سه‌لاحه‌ددين
بايه‌زيدی
کۆچ:
هه‌ورێکی زک پڕ،
رێگه: هه‌ورازی ئاسمان، فه‌رازو نشێوی شاخ، پێچ و خه‌می
رووبار،
موسافیر: دڵۆپێکی چاونه‌ترس، بوێر له‌به‌رزایی، له‌شه‌یدایی،
ده‌بێ
هه‌ر به‌م ساته ناوه‌خته له‌به‌ژنی باریکه رێیه‌ک بهاڵێم
له‌ساته چاوه‌ڕوان
نه‌کراوه‌کاندا شه‌یپووری سه‌فه‌ر لێده‌درێن،
ده‌بێ جانتای سه‌فه‌ر بپێچمه‌وه‌و
دڵم
ببم.
ساک
پڕ بکه‌م له‌بۆنی شکۆفه‌کانی بادام و توێشووی گه‌ڕانه‌وه،
ئاوێنه‌یه‌ک،
شانه‌یه‌ک،
بۆ داهێنانی زوڵفی مانگ و تیشکۆڵه‌کانی خۆره‌تاو.
له‌گه‌ڵ نوردوو
نوردوو کوللێره‌ی هه‌میشه گه‌رمی چاوه‌ڕوانی
هه‌ر به‌م ناکاته ده‌ڕۆم و خاک
به‌جێ دێڵم.
کۆچی بێ ماڵئاوایی و
بێ ترس له‌چاوی حیزی پۆلیسه‌کانی خه‌یاڵی
قاچاغ
بێ ترس له‌ئه‌ندێشه‌ی سه‌رده‌می
ساڵانی ساوایی،
له‌ڕه‌خ وێستگه‌ی
هه‌ر ئه‌ستێرێک وچانێکی کورت ده‌ده‌م
له‌ئاوی هه‌ر کانیلکه‌یه‌کی سه‌ر رێگه‌م
ده‌خۆمه‌وه.
هه‌تا زۆرتر ده‌ڕۆم،
هه‌تا زۆرتر ئاوێته‌ی تۆز و غوباری
جۆگه‌له رێیه‌کان ده‌بم
له‌ساته ده‌ره‌وشاوه‌کانی مناڵیم نزیکتر
ده‌بمه‌وه
له‌یه‌کێک له‌وێستگه‌کاندا ده‌یبینم
به‌باوه‌شێکی کراوه و
به‌تریقه‌تریق وه‌دوای په‌پووله‌کانی
باغچه‌ی قاوه‌خانه ده‌که‌وێ و به لاقه
گچکه‌کانی
گوڵه تازه ڕواوه‌کان پێشێل ده‌کات.
هه‌موو سه‌فه‌ره‌کانی
ئه‌وده‌م ئاوێته‌ی باوه‌شی دایک بوون و
حه‌سره‌تی دووپاته‌ی سڵاو.
هه‌میشه
وام هه‌ست ده‌کرد خاک له‌ژێر پاسه‌که‌دا ده‌ڕوات و
فرمێسکم
ده‌ڕشانده‌وه
هه‌میشه خه‌می ئه‌و په‌له‌وه‌ره ناسکانه‌م ده‌خوارد
که
له‌گۆشه‌ی په‌نجه‌ره‌کانه‌وه گیانیان ده‌سپارد و
دایکم بۆ ژێرکردنه‌وه‌م
باغه‌ڵه‌کانی پڕ ده‌کردم
له نوقڵی خۆشه‌ویستی.
له‌باوه‌شی ئه‌م سه‌فه‌ره
درێژه‌دا
خه‌و ده‌یبردمه‌وه‌و
به‌هه‌موو جاده‌کانی ئه‌م وڵاته‌دا
ده‌یگه‌ڕاندم و
هه‌موو تابلۆکانی سه‌ر رێگای پێده‌خوێندمه‌وه
تکایه هێدی
بڕۆن.. جاده خلیسکه.. پێچ و خه‌مه.. هه‌ورازه..
