ڕاگه‌یاندنی ژماره – 10-
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ : مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان
بابه‌ت :دۆزی ئازادکردنی دکتۆر که‌مال سه‌ید قادر .
پاش ڕێز‌و سلاو
به‌ڕیزان ئاگادارن ماوه‌ی نزیک به سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر دکتۆر که‌مال سه‌ید
قادر له لایه‌ن ده‌زگاکانی ئاسایشی پارتی دموکراتی کوردستان له شاری هه‌ولێر
سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌ک بێ سه‌ورشوێن کرا. پاشان به‌هۆی
گوشاریکی فراوانه‌وه نووێنه‌ری پارتی له ئه‌وروپا دانی به‌وه‌دانا که (دکتۆر
که‌مال لای پارتی ده‌ست به‌سه‌ره‌و تر لیپرسینه‌وه‌ی یاسا له‌گه‌لدا ده‌کرێت
).سه‌رئه‌نجام له به‌رواری 19 / 12 / 2005 به‌بێ له‌به‌راچاوگرتنی هیچ
پێوانه‌یه‌کی یاسای حوکمی30 سال زیندان کردن به‌سه‌ر دکتۆر که‌مال درا.
به‌ڕێزان ئاگادارن که ئێمه له‌و ڕۆژانه‌ی رابردودا نامه‌یه‌کمان ئاراسته‌ی
هه‌موو حزبه سیاسی یه‌کانی کوردستان وعیراق کرد‌و خۆمان بوارد له‌وه‌ی که
ئاراسته‌ی نامه‌که ته‌نها ڕوو به یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان بێت وه‌ک
لایه‌نیکی به‌رپرس له کوردستاندا . به‌لام به‌داخه‌وه ئێوه سه‌رباری هه‌ڵوێستی
لێبڕاوانه‌ی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامان وکادره‌کانی خۆتان له په‌یوه‌ند
به دۆزی دکتۆر که‌مال، وه‌ک به‌شێک له‌و هێزی گۆشاره‌ی که توانیویه‌تی
هاوکێشه‌یه‌کی چاره‌نووساز له‌باره‌ی کێشه‌که‌ی دکتۆر که‌ماله‌وه دروست
بکات وپارتی له‌به‌رده‌م گۆشارێکی که‌م وێنه‌دا ڕابگرێ. به‌لام هه‌موو ئه‌مانه‌و
نامه‌ی ئاراسته‌کراوه‌که‌ی ئه‌مڕۆژانه‌ی ئیمه‌ش نه‌بووه هۆی جولان وهه‌ڵوێست
نیشاندانی یه‌کیه‌تی له په‌یوه‌ند به‌ده‌ستگیری کردن ودادگای کردن
وحوکمدانی نایاسانه‌ی دکتۆر که‌مال . که به‌دلنیای ئه‌وه ئه‌رکی ئێوه‌بوو
وه‌ک هیزێکی سه‌ره‌کی ساحه‌ی سیاسی کوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئه‌و کرده‌وه
نایاسایه‌دا هه‌ڵوێست بگرن له‌به‌رامبه‌ر به‌بێ سه‌روشوێن کردنی دکتۆر که‌مال
وهێلانه‌وه‌ی له زیندنا. به‌لام دواتر حوکمدانی به 30 سال زیندانی کردن
وهاوکات به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان و ڕۆشنبیران
ونووسه‌ران وبه‌ره‌یه‌کی فراوان له ئازادیخوازان هاتنه‌مه‌یدانی زۆریک له
ڕێکخراوه ئینسانی دوسته‌کانی وولاتانی جیهان وته‌نانه‌ت پاش ده‌خاله‌تی
ڕاسته‌خۆی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌م کێشه‌یه‌دا هێشتا یه‌کیه‌تی نیشتمانی
به‌هیچ جۆرێک نه‌هاتووته پای هه‌ڵوێستگرتن وبه‌دواچوونی ئه‌م دۆزه هه‌ستیارو
پڕمه‌ترسی یه‌دا. بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی له‌ڕێگه‌ی ئاراسته‌کردنی ئه‌م نامه
کراوه‌وه، سه‌رنجتان بۆ کاریگه‌ریه مه‌نفی هه‌لوێست نه‌گرتنتان ڕاکێشین
وئه‌وه‌ش بڵێن که‌یه‌کیه‌تی به‌م شان خالی کردنه‌وه‌و په‌راوێزکردنه‌ی دۆزه‌که‌ی
دکتۆر که‌مال ناتوانێت ته‌نانه‌ت نه‌ک هه‌ر نیگه‌رانی وتووڕه‌ی ڕیزه‌کانی
خۆشی له ئاست ئه‌م کێشه‌دا ڕابگرێت، به‌ڵکو به دڵنیای ناتوانێت خۆی له‌وه‌ش
بپاریزیت که خه‌ڵکی کوردستان، یه‌کیتی نیشتمان به هاوکاری ئه‌و ده‌ست
دریژی کردنه بزانێت بۆ سه‌ر که‌سایه‌تی دکتۆر که‌مال و دژ به هاتنه‌مه‌یدانی
ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی هه‌زاران ئینسانی ڕۆشنبیر و ئه‌دیب ونووسه‌ر و سیاستمه‌دارو
ریزیکی فراوان له‌و حزب و ڕێکخراو لایه‌نانه‌بێ که ئه‌مڕۆ له ئاستی سه‌رتاسه‌ری
جیهاندا هه‌ڵوێستیان گرتووه دژ به‌و کرده‌وه نایاسایانه‌ی پارتی.
بۆیه لێره‌دا ده‌یته‌گۆڕێ، ئه‌گه‌ر یه‌کیه‌تی نیشتمانی به‌کرده‌وه هیچ
جیاوازیه‌ک له نێوان خۆی وپارتی دا ده‌بینێته‌وه، سه‌باره‌ت به له‌به‌رچاوگرتنی
ماف وئازادیه‌کانی خه‌لکی کوردستان، ئه‌وا هیچ ڕێگه‌یه‌کی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه
به‌ده‌ر له‌وه‌ی که خۆی له ئاستی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌دا ببینێته‌وه
دژبه پێشێلکردنی ئازادی بیروڕاده‌ربرین بووه‌ستێته‌وه‌و به‌م کرده‌وه‌شی
یه‌کێک له‌جیاوازیه‌کانی خۆی له‌گه‌ل پارتی دا نیشان بدات. که‌ئه‌م هه‌ڵوێسته
نه‌ک هه‌ر ده‌بیته هۆی دلخوشکردنی ڕیزه‌کانی خۆیان به‌لکو ئاماژه‌و ڕێز
لێنانێکیش ده‌بێت له هاتنه‌مه‌یدانی ئه‌و به‌ره به‌رفراوانه‌ی که ئه‌مڕۆ
له ئاستی جیهاندا بۆ داکۆکی کردن له ئازادی بێ قه‌یدو شه‌رتی دکتۆر که‌مال
هاتووه‌ته مه‌یدان . به‌هیواین هه‌لویست نیشاندانتان بتوانن هاوکێشه‌ی
گوشار دانان له‌سه‌ر پارتی به‌رزتر ڕابگریت .
بژی ئازادی بیروراده‌ربرین / ئازاد بێت دکتۆر که‌مال سه‌ید قادر
که‌مپه‌ینی ئازادی بۆ دکتۆر که‌مال سه‌ید قادر
ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشکار
17 / 1 / 2006
dkamal_free@yahoo.com
|