دکتۆر که‌مال ! وه‌رچه‌رخان، به‌ره‌و تێکشکاندنی بته‌کان!!! |
سیروان ره‌وف جۆڵا / نه‌مسا . که‌من ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌کۆمه‌ڵگا دوواکهوتوهکاندا یان له بزوتنه‌وه شۆڕشگێڕیهکاندا جڵه‌وی سه‌رکه‌وتنی شۆرش وڕاپهرینهکان ئه‌گه‌یه‌نن به دوا ئاکامه‌کانی سه‌رکه‌وتن ،به بێ هه‌ڵخزان یان داتاشین به به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی یان بنه‌ماڵه‌یی ،له ناوهێنانی نمونه‌ی سه‌رکه‌وتوویی سه‌د ساڵی رابوردو گاندی و نیلسۆن ماندێلا ره‌نگه دوو که‌سایه‌تی دیار بن . جه‌مال عه‌بدولناسر له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی پان ئسلام و عه‌ره‌بیزم و قوتی سه‌دان ملیۆن عه‌ره‌ب خۆراکی جه‌نگه بێ بنه‌ماکه‌ی بو ،له ئاست کێشه‌ی کورد به بئ به‌رامبه‌ر مساوه‌مه‌ی کرد . ڤیدل کاسترۆ له نه‌ریتی شۆرشگێری جیڤارا لادانی کرد و زیاتر له په‌نجا ساڵه خۆی سه‌پاندوه ،خۆ ته‌قدیس کردن و هه‌ڵڵوشینی مێژووی نه‌ته‌وه ی کوبا به پاساوی کۆمۆنیزم ،یاسر عه‌ره‌فات له سیمبۆڵێکی نه‌ته‌وه‌یه‌وه بو به دیکتاتورێکی قێزه‌ون ،ده‌ڵێن پاش مردنی دوو ملیارد دولار له گیرفانی چاکه‌ته‌که‌یدا بووه . چه‌مکی ته‌قدیس کردن مێژووی دوور و درێژه،باکک گراوندی، ئابووری، دینی،کۆمه‌ڵایه‌تی،سایکۆلۆژیی هه‌یه . کێشه‌کانی ناوخۆ و شۆڕشی ئه‌یلول و پارتی سه‌ره‌تاکانی له‌م عه‌قڵیه‌تی ته‌قدیس کردنه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات،له‌وکاته‌وه‌ی ئا/ با/ ی قبوڵ نه‌ده‌کرد .ئه‌م کێشمه‌کێش و به‌ریه‌ککه‌وتنه،ئه‌م بزاوته فه‌رهه‌نگیه،مه‌عریفیه،عه‌قڵانیه... ئه‌گه‌ر له‌به‌ر جه‌نگی سارد و کاریگه‌ریه‌کانی نه‌یتوانیبێت بگاته ئاکام ،هه‌ر نه‌بێت له ناوچه ئازادکراوه‌کانی سه‌رده‌می شاخ سیستمۆکهیهکیشی دروست نه‌کردبێت .سه‌رباری رکابه‌ریی دوو جه‌مسه‌ری جیهانی ئه‌م ره‌وتانه ماوه‌یه‌ک خه‌فه ده‌کران و ماوه‌یه‌ک دهبزوانهوه،به‌کورتی سه‌رباری مل ملانێ یه‌کی ته‌قلیدی کوشنده ، هۆشمه‌ندی تاکی کورد چه‌ند ویستگه‌یه‌کی به شه‌مه‌نده‌فه‌ری گشتێتی بواره‌کان گۆڕی . له رووی فیکری چینایه‌تی نمونه‌ی کاک ئارام، له بواری فه‌رهه‌نگ، مامۆستا شێرکۆبێکه‌س،ده‌یان وده‌یانی تر.