دێله‌مای ڕۆشنبیر/
ڕووناكبیر" ـ ـیی |
له‌و چه‌ند مانگه‌ی دواییدا به سه‌دان وتار بڵاوبوونه‌ته‌وه كه سه‌باره‌ت به "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" و به ڕۆڵی ئه‌وانه له كۆمه‌ڵگادا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م دیارده‌یه له دوای گرتنی كه‌مال سه‌ید قادر ـ ـه‌وه زۆرتر بووه، به‌ڵام ساڵانێكی دوورودرێژی به‌رله‌وه‌ش هه‌ر هه‌بووه. به‌لامه‌وه گرینگه لێره‌دا له ڕووانگه‌یه‌كی دیكه‌وه له‌م دیارده‌یه بڕوانم كه پێم وایه هه‌ر له بناخه‌وه هه‌ڵه‌یه و كه جێی خۆیه‌تی سنوورێكی بۆ دابنرێت. له ناو كورددا ئه‌مه بووه به نه‌ریت كه وشه‌ی "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" وشه‌یه‌كی پیرۆزه، وشه‌یه‌كی تا بڵێی بارگه‌داره و له سه‌داسه‌د پۆزێتیڤه. ئه‌وجا له سه‌ر بناخه‌ی ئه‌و "پیرۆز/بارگه‌دار/پۆزه‌تیڤ" ـ ـییه كۆمه‌ڵێك چاوه‌ڕوانیی له‌وی "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" ده‌كرێت كه به‌ڕای من هه‌موو سنوورێكی جددیه‌تی سیاسیی به‌زاندووه. له سه‌ره‌تاوه ده‌بێت بزانین پێناسه‌ی "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" له ناو كورددا چییه. هێنده‌ی من له كورد (ڕێگام بده‌ن لێره‌دا وشه‌ی كورد به‌گشتیی بكه‌م) تێگه‌یشتووم "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" به‌و كه‌سه داده‌نرێت كه: زۆر زیره‌كه، زۆر ژیره، زۆر به ڕه‌ووشته، له هه‌موو شتێك ده‌زانێت، زۆر ئازایه (مه‌گه‌ر خۆی نه‌یه‌وێت)، زۆر به‌جه‌رگه، زۆر نیشتیمانییه، زۆر خه‌باتگێڕ و مرۆڤپه‌روه‌ر و به‌رابه‌ریخواز و جیهانییه و زۆر شتی دیكه‌شه له سیفه‌تی باش. یاخود له ڕووانگه‌یه‌كی نۆرماتیڤه‌وه ده‌بێت هه‌موو ئه‌م سیفه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تێدا بێت. من پێموایه كه "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" لانی كه‌م له گوتاری كوردیدا كراوه به چه‌مكێك. ئه‌م چه‌مكه، كه له‌سه‌داسه‌د به سیاسه‌ت بارگه‌داره، ئه‌و پێناسه‌یه‌ی گرتووه‌ته خۆی كه من له‌سه‌ره‌وه ئاوه‌ڵناوه‌كانیم نووسیووه. هه‌ر بۆیه كه‌سێكی نووسه‌ر یان خه‌ڵك به‌گشتیی هه‌موو ئه‌و چاوه‌ڕوانیه زۆره‌یان له "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" هه‌یه كه له قسه، گله‌یی، ڕه‌خنه و به‌رخوردیاندا به‌رانبه‌ر ئه‌وی "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" ـ ـه ده‌ری ده‌بڕن. به‌و شێوه‌یه له تێگه‌یشتنی كوردیدا "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" ده‌بێت مۆمی شه‌وی تار بێت، سواری سه‌ر ئه‌سپی سپی بێت كه شازاده‌یه‌ك له ناو دۆزه‌خی ئاگری ئه‌ژدهایه‌ك ڕزگار ده‌كات، ده‌ستێك بێت كه كلیلی زیندانێك له ده‌ست زیندانه‌وانێك ڕاده‌ته‌كێنێت، قامكی ختولكه بێت و برسی و هه‌ژاران وه‌پێكه‌نین بێنێت، دارئاساكه‌ی مو‌سا