له شارهگۆڕی سه‌رمادا |
وێڕای نه‌رمه گه‌مه‌یه‌ک به هێندێك پیت له‌گه‌ڵ سپاس بۆ زاراوه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر
شه‌و به شالقی سه‌رماوه ته‌زوو ت ك ێ ن زمان له رێ ده‌باتن، هیچ هه‌ولێری به‌پیری منداردهكاتهوه [و ناوقه‌دی قه‌ڵا شل شل...هیچ، مناره‌ش ده‌خاته گاگۆڵكه!
تهزوتكێن، رۆحیانه‌تی سه‌رما ره‌هه‌ندی گوماناویی شته‌كان لێخن ده‌كا و له‌و درزانهڕا كه یه‌قین جێیاندێڵێ: شار، كه ته‌نیا گۆڕێكه له‌بیركراو به‌بن شالقی سه‌رماوه، تهزووتكێن ئێسك و پروسكی هه‌ناسه و تاسه و نیگای تیا ده‌جمێن! [ هه‌ر لێره‌دا و له ته‌لقینی بێ خه‌وشی مهعبوودێكهوه، كه كاریزمای كاری كه‌س نیه و حكومه‌ته كاتییه‌كه‌ی، به حه‌ز به میز هه‌رێمه‌كه‌ی دیاری كردووه؛ سڵاوێكی بێ مه‌عناش له‌و حكوومه‌ته كاتییانه‌ی خۆمان كه كات و بێ كاتیان بۆ نیه و ( به پێی دواههواڵهكانی سه‌رچاوه‌یێكی كوێرۆبوو) به‌م سه‌رمایه / تادێ نێوانیان گه‌رمتر دادێ- @ یاهوو! ]
ئه‌مه، گۆڕه ـ و ـ شارـ ی هێلسینكی و هه‌ولێری بۆ نیه؛ له‌و پردی سیڕاته ئه‌سته‌متر چۆكان به پیاو دائه‌دا، سه‌رمایه‌كه.. نه گۆڕه‌وشار نه گۆڕهوگوند مردوو دێنێته سه‌رشه‌قام - مان به زیندووان ده‌گرێت..
ئاه، ئه‌ی ده‌می داپچراوی گۆڕه‌كان بۆ پشتگیری له ده‌نگه‌ده‌نگ، دا ده‌نگ! ئه‌ی گوێی ته‌زیوی مردووان، له شه‌رمی زیقه‌زیقی هه‌ڵم، ببیه‌ن! ئه‌م لافیته‌ی سه‌رمایه، فیتی حكومه‌تی كاتیی زمانه بۆ ئاژاوهگێڕانێک له‌م باشووری مه‌حشه‌ره... ده‌نا، له شه‌خته‌به‌ندی یه‌كڕیزی ئه‌م شێعره‌دا قیامه‌ت و قه‌ومانی شه‌هوه‌تی، ئیتر؟ خۆ شاری گون- آه بارانیش بێ ئێره سه‌رمایه‌كی وه‌ها بنكهوتووه، لێره: كاندۆم به كێله‌وه به‌ند نابێ!
پێم وابێ ساڵی 2002 نووسراوه.
رێبوار ک. rebwark@hotmail.com
|
|
04/07/2007 |