بزمارێکی که‌مپین چی..................
خالید مه‌جید فه‌ره‌ج
هیچ که‌سێک گومانی له‌وه نیه که ئازادی تاکه‌که‌س له بنچینه ئه‌ساسیه‌کانی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤه، و هه‌موو ووڵاتانی کۆنه‌و تازه دیموکراسی ئه‌گه‌رشانازیه‌کیان هه‌بێ، دای ئه‌نێن بۆ سوارچاکی خۆیان له‌و مه‌یانه‌یا. هیچ که‌سێکی تریش گومانی له‌وه نیه‌که ئازادی خۆت تائه‌و جێگه‌یه بڕ ئه‌کا که ئازادی خه‌ڵکی لێوه ده‌ست پێ ئه‌کات . هیچ که‌سێکیش لاری له‌وه نیه که به دوو عه‌یاره پێوان له‌و خه‌سووه‌وه بۆ سیاسه‌ت مه‌داران ماوه‌ته‌وه، که له‌کاتێکدا کچه‌که‌ی و زاواکه‌ی ئه‌خاته‌وه پاڵ یه‌ک به‌ده‌عوای ئه‌وه‌ی با‌سه‌رمایان نه‌بێ ، که‌چی کوره‌که‌ی و بووکه‌که‌ی لێک دوور ئه‌خاته‌وه به ده‌عوای ئه‌وه‌ی که گه‌رمه‌و خه‌ریکه ئه‌ته‌قن! لیلعیلم هه‌ردوو ته‌ره‌فیش له سه‌ربانێک خه‌وتوون. ئاله‌و ژووره‌ی که ماوه‌یه‌کی زۆره خه‌بات بۆ به‌ردانی دکتۆر ئه‌که‌ن، که له‌سه‌ر مافی ئازادی بێ قه‌یدو شه‌رتی بیر‌ورا ده‌ربڕین حه‌پس کراوه، ئه‌گه‌ر چیش له نووسینه‌کانیا ته‌شهیری شه‌خسی و جنێوی به‌رانبه‌ر به خه‌ڵکان تیایه. به‌ڵام له‌کن ئه‌و ڕێزدارانه پاکی ئه‌و قسانه ئه‌چنه چوار چێوه‌ی ئه‌و مافه موقه‌ده‌سانه‌وه که پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ئازادی خوایه‌ک نه‌ته‌نها به‌قسه به‌ڵکو به ڕێپێوانیش داکۆکی لێ بکا، له کاتێکا که ئه‌دمین بانگی ئه‌و ئازادیه به‌گوێی هه‌موو کوردێکی به‌شه‌ره‌فا هه‌ڵئه‌دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رو مه‌منوع ئه‌لدخولێک(ئیشاره‌تی مرور) ئه‌نێن به نێو چاوانی گوێگرانی ئازیز‌و خۆشه‌ویسته‌وه هه‌ر ئه‌وه‌نه‌شت زانی سیان چوارێک له هه‌ڵه‌وه‌ڕان نێردران بۆ کونه ڕه‌شێ و بۆ ماوه‌ی بیست و چوار سه‌عاتیش بۆیان نیه بێنه‌وه به هه‌شتی به‌رینی ئازادی و سه‌ربه‌ستی بیر‌ورا ده‌ربڕین، بۆ ده‌رکران؟ تیکستی ناشایسته‌یان ده‌رهه‌ق به موداخه‌له چیه ڕێزداره‌کان نووسیوه ، ئێ باشه خۆ دکتوریش تیکستی خراپی نووسیوه، بۆ که‌مپین و هه‌ڵا بۆ ئه‌و و سورکرنه‌وه‌و ده‌رکرنیش بۆ له‌ڕێ ده‌رچوان له هۆده‌ی ئازادی. به‌رێزان ئه‌رێ ئه‌مه ئه‌و عه‌یاره‌یه نیه که پور مه‌نیج سه‌ربانه‌که‌ی پێ ئه‌پێوا به‌ڵام به ته‌کنه‌لوجیای پاڵتوک و به نه‌فه‌سێکی پڕ له‌نرخاندن بۆ حوڕیه‌تی ته‌عبیر له ووشه‌و موشته‌قاته‌کان
|
04/07/2007 |