خودی شۆڕشی نوێ وه‌ک نیمچه به‌ره‌یه‌ک گه‌واهی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌یه . به‌ڵی ... ئهوسهلماندنهیه کولتورێک بهێنێته ئاراوه بلێ نا بۆ ته‌قدیس کردن . بریاردانی ئابوری بریاردانی جه‌نگ و ئاشتی ئه‌سازێنێ،جه‌نگه‌کانی داهاتوو ئامریکا به‌رێوه‌ی ده‌بات،گومانم نیه لایه‌نی که‌م په‌نجاساڵی داهاتوو بازاری ئازاد له‌ناوچه‌که‌ماندا کار بۆ پچراندنی سنوره‌کانی ( وههم،ته‌قدیس،توندره‌وی هه‌مه‌چه‌شن، خێڵ... هتد ) ده‌کات . له به‌رامبه‌ردا (دیموکراسیه‌ت مه‌ده‌نیه‌ت،ئازادی تاک،...هتد.) جێگایان ده‌گرێته‌وه. دکتۆر که‌مال سه‌ید قادر له ئاگاییه‌وه بێت یان نا ئاگایی ،به‌ڕێکه‌وت بێت یان به ویستی خۆی " ..ئه‌مرۆ ده‌ستی داوه‌ته به‌ردێک ده‌بێت هه‌ڵی دات،هه رپهشیمان بونه‌وه‌یه‌ک گه‌وره‌ترین رسوایی بۆ ده‌مێنێته‌وه ،من تێبینیم له‌سه‌ر هه‌ندێک له‌کات شوێنی نوسینه‌کانی هه‌یه،به‌ڵام به‌گژدا چونه‌وه‌ی ب ته‌کان،ته‌قدیسکردن ،پاوانکردن،سه‌د ده‌رسه‌د هاوبیریم ،له‌روانگه‌ی ئهوپێشهکیهی سه‌ره‌وه ده‌بێت که‌سانێک هه‌بن ئه‌م په‌لاماره بۆ ناوه‌ندێتی و ته‌قدیس کردن ده‌ست پێ بکه‌ن ،به‌م شێوازه مۆدێرنه ،له ڕی ی دادگا‌و یاساوه بهرامبهرێنهکه بکاته باو ...خودی ئه‌م نه‌ریته ده‌سه‌ڵاتی پارتی خسته ته‌نگژه‌یه‌کی کوشنده‌وه، ئه‌وه‌نیه رۆشنبیریکی حیزبی وه‌ک کاک ئازا ی حه‌سیب قه‌ره‌داخی ده‌یه‌وێت ته‌ختیه بۆ په‌شیمان بونه‌وه ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێر بکات گوایه تهعهسوفیهت وکولتوری به‌عس له پشت ئهوحوکمهوه کار ده‌کات. سه‌باره‌ت به رۆشنبیران ،ده‌ڵێم مه‌خابن زۆرێک هه‌ن خۆیان به نوسه‌ر ده‌زانن له کێشیه‌کی وادا نوزه‌یان لێ وه نایه‌ت،خۆئه‌گه‌ر که‌سێک یان رۆشنبیریک سه‌ر له ئهلف و بێ یه‌کی سیاسه‌تیش ده‌رکات، ده‌بێت باوه‌ری به گۆررانی هه‌مه‌چه‌شنه و هه‌میشه‌یی گۆڕان هه‌بێت ،خۆ ده‌بێت ئه‌گه‌ر رۆشنبیر بیت !!! پۆڵا سه‌عید ووته‌نی دژی دیکتاتۆریه‌تی واتا بیت ،،،هتد . پێم وایه له‌م کێشه‌یه‌ی دوکتۆر که‌مال هه‌موو هاوراین لایه‌نی که‌م له‌سه‌ر نامهعقولیهتی سیی ساڵ زیندانی . که ئه‌م په‌ره‌گرافه له یاساکانی عێراقیشدا نیه تاکو خاتری خاترانی ئه‌نتی تهعهسوفیزمیش بگرین .
|
|
04/07/2007 |