کورته‌چیرۆکى

ژیانێک له‌خۆرئاوابوونى مه‌رگدا...!

رێژین ابراهیم
Rezhen_4ver@yahoo.com

له‌مه‌رگه‌ساته‌کانى ته‌نهایداله‌گه‌ڵ هه‌موو مۆته‌که‌کانى شه‌واندا ده‌بینه‌هاوڕىَ ى یه‌کتر ، به‌درێژاى ساڵ و هه‌موو ڕۆژه‌ کان له‌ژوره‌که‌ى خۆیدا له‌گه‌ڵ ته‌نهایدا ببوه‌ هاوڕێیه‌کى هه‌میشه‌ى خۆى و هه‌میشه‌ له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌ى ژووره‌که‌ى خۆیدا رازو نیازى دڵى خۆى باس ده‌کرد،ئاکام هه‌میشه‌ حه‌زى ده‌کرد که‌چووه‌ زانکۆ زوو بگه‌رێته‌وه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حه‌زى به‌قه‌ره‌باڵغىنه‌ بوو هاوڕێیه‌تى که‌سىنه‌ده‌کر به‌ڵام زۆر جاریش که‌ ئیڤان له‌پۆلدا بوایه‌ حه‌زى ده‌کرد هه‌میشه‌ هاوڕێیه‌تى ئه‌و بکات، ڕۆژ به‌ ڕۆژ حه‌زى ده‌کردلێىنزیک ببێته‌وه‌، ڕۆژێکیان ئیڤان نه‌هاته‌وه‌ بۆ زانکۆئاکامیش له‌دڵى خۆیدا ئه‌ى ووت باشه‌ بڵێى دره‌نگ خه‌به‌رى بوبێته‌وه‌ یان نه‌خۆش بێت یان ئه‌ویش وه‌ک من تاقه‌تى ده‌وامى نه‌بێت حه‌ز بکات به‌ته‌نها بژى تۆبڵێى وابێت، شه‌وانه‌ به‌دیار وێنه‌ىئیڤانه‌وه‌ خه‌وو ده‌یبرده‌وه‌ به‌رده‌وام ئه‌و ره‌سمانه‌ى ده‌هێنا که‌ چوبون بۆسه‌یران ره‌سمیان گرتبوو، شه‌وانه‌ خه‌و نه‌ده‌چووه‌ چاوانى بیرى هه‌ر لاى ئه‌وه‌ بوو که‌به‌یانى چوو بۆ زانکۆ چۆن به‌یانى باشى لىَ بکات چۆن بتوانىَ سه‌رنجى رابکێشێت، رۆژه‌کانى هه‌ینى زۆر به‌لاوه‌ ناخۆش بوو چوونکه‌ نه‌یده‌بینى، ئیڤان کچێکى جوانى ناسک بوو، تاقانه‌ى ماڵ بوو هه‌میشه‌ وه‌ک کچانى تاقانه‌ى تر نازى هه‌بوو ئه‌و رۆژه‌ بارانێکى زۆر ده‌بارى تاریکى هه‌وره‌که‌ شارى به‌ته‌واوه‌تى پربوو له‌لێزمه‌ى بارانو هه‌ورێکى چڵکن به‌رى ئاسمانى گرتبوو گێژه‌ڵۆکه‌ى باران و ره‌شه‌با ده‌ستیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر تێکه‌ڵ کردبو، ئه‌و کات هه‌ڵهاتنى خۆر زۆر زه‌حمه‌ت بوو چونکه‌ له‌ڕۆژگارێکى ئاوادا پرله‌باران وگێژه‌ڵۆکه‌ى باران هیچ له‌رازو نیازه‌که‌ىئاکام ناهێنێته‌دى، ناشتوانن به‌م بارانه‌بچنه‌ ده‌وامى زانکۆپاش ئه‌وه‌ له‌جێگاکه‌ىخۆى هه‌ستاو له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌که‌ى ماڵى خۆیان روانیه‌ بارانه‌که‌، بارانه‌که‌ تاده‌هات زیاتر ده‌بوو هه‌روه‌ک بڵێى ئاسمان له‌زه‌وى توره‌ بووبێت، خۆ ئه‌و ڕۆژانه‌ى که‌هه‌ینىبوونه‌یده‌بینىله‌ماڵه‌وه‌ ره‌سمه‌که‌ى ده‌رده‌هێناو تێر سه‌یرى ده‌کرد ده‌ینا به‌سینه‌یه‌وه‌ و به‌رامبه‌ر خۆى دایده‌نا، ڕۆژ به‌ڕۆژ تامه‌زرۆى بینینى بوو له‌پۆلدا هه‌میشه‌ ده‌یروانیه‌ ئه‌و تابزانى چۆن پێى بڵێت که‌چه‌ند خۆشى ده‌وێت،ئیڤان هه‌ستى به‌ ئاکام کردبو که‌ده‌یه‌وێت شتێیه‌ک بڵىَ که‌ ئه‌ویش چاوه‌ڕوانى ده‌کرد، چونکه‌ ئیڤانیش ته‌واو خرۆشى ئاکام ببوو به‌ڵام نه‌یده‌توانى ده‌ست پێشکه‌رى بکات چونکه‌ هه‌موو جارێک دایکى پێى ده‌وت بۆ کچ عه‌یبه‌ به‌کور بڵىَ خۆشم ده‌وێیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رده‌بێت کور به‌کچ بڵێت خۆشم ده‌وێیت، چی جارێک بیویستبایه‌ که‌بچێت به‌ئاکام بڵێت یه‌کسه‌ر قسه‌که‌ى دایکى بیر ده‌که‌وته‌وه‌، ئه‌و ڕۆژه‌ئیڤان به‌ته‌نها له‌ سوچێکى پۆله‌که‌دا دانیشتبوو ئاکام وویستى به‌ره‌و ڕوى بچێت بۆ ئه‌وه‌ى قسه‌ى له‌گه‌ڵ بکات که‌به‌ره‌و رووى چوو له‌رێگه‌دا دڵى به‌سه‌ریعى لیچیده‌ده‌و چونکه‌ زۆر شه‌رمن بوو له‌دڵى خۆیدا ده‌یوت ئێستا پێى ده‌ڵێم به‌یانیت باش نا پێى ده‌ڵێم چۆنى، ئاکام له‌وه‌دا بوو بگاته‌ لاىئیڤان به‌ڵام که‌چووه‌ به‌رده‌مى یه‌کسه‌ر دوو هاوڕێى ئیڤان هاتن بۆ لاى ئه‌ویش ووتى به‌یارمه‌تیت دوواى قسه‌ ئه‌که‌ین، ئاکام ئه‌و رۆژه‌ که‌چووه‌ ماڵه‌وه‌ ته‌واو له‌خۆى بێزار بوو چونکه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ى به‌هه‌ل زانى بۆ ئه‌وه‌ى رازو نیازى خۆى بۆئیڤان باس بکات ره‌نگه‌ قه‌ده‌ر جارێکى تر نه‌توانێت له‌ ژوانێکى وادا دڵى ئه‌و دوانه‌ رازى بکات، ئاکام هه‌موو ڕۆژێک پێش ئه‌وه‌ى بچێت بۆ زانکۆ هه‌ر له‌به‌ر ئاوینه‌که‌ خۆى ده‌رازانده‌وه‌ به‌ئومێدى ئه‌وه‌ى بتوانىَ سه‌رنجى به‌لاى خۆیدا رابکێشێت، هه‌ر که‌ ده‌چو چاووى به‌ ئیڤان ده‌که‌وت زۆر حۆشحاڵ ده‌بوو به‌بینینى پێش وه‌خت له‌وىَ ئاماده‌ ده‌بوو ئه‌و ڕۆژانه‌ى که‌نه‌ده‌هات یان دره‌نگ ده‌که‌وت هه‌میشه‌ چاوه‌کانى له‌سه‌ر رووى په‌نجه‌ره‌که‌ ده‌بوو به‌و نیازه‌ى به‌ده‌ر بکه‌وێت خۆئه‌گه‌ر نه‌ش هاتایه‌ یه‌کسه‌ر ده‌چووه‌ وه‌ماڵى چاوه‌ڕوانىسبه‌ى ده‌کرد که‌بچێته‌وه‌ به‌ڵکو بێته‌وه‌ بۆ ده‌وامو قسه‌ى له‌گه‌ڵ بکات، رۆژىدواتر که‌چووه‌بۆ ده‌وام و ئیڤانیش له‌وىَ ئاماده‌بوو یه‌کسه‌ر چووه‌ لاى به‌یانى باشى لێکرد، دواى ئه‌وه‌ش پێى ووت ئه‌گه‌ر ده‌وام ته‌واوبوو ئیشم پێته‌ به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه‌کاتژمێر زۆر به‌هێواشى ده‌رۆیشت و رۆژگارهه‌رنه‌ده‌ڕۆیشت، ئیڤانیش زۆر به‌و قسه‌یه‌ خۆشحاڵ بووچونکه‌ ده‌یزانى که‌ئه‌وه‌ى چاوه‌روانى بووهاته‌دىبه‌ڵام ئه‌و چه‌ند سه‌عاته‌ى خوێندنیان لىَ نه‌ده‌رۆشت له‌لایه‌ک مامۆستا وانه‌که‌ى شه‌رح ده‌کرد له‌م لاشه‌وه‌ ئاکام و ئیڤان له‌خه‌یاڵى یه‌کتر دابوونبه‌ڵکو ئه‌و دوانه‌ به‌جه‌ست له‌پۆلدا بوون به‌لام به‌خه‌یاڵ له‌وێدانه‌بوون، سه‌یره‌ له‌کاتى چاوه‌روانکراودا ڕۆژگار ده‌بێته‌ کۆسپێکى زۆر گه‌وره‌ له‌به‌رده‌م زوو ڕۆشتنى کات، له‌کاتێکدا کات هه‌روه‌ک خۆى ده‌روات به‌ڵام مرۆڤه‌کان له‌چاوه‌ڕوانیاندا ناتوانن ئه‌وه‌نده‌ چاوه‌ڕوانى بن، ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌وام ته‌واو بوو دواى چوونه‌ ده‌رىَ به‌رێگاوه‌بوون بۆ ماڵه‌وه‌ پاشان قسه‌ى له‌گه‌ڵ ئیڤان کرد، پێى ووت چه‌ند ساڵێکه‌ من تۆم خۆش ده‌وێت بۆیه‌ ناتوانم وا زوو ده‌ست به‌ردارى خۆشه‌ویستیه‌که‌ت ببم، چه‌ند ساڵه‌ پێکه‌وه‌ین ئه‌وه‌نده‌ ساڵه‌ دڵم پێت ده‌کرێته‌وه‌ چه‌ند سه‌یرانوچه‌ندره‌سممان گرتووه‌هه‌موویم وه‌ک یادگارى به‌ژووره‌که‌مداهه‌ڵواسیوه‌، پاش ئه‌وه‌ى که‌تێى گه‌یاند که‌ چه‌ند ساڵێکه‌ چاوه‌ڕوانى قسه‌یه‌کى وه‌هاده‌کات، به‌ڵام ئیڤان نه‌یتوانى کتو پر به‌ڵێنى پێبدات به‌ڵکو به‌نه‌رمه‌ شه‌رمێکه‌وه‌ وه‌ک کچێکى شه‌رمنله‌نخیدا زۆر پێى خۆش بوو به‌ڵام ویستى یه‌که‌م هه‌نگاو به‌ناز ده‌ست پىَ بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئاکام نازه‌که‌ى ئیڤانى قبوڵ کرد، به‌شه‌رمێکه‌وه‌پێى ووت ته‌له‌ فۆنت بۆده‌که‌م دواى ئه‌وه‌خوا حافیزى یان له‌یه‌کترى کرد، ئاکام که‌چووه‌ماڵه‌وه‌ زۆر هه‌ستى به‌خۆشى کردوو هه‌میشه‌ سه‌یرى ته‌ڵه‌فۆنه‌که‌ى ده‌کردو ته‌نانه‌ت بۆ ساتێکیش نه‌یده‌توانى فه‌رامۆشى بکات، که‌چووه‌ژوره‌که‌ىخۆىبه‌ده‌ستێکى وێنه‌که‌ىپێبوو ته‌له‌فۆنه‌که‌شى به‌ده‌ستێکى تریه‌وه‌ گرتبووى چاوه‌ڕوانى زه‌نگى ته‌له‌فونى بوو، چاوه‌روانى تارماى رۆحى بوو له‌ده‌رگاى دڵى بدات و بۆ ساتێک ئارامى به‌ژیانى ببه‌خشى چه‌ند ساڵ چاوه‌ڕوانى چه‌ند فرمێسک ڕشتن چه‌ند گریان هه‌مو ساته‌کانى ته‌مه‌نى پێک هاتبوو له‌م چاوه‌ڕوانیه‌، پاش چاوه‌ڕوانیه‌کى زۆر زه‌نگى ته‌له‌فۆنه‌که‌ لێیدا ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌کىزۆر جوان جوابىدایه‌وه‌، ته‌له‌فۆنه‌که‌ى ئیڤان چه‌ندین ناخۆشىوچه‌ندین چاوه‌ڕوانى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى به‌زیاد نه‌دا ئه‌وساته‌ى له‌هه‌موو ساته‌کانى ته‌مه‌نى به‌لاوه‌ خۆشتربوو، که‌ئیڤان ووتى منیش تۆم خۆش ده‌وێتهه‌میشه‌ چاوه‌روانى ووته‌یه‌کى وابووم،ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه‌ ژیانى هه‌ردووکیان به‌ره‌و ئارامى ده‌ڕۆیشت ڕۆژ به‌رۆژ خۆشه‌ویستى له‌نێوانیاندازیادىده‌کرد، رۆژانه‌ له‌ زانکۆ ببونه‌ جێگه‌ى سه‌ر سورمانى خه‌ڵکى هه‌میشه‌ به‌غیلیان به‌ هه‌ردووکیان ده‌هات، ئه‌و ساڵه‌ کۆتاى ساڵیان بوو هه‌ردووکیان به‌نمره‌یه‌کى باش ته‌خه‌روجیانکردوو، هه‌ریه‌که‌یان بروانامه‌یان به‌ده‌ست هێنا، بۆیه‌ که‌ده‌وام ته‌واو بوو ناچار به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیان ده‌کرد به‌یه‌که‌وه‌ بۆ ئاگابوون له‌یه‌کترى شه‌وانه‌ به‌درێژاى شه‌و هه‌ر نه‌ئه‌نوستن، رۆژێکیان کوره‌ پوره‌که‌ى ئیڤان له‌خاریج دێته‌وه‌و یه‌کسه‌ر سه‌ردانى ماڵى ئیڤان ده‌کات به‌ڵکو بچێته‌ داخوازى ئیڤان، ئیڤان له‌مه‌ ئاگاداره‌، ئیڤان دایکى بانگى ده‌کات ده‌ڵێت ئیڤان حه‌مه‌ى ئامۆزات له‌خاریج هاتۆته‌وه‌ به‌ڵکو بزانه‌ شووى پێناکه‌یت هه‌ر له‌به‌ر تۆش هاتۆته‌وه‌ به‌نیازه‌ ژن بهێنىَ، ئیڤانیش ده‌ڵێت دایه‌ شووى چى حه‌مه‌ى ئامۆزام وه‌ک براى خۆم سه‌یرى ده‌که‌م ناشێت له‌یه‌کمان ماره‌ بکه‌ن دایکیشى ده‌ڵێت ئه‌وه‌ند قسه‌ زل مه‌به‌ باوکت ئه‌مشه‌و هه‌موو شته‌کان ده‌برێننه‌وه‌ و هه‌ر ئه‌م شه‌و له‌حه‌مه‌ت ماره‌ ده‌که‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زوو ده‌رواته‌وه‌ بۆ ئه‌ورووپا، ئیڤان یه‌کسه‌ر په‌یوه‌ندى به‌ ئاکامه‌وه‌ ده‌کات ده‌ڵێت خه‌ریکه‌ ده‌مده‌ن به‌حه‌مه‌ى ئامۆزام منیش یان بۆ تۆ یان ده‌بێت بمرم، له‌م قسانه‌داده‌بن ماڵىحه‌مه‌ى ئامۆزاى دێن ئه‌ویش ته‌له‌فۆنه‌که‌ داده‌خاته‌وه‌و، ده‌چێته‌ ژووره‌که‌ى خۆى ده‌رگاکه‌ داده‌خات و ناچێت به‌خێر هاتنیان بکات باش تۆزێک دایکى دێت ده‌ڵێت ئه‌و ده‌رگایه‌م بۆ بکه‌ره‌وه‌ ئه‌ویش نایکاته‌وه‌ پاش ده‌نگه‌ ده‌نگێکى زۆر ناچار ده‌بێت بیکاته‌وه‌ هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ بێئه‌وه‌ى ئاگاى له‌هیچ بێت سه‌یر ده‌کات باوکى هه‌موو شتێکى برانۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا باش ئه‌وى که‌خۆى ده‌کات به‌ژوردا ده‌بینێت دانیشتوون مه‌لایه‌کیان هێناوه‌ تاکو به‌زووى ماره‌ى ببرن و پاش ئاڵتون هه‌ڵگرتن بگه‌رێته‌وه‌ و ئه‌ویش به‌رێت له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌رچۆنێک بێت ئه‌م رازى نابێت که‌بیده‌نه‌ ئه‌و کوره‌ واته‌ حه‌مه‌ى ئامۆزاى دواى ئه‌وه‌ى مه‌لاکه‌ ده‌یه‌وێت بیگوێزێته‌وه‌ ئه‌میش رازى نابێت به‌و کاره‌ بۆیه‌ ناچار مه‌لاکه‌ ناتوانێت ماره‌یان ببرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى کچه‌که‌ رازى نابێت ، دواتر ماڵى باوانى کچه‌که‌ هه‌ره‌شه‌ى کوشتنى ڵى ده‌که‌ن به‌ونیازه‌ى رازى بکه‌ن پاش ئه‌م هه‌موو مشتو مره‌ ئیڤان ده‌خه‌نه‌ ژورێکه‌وه‌ سجنى ده‌که‌ن له‌و ژوره‌دا که‌هیچ شتێیه‌کى تیانییه‌، بۆیه‌ ئاکام له‌و شه‌وه‌دا له‌چاوه‌روانى په‌یوه‌ندیدا خه‌و ناچێته‌ چاوانى چاوه‌روانى په‌یوه‌ندى ئیڤان ده‌کات تابزانىَ ئه‌و مه‌و زوعه‌ به‌چى لایه‌کدا که‌وت، له‌م لاشه‌وه‌ ئیڤان له‌گه‌ڵ گریانو بیر کردنه‌وه‌ى یادگاریه‌کانى ئاکام تنۆک تنۆک فرمێسک له‌چاوه‌ گه‌شه‌کانى دێته‌ خواره‌وه‌ که‌ هه‌ر تنۆکه‌ فرمێسکێکه‌ تعبیر له‌ نه‌هاتنه‌ دى هه‌موو ئاواته‌کانیان ده‌کات و بۆیه‌ک نه‌بوونیان به‌ یه‌کترى، رێگه‌کانى ژیان هه‌میشه‌ ده‌بێته‌ کۆسپ له‌به‌رده‌م ژیانیدا له‌ولاشه‌وه‌ حه‌مه‌ى ئامۆزاى ده‌بێته‌ هۆکارێکى تر بۆ نه‌گه‌یشتن به‌ئاکام، له‌م بیر کردنه‌وانه‌دا ده‌بێت له‌پر براکه‌ى خۆى ده‌کات به‌ژووردا به‌ده‌مانچه‌یه‌که‌وه‌ هه‌ره‌شه‌ى کوشتنى لىَ ده‌کات ئه‌ویش زۆر به‌سه‌ر به‌رزانه‌وه‌ به‌براکه‌ى ده‌ڵێت مردن باشتره‌ له‌و ژیانه‌ى که‌بچمه‌لاىحه‌مه‌، ئه‌م کێشه‌یه‌ تا چه‌ند ڕۆژێک ئاکام له‌ئه‌گه‌رى چاوه‌ڕوانیدا ده‌هێلێته‌وه‌ تا کو حه‌مه‌ى ئامۆزاى به‌ناخۆشى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ ئه‌وروپا ئه‌میش له‌و ژووره‌دا رزگارى ده‌بێت، به‌ڵام چۆن ڕزگار بوونێک که‌ چونه‌ ده‌ره‌وه‌و هه‌موو شته‌کانى لىَ قه‌ده‌غه‌ ده‌که‌ن به‌س ته‌له‌فۆن شک ده‌بات که‌ په‌یوه‌ندى به‌ئاکامه‌وه‌بکات له‌ناکاو په‌یوه‌ندى به‌ئاکامه‌وه‌ ده‌کات به‌ڵکو بتوانێت قسه‌ى له‌گه‌ڵ بکات و هۆى روداوه‌که‌شى تێبگه‌یه‌نێت، دواى ئه‌مانه‌ ئیڤان به‌ ئاکام ده‌ڵێت وه‌ره‌ داوام به‌ڵکو ماڵه‌وه‌ رازى بن، بۆیه‌ ئاکامیش دڵى ناشکێنێت هه‌ر یه‌کسه‌ر بۆ شه‌وه‌که‌ى خه‌ڵک ده‌نێرێته‌ داواى، به‌ڵام سه‌فه‌ره‌که‌ى باوانى ئاکام بىَ هوده‌ ده‌بێت بۆیه‌ به‌ناچارى ده‌گه‌رێنه‌وه‌ ماڵى، باوکى ئیڤان هه‌ره‌شه‌ى لێیان کردووه‌ که‌جارێکى تر نه‌یه‌نه‌داواى کچى، ئه‌وشه‌وه‌ تابه‌ره‌ به‌یان هه‌ردووکیان به‌ خه‌فه‌ته‌وه‌ سه‌ر ده‌نێنه‌ سه‌ر زه‌وى ، پاش چه‌ند جارێکى تر هه‌ر فایده‌ى نابێت له‌ چوون بۆیه‌ حه‌مه‌ى ئامۆزاى جواب ده‌نێرێت که‌ برایه‌کى ئیڤان راده‌کێشێت بۆ ئه‌وروپا ئه‌گه‌ر ئیڤان شوبکات به‌حه‌مه‌ لێره‌ دابراکه‌ ى ده‌چێته‌ لاى ئیڤان پێى ده‌ڵێت به‌قسه‌م بکه‌ ئێمه‌ ده‌چینه‌ ئه‌وروپا ئیتر چیت داوه‌ له‌م ووڵاته‌ باوه‌رم پێبکه‌ ئه‌وروپا زۆر خۆشه‌ ده‌چینه‌ لاى حه‌مه‌ى ئامۆزامان، ئیڤانیش ده‌ڵێت یه‌کشت هه‌یه‌ باپێتان بڵێم من هه‌ر ئاکامم خۆش ده‌وێت بێجگه‌ڵ له‌ئاکام شوو به‌که‌سى تر ناکه‌م، پاش ئه‌وه‌ى که‌ده‌زانن هیچیان بۆیه‌ک نابن مه‌رگ هاتۆته‌ پێشىَ ئه‌وانیش چاوه‌ڕوانى مه‌رگێک ده‌بن به‌یه‌که‌وه‌ ژیان جىَ بهێڵن بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر ژیان له‌لایان تاڵ تر نه‌بێتخۆشه‌ویستیه‌که‌یان به‌جوانى جىَ بهێڵن، بۆیه‌ بریار ده‌ده‌ن هه‌ردووکیان خۆیان ده‌رمان خوار بکه‌ن به‌ ئومێدى ئه‌وه‌ى له‌م دنیایه‌ بۆیه‌ک نه‌بونبه‌ڵکوله‌ودنیا به‌یه‌کدى شاد بن ،به‌ڵام لێره‌ دا قه‌ده‌ر دڵى زۆر ره‌قه‌ به‌رامبه‌ر به‌و دوو خۆشه‌ویسته‌ ئه‌و دووانه‌ ژیانیان له‌پێناوى یىکتریدا دا نا تا رۆژێک بریار ده‌ده‌ن به‌ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک پێش ئه‌وه‌ى خۆیان ده‌رمان خوار بکه‌ن په‌یوه‌ندى به‌یه‌کترى ده‌که‌نو ماڵئاواى ژیانێکى مه‌رگ بۆ خۆیان ده‌خوازن، پاشن له‌گه‌ڵ داخستنه‌وه‌ى ته‌له‌فۆنه‌که‌ هه‌ردووکیان خۆیان ده‌رمان خوار ده‌که‌ن، لێره‌ داچیرۆکى ئاوها ده‌مانخاته‌ گریان گریانێگ گوزارشت له‌ ژیانى خۆشمان ده‌کات که‌ ژیانێک له‌خۆر ئاوابوونى مه‌رگدا بژین باشتر وایه‌ چاوه‌ڕوانى هه‌ڵهاتنى خۆر نه‌که‌ین که‌ ڕۆژگارێک به‌باران و هه‌وره‌ بروسکه‌ تاریک بوبێت ناتوانین ده‌ست به‌ردارى سروشت ببین خۆر به‌ئاسانى نابینین، ناتوانین له‌گه‌ڵ خه‌وه‌کاندا به‌راستى برۆین ناتوانین باوه‌ر به‌خودى خۆمان بکه‌ین، زۆرجار ته‌نهایش به‌ره‌و مه‌رگمان ده‌بات ناتوانین بۆ تاهه‌تایه‌ به‌ته‌نهاى بژین.........؟؟!!

 

           

04/07/2007