بێت و نیل شه‌ق بكات. به كوردیه‌كه‌ی "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" ده‌بێت ده‌ستوپه‌نجه‌ی سیحر بێت كه هه‌ر كاتێك ویسترا و حه‌ز كرا ئه‌و شته‌ی پێ بكرێت كه حه‌تمه‌ن "ئه‌رێنیه/پۆزه‌تیڤه". ئه‌وانه‌ش كه له‌و ده‌وروبه‌ره‌دا به‌و وشه لێكدراوه وه‌ك ئایسینی شیرینكردن و جوانكردنی كێكێك سواخ ده‌درێن یان پێیان وایه له ناو ئه‌و بازنه‌ی هه‌نگوینه‌ی "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" دان كه تا گێژئاو (گێژهه‌نگوین!) بخوات زیاتر شیرین ده‌بن، هێنده‌ی تر خۆ له ژێر نازی ده‌ستی گه‌رمی ئه‌و چه‌مكه "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" ـ ـه‌دا ده‌گه‌وزێنن و حه‌ز ده‌كه‌ن "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" نه هه‌ر چه‌مكێك، به‌ڵكو دۆخێك بوایه (condition, state). دروست وه‌ك چۆن دۆخی پێغه‌مه‌رایه‌تی و فه‌یله‌سوفیی هه‌یه، كه بچوونایه‌ته ناوی و ئیتر هه‌رگیز نه‌هاتنایه‌ته ده‌ر. واته ئه‌گه‌رچی چاوه‌ڕوانییه‌كان له "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" تا بڵێی ناماقووڵ و زه‌حمه‌تن، به‌ڵام ئه‌وی خۆی به"ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" داده‌نێت، له‌به‌ر خاتری سه‌نگی ئه‌و دۆخه، به ئاكام و سه‌ر‌ئه‌نجامه‌كانی دۆخه‌كه ڕازییه. تا ئه‌و كاته‌ی "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" به‌و هه‌موو مانا پۆزه‌تیڤه كه شیرینه سواخ بدربێت، ئه‌وا كه‌سی "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" له توانایدا هه‌یه ئه‌و زه‌ره‌ره قبوڵ بكات كه له چه‌ند یه‌كێك له‌و خه‌سڵه‌تانه ماوه‌یه‌ك بێ به‌ریی بكرێت. به‌ڵام ئایا "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" مانای چی؟ ئایا ده‌كرێت پێناسه‌یه‌كی دروست بكرێت؟ من ده‌توانم ئاوا به‌م پرسیارانه ده‌ست پێ بكه‌م: با سه‌یری هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌تانه وه‌كو زیره‌كیی، ژیریی، به ڕه‌ووشتیی، له هه‌موو شتێك زانین، ئازایه‌تیی (مه‌گه‌ر خۆی نه‌یه‌وێت)، به‌جه‌رگیی، نیشتیمانیی، خه‌باتگێڕیی، مرۆڤپه‌روه‌ریی، به‌رابه‌ریخوازیی و جیهانییهبوون، بكه‌ین كه له چه‌مكی "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" دا كۆكراونه‌ته‌وه. زیره‌كیی له چییدا؟ له سیاسه‌ت، یاسا، یاسادانان، میكانیك، پزیشكیی (هی چی؟)، ئابووریی، ڕێكخستن، وه‌رزش (كام؟) ...هتد. ژیریی له چییدا؟ له چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفت یان له دروستكردنیدا، له ئاژاوه‌نانه‌وه یان له ئاشتیدا، له حلكردنی گرێیه‌كی ماتماتیك یان له شكانی ئابڵووقه‌یه‌كدا؟ به ڕه‌ووشتیی له چیدا؟ به كام پێوه‌ری ڕه‌ووشت و به كام پێوه‌ری كولتوری و جوگرافیی؟ بۆ كام كات؟ سه‌باره‌ت به خه‌سڵه‌ته‌كانی دیكه‌ش هه‌ر به هه‌مان شێوه.
