بیرکردنه‌وه‌له‌من باڕاستیت تیابکوژێت....!!!

 

شه‌هید که‌وڵۆسی

من له‌زیندانێکدام دیواری له‌تاریکییه‌و، ڕوبه‌ڕجه‌نگاوه‌ره‌کانی دۆزه‌خ گه‌رده‌لول ده‌کێشم.

وه‌ک گوله‌نیگام ده‌نێم به‌سبه‌ی نێوه ‌سه‌رده‌کات، جگه‌رگۆشه‌ترین ،به‌درێژایی ئه‌مڕۆژانه‌وڕۆژانی پێشترودواتریش هه‌سته‌که‌م دیوارێک له‌نێوان من وگۆی زه‌وی هه‌ستاوه‌ته‌سه‌رپێ ،هه‌سته‌که‌م هێزێک له‌هه‌وایاده‌نگم زنجیرده‌کات.

گوێگرتن له‌م قسانه‌هۆشیاریت نه‌خۆشده‌خات، ئه‌گه‌رتوانیت وه‌ک پێویست ئه‌م دێرانه‌مه‌خوێنه‌ره‌وه‌، چونکه‌ده‌رهاویشته‌یه‌کی خود ویستییه‌و چیدیکه‌نا.. خود ویستی کاتێکه‌،هه‌ست بکه‌یت له‌تاریکیدا زیندانیت و، ده‌نگت له‌فه‌زای ژوره‌که‌تدا ده‌بێته‌ ورده‌زوقم. باختوره‌نه‌کات دڵی تۆ، چونکه‌وه‌ک جۆلیان ده‌ڵێت:( زیندانی نایه‌ته‌خه‌ونی ئازادێکه‌وه‌،به‌ڵام ئازاده‌کان هه‌میشه‌له‌خه‌ونی زیندانه‌کاندان).....!!!      

بیرله‌من بکه‌ره‌وه،‌

بیرکردنه‌وه‌له‌من باپرسیارت لادروست کات

وه‌ک مه‌زڵوم له‌زاڵمه‌گوناحه‌که‌ی

وه‌ک عابید له‌مه‌عبوده‌شه‌ڕانییه‌که‌ی.

باکاتێک پێلاوت کرده‌پێت،

بیرکردنه‌وه‌له‌من بتنێرێت بۆدورتیرین دورگه‌

بۆشه‌ڕی گران وتولانی

بیرله‌من بکه‌ره‌وه‌وه‌ک هه‌ڵهاتن له‌کۆشماخ

وه‌ک له‌تاریکیدا به‌دوای چاویلکه‌که‌تدا بگه‌ڕێیت

تابه‌هونه‌ره‌وه‌له‌به‌رڕۆشنایی مندانور بهۆنیته‌وه‌

به‌عه‌شقه‌وه‌بۆفرزه‌نده‌هه‌تیوه‌کانم باران بچنیته‌وه.‌

من هیچم نه‌بوو بۆتۆ

ئه‌وه‌ی هه‌بووهه‌ناسه‌یه‌کی درێژدرۆ

من ده‌زانم درۆکردن زمان ده‌وڵه‌مه‌ندده‌کاتم دیده‌وار،

هێزی درۆنه‌بوایه‌ عه‌شق ئه‌وڕه‌ونه‌قه‌ی نه‌ده‌بوو

ژیان درۆیه‌کی قه‌شه‌نگه‌وه‌کوخوێن په‌ڕیوه‌ته‌چاومان

بێ تۆکه‌دیوی یه‌که‌می درۆکانی منیت

ژیان ده‌ست نایات دیده‌وار،

درۆکه‌ماڵی ڕاستییه‌کی مه‌رجانییه‌

له‌ناخمانداده‌بریسکێته‌وه!!!!‌

درۆ ڕۆحی دڵدانه‌وه‌ی ژیانه‌له‌ده‌ستی حه‌قیقه‌تی گه‌لحۆ،

هه‌ناسه‌یه‌کی پاک درۆ

وه‌ک هه‌ڵهاتویه‌کی ژێرده‌واری سوتاو

له‌سینه‌مداهه‌ناسه‌یه‌کم وه‌ک گه‌نجینه‌هه‌ڵگرتبووبۆتۆ،

وه‌ک خنکاوێک له‌ژێرئاودا

قومێک هه‌ناسه‌م هه‌ڵهێنایه‌وه‌ بۆتۆ.

