سه‌رکه‌وتنی حه‌ماس
،سه‌رکه‌وتنی ئیسلامی سیاسی |
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی هه‌رکه‌سێک که هێندێک تێکه‌ڵی سیاسه‌ت بێت و ره‌وه‌ندی رووداوه‌کان شوێن بگربێ ، بێگومان سه‌رکه‌وتنی حه‌ماس له هه‌ڵبژاردنی پارلێمانی فه‌له‌ستیندا بۆی چاوه‌روان کراو بووه . واتا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که رۆژئاوا و هێندێک لایه‌ن هات و هاواریان به‌رز کردووه‌ته‌وه و قسه له رووداوی چاوه‌روان نه‌کراو ده‌که‌ن ، ئه‌نجامی هه‌ڵبژارده‌نه‌که به هێندێک ئه‌ملا و ئه‌ولاوه جاوه‌روان کراو بوو. دیاره به‌راوه‌رده‌کان ره‌نگه ته‌نیا له ڕاده‌ی رێژه‌ی ده‌نگه‌کاندا جیاواز بن . واتا چاوه‌روانی ئه‌وه نه‌ده‌کرا که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک هێنده پشتیان له رێکخراوه سوننه‌تییه‌که‌ی فه‌له‌ستین ( فه‌تح) کردبێ . به‌ڵام وه‌ک ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که ده‌ریخست ، "فه‌تح" مه‌ودای له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر هێند دووربووهتهوه که ته‌نانه‌ت ده‌نگی ناره‌زایه‌تی و ئیعتراز و رووههڵگهڕانی خه‌ڵک له خۆی نه‌بیستبوو . بۆیه پێیوابوو که به زۆرینه‌کی که‌میش بووه هه‌ر ده‌یباته‌وه . ئه‌گینا هێنده باریه(ئه‌هروم) ی قانوونیی به‌ده‌سته‌وه بوو که کار شکێنی له ره‌وه‌ندی هه‌ڵبژاردندا بکات یا پێش به به‌شداربوونی حه‌ماس بگرێت . بێگومان ئیسرائیل و ئامریکا و شه‌ریکه‌کانی ئورووپاییش پشتیوانیان لێده‌کرد . هه‌روه‌ک چه‌ند جار ئیسرائیل داوای مه‌رج دانان بۆ به‌شداریی حه‌ماس له هه‌ڵبژاردنی کردبوو. به‌لام وه‌ک دیتمان دووربوونه‌وه له جه‌ماوه‌ر و پشت به‌ستن به ده‌سه‌ڵات و هێزی چه‌کداری کرێگرته ، عاقیبه‌تی له‌وه باشتر نابێ. دیاره ئه‌مه یه‌کێک له ده‌سکه‌وته‌کانی دیموکراسییه ، ئه‌گه‌رچی ئه‌مجاره‌یان خه‌ڵک به که‌ڵک وه‌رگرتن له مافی ده‌نگدان ،ده‌نگ به ئایه‌نده‌یه‌کی تاریک‌تر و نادیارتر ده‌ده‌ن. به‌ڵام دیموکراسیش وه‌ک هه‌ر چه‌مکێکی کۆمه‌ڵایه‌تی زه‌ریبه و ماڵیاتی هه‌یه . ره‌نگه هێندێک که‌سی دڵسۆز و ساده‌دڵ به سه‌رکه‌وتنی حه‌ماس وا بیر بکه‌نه‌وه که ئه‌وه سه‌رکه‌وتنێکی ستراتێژیکیی دیکه‌یه بۆ ئیسلامی سیاسی . واتا خه‌ڵکی فه‌له‌ستین(زۆرینه) پاش چه‌ند ده‌یه خه‌بات بۆ گه‌یشتن به دیاریکردنی چاره‌نووسیان و دامه‌رزانی کیانی خۆیان، روویان کردووه‌ته ئیسلامی سیاسی و کێشه نهتهوهییهکهیانیان له‌بیر کردووه . (ئه‌گه‌رچی حه‌ماس شان به شانی بانگه‌شه‌ی ئیسلام ، باسی فه‌له‌ستین و سه‌ربه‌خۆیی فه‌له‌ستین له روانگه‌ی خۆیه‌وه ده‌کات). ئه‌گه‌ر به چاوێکی دادوه‌رانه چاو له مێژووی خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌م خه‌ڵکه (فه‌له‌ستین) بکه‌ین و ئه‌و مه‌ینه‌ت و چه‌رمه‌سه‌ریه‌ی که به‌سه‌ریدا هاتووه ( چ له‌لایه‌ن ئیسرائیل و وڵاتانی ئیمپریالیستیه‌وه و چ له لایه‌ن وڵاتانی "هاو زبانی" عه‌ره‌ب وچ له لایه‌ن حکوومه‌تی فاناتیکی ئێران و چ له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌کانی خۆی وه‌ک فهتتح و حه‌ماس و جیهاد و....) له‌به‌ر چاو بگرین ،پشت کردنی گه‌لی فه‌له‌ستین له ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان هه‌ست پێناکه‌ین و له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه سه‌ر سووڕ نابین. بزانین چۆن: خه‌لکی فه‌له‌ستین وه‌ک هه‌ژارترین خه‌ڵکی ناوچه(مه‌گه‌ر کورد له‌م گه‌له هه‌ژارتر بێت) ، هه‌ر له‌دوای شه‌ری دوه‌می