچوون و فکری هه‌ردو گروپ
ده‌رده‌شه‌کردنیان له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که له‌بیرو بۆچوندا له‌سه‌ری
جیاوازن.
چه‌ند خۆشه که‌سانی ڕۆشنبیر هه‌میشه به‌حوار کێشه‌کانیان یه‌ک لابکه‌نه‌وه
نه‌وه‌ک به‌جنێو تۆمه‌تبار کردنی یه‌کتری.
ئه‌گه‌ر سه‌یری نه‌یاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بکه‌ین له کۆمه‌پگای ئه‌مرۆمانداو
هه‌روه‌ها ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی کورت بکه‌ین له‌سه‌ر ڕابوردوی سیاسی و
ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وان و هه‌روه‌ها دراسه‌یه‌ک له‌سه‌رکه‌سێشیان بکه‌ین
یه‌کسه‌ر بۆمان ده‌رده‌که‌وێت نه‌یاره‌کانی ده‌سه‌ڵات ئه‌و که‌سه ڕۆشنبیرو
خۆنه ویستانه‌ن که ته‌نیا ساتێک پشویان له نیشتمانی ئازاد‌دا نه‌داوه ئه‌و
پێشمه‌رگه نیشتمان په‌روه‌رانه‌ن که پێش ڕینیش هه‌ر نه‌یاری ده‌سه‌ڵاتی
ڕژێمی به‌عس بوون. زۆربه‌ی زۆریشیان له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ناسراوون و
ڕابووردویه‌کی پرشنگداریان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌و نووسینه‌کانیان
بکه‌ین دوور له هه‌موو سۆز‌و لایه‌نگیریه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی. بۆمان
ده‌رده‌که‌وێت.
که ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ئه‌وان ئاراسته‌ی ئیداره کوردیه‌کانی ده‌که‌ن و ئه‌و
گه‌نده‌ڵیانه‌ی ئه‌وان بوێرانه په‌رده‌ی له‌سه‌ر لاده‌ده‌ن هه‌موویان
شتێکی واقیعی و ڕاست و دروستن ته‌نانه‌ت حیزبه کوردیه‌کانیش دان به‌و
ڕاستیه‌دا ده‌نێن.
جارێکی تریش ده‌پرسم ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵات بۆچی؟
زۆر که‌س و لایه‌ن هه‌ن له کوردستاندا ڕه‌خنه‌یان پێ قه‌بوپ ناکرێ چونکه
پێناسه‌یه‌کی سیاسیانه‌و ڕۆشنبیرانه‌یان نیه بۆ ئه‌و زاراوه‌یه له‌لای
ئه‌وان ڕه‌خنه‌یانی به‌گژا چوونی ده‌سه‌ڵاته. به‌گژا چوونی ده‌سه‌ڵاتیش
یانی له‌ناو بردن و ڕووخاندنی.
تێ ڕوانینی ئه‌وان بۆ زاراوه‌ی ڕه‌خنه هه‌په‌یه‌کی گه‌وره‌یه.
چونکه ڕه‌خنه له‌لای مرۆڤی ڕۆشنبیرو تێگه‌یشتوو. پێناسه‌یه‌کی تری هه‌یه
ئه‌ویش. ده‌ست خستنه سه‌رو دیاری کردنی کرداره دزێوه‌کانی ده‌سه‌ڵات و
گه‌نده‌پیه‌کانیه‌ن. له‌گه‌پ گه‌ڕان به دوای چاره‌سه‌رو به‌دیپی
گه‌نجاودا.
نه‌هامه‌تی و نه‌گبه‌تی کۆمه‌پگای کوردی له‌وه‌دایه ڕاده‌ی هوشیاری و
سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر نزمه به جۆرێک ئاشنا نیه
به‌سه‌ره‌تاترین مافه ساده‌کانی خۆی ته‌نانه‌ت نازانێ مافی هاووڵاتی بوون
(المواگنه) چی یه.
به‌دروێشی و چاولێگه‌ری شوێن شقه‌کان ده‌که‌وێت و بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌دات.
کاتێک سه‌ربه حیزبێک ده‌بێت و خۆشی ده‌وێت نازانێ بۆ. له هه‌مان کاتدا
که ڕقی له حیزبه‌که‌ی تر ده‌بێته‌وه نازانێ له‌به‌رچی.
ئێستا هه‌مووی ده‌روێشی ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌کانه نازانن بۆچی. چه‌ندین
ساپه ئیراده‌یان سه‌لب کراوه‌و وه‌کو مێگه‌ل ڕاپێچ ده‌کرێن ناپێن بۆ کوێ.
له‌به‌ر چاویان سه‌روه‌ت و سامان و دارایی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به هه‌ده‌ر
ده‌برێت و ده‌خرێته بانقه‌کانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکاوه بۆ حسابی
بنه‌ماپه‌ی حیزبه‌کان جه‌ماوه‌ر وورته‌ی لێوه نایه‌ت. له هه‌موو
مه‌سه‌له چاره‌نووس سازه‌کاندا ده‌م ڕاست و چاوساغی میلله‌تن و له جیاتی
ئه‌وان بڕیار ده‌رن.
بۆچی ڕۆشنبیرانی ئێمه، دڵسۆزانی گه‌ل و نه‌ته‌وه حه‌ز له‌سه‌ربه‌خۆیی
نیشتمان ناکه‌ن؟ بۆچی ئێمه حه‌ز له ده‌سه‌ڵاتی دیموکراتی و مافی مرۆڤ و
دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ناکه‌ین. بۆچی ئێمه حه‌ز له‌سه‌رکرده‌ی وه‌کو غاندی
و هیشۆمینه‌و قازی محمد و نیلسون ماندیلا ناکه‌ین، هه‌مان بێت.
رۆشنبیره دپسۆزو نیشمانپه‌روه‌رو نه‌یاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌وانیش
ئه‌توانن چاو له‌دزی و گه‌نده‌پیه‌کانی ده‌سه‌ڵات بێوشن و ستایشیان بکه‌ن
له‌لای هه‌ردو ئیداره زه‌وی و خانوو پله‌و پایه و به‌خشیش وه‌ریگرن و
ویژدانیان بفرۆشن خیانه‌ت له‌ماف و ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌ل و جه‌ماوه‌ر
بکه‌ن.
هه‌روه‌کو ئه‌مرۆ له کوردستان بوه‌ته شنێکی باو‌و چاولێگه‌ری که ئه‌وه
که‌لتورێکی سیاس سلبی یه‌و نه‌وه،له دوای نه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه.
|