تۆ بم مژده‌ ده‌به‌خشم

... په‌رده‌ى دووه‌م ........... .......

رزگار کۆچه‌ر

.rzgar77@hotmail.com


تێکه‌ل بوونى گریان و پێکه‌نینى وه‌ ستایه‌ک هانى دام چاوێک به‌ قات و ریباته‌ کۆنه‌که‌م دابخشێنمه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ من له‌ وه‌ته‌ى له‌سه‌ر مه‌وجى جارانم نه‌ماوم سولتان ئاسا ئێستا له‌سایه‌ى سه‌رى سولتانى موعه‌زه‌م و هه‌موو گه‌وره‌ به‌رپرسانى شار له‌ سولتان نه‌بێت قات و ریبات له‌ به‌رناکه‌م ئه‌وه‌ش رۆژگاره‌ جاران له‌نگه‌ یان بلێین مام یاسینى له‌نگه‌ فرۆش باشترین فرۆشیارم بوو ئه‌و چاکترین قاتى 3 قۆپجه‌ى ئینگلیزى بۆ داده‌ نام ئێستاش وه‌ک ده‌م ناسن قات و ریباته‌کانى سولتان خۆیان به‌ قاجى خۆیان بۆ ناو ژورى ئه‌و خانوه‌م دێَن که‌ سولتانى گه‌وره‌ کرده‌یه‌ دیارى بۆم لێم مه‌گرن جاران کرێجى بووم پاره‌ى چوار پێنج مانگى خاوه‌ن خانوشم لیف کرد ئه‌وش ماف دانه‌ و هه‌ق نه‌خواردنه‌ وا نه‌بیت بناغه‌ى یه‌کسانى و دروست بوونى نیشتمان دروست نابێت ....
باور که‌ن هه‌ر من وانیم هه‌موو کۆنه‌ هاو سه‌نگه‌رانم وه‌ک جاران نه‌ماون ئه‌وان نه‌ که‌رێََکاریان له‌بیره‌ نه‌ وه‌ستاش چونکه‌ ئێستا خۆمان وه‌ستاین و کرێکاره‌کانیش کۆنه‌ وه‌ستا گوناهه‌کانمان !!!!!!
جا من ده‌مه‌وێت له‌م هاوکێشه‌یه‌ بگه‌م راسته‌ جاران که‌ کۆمه‌نیست بووم یان بلێن سۆسیال دیموکرات بووم باس باسى کریکار و شۆرشى کرێکارى بوو هه‌رچه‌نده‌ من وه‌ک مه‌لاکانى نێو حزبه‌که‌م نه‌بووم و باوه‌رم به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ نه‌بوو به‌لام ئێستا له‌ نێو پێکى شه‌رابه‌ سوره‌کانى سه‌رمایه‌ دارى له‌ نێو خه‌نده‌ى کچه‌ شۆخ و ئۆتۆمبێله‌ علوجه‌کانى نێوان به‌هه‌شت و جهه‌نه‌م کریکاره‌کان له‌ چوار پێنج پرسگه‌ خزمه‌تم ده‌که‌ن .....راسته‌ من نامه‌وێت بلێم من کرێکارم به‌لام لێم مه‌گرن هه‌ندىَ جار وه‌ستاکان وام لێده‌که‌ن ببم به‌ خه‌لفه‌یان و به‌به‌غا ئاسا له‌ جیات ئه‌وانیش مژده‌کانى نیعمه‌تى سه‌رمایه‌ داریتان پێشکه‌ش که‌م .....جا رێگام پىَ بده‌ن له‌ ئاینده‌یه‌کى نزیک له‌ خوانێکى خۆم وسولتانى موعه‌زه‌م و گه‌وره‌ قه‌له‌م کارانى شارمژده‌ى ئازاد بوونى 400 مه‌تر زه‌وى بۆ خۆم و هاو سه‌رمێزه‌کانمتان بۆ ده‌به‌خشم.......
من تازه‌ هاتوم په‌شیمان نیم و ده‌رگاکانم بۆ والا که‌ن با له‌ نێو که‌ژاوى ئێستا و دوێنىَى برسێتى هه‌شت نۆ ده‌فته‌ر دۆلار ببورن هه‌شت نۆ ده‌فته‌ر 60 په‌رى یان 100 په‌رى وه‌لا گه‌ر 100 په‌ریه‌که‌ بێت باشتره‌ پاشه‌ که‌فت که‌م !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!

 


تێبینى / مژده‌ى په‌رده‌ى سێه‌میش له‌ خوانێکى خۆم وجه‌نابى سولتان به‌ رێگاوه‌یه‌




 

           

 

04/07/2007