من پێموایه ئه‌و پێناسه‌یه‌ی دراوه به ڕۆشنبیر پێناسه‌یه‌كی چه‌وته، ڕه‌نگه هی ئه‌وه بێت كه هه‌ر له بناخه‌وه خودی وشه‌كه چه‌وت بێت. هه‌ر بۆیه هه‌موو ئه‌وانه‌ی بڕوایان به‌و چه‌مكه هه‌یه چاوه‌ڕوانیه‌كی وا گه‌وره‌شیان له‌وی " ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" هه‌یه كه بێ‌مانا زۆره. له زمانی سوێدی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی‌دا (بۆ زمانی دیكه نازانم) وشه‌ی هاوواتا بۆ ئه‌م "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" ـ ـه نییه كه ئێمه له كوردیدا تووشی خۆمان كردووه. وشه‌ی "ئینتیلێكچوال یان ئینتلیجێنت" (له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا ئاوه‌ڵناو) له ئینگلیزی و له سوێدیشدا به مانای زرنگ، هۆشیار، ئاقڵ دێن، به‌ڵام ئۆتۆماتیك به مانای "پیاوباش، میهره‌بان، مرۆڤباش، نیشتیمانیی، خه‌باتگێڕ" و ئه‌و سیفه‌ته ئاوه‌ڵناویانه نایه‌ن كه له كوردیدا "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" هه‌یه‌تی. له عه‌ره‌بیشدا وشه‌ی "مثقف" هه‌ر به‌و مانایه نایه‌ت كه وشه‌ی "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" له كوردیدا هه‌یه‌تی، مه‌گه‌ر له قسه‌ی بازاڕ و هه‌ندێك گفتوگۆی چه‌پدا نه‌بێت. به داخه‌وه ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی به‌كاربردنی ئه‌و وشه‌یه، به‌ڵام وا بزانم كه وه‌رگێڕانی وشه‌ی "مثقف/ ـ ـه" ـ ـی عه‌ره‌بی (بۆ نێر و مێ) بۆ "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" له كوردیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپوه‌رگێڕانی ئه‌و وشه‌یه و خراپكردنی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی. ئه‌گه‌ر وشه‌ی "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" له كوردیدا بێلایه‌ن بوایه و ئاوا پۆزه‌تیڤ بارگه‌دار نه‌بووایه، چ خه‌وشێكی نه‌بوو. له فه‌رهه‌نگی باوی كوردیدا هه‌موو خاوه‌ن شه‌هاده‌یه‌ك ئۆتۆماتیك "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" ـ ـه. به‌ڵام خاوه‌ن شه‌هاده‌یه‌ك له ڕاستیدا، له باشترین حاڵه‌تدا، ده‌توانێت ته‌نها له‌و شته بزانێت كه جێی خۆیه‌تی بیزانێت و كه خوێندوویه‌تی. له خراپترین حاڵه‌تدا ڕه‌نگه خاوه‌ن شه‌هاده‌یه‌ك هه‌ر هیچ له‌و شته‌ش نه‌زانێت كه جێی خۆیه‌تی بیزانێت و كه ده‌بێت خوێندبیه‌تی. خاوه‌ن شه‌هاده‌یه‌ك ده‌شێت باش له‌و شته بزانێت كه خوێندوویه‌تی، بۆ نموونه له بواری جۆرێك له فیزیك، به‌ڵام ڕه‌نگه به‌رخوردی له ماڵه‌وه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا و له ئاستی به‌رپرسیارێتی گشتیدا، هه‌ر زۆر له خواره‌وه بێت، ته‌نانه‌ت خه‌ته‌ریش بێت. واته مه‌رج نییه كه خاوه‌ن شه‌هاده‌یه‌ك، كه له فه‌رهه‌نگی باوی كوردیدا، به "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" داده‌نرێت "میهره‌بان، مرۆڤباش، دڵسۆز و وه‌فادار" بێت. هاوكات ڕه‌نگه كه‌سێك كه هیچ هه‌لومه‌رجێكی "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" یان خاوه‌ن شه‌هاده‌ی تێدا نه‌بێت، به‌ڵام له به‌رخورد و هه‌ڵسوكه‌وتی