سه‌یرنه‌بێت به‌لاته‌وه‌ ئه‌گه‌ربڵێم:

کتێب بۆیه‌له‌باران له‌پێشتره‌ چونکه‌درۆده‌کات!

کتێبه‌درۆزنه‌کان ده‌خه‌ینه‌ژێرباڵمان وله‌بارانی ده‌شارینه‌وه‌

به‌فرهێنده‌سپییه‌چاومان پێی هه‌ڵنایه‌ت

به‌ڵام تۆ

به‌دیارگۆرانییه‌کی ڕیاکاره‌وه‌ ده‌توێیته‌وه‌و

له‌به‌رده‌م شنه‌بایه‌کی ناسک ونازدارابه‌دیوار بۆ! ؟

له‌ڕاستیداده‌مه‌وێت زیاترله‌سه‌ری بڕۆم

چونکه‌ئه‌وه‌ی نه‌زانێت له‌پشتی تاریکییه‌وه‌

 ژماره‌ی زیندانییه‌کان چه‌ندن

ئه‌سته‌مه‌بزانێت له‌پشتی خۆره‌وه‌

ئازادی که‌وتۆته‌کوێی قوڵایی گه‌ردونه‌وه‌

ئه‌بێت له‌وه‌تێبگه‌ین جوانی به‌رهه‌می درۆیه‌که‌

له‌کاتێکدازمان به‌رگه‌ی مانه‌وه‌ناگرێت

له‌ماڵه‌تاریکه‌کانی ڕاستیدا

تۆبیربکه‌ره‌وه‌

ئه‌وهه‌مووجه‌نگاوه‌رانه‌ی دونیابه‌دوای ڕستیداڕۆشتن

له‌وسه‌ره‌وه‌له‌سه‌رپشتی شه‌هاده‌ت گه‌ڕانه‌وه‌

شه‌هاده‌ت بێمانایه‌ئه‌گه‌ربه‌درۆماناداری نه‌که‌ین

ئێمه‌نازانین ئه‌وان بۆکوژران ؟

درۆپێمان ده‌ڵێت که‌م ژیان وکه‌ڵ ژیان

بۆئه‌وه‌ی دڵی شارنه‌شکێت

شه‌قامێک ناوده‌نێن مامه‌ڕیشه‌و

شارێکیش به‌شاری هۆلاکۆبه‌زێن!

پێت سه‌یرنه‌بێت ،

کوێره‌کان له‌هه‌رکه‌س جوانتروه‌سفی ژیان ده‌که‌ن

له‌هه‌رکه‌س له‌پێشتردۆستی ڕه‌ونه‌قی به‌هارن،

ئه‌وان شه‌نسی ئه‌وه‌یان له‌ئێمه‌له‌پێشتره‌

چونکه‌زمان قودره‌تی بینینیان که‌م ترده‌کاته‌وه.‌

ئه‌زانم ئێستادڵت پێم ده‌سوتێت

وه‌ک دایکم ده‌ڵێت:کوێربم ڕۆڵه‌فه‌وتایت

ئه‌زانم وه‌ک ئه‌وتاریکییه‌ی به‌خه‌نجه‌رێکه‌وه‌ به‌دوامه‌وه‌یه‌

خوێنم تێکه‌ڵی پێکێک شه‌راب ده‌که‌یت و‌هه‌ڵیده‌ده‌یت

بیرمه‌ڕۆژێکیش پێم وتیت:

