ئه‌و دوو رۆژه‌ی سه‌هۆڵبه‌ندانی ستۆکهۆڵمی کرده هه‌ڵم!! |
عمری خطاط رۆژانی بیست ویه‌ک و بیست ودووی کانونی دووه‌م، رۆژانێکی ئاسایی نه‌بوون له رۆژژمێری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م حزبه، لانی که‌م له لای خۆم وه‌ک که‌سێکی سۆسیالیست و کۆمۆنیست. ئه‌م رۆژانه پڕ غرورن بۆ من. ئه‌گه‌ر بینینی هاوڕێیانێکی ئازیز‌و کۆمه‌ڵێک ده‌م وچاوی کۆمۆنیست که ساڵانێکی درێژه یه‌کترمان نه‌دیوه تاسه‌ی هاوڕێیه‌تیمی شکاندبێ، ئه‌وا باسی سیاسی گه‌رم وگوڕ و بڕیار به توندکردنه‌وه‌و بردنه‌پێشه‌وه‌وی پرۆژه سیاسیه‌کانمان قوڵپێکی تری دا به خوێنم و ڕاوه‌ستاویمی برده ئاستێکی باڵاتر، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌مه یه‌که‌مین جاره ڕێکخراوی ده‌ره‌وه کۆنفرانس ده‌گێڕێ و منیش به وێنه‌ی نوێنه‌رێک ئاماده ده‌بم تیایدا، به‌ڵکو به‌و درکه تازه‌و ئاماده‌ییه سیاسییه گه‌وره‌یه‌ی که‌له‌لایه‌ن ته‌واوی هاوڕێیان و خودی ڕابه‌رایه‌تی حزبه‌وه هه‌ستم پێی ده‌کرد، به‌و په‌یامه‌ی که ده‌مانه‌وێت بیده‌ین به گوێی کۆمه‌ڵگه‌دا. هیچ کاتێک دنیا به‌ئه‌ندازه‌ی ئێستا شلۆق نیه، هیچ کاتێک بێ ئومێدی به‌قه‌د ئێستا له‌ده‌ست وپێی ئینسانه‌وه نه‌ئاڵاوه، هیچ کاتێک، به‌شه‌ریه‌ت به‌قه‌د ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی فرمێسک له‌چاوانی نه‌هاتونه‌خوار، له هیچ سه‌رده‌مێکدا ئینسان و ئینسانیه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا بێکه‌س و ته‌نها نه‌بوون. په‌یامی کۆنفرانسی ئێمه بۆ هه‌موو دنیا ته‌نها ئه‌مه‌بوو، که ئێمه هێشتا ماوین، ئێمه لێپرسراوین به‌رامبه‌ر به چاره‌نوسی ئینسانی ئه‌م سه‌رده‌مه، ته‌واوی مرۆڤایه‌تی پێویستی به ئێمه هه‌یه، به چوونه‌پێش وهێزپه‌یداکردنی ئێمه. ئه‌مه ئه‌و شه‌ڕه‌یه که چاره‌نوسی ئینسانی پێوه‌یه، ئه‌مه حه‌قانیه‌تی کۆمۆنیزمه. ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌موو ئه‌م بێئومێدی و دنیا ڕه‌شه لابده‌ین و مێژووی ئینسان به‌شێوه‌یه‌کی تر بنوسینه‌وه که شایسته‌ی بێت. په‌یامێکی تری کۆنفرانس بۆ خه‌ڵکی عێراق بوو، خه‌ڵکێک که رۆژانه لاشه‌ی ئازیزانی ده‌ژمێرێت، رۆژانه له‌سه‌ره‌دایه بۆ مه‌رگ، به‌ناو لوله‌ی چه‌که‌کانی سه‌ربازه ئه‌مریکی یه‌کان و تیرۆریستان‌دا