هه‌موو ئه‌و تابلۆیانه‌م
وه‌ک یارییه‌ک ده‌بینی که ده‌یانهه‌وێ رێگه نیشانی
منداڵێک بده‌ن خۆی
بشارێته‌وه،
یان قاچاغچییه‌ک تا له‌ده‌ستی پۆلیسه‌کان ڕابکات
له‌ئاسمانی
ساوی خه‌یاڵدا هه‌میشه خه‌ونم به‌و کۆمه‌ڵه په‌ره‌سێلکه‌وه
ده‌بینی که بۆ
گه‌یشتن به‌دیاری به‌هار
به‌سینگه گچکه‌کانیان رچه‌ی ئاسمانیان ده‌شکاند،
به‌وانه‌ی به‌خه‌ونه که‌سکه‌کانه‌وه سه‌ریان ده‌نایه‌وه
بێ ئه‌وه‌ی بزانم
بۆ خۆشم رۆژێ ده‌بم به‌یه‌کێک
له‌و په‌ره‌سێلکانه‌و
ده‌ربه‌ده‌ری کوچه و
کۆڵانه‌کانی ئاسمان ده‌بم و
لێم روون نییه جارێکی تر
رێم ده‌که‌وێته‌وه
هێلانه‌ی باوه‌شی دایک و سایه‌ی
گوێسوانه‌کانی وڵاته‌که‌م،
یان له‌قوژبنی
کادێنێکی هه‌نده‌ران جوانه‌مه‌رگ ده‌بم و
ته‌رزه‌یه‌ک باڵه ناسکه‌کانم ده‌شکێنآ
و
له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ماڵێکی غه‌ریب
سه‌ر ده‌نێمه‌وه.
تووله‌ڕێیه‌کان
درێژترین په‌یژه‌ن به‌ره‌و
یه‌که‌مین کۆڵانی هه‌ورو
یه‌که‌مین کڵاوڕۆژنه‌ی
خۆر
ئه‌وان وه‌کو مار به‌باڵای شاخه‌وه‌ی لوولیان خواردوه و هه‌تا سه‌ر
چوون
ده‌ڵێی به‌ته‌مای هه‌ڵلوشینی جووچکه هه‌ڵۆیه‌کن
هه‌نووکه بوونه
رووبار و بێشکه بۆ تنووکه‌ی خه‌ونه‌کانم،
بوونه زوڵفی په‌خش و په‌رێشانی شاخ و
پرچی هه‌نگاوه‌کانم ده‌هۆننه‌وه.
ئاوێزانیان ده‌بم و پێیاندا
هه‌ڵده‌ڕوسکێم
لێره‌ش باڵای تووله‌رێیه‌کان له‌پێش چاوم په‌ل و پۆی تابلۆ
ده‌رده‌خا
تکایه وه‌سه‌ر که‌ون.. له‌هه‌ورازی مه‌ترسێن..
تکایه پێ
له‌نیرگیز مه‌نێن..
وشیار بن ئێره گوزه‌ری په‌پووله‌کانی
به‌هاره...
شه‌که‌ت بوون سووکمان ده‌کات، سووکتر له‌خه‌یاڵ.
وا هه‌ست
ده‌که‌ین زه‌وی هێزی کشانی نامێنێ و وه‌کو ئاسک
به‌سه‌ر به‌رده‌کاندا باز
ده‌ده‌ین و ده‌ڕۆین
رێگه باریکه‌کان کۆتای‌یان نایه،
ئه‌وانه‌ی خۆیان
به‌عه‌رزه‌وه نووسانده‌وه یان له‌نێو گژوگیادا
خۆیان حه‌شار داوه و بآ ده‌نگ
و مات ڕاکشاون
تاکوو پۆله گه‌ریلایه‌ک ده‌رباز بێ،
تاکوو ئه‌سپێکی قاچاغ
له‌دڵی ئه‌م شه‌وه تاریکه‌دا
نه‌سله‌مێته‌وه،
تاروپۆی له‌شی مێژوون و له‌بێ
نه‌هایه‌تدا ون ده‌بن.
|