هانا


سه‌لاح محممه‌د
09.04.1988



بۆنی ڕۆحم کردووه‌..
له‌م هه‌واره‌ باری به‌ختم خستووه‌..
ئه‌و چڵێکی ناسکه‌
گواره‌ی دڵمی گرتووه‌
ئه‌ی ئازیزان
چاو دڵۆپێ شه‌ونمه‌
من به‌دیاریم بردووه‌
وا به‌یانه‌و ئه‌و نه‌بێ
خۆشم لێ وون بووه‌
زۆر ده‌مێکه‌ بۆ گوڵێ
دڕکی دنیام چه‌شتووه‌
وا په‌پوله‌ی باخیش مه‌سته‌
خونچه‌که‌م پشکووتووه‌
*
هونه‌رمه‌ند سه‌لاح ڕه‌وف ئاوازی بۆ داناوه‌و هونه‌رمه‌ند
عوسمان عه‌لی تۆماری کردووه‌ بۆ ته‌له‌فیزۆن.
 

           

 

04/07/2007