په‌یڤه‌سپی یه‌کان

ئومێد موحه‌مه‌د

21 /01/2006

تاریکی لێناگه‌ڕێ

خۆشه‌ویستی باڵه‌کانی به‌سه‌رمانا بکاته‌وه‌

ئه ‌وه‌تا بایه‌قووشێك

له‌به‌ر ده‌م کوخه‌که‌مانا

تۆوی فیتنه‌له‌باڵه‌کانی ده‌وه‌رێ

ئای خۆشه‌ویستی چه‌ند ناسکی

چه‌ند به‌میهره‌وه‌سه‌ما ده‌که‌یت

چه‌ند بێ ئه‌ده‌بیت پێ‌ده‌کرێت

مه‌رگه‌وه‌ڕ لێناگه‌ڕێ سه‌وه‌ز بیت

سینبوڵی یه‌که‌م وانه‌

له‌عه‌شقی دایکمه‌وه‌فێر بووم

ئه‌و له‌وێ فێری عه‌شق بوو

تا هه‌موو سه‌ری سپی بوو

باوکم له‌وێ فێری خۆشه‌ویستی بوو

هه‌تا مرد

له‌دوواین وێستگه‌کانی سه‌فه‌ردا

دوواین ووشه‌ی خۆشه‌ویستی بوو بۆ دایکم

ئه‌مێستا تاریکی لێناگڕێ

خۆشه‌ویستی باڵه‌کانی به‌سارماندا بکاته‌وه‌

پێی قورسه‌

باخێك له‌عه‌شق سه‌وز بێ و گوڵ بگرێ

خانمه‌که‌م سوبحت به‌خێر

من له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌هاتووم

تۆش له‌ووڵاتی به‌یانه‌وه‌هاتووی

من به‌کۆمه‌ڵێك زامه‌وه‌هاتووم

به‌مشتێ ئاهه‌وه‌لێره‌م

له‌لافاووی فه‌نابوون هه‌ڵاتووم

خۆم سپاردووه‌به‌شه‌پۆله‌کانی غه‌ریبی

سه‌رم بارگاوییه‌به‌جه‌نگ

لاشه‌م ته‌پوتۆزی ئه‌و جه‌نگه‌ی پێوه‌یه‌

که‌تیایدا ڕۆحه‌کانی وه‌سف تیا شه‌هید بوون

هه‌ڵبه‌سته‌ته‌ماوییه‌کانم نیشانه‌ن

بۆ زه‌مه‌نی سپی بوونه‌وه‌

ئای خۆشه‌ویستی چه‌ند قه‌شه‌نگی

چه‌ند به‌میهره‌وه‌سه‌ما ده‌که‌یت

چه‌ند بێ ئه‌ده‌بیت پێ ده‌کرێت

خانمه‌که‌م شه‌وتئاوا

به‌یانیه‌ک له‌پشتی په‌نجه‌ره‌ی گومانه‌وه‌

هێمایه‌کی ڕاست و چه‌پت

خسته‌سه‌ر برینه‌کانم

به‌نیگای درۆوه‌پێت ووتم

خۆشم ده‌وێیت

به‌خه‌نده‌ی ڕه‌شه‌وه‌پێت ووتم

ڕه‌نگی په‌مه‌یت ئاوا.!

 

           

 

04/07/2007