ژیانی ڕۆژانه‌یدا، له پاراستنی به‌رابه‌ریی و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریی خۆیدا، نموونه‌یه‌كی به‌رچاو بێت. تێبینی بكه‌ن كه وشه‌ی وه‌كو "میهره‌بان، مرۆڤباش، دڵسۆز و وه‌فادار" هه‌ر خۆیان له ڕووی سیاسی و فه‌رهه‌نگیه‌وه بارگه‌دارن و ماناكانیان بۆ خه‌ڵكی جیاواز ده‌گۆڕێت. كه‌سێك ڕه‌نگه "دڵسۆز و وه‌فادار" بێت بۆ حیزبێكی سیاسی، به‌ڵام هیچ "دڵسۆزی و وه‌فاداریه‌كی" بۆ خه‌ڵك یان كۆمه‌ڵ نه‌بێت، ته‌نانه‌ت دژیشیان بێت. كه‌واته به‌كارهێنانی چه‌مكی "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" هه‌ر له بناخه‌دا هه‌ڵه‌یه، چونكه كۆمه‌ڵێك سیفات ده‌گرێته خۆی كه مانای جیاواز بۆ كه‌سانی جیاواز ده‌دات. ئه‌مه شتێكی گرینگه و ده‌بێت حیسابی بۆ بكرێت چونكه له دۆخی وه‌ك ئه‌وی كه‌مال سه‌ید قادردا نه هه‌ر كێشه‌ی بیریی و ئه‌قڵیی دروست ده‌كات، به‌ڵكو ڕه‌نگه سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ كه‌سێكی وه‌كو ئه‌و زه‌ره‌رمه‌ندیش بێت. كاتێك كه داوا ده‌كردرێت "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت، له ته‌واوی ماناكه‌یدا بێ مانایه. له‌به‌رئه‌وه‌ی "هه‌ڵوێست" خۆی له خۆیدا دۆخێكی سیاسییه، ده‌بێت ڕوون بكرێته‌وه مه‌به‌ست له كامه هه‌ڵوێسته، بۆچی و تا چ سنوورێك. ئه‌وی زۆر نووسه‌ر به گه‌رمی باسی ده‌كات و ده‌یبه‌ستێت به "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" ـ ـه‌وه شایه‌ت بتوانین له فه‌رهه‌نگی سیاسیی مه‌ده‌نییدا پێی بڵێین "غیره‌تی مه‌ده‌نی". هه‌موو هاووڵاتییه‌ك كه ئایینده‌ی، به هۆی یاسا و ڕێساوه، به كیانێكی سیاسیی دیاریكراوه‌وه پێوه‌ست بێت (هه‌میشه له چوارچێوه‌ی سنوورێكی جوگرافییدا)، ده‌بێت چاوه‌ڕوانیی لێ بكرێت كه غیره‌تی مه‌ده‌نی تێدا بێت، واته بتوانێت ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی و بڕیاره‌كان و له‌وانه‌ش یاسا و ڕێسا بخاته ژێر پرسیار، ڕه‌خنه‌یان لێبگرێت و به پێی پێشنیاری دروست داوای گۆڕانكاریان بۆ بكات. ئه‌و كاته له داوایه‌كی سیاسیی‌دا (بۆ نموونه له كه‌یسی كه‌مال سه‌ید قادردا) پێویست ناكات ڕووی ده‌م بكرێته ئه‌وی پێی ده‌گوترێت "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر"، به‌ڵكو ڕوو ده‌كرێته هه‌موو مرۆڤێك (هاووڵاتییه‌ك به پله‌ی یه‌كه‌م) كه غیره‌تی مه‌ده‌نی په‌یدا كردبێت و بتوانێت به ڕاشكاوی له ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی بپرسێته‌وه. حه‌ماڵێك، كرێكارێك و جووتیارێك ئه‌گه‌رچی پله‌ی خوێندنیشیان نه‌بێت كه وا دیاره له چه‌مكی "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" دا مه‌رجه، ده‌توانن غیره‌تی مه‌ده‌نیان هه‌بێت و ڕه‌نگه زیاتریشیان (به‌گشتی نه‌ك به تایبه‌تی) هه‌بێت. ژنێك كه ڕه‌نگه ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا نه‌بێت كه له چه‌مكی "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" دا پێویست ده‌كات هه‌بێت، ده‌توانێت به هۆی ئه‌زموونی دایكایه‌تی، تێگه‌یشتنی ئه‌و له زه‌حمه‌ت، له ڕه‌نج، له كار، له كات و له شتی دیكه، غیره‌تی مه‌ده‌نی زۆر زیاتر بێت له‌و كه‌سانه‌ی كه به شیرینیی "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" ـ ـیی سواخ دراون. كاتێك كه باس له كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌كرێت (كه خۆی له پراكتیكدا چه‌مكێكی له‌سه‌داسه‌د لیبرالییه) گرینگه كه هاووڵاتیی، وه‌ك تاكه‌كه‌س، ناوه‌ند بێت، نه‌ك ئه‌وی پێی ده‌گوترێت "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر". به‌ڵام دێله‌مایه‌كی ئه‌م باسه ئه‌وه‌یه كه غیره‌تی مه‌ده‌نی ـ ـیش به‌هره‌یه‌كی زگماكی نییه، وا كه چاوه‌ڕوانی سپارتاكۆسیی له هه‌موو تاكه‌كه‌سێك بكرێت. تاكه‌كه‌س (حه‌ماڵێك، كرێكارێك، دایكێك، خوێندكارێك، دكتۆرێك) ده‌بێت له په‌روه‌رده‌یه‌كی سیاسیی مه‌ده‌نییدا فێر كرابێت و ڕێگای پێ بدرێت كه ڕه‌خنه‌گرانه بیر بكاته‌وه، كه بتوانێت ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی بخاته ژێر پرسیار، كه له له‌كیسچوونی به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سیی نه‌پرینگێته‌وه. كه داوای گۆڕانكاریی جیددی و به‌رچاو له یاسا و ڕێساكاندا بكات. ڕه‌نگه پێویست بكات ئه‌و مه‌رجه سه‌ره‌تاییه‌ی تێدا بێت كه توێكڵه‌مۆزێكی فڕێدراو هه‌ڵبگرێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی بزانێت كێ له‌سه‌ری ده‌خلیسكێت یان نا. ئه‌م كه‌مبوودیه له غیره‌تی مه‌ده‌نیی ئێستای كوردستاندا به‌رچاو ده‌كه‌وێت كاتێك كه گه‌نده‌ڵییه سیاسیی، ڕه‌ووشتیی و ئابوورییه‌كان، ئه‌و هه‌موو ته‌راتێنه به ملیۆنه‌ها دۆلار و سامانی كورد، ئه‌و هه‌موو ناڕه‌وایه‌تیه كه هه‌موو سنوورێكی ڕه‌ووشتیی به‌زاندووه ڕۆژانه له كوردستان ڕوو ده‌ده‌ن و كاردانه‌وه‌یه‌كی شایانباسیش له ئارادا نییه. پرۆژه‌یه‌كی "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" كه (من پێموانییه هه‌ر بتوانێت ببێت به پرۆژه) خۆی به‌شێكه له نه‌زمی جودای سیاسیی، ناتوانێت وه‌ڵامی ئه‌مه بداته‌وه، پرۆژه‌یه‌كی سیاسیی خاوه‌ن به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو كه نه‌هێشتنی ئه‌مانه بكات به به‌رنامه و بتوانێت خۆی ڕێك بخات و جه‌ماوه‌ر كۆبكاته‌وه ده‌توانێت جۆرێك له وه‌ڵام بخاته به‌رده‌ست. نابێت هه‌رگیز له بیر بكرێت كه ئه‌و كێشانه خۆیان سیاسیین. كاتێك كه ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی له‌سه‌ر بناخه‌ی نیپۆتیزم، خزمچێتیی، خزمگه‌رایی، ناوچه‌گه‌رایی، سه‌رفینه‌زه‌ر و پێوه‌ندیه خوێنی و براده‌رییه‌كان له‌نگه‌ر ده‌گرێت، ئه‌وا ئه‌وی پێی ده‌گوترێت "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" ده‌كه‌وێته پێناسه‌یه‌كی تایبه‌تی سیاسییه‌وه. له‌و دۆخه‌دا "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" ده‌توانێت كه‌سێك بێت كه زۆریش ژیر بێت، به‌ڵام كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی دژی هه‌موو جۆره دادوه‌ریی و یاساسه‌روه‌رییه‌ك بێت، ته‌نانه‌ت ده‌توانێت بشبێت به گورگێكی دوو لاق. ژیریی (هه‌روه‌ك هۆشیاریی، تێگه‌یشتوویی و زانستداریی) ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت، به‌ڵام وه‌ك مه‌رج، هیچ پێوه‌ندیه‌كی