ده‌سترێژی گولله‌ی ده‌سه‌لاتداریتی کوردی ، کوردستان له ده‌روازه‌ی ئالوگۆردا
سامان سعید
5-1-2005
بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی هیچ کات باوه‌ری به ئازادی نه‌بووه ، هه‌ر لاپه‌ره‌یک له میژووی سیاسی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه هه‌لبده‌یته‌وه ، له جیاتی مره‌که‌ب به خۆین نوسراوه ، بۆ ئه‌مه پیویست به به‌لگه هینانه‌وه ناکا ت، سه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی خویان له نووسینه‌وه‌ی میژووی بزووتنه‌وه‌که‌یان ،دان به به‌شیک له‌و واقعیه‌ته تاله‌ی میژووی بزووتنه‌وه سیاسی یه‌کانی کۆمه‌لگای کوردستان ده‌نین. دیاره ئه‌وه سه‌رده‌میکه که بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی بۆخوی له ئۆپۆزسیوندا یه‌و ، ته‌خشان و په‌خشانی ریاکاری رزگارکردنی تاکی کورد ده‌کات له چه‌وسانه‌وه و سه‌رکوتکاری .
کیشه‌ی گه‌وره بۆ کۆمه‌لگای کوردستان ئه‌و کاته روو له زیاد بوونه که ئه‌م توخمه دواکه‌وتوو عه‌قلیه‌ته توتالیتاریه له هه‌ل و مه‌رجیکی نیوده‌وله‌تی و له‌ئازاری سالی 1991 له هیزیکی ئۆپۆزسینه‌وه ده‌بیت به ده‌سه‌لاتداری کوردستان . حوکمرانی کردنی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ر نه‌بوون به‌ئازادی و دژایه‌تی کردنی خوێناوی یانه‌ی هه‌ر ده‌نگیکی نارازی ده‌ست پێده‌کات. به‌لام کیشه له‌وه گه‌وره‌تر باوه‌ر بوونی فراوانی خه‌لکی کوردستان بووه به‌وه‌ی هیزیکی تر نی یه جگه له‌م هیزه له مه‌ترسی سه‌رکوت و چه‌سانه‌وه‌ی میللی رزگاریان بکات ،له رووی واقعیشه‌وه ئه‌لته‌رناتیفیکی تر خۆی به کۆمه‌لگا نیشان نه‌داوه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئاشی بالاده‌ستی و حوکمرانی دژه ئازادی ده‌سه‌لارتداریتی کوردی به‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی خه‌لکی کوردستانه‌وه بگه‌رێ. فاکته‌ری به‌هیزیش بۆ مانه‌وه‌ی خۆشخه‌یالی خه‌لک ، له‌سه‌ر کاردا بوون و هه‌ره‌شه‌ی هه‌مه رۆژه‌ی رژیمی درنده‌ی به‌عس بووه له به‌رامبه‌ر خه‌لکی کوردستان دا.به‌جیا له‌مه‌ش خولقاندنی هه‌ل و مه‌رجی شه‌ر له ناوخۆی کوردستان له لایه‌ن دوو حیزبه گه‌وره‌که‌ی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی(یه‌کیتی و پارتی) له‌لایه‌ک فرسه‌تی سه‌رکوتکاری زیاتری پیدان ، له‌لایه‌کی تر خۆبه‌ستنه‌وه‌ی خه‌لکی کوردستانی به‌و حیزبانه‌وه کرده واقیه‌تیکی تال . له‌م قۆناغه که له‌سالی 1991 ده‌ستی پی کرد و تا روخاندنی رژیمی به‌عس دریژه‌ی کیشا . هه‌موو ناره‌زایه‌کی جه‌ماوه‌ری خه‌لک به بیانووی تابووری پینج ، ده‌سیسه‌ی حوکمه‌تی به‌عس، ده‌سیسه‌ی پارتی، ده‌سیسه‌ی یه‌کیتی ،و... هتد سه‌رکوت ده‌کرا و زۆرجاریش شه‌لالی خوین ده‌کرا.به‌گشتی بزووتنه‌وه‌ی داخوازی یه‌کانی کریکاران و زه‌حمه‌تکیشانی کوردستان هه‌میشه خۆی له‌به‌رده‌م لوله‌ی چه‌که‌کانی ده‌سه‌لاتداریتی کوردا بینیوه‌ته.ئه‌و ده‌وره‌یه ئه‌و شته‌ی که حیزبه‌کانی کوردایه‌تی ناویان لیناوه سه‌روه‌ری یه‌کان بۆ ناوخۆی خویان و دۆست و لایه‌نگرانیان، که به‌گشتی هه‌ر ئه‌و خه‌لکه کریکار و زه‌حمه‌تکیشه بوون ده‌یخوارد ، به‌م هۆیه‌وه توانای به‌رپه‌رچ دانه‌وه، مانۆر لیدان، سه‌رکوت و کۆنترۆل کردنیان زیاتر بوو.
