سمکۆ عه‌بدولکه‌ریم
رۆژێکیان شوفێرى ته‌کسیه‌ک پێى ووتم مادام ئه‌تو ئه‌وشتانه ده‌نووسى توخوا
جارێکیش ئه‌وه بنووسه ، که حکومه‌تى هه‌ولێر مادام هێنده باسى که‌رکوک
ده‌کات ،ئه‌و رێگایه ته‌سکه چییه هه‌ولێر به که‌رکوک ده‌به‌ستێته‌وه و
رۆژانه چه‌ندین رووداوى دلته‌زێن به هۆى ته‌سکى و خراپى ریگاکه‌وه رووده‌ده‌ن
و چه‌ندین که‌س ده‌بنه قوربانى ، دواتر تێگه‌یشتم ئه‌وقسه‌یه‌ى کاکى شوفێر
جگه له ئاراسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ى ئاراسته‌یه‌کى سیاسى زۆرقولو و
جوانیشى هه‌بوو ، به‌ڵام با لیگه‌ڕین بۆ دواى جێبه‌جیکردن مادده‌ى 58، به‌ڵکو
ئه‌وه خوایه ئه‌وکاته پڕۆژه‌که ده‌درێته کۆمپانیایه‌کى بیانى و له ده‌ست
ئه‌ندازیارو کۆمپانیاکانى لاى خۆمان قورتارمان ده‌بىَ ، چونکه کۆمپانیا و
ئه‌ندازیاره‌کانى ئێمه ئه‌گه‌ر رێگا‌و بانه‌کان له هاویندا ده‌ست پێبکه‌ن
ئه‌وه تا زستانێکى به‌سه‌ردا نه‌ڕوا ته‌واوى ناکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بزانن ئاو
له کۆى راده‌وه‌ستىَ بۆ ئه‌وه‌ى چاکى بکه‌ن ، که به‌مه‌ش هه‌ر ده‌رناچىَ
، شه‌قامى وا هه‌یه تا ته‌واو کراوه چه‌ندین جار تێکدراوه و چاککراوه‌ته‌وه
. ماموستایه‌ک هه‌یه ده‌م ناده‌م ده‌مگاتىَ و پێم ده‌ڵىَ : ئه‌رىَ
بازاڕىلانگه ئێستا بۆ ناسوتىَ ، منیش گوتم ئه‌ى ئه‌وه‌نییه ئێستا به‌نزینخانه
ده‌سوتىَ ، ماشاالله هه‌ر پارچه زه‌ویه‌ک حکومه‌تى ئیشى پێبى و خه‌ڵکه‌که
چۆلى نه‌که‌ن به قودره‌تى قادرى ده‌سووتىَ .
|