به مرۆڤباشیی و هه‌ستی به‌رپرسیارییه‌وه نییه. مرۆڤباشیی ڕێچكه و ڕێبازێكی سه‌ر به قوتابخانه‌ی هیومانیستییه كه ده‌توانرێت وه‌ك تاكه‌كه‌س یان گرووپ پیاده بكرێت بێ ئه‌وه‌ی خه‌سڵه‌تی وه‌كو "زانین، تێگه‌یشتن، ڕۆشنبیر" و شتی دیكه‌ی له‌و بابه‌ته بكات به مه‌رج. دێله‌مایه‌كی دیكه‌ی ئه‌م باسه ڕه‌هه‌ندی مانایه له چه‌مكی وه‌ك "یاسا" و "یاساپه‌روه‌ریی" و "یاساسه‌روه‌ریی" دا. ئایا هه‌موو یاسایه‌ك له خزمه‌تی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییدایه، به گشتی به‌ڵێ، به‌ڵام به‌تایبه‌تی نا. ئایا یاساپه‌روه‌ریی به مانای پیرۆزڕاگرتنی نه‌زمێكی گشتییه له قازانجی هه‌موواندا؟ به‌گشتیی ڕه‌نگه بڵێین به‌ڵێ، به‌ڵام به‌تایبه‌تی نا. ئایا یاساسه‌روه‌ریی به‌و مانایه‌ش بێت كه هه‌موو ده‌سته‌ڵاتێكی سیاسیی نوێنه‌رایه‌تی خودا بكات، یان ته‌نها به‌و مانایه بێت كه یاساكان به‌گشتی له قازانجی كۆمه‌ڵدا بن؟ ئه‌مانه كێشه‌ن كه نه له كۆمه‌ڵگای كوردستان، به‌ڵكو له زۆربه‌ی زۆری ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌شدا كه ساڵانێكه مه‌ده‌نی و دیموكراسین هه‌ن و كه چاره‌سه‌ركردنیان جیددیه‌ت، جه‌سووریی، لێزانین و پسپۆڕیی و غیره‌تی مه‌ده‌نی ده‌خوازێت و پێویست ده‌كات. من پێموایه چه‌مكی "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" زیاتر له‌وه‌ی كه ئیلیتێكی فشه دروست ده‌كات، كه له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا خه‌یاڵییه، شتێكی ئه‌وتۆ دروست ناكات كه بتوانێت خزمه‌تێك به كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بكات. من له گرتنی كه‌مال سه‌ید قادردا په‌نا نابه‌مه به‌ر "كۆنسپیراسیۆن تیئۆری/ تیئۆری موئامه‌ره" و پێموانییه كه‌سانی ده‌سته‌ڵاتدار نفوزی سیاسیی خۆیان وا به‌كاربهێنن (ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌توانم ڕوونی بكه‌مه‌وه) كه كه‌سێك به گۆتره سی (٣٠) ساڵ زیندان بكرێت، به‌ڵكو كۆنكرێت ده‌یكه‌م به گرفتی دادگایه‌ك كه ئه‌سڵه‌ن به‌رهه‌می بیر و تێڕوانینی مه‌ده‌نی نییه و ناتوانێت له خه‌باتی ئازادیخوازیی حاڵیی بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ش به‌رخورده‌كانی ناتوانن مه‌ده‌نیی بن. په‌رله‌مانی كوردستان (به هه‌موو كه‌موكورتیه‌كانیه‌وه، به هه‌رحاڵ له پراكتیكدا ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ی له‌سه‌ر شانه) ده‌بوایه/ ده‌بێت به زووترین كات له هه‌موو ئه‌و یاسایانه بكۆڵێته‌وه كه له‌سه‌ر دوو كۆڵه‌كه‌ی زۆر خراپ دامه‌زراون. یه‌كه‌مه‌یان ئه‌وه‌یه كه زۆر له یاساكانی ده‌وڵه‌تی ئێراق له پێوه‌ندی كۆلۆنیالی/ داگیركاریی له كوردستان بره‌ویان هه‌بووه و دووهه‌م له پێوه‌ندی دیكتاتۆرییدا. بێله‌وه‌ش بناخه‌یه‌كی عه‌ره‌بیی – ئیسلامی‌یان هه‌یه كه له‌وه ده‌چێت له زۆر بوار و دۆخدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای كوردستان نه‌یه‌نه‌وه. ئه‌وه كاری په‌رله‌مانی كوردستانه هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاریانه وه‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت كه