به‌رێز حاکم ره‌ؤوف ره‌شید .................. پارێزه‌رخالید مه‌جید فه‌ره‌ج
سڵاوی گشت قوربانیانی ئه‌نفال و کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌و دۆڵی بالیسان و سه‌ویسێنان و بادینانت لێ بێ. سڵاوی هه‌موو دایک و باوکانی شه‌هیدانی دادگا کارتۆنیه‌که‌ی سه‌وره‌ی 35 ساڵی پێشێل کردنی سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانی ئینسانت لێ بێ. سڵاوی چوار نه‌وه‌ی ته‌مه‌ن به باچووی شه‌ڕه عه‌به‌سیه‌کانی دۆنکیشۆتی بیری عروبه‌ت لێ بێ. تۆ به‌و جوامێریه‌ی که ئه‌مڕۆ له دادگایی کردنی ئه‌و گه‌له گورگه‌ی که که‌ڵبه‌یان تاوه‌کو ئێستاش خوێنی قوربانیانی نه‌وه‌که‌تی لێ ئه‌تکێ به‌راگرتنی ئه‌و مێگه‌له‌ی که بۆگه‌نی گازی ژه‌هراوی له هه‌ناسه‌یان دێ له سووکایه‌تی کردن به داگا، سه‌لماندت که قه‌زاوه‌ت له کوردستانیش پیاوی ئازا‌و شاره‌زای ته‌واوی قانون و به توانا له راگرتنی هه‌یبه‌تی دادگای لێ یه، تۆ سه‌لماندت که پیاوێکی موناسبیت بۆ کورسی دادوه‌ری یه‌که‌م که کورتر له باڵای به‌ڕێزتان پری ناکاته‌وه. ئه‌مڕۆ جێبه‌جێکردنی قانونم بینی ئه‌مڕۆ سه‌دام و به‌رزانم به زه‌لیلی له‌به‌ر ده‌می قانوندا بینی. کاک ڕه‌ؤوف ئه‌وکاتانه‌ی که پارێزه‌ر بووی له سلێمانی و پاشان دادوه‌ر له‌هه‌ولێر ئه‌گه‌ر پێویستت به پشتگیری هه‌بوبێت ره‌نگه ته‌نها که‌سانێکی نزیک وه‌ک بیر وه‌ک هاورێیه‌تی به‌ته‌نگته‌وه هاتبن، ئه‌مڕۆ تۆ پێشمه‌رگه‌یه‌کی له پێش ئێمه‌ی زیندوه‌وه ڕۆحێ شه‌هیدان قه‌ڵغانی ئه‌و هه‌ڵوێسته جوانه‌تن ،ئه‌مڕۆ هه‌موو کوردێک له‌گه‌ڵتن. تۆ پێش ئه‌وه‌ی سه‌ری کورد به‌رز بکه‌یته‌وه سه‌ری ده‌زگای قه‌زایی کوردستانت جارێکی تر برده‌وه ئه‌و ئاسته‌ی که شانازی پێوه بکه‌ین. هه‌ر بژین بۆ پێشه‌وه. |
04/07/2007 |