دۆستان سوپاس |
ئیمڕۆ که ئازادم و دیسان ده‌نووسم ، ئیمڕۆ که ئه‌زموونی زۆر ناخۆشی زیندان و سلوولی تاکه‌که‌سی و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌کانیم تێپه‌ڕاندوه، ئیمڕوکه‌به‌هۆی داخوازی ئازادی بۆنه‌ته‌وه‌که‌م دادگایی ده‌کرێم و ناچار له وڵاته‌که‌م دوور که‌وتوومه‌ته‌وه، سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراسته‌ی ته‌واوی تێکۆشه‌ران و خه‌باتکارانی رێگای ئازادی و دیموکراسی له هه‌ر جنس و نه‌ته‌وه و بیر‌و باوه‌ڕ و حیزب و بزاڤێک ده‌که‌م که هه‌وڵیان داوه بۆ رزگاریم له زیندان.بێگومان هه‌وڵی ئێوه‌ی به‌ڕێز نه‌بوایه من و چالاکانی تری مه‌ده‌نی به بارمته ئازاد نه‌ده‌کراین. ئێستا که له ئێران نیم ، له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی نیشتمانه خۆشه‌ویسته‌که‌م ، رۆژهه‌ڵاتی کوردستان،کلیکی هه‌ر سایتێکی ئینته‌رنێتی ده‌که‌م خێرا ده‌کرێته‌وه - به پێچه‌وانه‌ی ئێران که به هۆی فیلته‌ر دانان و سانسۆره‌وه هه‌موو سایتێک به‌ستراوه - ئه‌مجار ده‌زانم ج زه‌حمه‌تێک بۆ ئازاد کردنم کێشراوه. سوپاسی هه‌موو نووسه‌ران و هه‌روه‌ها چالاکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ ،چ کوردستانی ، چ ئێرانی و چ نێو نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌م و سوپاس بو سه‌ر‌جه‌م به‌ڕێوبه‌رانی سایته ئینته‌رنێتییه‌کان و ژووره کوردییه‌کانی پاڵتاک و وێبلاگنووسه‌کان و ئه‌و رادیۆ و ته‌له‌فزیونه کوردی و فارسیانه‌ی که هه‌واڵه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان بڵاو کردۆته‌وه. سۆپاسی تایبه‌تم بۆ چالاکانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی کورد و ژنانی ئێران که به ئیمزای تۆمار پشتگیریان کردم و داوای ئازادیان بۆ کردم و ئیمرۆش جێگای یه‌ک له‌وان خاتوونی شۆڕشگێڕی کورد مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی خاڵییه و من له زیندانی ژنانی سنه بووم که هه‌واڵی دڵته‌زێنی کۆچی دوایی مه‌رزیه‌مان بیست و زۆر خه‌مبار بووین و هه‌ر لێره‌شه‌وه له لایه‌ن خۆم و هه‌موو ژنانی زیندانی سنه‌وه سه‌رخۆشی له کاک ناسر و دڵنیا خانم وگشت بنه‌ماڵه‌ی خاتوو مه‌رزییه ده‌که‌م. پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌م ته‌نیا بیره‌وه‌ری خۆشی من له‌و ماوه‌دا کاتێک بوو که ژنانی چالاکی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئێران له تارانه‌وه هاتبوونه سنه و به رێکه‌وت له هه‌مان کاتدا که به که‌له‌بچه و چارشێوی زیندانه‌وه ده‌برام بۆ دادگا بۆ چه‌ند چرکه به دیداریان شاد بووم . سوپاس بۆ ئه‌و ژنه نووسه‌ره فارسانه‌ی که بۆ پشتیوانی بزاڤی ژنانی کورد وتاریان نووسی و ئاشکرایان کرد که ژن له زوڵم و سته‌م بێزاره و چالاکێکی مافی ژنان له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بێت ده‌زانێت نه‌ته‌وه‌ی سته‌م لێکراو چی ده‌کێشێت . هه‌روه‌ها سوپاس بۆ وه‌کیله‌کانم که به بێ هیچ داوای پاره چه‌ندین جار هاتنه کوردستان و هه‌وڵێکی زۆریان بۆ رزگاری من له زیندان دا و چالاکییان ئیستاش هه‌ر به‌رده‌وامه. سوپاس بۆ زامنه‌که‌م که که یارمه‌تی دام بۆ رزگاری . سوپاس و پێ‌زانین بۆ دایک و باوک و هاوسه‌ر و بنه‌ماڵه‌م که ئازاری گیرانی منیان به گیان کڕی و هه‌وڵیان دا بۆ ئازادیم. له کۆتاییدا بۆ ئاگاداری ئیمه‌یله پێشوه‌کانم به ئیتلاعاته و په‌سۆڕده‌کانیانم نیه .تکایه پێوه‌ندی به‌و ئیمه‌یلانه‌وه مه‌که‌ن که له خواره‌وه ده‌یاننووسم و هه‌روه‌ها وێبلۆگه‌که‌شم نه‌ماوه و به ناوی منه‌وه هه‌مان وێبلۆگیان کردوته‌وه و سووکایه‌تی ده‌که‌ن.
تکایه به‌کار مه‌هێنن. Roya453@yahoo و gmail و hotmail دکتۆر روئیا تلوعی
|
|
04/07/2007 |