حه‌قیقه‌ت



خاڵه‌به‌کر
bakeramin@hotmail.com



1.
ده‌رمان فرۆش.
پاراسیتۆڵه‌که‌..
به‌رمه‌ده‌ره‌ له‌پمه‌وه‌..!
په‌نجه‌ی هه‌ردوکمان،
دوو قوتبی جیاواز نین..،
ده‌ست نوێژه‌که‌ت ناشکێ.

2
.یاخی بوون.
مردنی خۆم به‌ده‌ست خۆمه‌..!
خۆشم یاسینی خۆم ده‌خوێنم..!
تاوه‌کو به‌هه‌شت..،
به‌که‌ماڵی ئیسراحه‌ت..
گۆرانی بۆ دۆزه‌خ بڵێ.

3.
جه‌نگ.
هه‌ردوکمان له‌ ئاره‌زووه‌ حه‌یوانیه‌که‌ ڕائه‌ماین..!
چونکه‌ چێژ....!
سه‌نگه‌رێک بوو،
بۆنی بارووووتی گرتبووو.

4.
سه‌خافه‌ت.
ئه‌وه‌ی وه‌کو کرم...!
مێشکی خواردووووم..!
ئه‌و که‌سه‌،
کاسه‌ لێسه‌یه‌،
عه‌بدو ره‌هه‌ندی لێپرسراوێکی بوووووده‌ڵه‌یه‌.

5
.دیموکراسی.
یه‌که‌م شیعرم قیبله‌مه‌،
دووهه‌میان ئاینمه‌،
تۆ بڵێی...!؟
ته‌لقینی نێرو مێ...!
هه‌ر به‌ ناوی "دایک"ه‌وه‌ بێ....!؟

6.
ئازادی.
ده‌وڵه‌ت هه‌ڵی گرتووومه‌ته‌وه‌و،
به‌خێوم ده‌کات..،
به‌چی ده‌چێ...!
ناوی دایک و باوکم نه‌زانم....!!!؟؟؟
*




 

           

 

04/07/2007