ده‌چێته‌سه‌رکار، خه‌ڵکێک که شیعه‌بوون، سونه‌بوون و کوردبوونی لێ بووته پاساپۆرتی مه‌رگ وژیان، خه‌ڵکێک که ئومێد و چاره‌نووسی لێڵ و نادیاره. ئه‌م په‌یامه‌ش ده‌ڵێ، که ئێمه ڕێگه‌چاره‌مان پێیه، ئومێد و ئینسانیه‌تمان پێیه، ئێوه بێکه‌س نین، ئێمه ده‌نگتانین، له‌پاڵتانین،.. ده‌نگتان ده‌گه‌ێنینه هه‌موو دنیا، پاڵپشتیی ئازادیخوازانی دنیاتان بۆ ده‌هێنین، هێزه‌کانی سیناریۆی ڕه‌ش ده‌ستکۆتا ده‌که‌ین و به‌هه‌موومان دنیایه‌کی باشتر داده‌مه‌زرێنین . کۆنفرانس ڕایگه‌یاند که هه‌موو دنیا به‌ره‌ی جه‌نگ و نه‌به‌ردی یه‌کانی ئێمه‌یه، ئه‌گه‌ر هاوڕێیانمان له ناوه‌وه و له‌ناو سه‌ختترین هه‌ل ومه‌رجدا ئاڵای سۆسیالیزم و دنیایه‌کی باشتریان به‌رز ڕاگرتووه و رۆژانه خه‌ریکی رێکخستنی کرێکاران، لاوان، ژنان، بێکاران وته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌بن، ئه‌وا ده‌ره‌وه‌ش به‌ئه‌ندازه‌ی ناوه‌وه گرنگی وچاره‌نووسسازه. ئه‌گه‌ر ئێمه کۆمۆنیسته کرێکارییه‌کانی عێراقین، ئه‌وا ده‌بێت کۆمۆنیسته کرێکارییه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌ش بین که‌لێی ده‌ژین، ناکرێ سۆسیالیستێکی هه‌ڵاتووی وڵاتی خۆت بیت و له‌ده‌ره‌وه‌ش په‌نابه‌ر!!ئه‌گه‌ر ئێمه به‌م ئاسۆ ڕۆشنه‌وه بڕۆین، ئه‌وا ئاسان ده‌توانین له‌ده‌ره‌وه‌ش هێز بگرین، ده‌توانین ته‌واوی ئازادیخوازانی دنیا له‌ده‌وری خۆمان ڕێک بخه‌ین، به‌گژ فاشیزم و ئیسلامی سیاسی و هێرشی ڕاست بوه‌ستین، ئه‌وا بێگومان به‌ره‌ی هاوڕێیانی ناوه‌وه‌و ته‌واوی خه‌ڵک به‌هێز ده‌که‌ین. ئه‌مه خۆشخه‌یاڵی کۆنفرانس و من و نوێنه‌ره‌کانی نیه، به‌ڵکو مێژووی قاره‌مانانی سه‌رکه‌وتوو له دنیادا وا ده‌ڵێ، که ئینسان خۆی مێژووی خۆی دروست ده‌کات، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به‌پله‌ی یه‌که‌م به کۆمۆنیسته‌کان ده‌کرێت، به‌و کۆمۆنیستانه ده‌کرێت که یه‌کگرتوو و ڕێکخراون. کۆنفرانس ئه‌م ڕیکخراوی و یه‌کده‌ستییه‌ی دا به ئێمه. کۆنفرانسی ستۆکهۆڵم، ئه‌گه‌رچی به‌سه‌هۆڵبه‌ندانێک ده‌ور درابوو، به‌ڵام حه‌ماسه‌ت و قوڵپی خوێنی هاوڕێیان، به‌فرو سه‌رمای شه‌رمه‌زارکردو ئومێدی دا به‌وه‌ی که ئێمه ده‌توانین و ئاماده‌ین که ئه‌رکه‌کانی به‌سه‌رکه‌وتوویی بگه‌یه‌نین. 26.01.2006
|
|
04/07/2007 |