بزمارێکی دڵخۆش.
........................................... خالید مه‌جید فهرهجبڕێکی زۆر له‌م کورده که‌هه‌ندێکیان نه‌وه‌ی کۆنه پێگه‌یشتوون به‌ڵام پێشکه‌وتوو خوازن وه‌یان تازه پێگه‌شتوون و پێویست به ئایدولۆجیا ناکا خۆیان وادروست بوون ئۆتوماتیکی هه‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه ئه‌چن. کاتێک باس دێته سه‌ر باسی ئه‌و عامیلانهی که کوردیان به قورێدا بردووه و نه‌یان هێشتوه قولانجێک له دونیای مه‌ده‌نیه‌ت نزیک ببێته‌وه وه‌یان ده‌وڵه‌تی قه‌ومی خۆی درووست بکا ئه‌ڵێن هه‌ره گرنگه‌که‌یان ئه‌و ئیسلامه‌یه که شههییهتی عاره‌بی سه‌حرای به‌ره‌و شیمالی به پیت و به‌ره‌که‌ت جووڵان و خاک و بونیادی قه‌ومیی کورد بوونه قوربانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته حه‌ڵاڵانه‌ی که سه‌رو ماڵی کردینه غه‌نیمه‌و خستنیه سه‌ر مومته‌له‌کاتی ئیمپراتۆریه‌تی خه‌لیفه‌ی عه‌ره‌ب . بۆیه قه‌ت نه‌بووه‌و ناکرێ ئێمه‌ی کورد له نه‌ورۆز زیاتر موناسه‌به‌یه‌کی دیمان هه‌بێ و له هه‌ی ره‌قیب به‌ولاوه کیتابێکی تر بڕوامان بێ له هه‌موو بابه‌ت و نووسین و موناقهشهکانیشیانا هه‌میشه پی له‌سه‌ر ئه‌و سهوابیتانه دا ئه‌گرن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو لای به‌نده ئه‌م جه‌ژنی قوربانه ئێواره‌یه‌ک رێم که‌وته ژورێک له ژووره عه‌لمانیه‌کانی پاڵتولک بینیم له نێوچه‌وانی ژووره‌که نووسراوه ئازیزان جه‌ژنی قوبانتان لێ پیرۆز بێت ئه‌وشه‌وه‌ش ته‌رخان کرابوو بۆ ده‌ربڕینی خۆشی و سه‌عاده‌ت به‌بۆنه‌ی ئه‌و موناسه‌به‌یه‌وه ئیتر زۆر له‌و به‌رێزه هه‌میشه کورد و کوردستان پهرستانهش ریزیان گرتبوو بۆ ده‌ربڕینی شادی و سروری بێ سنووریان سه‌ره‌تا به قسه‌و پاشان به هه‌دیه کردنی گۆرانیه‌کی پر جۆش و خرۆش به دانیشتوانی ژووره‌که و شاعیران و خوێنه‌رانی شیعریش به مۆسیقای دڵته‌زێنه‌وه قسوریان نه‌ئه‌کرد له خوێندنه‌وه‌ی قه‌سیده‌ی نه‌رم ونیان ، ده‌م خۆشی و ده‌ست خۆشی و تکایه دووباره‌ی که‌ره‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌و له په‌ستا چکلێتی جه‌ژن خواردنیش وای لێکردم به قه‌ناعه‌تێکی واوه له‌و هۆده‌یه بێمه ده‌ره‌وه که کورد بۆخۆی بووه به ئیسلام و درۆیه قه‌تاو قه‌ت زۆری لێنه‌کراوه ئه‌گه‌ر باوه‌ریش ناکه‌ن ساڵ پێچی مێزه‌رێکه و جه‌ژنی ره‌مه‌زانی داهاتوو به‌ڕێوه‌یه بۆ خۆتان بچنه ژورێ.
|
04/07/2007 |