جیهانییه‌وه‌و پاش پێک هێنانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ، بوون به قوربانیی جینایه‌ته‌کانی هیتله‌ر . واتا ئه‌و کوشتاره وه‌حشیانه‌ی که نازییه‌کان له جووله‌که‌یان کرد ، ئه‌مان تاوانه‌که‌یان دایه‌وه . چوونکه به پێک هێنانی وڵاتی ئیسرائیل به پشتیوانی ئیمپریالیسته‌کان (به‌تایبه‌ت له سه‌ره‌تادا بریتانیا) و به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی مافی یه‌کسان بۆ خه‌لکانی نیشته‌جێی ئه‌م وڵاته،سته‌م و ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌یی فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد. واتا پێک هێنانی ئیسرائیل و ده‌سپێکردنی یه‌که‌م شه‌ڕی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل بووه هۆی ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره بوونی ملێونان فه‌له‌ستینی و له وڵاتانی عه‌ره‌بیی ده‌ورو بهرداله ئوردوگاکاندا ژیانێکی ئاواره‌یی دوور و درێژیان به‌نه‌سیب بوو . به‌شێوه‌یه‌ک که هێشتا ئه‌م ئاوارانه نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خاکی خۆیان. ئه‌م ئاوارانه له‌وڵاتانی "میواندار" دا ، له‌سه‌ریه‌ک له ناوچه هه‌ژارنشینه‌کاندا ده‌ژین. هه‌ر له‌وسه‌رده‌مه‌وه تا ئێستائه‌م خه‌ڵکه له خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانێدا بووه . بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر رێکخراوه سیاسی - چه‌کداریه‌کان نوێنه‌رایه‌تیان کردووه و پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش هێجیان پێنه‌کراوه ، په‌نای بردووه‌ته به‌ر خورت و لاوان و له‌باتی چه‌ک و تفه‌نگ ، شه‌ڕی به‌ردی له‌شاره‌کان ده‌سپێکردووه( ئینتفازه‌ی یه‌ک و دوو) . له هه‌رکام له‌م قۆناخ و رێبازانه‌دا ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له ڕۆڵه‌کانی قوربانی کردووه. به‌ڵام به هه‌موو ئه‌م فیداکاری و قوربانی دانه‌وه ، ( له ئێمه خراپتر)هێشتا به مافه‌کانی نه‌گه‌یشتووه. دیاره ئه‌م سه‌رنه‌که‌وتنه وه‌ک پێشتر به کورتی ئاماژه‌ی پێکرا چه‌ندین هۆکاری بووه.که له سه‌روویانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ری جووله‌که و زلهێزه‌کان وه‌ستاون .پاشان لایه‌ن و وڵاتانی ئیسلامی و دوا به‌دوای ئه‌وان هێزه سیاسییه‌کانی فه‌له‌ستینی . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنێکی ئایینی هاوبه‌ش بۆ موسولمانه‌کان و جووله‌که له‌م ناوچه‌دایه ( جووله‌که پێی ده‌ڵێت ئوورشهلیم و موسوڵمانه‌کان پێی ده‌ڵێن "بیت المقد‌س" * ) هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پێک هێنانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیله‌وه ، شه‌رێکی مه‌زهه‌بی ده‌ستی پێ‌کرد . دیاره وڵاتانی عه‌ره‌بی زۆرتر بۆ فریودانی خه‌ڵکانی خۆیان و "تهحمێق"کردنیان په‌ره‌یان به هه‌ستی مه‌زهه‌بی ده‌دا. به‌ڵام له‌نێوان ئه‌م هه‌راوهوریا مه‌زهه‌بییه‌دا ، گه‌لی فه‌له‌ستین خه‌باتی بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆی ده‌ستپێکرد. واتا له ماوه‌یه‌کی زه‌مانیدا چه‌ند و چه‌ندین هێزی سیاسی پێک هاتن که هه‌موویان نه‌ته‌وه‌یی یا پێشکه‌وتنخواز بوون و وه‌ک کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی چاویان له پرسی گه‌له‌که‌یان ده‌کرد . پاشتر له کۆتایی 60تهکاندا بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له ژێر کاریگه‌ریی "ئه‌خوان المسلمین"ی میسردا پێک هات . ئه‌م