ئازادي دكتۆر كه‌مال له‌گره‌وي جۆشداني خه‌باتدايه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ر كردني ئازادي بيرورِاده‌ربرِين !

 

هه‌ر وه‌ك پێشتر پيَمان رِاگه‌ياندن كه‌ ئێمه‌ وه‌ك تشکيلاتي حزبي كؤمؤنيستي كريكاري عيراق له‌ فنلاند بؤ پشتگيري كردن له‌ خواستي ئازادي بيَ قه‌يدو شه‌رتي دكتؤر كه‌مال و بؤ پشتگيري كردن له‌ بانگه‌وازي  ( كه‌مپيني ئازادي بؤ دكتؤر كه‌مال سه‌يد قادر ده‌سته‌ي سه‌رپه‌رشكار ) ، ئه‌مرؤ له‌ به‌رده‌م بالوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ريكا له‌ كات ژمێری سيَ ونيو به‌كاتي ئه‌وروپا له‌ کاتێکدا كه‌ به‌فرو کرێوه‌یه‌کی له‌رِاده‌ به‌ده‌ر ساردو سه‌رما هه‌بوو به‌راده‌يه‌ك كه‌ پله‌ي سه‌رما نزيكه‌ي16پله‌ له‌ژێر سفره‌وه‌ بوو ، خؤپيشاندانێکی سه‌ركه‌وتووانه‌مان ئه‌نجام دا .

شايه‌ني باسه‌ پاش كؤبوونه‌وه‌ي ئازاديخوازان له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ريكا به‌چه‌ند پلاكارتي تايبه‌ت به‌م خؤپيشاندانه‌ كه‌ تياندا نووسرابوو ( خوازياري ئازادي بيَ قه‌يدو شه‌رتي دكتؤر كه‌مالين ، بژي ئازادي بيرورِا ده‌ربرين ، حكومه‌تي ئه‌مه‌ريكا ده‌بيت گوشار بهينيت بؤ پارتي تا ده‌ست به‌جيَ دكتؤر كه‌مال ئازاد بكات )  ... دواتر هاوري جه‌مال سالح وه‌ك نووێنه‌ري حزبي كؤمؤنيستي كريكاري عيراق له‌ فنلاند و هه‌روه‌ها هاورِيَ رِێبوار عارف وه‌ك قسه‌كه‌ري كه‌مپيني ئازادي بؤ دكتؤر كه‌مال سه‌يد قادر ده‌سته‌ي سه‌رپه‌رشكار، چاويان كه‌وت به‌ نووێنه‌ري بالوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ريكا ،پاش قسه‌و باس كردنيك له‌ په‌يوه‌ند به‌ كيشه‌ي زينداني كردني دكتؤر كه‌مال وشيوه‌ي مامه‌له‌ی نائينساني ده‌زگاكاني ئاسايشي پارتي ديموكراتي كوردستان و حوكم داني به‌ناياساي 30 سال زينداني كردن ... پاشان دوو نامه‌ي ئارِاسته‌كراوي ته‌شكيلاتي حزب و كه‌مپيني ئازادي بؤ دكتؤر كه‌مال سه‌يد قادر ده‌سته‌ي سه‌رپه‌رشكاريان به‌نووێنه‌ري بالويزخانه‌ي ئه‌مه‌ريكادا. سه‌رئه‌نجام نووينه‌ري بالويزخانه‌ي ئه‌مه‌ريكا بليني دا كه‌ ناوه‌رِؤكي قسه‌و باسه‌كاني ئه‌م هه‌يئه‌ته‌ هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ل هه‌ردوو نامه‌كه‌دا بگه‌يه‌نيَ به‌ لايه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان و تا به‌دواچوون له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان بكريت . پاشان دواتر هاورِيَ جه‌مال سالح كورته‌يه‌كي له‌قسه‌وباسه‌كان گيرايه‌وه‌ بؤ به‌شداربوواني خؤپيشاندانه‌وه‌و له‌گه‌ل سوپاس و ستايشيان بؤ هاوكاري و به‌ ته‌نگه‌وه‌ هاتنيان له‌باره‌ي داكؤكي كردن له‌ ئازادي بيروراي سياسي .

 جيگه‌ي خؤيه‌تي جاريكي تر ليره‌دا ئه‌وه‌ دووپات بكه‌ينه‌وه‌ كه‌مپيني ئازادي بؤ دكتؤر كه‌مال ده‌بيَ به‌ شيَوازو رِێگاي جؤراوجؤر درێژه‌ی پيَ بدرێت تا ئازادي دكتؤر كه‌مال ده‌سته‌به‌ر ده‌كا ئيمه‌ وه‌ك ته‌شکیلاتي حزبي كؤمؤنيستي كريكاري عيراق له‌فنلاند، درێژه‌ی به‌كارو هه‌لسورِاراني خؤمان ده‌ده‌ين تا ئه‌و شوێنه‌ي هه‌موو ئامانجه‌كانمان دێته‌ دي. 

 

بژي ئازادي بيرورِا ده‌ربرين ، ئازادي به‌ يان ، ئازادي ره‌خنگرتن و ريكخراوبوون

 

ته‌شکيلاتي حزبي كؤمؤنيستي كريكاري عيراق له‌ فنلاند

 

18 / 1 / 2006

 

           

 

04/07/2007