ده‌سته‌ڵاتدارانی سیاسیی له كوردستان بانگه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراسی و مه‌ده‌نی بۆ ده‌كه‌ن. له كاتی بوونی یاساگه‌لێكدا كه به ڕوونی ماف و ئه‌ركه‌كان بۆ نموونه له بواری ڕاگه‌یاندن، ڕۆژنامه‌وانیی و چاپه‌مه‌نییدا دیاری بكات ئه‌و كاته ده‌توانین بزانین بۆ كه‌سێك ٣٠ (سی) ساڵ زیندان ده‌كرێت. (به‌راووردی ئه‌م سزایه بۆ نموونه له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا كه بێ گه‌وهینامه‌ی ئاژووتن و به‌سه‌رخۆشیی كه‌سێك ده‌كات به ژێر ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه و ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خزمی ده‌سته‌ڵاتدارێكه هیچی لێ ناكه‌ن و بگره نموونه هه‌یه كه قوربانیه‌كه‌یان سزا داوه، یان كه‌سان هه‌ن به ڕابردووی بكوژیی، دزیی و تاوانی دیكه‌ی جیددیه‌وه كه هه‌ر ئێستا له بازنه‌ی ده‌سته‌ڵاتدان، نه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی) هه‌ر ئه‌و كاته‌ش ده‌توانین ڕه‌خنه له‌و كه‌موكورتیانه بگرین كه پێمان وایه نابه‌جێن، یان ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانانه بخه‌ینه ژێرپرسیار كه له ده‌ره‌وه‌ی یاسایه‌كدا په‌یدا ده‌بن. ئازادبوونی (هه‌ندێك ده‌ڵێن ئازادكردن) كه‌مال سه‌ید قادر نابێت به هیچ جۆرێك پێوه‌ندی به‌و چه‌مكه‌وه هه‌بێت كه پێی ده‌گوترێت "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" و كه ده‌سته‌ڵات و كو‌لتور و نه‌ریتێكی نامه‌ده‌نی خۆی دروستی كردووه، كه نه پێناسه‌یه‌ك ده‌یگرێته‌وه، نه سنوورێكی هه‌یه و نه میچ. هه‌روه‌ها نابێت پێوه‌ندی به "به‌زه‌یی/ میهر/ لێبوردن" و شتی دیكه‌ی له‌و بابه‌ته‌وه هه‌بێت. ئه‌گه‌ر وا بێت ئایا ئه‌و نه‌ریته له "به‌زه‌یی/ میهر/ لێبوردن" هه‌موو تاكه‌كه‌س و ده‌سته‌ڵاتدارێكی سیاسیی بگرێته‌وه یان نا؟ ئه‌م قسانه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ده‌باته‌وه بۆ سه‌رده‌می قڕال و سوڵتانه‌كان و ته‌نانه‌ت سووكایه‌تی كردنیشه پێیان. خوێنه‌ر ده‌بینێت كه ئه‌م باسه بێ له مه‌نزڵێكی بێ‌مانا و قۆڕ (به‌ڕاستی له ڕووی سیاسییه‌وه قۆڕ!) زیاتر ئایینده‌یه‌كی نییه. ئه‌وی كه‌مال سه‌ید قادر گوتوویه‌تی (كه من پێموایه بناخه‌ی ئه‌كادیمیكی و ڕه‌خنه‌گرانه‌ی زانستیی نییه)، جا هه‌ر چییه‌ك بێت و سزای هه‌بێت یان نا (كه باسی ئه‌م وتاره نییه)، له ڕاستیدا ده‌بێت له كۆمه‌ڵێك پێوه‌ندی تاكه‌كه‌س، ئازادیی تاكه‌كه‌س، ئازادی ده‌ربڕین، ئه‌رك و ماف‌دا، حیسابی بۆ بكرێت و به نووسراوه دیاری بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له ئایینده‌دا بۆ ڕووداوی له‌و جۆره خه‌تی یاسایی ڕوون هه‌بێت. ناكرێت هه‌موو جارێك به هه‌مان شێوه له‌سه‌ر هه‌موو پرسێكی له‌و جۆره تێهه‌ڵبچینه‌وه. میتۆدێكی وا ته‌واو ئیسلامییه و "عوله‌ماكانی ئیسلام" پاش مردنی محه‌مه‌د له پێڕه‌وكردنی "سوننه‌دا" گرتیانه‌به‌ر كه پێی ده‌گوترێت "ته‌قلید". ئه‌مه شتێك نییه كه به كه‌ڵكی كه‌مال سه‌ید قادر و كه‌یسی دیكه‌ی له‌و بابه‌ته یان كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، به‌تایبه‌تی، بێت.
