ئه‌مریکا
شیعری ئالان گینسبێرگ
له ئینگلیزیه‌وه سه‌ردار عه‌زیز
ئه‌مریکا هه‌رچیم هه‌بوو پێم به‌خشیت ئێستا خۆم هیچم نیه
ئه‌مریکا دوو دۆلار‌و بیست و حه‌وت سه‌نت 17ی کانونی دوه‌می 1956 *
رقم له ئاوه‌زی خۆمه
ئه‌مریکا که‌ی ئێمه شه‌ری مرۆڤ کۆتایی پێ دێنین؟
برۆ خۆت بگێ به چه‌که ئه‌تۆمیه‌کانته‌وه
خۆم بێتاقه‌تم توخوا تۆش بێزارم مه‌که
گه‌ر میزاجم نه‌بێ شیعر نانوسم
ئه‌مریکا که‌ی ئه‌بیته فریشته؟
که‌ی جله‌کانت دائه‌که‌نی؟
که‌ی له رێی گۆرێکه‌وه ته‌ماشای خۆت ئه‌که‌یت؟
که‌ی ئه‌بیته ئه‌و جێگایه‌ی شایسته‌ی ئه‌و ملیون ترۆتسکیه‌ت بی؟
ئه‌مریکا بۆچی کتێبخانه‌کانت پرن له فرمێسک؟
ئه‌مریکا که‌ی هێلکه‌کانت ئه‌نێری بۆ هیند؟
من بێزاربووم له داوا شێتانه‌کانت.
که‌ی ئه‌توانم برۆم بۆ سوپه‌رمارکێت، هه‌موو ئه‌و شتانه بکرم که ئه‌مه‌وێ
به رواڵه‌ته جوانه‌که‌مه‌وه؟
ئه‌مریکا پاش ئه‌مه هه‌موو من و تۆین که کامڵین نه‌ک دونیای داهاتوو.
ئامێره‌کانت له‌سه‌رووی توانای منه‌وه‌یه
وام لێئه‌که‌ی ببم به که‌سێ ئاینی
ده‌بێ رێگایه تر هه‌بێ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م ئارگومێنته
بۆرۆ له تانجه‌ریه باوه‌رناکه‌م بێته‌وه
نیازپیسیه
ئایا تۆ نیازپیسی یان ئه‌مه جۆرێکه له نوکته‌یه بێ تام؟
من ئه‌مه‌وێ ئه‌م خاڵه روونکه‌مه‌وه
من رازی نابم ده‌ست له خولیاکانم هه‌ڵگرم
ئه‌مریکا فشار مه‌خه‌ره‌سه‌رم خۆم ئه‌زانم چی ئه‌که‌م
ئه‌مریکا گوڵی داره‌کان ئه‌و‌رێن
بۆ چه‌ند مانگێک ئه‌بێت رۆژنامه‌م نه‌خوێندوه‌ته‌وه، هه‌موو رۆژێ که‌سێ ئه‌به‌ن بۆ دادگا
به تاوانی کوشتن.
ئه‌مریکا من هه‌ست به شانازی ئه‌که‌م ده‌رباره‌ی ووبڵیه‌کان1
ئه‌مریکا که مناڵ بووم کۆمۆنیست بووم، په‌شیمان نیم
هه‌رکاتێ بۆم رێک که‌وێت حه‌شیشه ئه‌کێشم.
هه‌ندێ جار بۆ چه‌ندین رۆژ له ماڵه‌که‌ما دائه‌نیشم له گووڵه‌باخه‌کان ئه‌نوارم له دۆڵابه‌که‌ما
که ئه‌رۆم بۆ چایناتاون (شاری چینیه‌کان) سه‌رخۆش ئه‌بم به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشکه‌وم
لێم روونه که ده‌رده‌سه‌ری به‌رێوه‌یه
ئه‌بوایه بتبینامایه که مارکسم ئه‌خوێنده‌وه
دوکتۆره ده‌رونناسه‌که‌م بروای وایه که من که‌سێکی ساغ و سه‌لیمم
وێرده‌کانی خوا ناخوێنم
تێروانینێکی سیحریانه و هه‌ستێکی گه‌ردونیم هه‌یه
ئه‌مریکا هێشتا پێم نه‌ووتویت که چیتکرد له مامه سام کاتێ له رووسیاوه هات بۆ ئێره
من رووی ده‌مم کردوه‌ته تۆ
تۆ چۆن رێ ئه‌ده‌ی گۆڤاری تایم ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ستتابگرێ؟
هه‌موو هه‌فته‌یه ئه‌یخوێنمه‌وه.
به‌رگه‌که‌ی چاوم تێئه‌برێ هه‌رکه به‌به‌رده‌م دوکانی شیرینی فرۆشه‌که‌ی سوچه‌که‌دا تێئه‌په‌رم.
