راپۆرتی خۆپیشاندانی هۆله‌ندا
له‌سه‌ر بانگاوازی کۆمیته‌ی ئازادی سیاسی و راده‌ربرین له هۆله‌ند،رۆژی 6-1-2006 کۆمه‌لێك خالکی ئازادی خواز و روناكبیر کۆبونه‌وه له به‌رده‌م سه‌نترال ستاشیۆنی ده‌نهاغ بۆ خۆپیشاندان له دژی سه‌رانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ساباره‌ت به بریاری 30 ساڵ زیندان کردنی د.کمال سه‌ید قادر .کات ژمێر 2.30 باش نیوه‌رۆ به ڕێپێوان ڕۆیشتن بۆ به‌رده‌م باڵێوزخانه‌ی ئه‌مریکا به هوتاف ووتنه‌وه {ئاژادی ئازادی بۆ د،کمال ئاژادی----نه پاراستن نه زیندان نایترسێنێت دکتۆرمان }
خۆپیشانده‌ران دوو نوێنه‌ریان هه‌ڵبژارد {ئه‌میر قادر له ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه و طه معروف له کۆمیته‌ی ئازادی سیاسی و راده‌ربرین-هۆڵه‌ند } بۆ چاو پێکه‌وتنی باڵێوزی ئه‌مریکا {ئه‌دوارد.ب} سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ده‌ستگیرکردن و خواستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وی بڕیاری سه‌رانی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌باره‌ت به 30 ساڵ زیندانی کردن له پای دوو نووسین و ئازاد کردنی ده‌ست به‌جێ و بێقهید و شه‌رتی( د. که‌مال) که‌وتنه قسه . باڵوێزی ئه‌مریکا زۆر به گرنگییه‌وه ڕوانییه مه‌سه‌له‌که و بڕیاری دا که تا ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی تر وه‌ڵامی داواکه‌یان بداته‌وه. شایانی باسه که ڕادیۆی ئه‌مریکا هه‌ر پاش چه‌ند سه‌عات دوای ئه‌م دانیشتنه له هه‌واڵه‌کانی خۆیاندا کێشه‌ی ده‌ستگیرکردنه‌که‌یان بلاوکرده‌وه که له سه‌رچاوه‌یه‌کی حکومییه‌وه پێیان گه‌یشتووه.
جێی ئاماژه پێکردنه که کۆمه‌ڵێک که‌سی ئاژاوه‌گێر به‌عس ئاسا بۆ تێکدانی خۆپیشاندانه‌که و چاوترساندنی خه‌ڵک هاتبوونه ئه‌و ناوه. به‌ڵام هه‌ر زوو که زانییان ژماره‌ی پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ و ئازادییه سیاسییه‌کان ڕوو له زیادبوونه پاشه‌کشه‌یان کرد و ترسنۆکانه له دووره‌وه بۆ ده‌زگا نهێنییه‌کانی خۆیان وێنه‌ی خۆپیشانده‌رانیان گرت. به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌که‌ش وێنه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه سیخوڕه‌یان گرتووه و وێنه‌کانیان ته‌سلیم به پۆلیسی هۆڵه‌ندا کردووه. بڕیار وایه له‌مباره‌یه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی‌یان له‌سه‌ر تۆمار بکرێت تا ئه‌م کۆمه‌ڵه دژ به ئازادی سیاسییه نه‌بنه ئاکامی تێکدانی ژیان و ئاسووده‌یی خه‌ڵک له هۆڵه‌ند .
لینکی خۆپیشانده‌رانی هۆله‌ندا
http://home.wanadoo.nl/khmkazhouw/wenai%20xopeshandan/wenai%20xopehandan.html6-01-2006
سه‌رکه‌وتووبێت که‌مپینی ئازادی بۆ د.که‌مال
ئازادی ده‌ست به‌جێ بۆ د.کمال سه‌ید قادر
بژی ئازادی سیاسی و راده‌ربرین
کۆمیته‌ی به‌رگری ئازادی سیاسی و راده‌ربرین
04/07/2007 |