به‌دوای روخاندنی رژیمی به‌عس قوناغیکی تازه له بزووتنه‌وه‌ی داخوازی یه‌کانی خه‌لکی کوردستان ده‌ستی پی کرد، له‌هه‌نگاوی یه‌که‌مدا بیانوو بوونی هه‌ره‌شه‌ی به‌عس نه‌ما ، به‌جیا له‌وه زه‌روره‌تی سیاسی بۆرجوازی کوردی وای ده‌خواست کیشه‌و ناکۆکیه‌کانیان له سه‌ر ده‌سه‌لاتداریتی کوردستان به‌ره‌و که‌م بوونه‌وه به‌رن .له روبه‌ریکی بچوکی کوردستانه‌وه چاو ببرنه شه‌ریک بوون له عیراقیکی گه‌وره‌تر. ئه‌مانه فره‌ستی به کریکاران و زه‌حمه‌تکیشان دا ده‌وره‌یه‌کی نوێ له خه‌بات و ناره‌زایه‌تیان ده‌ست پێ بکه‌ن . ئه‌م ده‌وره نوێ یه ده‌توانریت ناوی بنریت ده‌وره‌ی رۆشنتر بوون و فراوان بووونی که‌لینی به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازی چینایه‌تیانه‌ی خه‌لکی کریکار و زه‌حمه‌تکیشی کوردستان له‌لایه‌ک و سه‌رمایه‌داری و بۆرژوازی کوردی له‌لایه‌کی تر .ئیتر له‌م ده‌وره‌یه‌دا باس کردنی سه‌روه‌ری یه‌کان بۆ خه‌لک پولیکی قه‌لب ناهینیت ، خه‌لکی کریکار و زه‌حمه‌تکیش زیادبونی زیاتری ده‌ست ته‌نگی خۆی و زیادبوونی زیاتری ئاستی ژیان و سه‌رمایه‌و کۆشکه فیرعه‌ونی یه‌کانی سه‌رمایه‌داری کورد ده‌بینیت . دزینی هه‌مه رۆژه‌ی پارووی ده‌می خۆی ، پاره‌ی دام و ده‌زگا خزمه‌تگوزاری یه‌کان و گه‌نده‌لی ده‌بینیت له‌لایه‌ن حیزبه ده‌سه‌لاتداره‌کان . که بوونه‌ته ده‌زگای یه‌کخستن، بازرگانی سه‌رمایه‌داری کورد . له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌دا ئیتر پاساو ناخوات . کوردستان ده‌گوریت به بورکانی ناره‌زایه‌تی و به‌ریخستنی بزووتنه‌وه‌ی داواکاری یه‌کان ،هه‌ر رۆژه‌ی له جیگایه‌ک به‌رووی ده‌سه‌لاتداریتی کوردی ده‌ته‌قیته‌وه، وورده وورده به‌ره‌و سه‌راسه‌ری بووونه‌وه هه‌نگا و هه‌لدینێ .ده‌سه‌لاتدارانی کوردیش ئیتر زمانی بیانوه‌کانیان شکاوه ، روو تیکردنی لووله‌ی چه‌که‌که‌کانیان و ته‌قه‌کرن له خه‌لکی، و خوێناوی کردنی ناره‌زایه‌تیه‌کانیان کردووه به بابه‌تی ئه‌مرۆیان بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ره‌وای داخوازی یه‌کان . سه‌رانی ده‌سه‌لاتداریتی کوردیش ده‌زانن زه‌مه‌نی ئاشتی نیوان ئه‌وان و کریکاران زه‌حمه‌تکیشان به‌سه‌ر چووه ، ده‌زانن بیانویان نه‌ماوه، ده‌زانن کوشتنی خه‌لک و ته‌قه‌کردنیش دادیان نادات ، و ناتوانن ئیتر ئه‌م بزووتنه‌وانه کونترۆل بکه‌ن ، بۆیه قسه‌یان هیناوه‌ته سه‌ر چاکردن و چاکسازی و بن بر کردنی گه‌نده‌لی . که له‌راستی دا بۆ سه‌رمایه‌دارو