له ژێرخانی کتێبخانه‌ی گشتی بێرکلی ئه‌یخوێنمه‌وه
هه‌رده‌م ده‌رباره‌ی به‌رپرسیارێتی شتم پێئه‌ڵێت. پیاوانی بیزنێس جدین.
فلیمسازه‌کان جدین. هه‌مووکه‌سێ جدیه جگه له من.
واش رێئه‌که‌وێ که من ئه‌مریکابم.
وا دیسانه‌وه من خۆم ئه‌دوێنم.
ئاسیا دژ به من رائه‌په‌رێ
من به‌ختی که‌سێکی چینیم نیه
واباشه بیرێک له داهاته نه‌ته‌وه‌یه‌کان بکه‌مه‌وه
داهاتی نه‌ته‌وه‌یم له دوو له‌فه حه‌شیشه و ملیونه‌ها نه‌وه‌و ئه‌ده‌بێکی تایبه‌ت-ی بۆ چاپ نه‌شیاوو
که به خێرایی 1400میل له سه‌عاتێکا ئه‌روا و هه‌روه‌ها بیست و پێنج هه‌زار شێتخانه
ده‌رباره‌ی به‌ندیخانه‌کانم هیچ ناڵێم نه ده‌رباره‌ی هه‌ژاره‌کانم که له به‌رمیلا ئه‌ژین
له ژێر روناکی پێنج سه‌د خۆرا
ماڵه سۆزانیه فه‌ره‌نسیه‌که‌م یاساغکرد و تانجه‌ریس به‌رێوه‌یه
هه‌رچه‌نده له راستیا من کاتۆلیکم ئاره‌زوم ئه‌وه‌یه ببمه سه‌رۆک**
ئه‌مریکا من چۆن وێرده پیرۆزه‌کانم بنوسم به‌م ئاره‌زووه بێمانایانه‌ی تۆوه؟
وه‌ک هینری فۆرد2 به‌رد‌ه‌وام ئه‌بم دێری شیعره‌کانم وه‌ک ئۆتۆمبیله‌کانی تاکن
هه‌رچه‌نده هه‌ریه‌که و له ره‌گه‌زێ جیایه
ئه‌مریکا چامه‌ت پێ ئه‌فرۆشم به 2500$ هه‌رچامه‌یه 500$ هه‌رزانتر
له چامه کۆنه‌کان
ئه‌مریکا (تۆم موونی) ئازادکه
ئه‌مریکا (دۆستانی ئیسپانیا) بپارێزه
ئه‌مریکا (ساکۆ و ڤانزیتی) نابێ بمرن3
ئه‌مریکا من کورانی (سکۆتسبۆرۆم)4
ئه‌مریکا که حه‌وت ساڵان بووم، دایکم بردمی بۆ کۆبۆنه‌وه‌یه‌کی کۆمۆنیسته‌کان
نرخی بلیته‌کان ته‌نها نیکڵێک (پێنج سه‌نت) بوو کۆره‌که به خۆرایی بوو هه‌روه‌ها هه‌موو که‌سێ
وه‌ک فریشته‌وابوو شاره‌زا ده‌رباره‌ی کرێکاران نازانی چه‌ندێ به ویقاربوون
له ساڵی 1835 پارتی چه‌ند چاکبوون سکۆت نێرینگ پیره‌مێردێکی زۆر به حورمه‌تبوو
بلووری دایکم وایلێکردم بگریم یه‌کجار ده‌شتی ئیسرائیل ئامتێرم بینیوه. ده‌بێ هه‌مووکه‌سێ
سیخوور بووبێ
ئه‌مریکا به‌راستی تۆ ناته‌وێ برۆی بۆ شه‌ر
ئه‌مریکا رووسه‌کان ئه‌وان خراپن
رووسه‌کان ئه‌وان رووسه‌کان ئه‌وان و پیاوه چینیه‌کان
وه هه‌روه‌ها ئه‌وان رووسه‌کان
رووسه‌کانن ئه‌یانه‌وێ ئێمه به زیندووی بخۆن
ده‌سه‌ڵاتدارانی روسیا شێتن.
ده‌یانه‌وێ ئۆتۆمبیله‌کانمان له گه‌راجه‌کانمان ببه‌ن
ئه‌یانه‌وێ شیکاگۆ ببه‌ن. ئه‌وان پێویستیان به رێد ریده‌ر دایجێسته***.
