ڕاگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌گه‌ری 2
کۆمیته‌ی ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین چاوی به قونسوڵی سه‌فاره‌تی نه‌مسا و ئه‌منستی له نه‌رویج که‌وت
له درێژه‌ی کار و هه‌ڵسووڕان بۆ ئازادکردنی د. که‌مال سه‌ید قادردا، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ وه‌فدێکی کۆمیته‌ی داکۆکی له ئازادی که پێکهاتبوو له نزار ئه‌نگاری و کامل ئه‌حمه‌د سه‌ردانی سه‌فاره‌تی نه‌مسایان له ئۆسلۆ کرد و چاویان که‌وت به کارل سیمل که سکرتێری یه‌که‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌فاره‌ت و قونسوڵه. له‌و دیداره‌دا وه‌فده‌که‌ی کۆمیته هه‌ندێک دۆکیومێنتیان له په‌یوه‌ند به کێشه‌که‌ی د. که‌مال و ڕاگه‌یاندنی پێکهاتنی کۆمیته‌که‌یان به زمانی ئینگلیزی پێشکه‌ش کرد. کارل سیمل ڕایگه‌یاند که ئاگاداری ئه‌وه‌ن نوێنه‌ری سه‌فاره‌تی نه‌مسا له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن، په‌یوه‌ندىیان به کاربه‌ده‌ستانی پارتىیه‌وه کردووه و له مانگی دیسێمبه‌ری ڕابردوودا سه‌ردانی د. که‌مالیان له زیندان کردووه، هاوکاتیش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا په‌یوه‌ندی کردووه به هوشیار زێبارىیه‌وه و ده‌خاڵه‌تی کردووه له کێشه‌که‌دا. هه‌روه‌ها سه‌رۆکی نه‌مسای فیدراڵ، په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانیدا کردووه بۆ پرسینه‌وه له مه‌سه‌له‌که و وه‌زعیه‌تی د. که‌مال. وه‌فده‌که‌ی کۆمیته باسیان له‌وه کرد که له کوردستان ئازادی سیاسی و بیروڕا پێشێل ئه‌کرێت و له که‌لاره‌وه تا زاخۆ ته‌قه له خۆپیشاندانی خه‌ڵک ئه‌کرێت و مه‌سه‌له‌ی د. که‌مالیش یه‌ک نمونه‌یه له‌و پێشێلکارىیانه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند که به‌شێکی زۆر له کوردی دانیشتووی نه‌رویج ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌رئه‌بڕن و داوایان له قونسوڵ کرد که ئه‌مانیش لێره‌وه له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ده‌خاڵه‌ت بکه‌ن و ناڕه‌زایه‌تی به ڕووی ئه‌و حومکه‌دا ده‌رببڕن. له وه‌ڵامدا ئه‌ویش ڕایگه‌یاند که هه‌موو ئه‌م داوا و قسه و باسانه ئه‌گه‌یه‌نه‌ێته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا. وه داواشی کرد که کۆمیته‌که له په‌یوه‌ندیدا بێت و گه‌ر هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک له‌و په‌یوه‌نده‌وه هاته پێش ئاگاداریان بکاته‌وه. دوانیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ، وفدێکی تر که پێکهاتبوو له ئارام بوگدی، کامل ئه‌حمه‌د، عمر خه‌تات سه‌ردانی ئه‌منستی به‌شی نه‌رویجیان کرد و له‌گه‌ڵ جۆن پێدێر ئێگه‌ناس به‌رپرسی به‌شی زانیاری کۆبوونه‌وه. دیاره ئه‌وان وه‌ک به‌شێک له ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ ئاگاداری وورده‌کاری کێشه‌که بوون و لای خۆشیانه‌وه به‌ڵێنیان دا که ته‌واوی ئه‌ندامه‌کانیان له نه‌رویج ئاگادار بکه‌نه‌وه که له‌و باره‌یه‌وه نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بکه‌نه سه‌ر ئۆفیسه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
کۆمیته‌ی داکۆکی له ئازادی بیروڕاده‌ربڕین له نه‌رویج 17.01.2006
|
|
04/07/2007 |