دوا تێڕامان له‌خۆم........ |
ڕێباز مه‌حموود
دوا تێڕامان له خۆم ، بیر کردنه وه‌یه له و به‌فره‌ی؛ ئێستا ئه بارێ! چاو بازی یه له گه‌ڵ په‌نجه‌ره‌یه‌ک ، شه‌وق ئه‌گرێته ، دڵـم و چاو پۆشینه له‌وه‌ی چی له ماڵه کانی تری هه‌مان گه‌ڕه‌کی ،هه‌مان له حزه‌مدا .. ئه گوزه‌رێ! جێ هێشتنی کورسیه نه رمه که ی ژێرمه و به ڕێ که‌وتنه بۆ ناو سیحری ئه و گه‌ڵایانه ی له ئینجانه‌ی ژووره‌که‌مدا سه وز ئه‌چنه‌وه و پڕن له تا زه یی ..! دوا تێڕامان له خۆم ، جێ هێشتنی کۆڵه قورسه‌کانی لاوێتیمه ، له په نا په سێوێکی ڕابوردوو.. بێ زه‌حمه‌ت وتنێکی تازه‌مه ، به ده‌نگ به‌رزی تا ده‌قیقه‌یه‌ک له مه‌و پێشم و فه‌رموو فه‌رمووی دڵمه : له هاتنی ئاوازێکی ئاشنا بۆ لای شعووری ماندووم. سه‌یر کردنێکی پڕ تاسه‌ی ئێستامه ، له شینایی ئاسمان ! دابڕانێکی ڕاسته‌قینه‌یه ، له‌و هه زاران باڵنده‌یه‌ی له ئومێدما ئه‌یاندایه شه‌قه‌ی باڵ و بزه‌یان ئه‌ڕژانه سه‌ر لێوی تینووم . گریانێکی به کوڵه بۆئه‌و ته‌یره‌ی له‌و دیو ته‌لبه‌ندی باخچه‌کانی چاومه‌وه ، ئێستا مردن بێ پرس هات و.. بردی! دوا تێڕامان له خۆم ؛ جورئه‌تی سڕینه‌وه ی په‌نجه‌ره‌که‌مه له هه‌ڵمی وه‌هم و ده‌عوه‌تی مانگه شه‌وه ، به خۆیی و قسه ی مه‌ندو ته‌شریف هێنانی سوکنایی و تریفه‌ی نوێ بۆ لای ڕۆح؛
هه ر کا ت ته‌نیاییم پێی خۆش بێ !! سووڕه‌ته حوزناوییه‌کانی هیجره‌ته.. له وه‌رینی ئاخرین گه‌ڵاو ئاخرین هه‌ناسه و ئاخرین وه‌فاوه ! بیین نانه به سازگاری ؛ ئه‌و قه‌سیده شیعری یانه‌وه ... که ده‌ست و په‌نجه‌ی سپێده هه‌ر جاره‌و جۆرێک ئه‌ینوسێته‌وه ، له کاتی له خه‌و هه ستانی به یانیانا.. ڕه‌ته‌ڵ بردنی خه‌یاڵمه ، به سه‌ر پنجه گیایه‌کی کێوی ڕووخۆشدا؛ له کاتی پێکه‌نینیا به بێ مروه‌تی و بێ ئاگایی من له خۆمات دانی جوانی !! ڕه‌ت بوونه به پێی مێرووله ؛ به سه‌ر سنگی ئه‌و با خانه ی له گه‌ڵ ئاودا ڕاکشاون.. خه ریکی زاوو زێ و خه‌ریکی ماچ و مووچ و خه‌ریکن : ڕاز و نیازی خوایی ئه گۆڕنه‌وه ! دوا تێڕامان له خۆم ؛ .جێ هێشتنی قه هری ( جێ هێشتن ) ه.. به باڵی په پووله ؛ بۆ لای مانای مۆمێک که له ناو شه‌وداو .. به به‌ر چاو کابوسی مه‌رگ و خامۆش بوونه‌وه .. خه‌ریکی سه‌مایه ! سه‌ردانی تێ گه شتنێکی تره ، له بێ مته‌قی له مێژینه‌ی ( به‌رد ) و ته‌فسیر کردنی به‌رده نوێژه ، به دیدێکی تازه‌و له زمانی گێڕانه‌وه‌ی هه رده‌م ڕامووسانی (با) وه .. ! سڕینه‌وه‌ی زه‌نگۆڵ - زه‌نگۆڵی ئاره‌قه‌یه به ناو چه‌وانی گه‌رمای ته‌مموزه‌وه .. که ڕه‌زه‌کانی بناری هاوین و ده‌سته گرێ گرێ بووه‌کانی باوکم پڕن له هێشووه ته‌فسیری جۆراو جۆری ، دانسته یی و پێ گه‌یین .. ! دوا تێڕامان له خۆم؛ ده‌ست خستنه ناو ده‌ستی نیوه‌که‌ی تری خۆمه، له سه‌ر پله‌یه‌کی تری ، پێ پلیکانه‌ی زه‌مه‌ن.. به‌ر له که‌وتنه خواره‌وه‌ی یه‌کجارییم و مه‌حف بوونه‌وه‌ی هه موو ئه‌و ده‌رسانه‌ی: به خۆش و نا خۆشیانه‌وه ، به قورس و ئا سانیا نه وه ؛ کردیانه (من) و ... هیچ به کۆڵه وه ! کردیانه (هیچ) و .. من به ده‌سته‌وه !
دانهاخ-هۆڵه‌ند ٢٥-٠١-٢٠٠٥ rebazmahmud@hotmail.com
|
|
04/07/2007 |