ئه‌گه‌رمه‌ست بویت به‌خوێنی من به‌دمه‌ستیکه‌

چونکه‌به‌د مه‌ستی تاقه‌ڕێگای نزیکی من وتۆیه‌

له‌سه‌رخوانی مه‌عریفه‌

مرۆڤ ناتوانێت له‌گه‌ڵ ڕاستیداکۆک بێت

بۆیه‌من وتۆناگه‌ین به‌هیچ

مرۆڤ ناتوانێت مژده‌ی چونه‌به‌هه‌شت له‌خایاڵی بکاته‌ده‌ره‌وه‌

بۆیه‌ من و تۆئه‌گه‌ین به‌یه‌ک

بڕوانه‌دیده‌وار تامی درۆکردن چیله‌زه‌تێک ده‌دات به‌ژیان

بڕوانه‌چه‌ندبێ ده‌ربه‌ستین به‌رانبه‌ربه‌مردن

چونکه‌ئێمه‌ده‌چینه‌به‌هه‌شت

ماڵه‌کانی به‌هه‌شتم لێدیاره‌

ماڵه‌کانی دۆزه‌خم لێدیاره‌

منداڵانی به‌هه‌شت دێن به‌پیرمه‌وه‌وبه‌گۆرانی ده‌مبه‌ن

گیادێته‌ژێرباڵم وبه‌سه‌وزی ده‌مبه‌ن

ڕوبارێک شه‌راب دێته‌ڕێم وده‌مبات

ئه‌وحۆرییه‌نازه‌نینانه‌

له‌ژێرکه‌پری باخه‌کاناچاوه‌ڕێی منن

خوداله‌دوره‌وه‌ وه‌ک مودیرێکی خۆش ڕو

ده‌ستیم بۆبه‌رزده‌کاته‌وه‌

پێغه‌مبه‌ران له‌ناوڕوباری هه‌نگوین وشیردایاری ده‌که‌ن

هاوارده‌که‌ن خۆشهاتیت ئه‌ی نوسه‌ره‌وه‌ی کتێبی ژیان به‌ڕوتی

ماله‌کانی به‌هه‌شتم لێ دیاره‌

ماله‌کانی دۆزه‌خم لێ دیاره

سوارپشتی بوراق ده‌بم و

ده‌ستم ده‌خه‌مه‌سه‌ر شانی کۆترێک‌

به‌پاسه‌وانێکی ڕه‌شتاڵه‌ی دۆزه‌خ ده‌ڵێم:

ده‌رگای دۆزه‌خم بۆبکه‌ره‌وه‌هاوڕێم

باکه‌مێک به‌م مه‌خلوقاته‌نایفانه‌پێکه‌نم

ده‌ڕۆم وزمان له‌پیاوکوژان ده‌رده‌هێنم

تف ده‌که‌مه‌ ناوچاوانی خائینان

به‌شه‌هیدێکی نیشتیمان په‌روه‌رپێده‌که‌نم

تاکێک له‌قۆنه‌ره‌کانم ئه‌گرمه‌فاشییه‌ک

سه‌رم گێژداخواوهه‌سته‌که‌م درۆدێته‌ژێرباڵم و

له‌ته‌نگاسی ده‌مباته‌وه‌

چی له‌وه‌سامناکتره‌ببیته‌دیلی ڕاستی

له‌وه‌کوشنده‌ترئه‌وه‌یه‌ خه‌یاڵت ببێته‌موچه‌خۆری زمان

ئاخرده‌مه‌وه‌ری ئێمه‌له‌به‌رده‌م تێکستی ئه‌وکه‌سانه‌ی

که‌هه‌ربه‌زگماک لاڵ بوون هه‌ندێک جارله‌سه‌گوه‌ڕده‌چێت

بیرته‌ڕۆژێک پێم گوتیت:

که‌سێک له‌گۆشه‌ی کتێبێکه‌وه

‌به‌دزییه‌وه‌سه‌یری دونیاده‌کات

ئێمه‌که‌قسه‌یه‌کمان له‌سه‌ربێده‌نگی ڕۆژگارنه‌بوو

به‌ڵام که‌سێک به‌باوه‌شێک نوره‌وه‌هه‌ڵدێت و

واده‌ڵێت:{بیرله‌من بکه‌ره‌وه‌له‌ناوڕۆژه‌بێده‌نگه‌کاندا

بیرکردنه‌وه‌له‌من باڕاستیت تیابکوژێت

ڕاستییه‌ک جوانی له‌ناخی هه‌موومانداکوشت و

که‌چی که‌دێته‌وه‌که‌لله‌سه‌ری پڕه‌له‌ئاگر

بیرله‌من بکه‌ره‌وه‌بیرکردنه‌وه‌له‌من بکه‌ره‌سه‌ره‌تای دروستکردنه‌وه‌ی دونیابه‌ڕوتی

چی له‌وه‌ناخۆشتره‌هێنده‌هه‌ستیاربژیت له‌حزه‌یه‌ک چییه‌نه‌توانی غافڵ گیرم که‌یت.}

 

 

           

 

04/07/2007