به ڕای من، كاری هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ده‌توانن خۆیان ده‌رببڕن، جا به نووسین بێت یان به ده‌م، ئه‌وه‌یه كه به‌ر له‌وه‌ی چه‌مكێك به‌كار ده‌به‌ن بتوانن پێناسه‌ی بكه‌ن وا كه خۆیان له‌سه‌ر بناخه‌ی ئه‌و پێناسه‌یه بتوانن خۆیان ڕوون بكه‌نه‌وه، یان به‌رگریی له بیری خۆیان بكه‌ن. هه‌ر چه‌مكی "ڕۆشنبیر/ ڕووناكبیر" نیین كه له دێله‌مایه‌كدا ده‌ژین و گوزه‌ر ده‌كه‌ن، زۆر چه‌مكی دیكه هه‌ن وه‌كو "چه‌پ" و "كۆمۆنیست" و ده‌یانی دیكه كه دروست له دێله‌مای بێپێناسه‌ییدان. هه‌روه‌ك چۆن شێوه‌كانی "چه‌پ"، "كۆمۆنیزم" و "فێمێنیزم" و هتد به ده‌یان و سه‌دان شێوه‌یان هه‌یه و داواكاریی و چاوه‌ڕوانیه‌كان له‌سه‌ریان له‌و مه‌ودای دێله‌مایه‌دا ده‌خولێنه‌وه. سه‌رئه‌نجامه‌كان به‌و شێوه‌یه هه‌میشه به‌د ده‌بن نه‌ك باش. بۆ نموونه "چه‌پ" ـ ـی كورد هه‌ن كه به‌رخوردی پراكتیكیان نه‌دانی باجه له‌و وڵاته‌دا كه تیایدا ده‌ژین، كردنی كاری ڕه‌شه، گره‌و كردنه له‌سه‌ر بۆرس كه پاره‌كان به‌گشتی له شیركه‌تگه‌لێكدا ده‌خولێنه‌وه كه زیان به مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌یه‌نن، له‌گه‌ڵ ماڵ و منداڵ و چوارده‌وری خۆیان خراپن، هیچ باوه‌ڕێكیان به مافی ئافره‌ت نییه و گاڵته‌شیان پێی دێت، بێ ئه‌وه‌ی ناچار بن به سه‌دان سه‌عات كاری زێده‌كاریی ده‌كه‌ن (كه بۆ نموونه له بیری ماركسیزم‌دا به دزینی كاری خه‌ڵكی دیكه داده‌نرێت). ئه‌مه نموونه‌یه‌كی بچووكه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌مكێك كه له مانای نه‌ریتییدا بۆ توێژگه‌ل و چینگه‌لێك "پۆزه‌تیڤه" مه‌رج نییه له پراكتیكدا وا به‌كار ببرێت. هه‌ر ئه‌م جۆره "چه‌په" ده‌توانێت خوێنده‌وار یان نه‌خوێنده‌وار، به‌سه‌واد یان بێسه‌واد، هۆشیاری سیاسیی یان ناهۆشیاری سیاسیی بێت. سه‌رئه‌نجام ده‌توانین به كه‌مالی پشووه‌وه بڵێین كه چه‌مكه‌كان مانای جودایان بۆ كه‌سان، توێژ و چینی جودا هه‌یه. پێناسه‌كان له تیئۆریی و پراكتیكدا ده‌گۆڕێن، ئه‌و كه‌سانه‌ی پێیان وایه نوێنه‌رایه‌تی چه‌مكێك ده‌كه‌ن یان به نوێنه‌ر داده‌نرێن مه‌رج نییه ئه‌و پێكهاتانه‌یان تێدا بێت كه به مه‌رج ده‌بێت له چه‌مكه‌كه‌دا هه‌بن. باسه‌كه به‌و شێوه‌یه له‌وه درێژتره كه به ڕه‌ش و سپی لێك بدرێته‌وه. به‌ڵام له هه‌موو دۆخێك‌دا كه‌سانی جیددی، ئه‌وانه‌ی پێیان وایه كه ئه‌رك و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌بێت به ڕوونیی دیاری بكرێن، ده‌توانن داوای غیره‌تی مه‌ده‌نی له تاكه‌كه‌سه‌كان بكه‌ن. شێوه‌یه‌ك هۆشیاركردنه‌وه و گه‌یاندنی زانیاری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی خه‌ڵكه، هیچ نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بیانووی "نه‌زانین" و "ئاگالێنه‌بوون" له‌وانه ببڕێن كه غیره‌تی مه‌ده‌نیان تێدا نییه. به‌ڵام دووباره، ئه‌گه‌ر ئه‌وه له ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی داوا نه‌كرێت، هیچ ده‌سته‌ڵاتێكی سیاسیی ئاماده نییه تا سه‌ر بیبات. كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌بێت له زۆر شت پێك بێت، یه‌كێك له‌وانه فه‌راهه‌مكردنی فه‌زایه بۆ بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه، خستنه‌ژێرپرسیار و داواكردنی گۆڕانكاریی له بواره جوداكاندا.
ڕێبوار ڕه‌شید ٢٠/١/٢٠٠٦

|
|
04/07/2007 |