ده‌سه‌لاتداریتی کوردی هه‌موو ئه‌مان به‌ده‌سته‌وه گرتنی وه‌سیله و نه‌خشه کارن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی فشاری ناره‌زایه‌تی یه‌کانی خه‌لک له سه‌ریان . ده‌نا له باری واقعی یه‌و به‌سه‌رئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و چاکسازی یه‌ی ئه‌وان باسی ده‌که‌ن ، موویه‌ک له‌به‌رازی سه‌رمایه‌داری کوردی وچاوچنۆکی و ته‌ماعکاری ئه‌وان که‌م ناکاته‌وه .
به‌رین کردنه‌وه و سه‌راسه‌ری کردنه‌وه‌ی بزووتنه‌ه‌ی داخوازی یه‌کانی کریکاران و زه‌حمه‌تکیشان که خۆشبه‌ختانه، نه‌وه‌ستاوانه ده‌رواته پیش . ته‌نها گره‌نتی یه که فشاری زیاتر دروست بکات و سه‌رماداری کورد و ده‌سه‌لاتداریتیان ناچار بکات ئال‌و گۆر به قازانجی ژیان و گوزه‌رانی خه‌لک قبول بکه‌ن .به‌جیا له‌مه، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌و پی یه‌ی رۆژبه‌رۆژ فشار له‌سه‌ر ده‌سه‌لاتداریتی کوردی داده‌نیت ، له گه‌ل خۆی دا ده‌رگای کرانه‌وه‌ی کۆمه‌لگای کوردستان به‌رووی ته‌واوی ئازادی یه سیاسی و فه‌ردی یه‌کان ده‌کاته‌وه، هه‌ر ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش تاقه ریگای به‌ده‌ست هینانی ئازادی یه‌کانه. هه‌ر که‌س و لایه‌نیک مه‌به‌ستیتی کۆمه‌لگای کوردستان بگۆریت به کۆمه‌لگایه‌کی ئازاد ده‌بیت به‌ریزی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌وه په‌یوه‌ست بیت و کۆمه‌ک به به‌سه‌رئه‌نجام گه‌یاندنی بکات.
ئه‌مرۆ ئالوگۆر له کوردستان به‌ریوه‌یه، ئه‌وه‌ی ئه‌م ئالوگۆره دروست ده‌کات په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی داخوازی یه‌کانی کریکاران زه‌حمه‌تکیشانه . هه‌ر بۆیه رۆژ رۆژی کارکردنی هوشیارانه و نه‌خشه‌مه‌ندانه‌ی ئینسانه سۆشیالیسته‌کانه که خوازیاری باشکردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌لکن ، رۆژی ئینسانه ئازادی خوازه‌کانه ،که‌خوازیاری کرانه‌وه‌ی کۆمه‌لگای کوردستان به قازانجی ئازادی یه‌کان. ئه‌مه فرسه‌تیکی میژووی یه که ئه‌م هیزانه ده‌توانن بگۆرین به سه‌نته‌ری به‌هیزی به‌ره‌ی کریکار و زه‌خمه‌تکیشانی کوردستان له به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داری کوردی دا. بزووتنه‌وه‌ی داخوازی یه‌کانی کریکاران و زه‌حمه‌تکیشان باوه‌شی بۆ ئه‌م دووهیزه کردۆته‌وه نه‌خشه‌ی دروستی پی بده‌ن و رابه‌ری بکه‌ن و مۆری ئه‌م ئالوگۆره له میژووی ژیانی خه‌لکی کوردستان بده‌ن.
|
04/07/2007 |