ده‌یانه‌وێ کارگه‌ی ماشینه‌کانمان به‌رن بۆ سایبیریا
ئه‌و بیروکراتیه‌ته گه‌وره‌یه ده‌یه‌وێ به‌نزینخانه‌کانمان به‌رێوه‌به‌رێت
ئه‌مه شتێکی باش نیه. ئاه. ئه‌وه‌ی وا له هیندیه‌کان بکا فێری خوێندن ببن
ئه‌و پێویستی به قووله‌ره‌شه که‌ته‌کانه
هاها، وا ئه‌کات له هه‌موومان هه‌فته‌ی شانزه سه‌عات ئیش بکه‌ین
یارمه‌تی
ئه‌مریکا به راستی ئه‌مه زۆر جدیه
ئه‌مریکا ئه‌مه ئه‌و ئینتیباعه‌یه که له ته‌ماشاکردنی ته‌له‌فزیونه‌وه لام دروست ئه‌بێت
ئه‌مریکا ئایا ئه‌مه راسته؟
واباشتره هه‌رزوو برۆم بۆ سه‌رکاره‌که‌م
ئاشکرایه که نامه‌وێ برۆم بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی یان وه‌ک ئامێرێک ببمه کرێکارێکی کۆمپانیا
به هه‌رحاڵ من باش نابینم و له‌رووی ده‌رونیه‌وه ته‌واو نیم
ئه‌مریکا من شانه شازه‌کانم ئه‌ده‌مه‌به‌ر پێچکه
17کانوونی دووه‌م 1956 بێرکلی- کالیفۆرنیا
په‌راوێزه‌کان له‌لایه‌ن وه‌رگێره‌وه:
شاعیر له ساڵی 1926 له نیوئارک له نیوجێرسی هاتوه‌ته دونیاوه. له زانکۆی کۆلۆمبیا خوێندویه‌تی. یه‌کێکه له هه‌ره ناسراوترین شاعیره ئه‌مریکیه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه. شاعیر چه‌نده‌ها کاری سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی کردوه تا له کۆتاییدا بوو به نووسه‌رێک بتوانێ به نوسینه‌کانی بژی. له رووی دونیابینی و هه‌ڵوێستی سیاسیه‌وه چه‌په، شیعری زۆری دژ به ڤێتنام هه‌یه. له نیسانی 1997کۆچی دوای کرد. تێکه‌لکردنی رسته‌کان و نه‌بوونی خاڵبه‌ندی له هه‌ندێ جێگادا شێوازی شاعیر خۆین بۆیه هێشتمه‌وه.
* مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که له‌رۆژی نووسینی ئه‌م شیعره‌دا ته‌نها ئه‌و بره پاره‌یه‌ی پێی بووه
** تا کاتی نووسینی ئه‌م ده‌قه ئه‌مریکا سه‌رۆکی کاتۆلیکی نه‌بوو. یه‌که‌م سه‌رۆکی کاتۆلیکی ئه‌مریکا جۆن ئێف که‌نه‌دیه که له ساڵی 1963 کوژرا.
*** له‌وه ئه‌چی ناوی رۆژنامه یان گۆڤارێک بێ
1 گروپێکی ئه‌نارکیستی (ئه‌نارکیست ووشه‌یه‌کی یونانیه به‌مانای نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات دێت، یان نه‌بوونی حکومه‌ت) ئه‌مریکیه له ساڵی 1905 له‌لایه‌ن ولیه‌م هه‌ێوود و یوجین ده‌ێبس ودانیال دی لیون-ه‌وه دامه‌زرێنرا. ئامانجیان ئه‌وه‌بوو له ریزی رێکخراوه کرێکاریه‌کانا هێزێک پێک بێنن بۆ روخانی که‌پیتالیزم. پاش جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م حکومه‌تی ئه‌مریکی له‌ریی یاساییه‌وه رێی له رێکخراوه‌که گرت له ساڵی 1930 به‌ته‌واوی نه‌مان.
2 فۆرد 1863-1947 دامه‌زرێنه‌ری کارگه‌ی فۆرد بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبیلی فۆرد. که به هه‌نگاوێکی شۆرشگێرانه ته‌ماشا ئه‌کرێ له بواری دروستکردنی ئۆتۆمبیل. فۆرد له کۆتایی ته‌مه‌نیا بووه که‌سێ ره‌گه‌زپه‌رست ته‌نها ئه‌مریکیه که به‌باشی له (خه‌باتی منی) هیتله‌را به‌باشی ناوی هاتبێ.
3 ئه‌م دووانه به ره‌گه‌ز ئیتالی بوون، هه‌ردوو ئه‌نارکیست بوون، تاوانبارکران به بڕینی دوکانێکی پێڵاو. هه‌رچه‌نده به‌ڵگه نه‌بوو له سه‌ریان به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاماده‌نه‌بوون خزمه‌تی سه‌ربازی بکه‌ن بریاری به‌ندکردنیان درا.
4 ئه‌م کورانه ژماره‌یان دوانزه که‌س بوون هه‌موویان ره‌ش پێست بوون به‌وه تاوانبارکران که گوایه دوو ئافره‌تی سپی پێستیان له ناو شه‌مه‌نده‌فه‌را لاقه‌کردوه. سه‌ره‌رای نه‌بوونی به‌ڵگه به‌ڵام له به‌ر ره‌گه‌زپه‌رستی چونکه هه‌موو قازیه‌کان سپی پێست بوون، بریاری له سێداره‌دانیان درا. به‌ڵام پاشان سوککرا بۆ به‌ندکردن.
|