رێکخراوه‌ش هه‌رچه‌ند به ناسنامه‌ی ئیسلامییه‌وه هاته ئاراوه ، به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌ویش پرسی نه‌ته‌وه‌یی له سیما و به‌رنامه‌یدا( له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵێک له ئیدئولوژیی مه‌زهه‌بی) دیار بوو . هه‌رچی بوو له‌وکاته‌دا وه‌ک هێزێکی چکۆله که هیچ حیسابێکی بۆنه‌ده‌کرا ده‌ناسرا. ئه‌وکات (کۆتاییه‌کانی 60ته‌کان) به‌ره‌ی خه‌باتی فه‌له‌ستین له‌ئه‌وپه‌ری گه‌شه‌ی خۆیدا بوو و زۆربه‌ی هێزه سیاسییه‌کان و له سه‌روویانه‌وه "فه‌تح" به رێبه‌ریی یاسه‌ر عه‌ره‌فات له به‌ره‌یه‌کی گشت گر به‌ناوی ڕێکخراوی رزگاری خوازی فهلهستتین( PLO ) کۆببوونه‌وه و خه‌باتێکی چه‌کداری پارتیزانیان دژی حکوومه‌تی ئیسرائیل له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل و ته‌نانه‌ت له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌رێوه ده‌برد . له‌م سه‌رووبه‌نده‌دا حکوومه‌تی ئیسرائیل به پێشوازی "حه‌ماس"ه‌وه چوو و ئیجازه‌ی پێدا ده‌فته‌ری ره‌سمی له ئورشه‌لیم یا قودس دامه‌رزێنێ . هاوکاریی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ حه‌ماس ئه‌وه‌نده چووه‌ته پێس که هێندێک که‌س باسی ئه‌وه‌ده‌که‌ن که حه‌ماس بۆماوه‌یه‌کی دوور و درێژ هه‌ر به پاره و پووڵی ئیسرائیل ژیاوه . دیاره مه‌به‌ستی ئیسرائیل له‌م کاره به‌هێز کردنی هه‌ستی مه‌زهه‌بیی له نێو فه‌له‌ستینیه‌کان و له هه‌مان کاتدا لاواز کردنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی بووه . کارێک که ئێستا بووه‌ته تفی سه‌روژوور و پێش هه‌موو که‌س بۆ ناوچاوانی ئیسرائیل و پاشان خه‌ڵکی فه‌له‌ستین گه‌ڕاوه‌ته‌وه . وه‌ک ده‌زانین هه‌ڵه و تاوانی ئه‌وتۆش له‌لایه‌ن ئامریکاوه له ئه‌فغانستان ڕوویداوه . تێوریسینهکانی سیا(CIA) و پێنتاگون له کۆتایی70 کاندا به‌مه‌به‌ستی به‌ربه‌ره‌کانێی حکوومه‌تی سه‌ربه شۆره‌وی به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتن که بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئیسلامی له‌م وڵاته رێ بخه‌ن و بۆ ئه‌م کاره‌ش ده‌وڵه‌تی ئامریکا به خه‌رج کردنی کلوور کلوور پاره توانی ده‌یان ده‌سته و دایره‌ی ئیسلامی و به‌تایبه‌ت تاڵه‌بان وه‌رێ بخات و به هاوکاریی ده‌وڵه‌تی پاکستان ده‌یان ناوه‌نده‌ی ئاموزش و ڕاهێنانی مه‌زهه‌بی و سه‌ربازیان بۆ دامه‌رزێنن و ڕایان بێنن . سه‌یر ئه‌وه‌یه که "بین لاده‌ن" یه‌کێک له پیاوه‌کانی ئامریکا(CIA) بووه که بۆ ئه‌فغانستانیان ناردووه و به پاره و ئیمکاناتی ئامریکاوه رێکخراوه‌ی فاناتیکی و ئیسلامیی پێک هێناوه . ئه‌وه‌ش ئاخرهکهیه که ده‌یبینین. چاره ره‌شی بۆ خه‌ڵکی ئه‌فغانستان و بڵاو کردنه‌وه‌ی تێروریزمی مه‌زهه‌بی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا . ئیدی باسی کۆبوونه‌وه‌ی "گوادلوپ" و گه‌ڵاڵه‌ی پشتێنی "سه‌وز"(ئیسلامی) به ده‌وری سۆڤییه‌تدا و وه‌رگرتنی خومه‌ینی، چیروکێکی دوور و درێژه که ده‌بێ به جیاواز باسبکرێت. بگه‌ڕیمه‌وه سه‌ر باسه‌که . له درێژه‌ی خه‌باتی چه‌کداریدا، به‌هۆی جوربهجۆر که له‌م وتاره کورته‌دا ناگونجێ ، خه‌باتی فه‌له‌ستین گه‌رچی ناو ناوبانگێکی جیهانی به‌ده‌ست هێنا به‌ڵام نه‌یتوانی "ئیسرائیل برژێنێته ده‌ریاوه"(رێبه‌رانی عه‌ره‌ب له سه‌ره‌تادا به که‌متر له‌م دروشمه رهزایهتیان نه‌ده‌دا). ئاشکراش بوو که خه‌باتی چه‌کداری و هێندێک جار تیروریستی ( وه‌ک ڕفاندنی فڕۆکه و بارمته‌گرتنی دیپلومات و ..) ناتوانی پرسی فه‌له‌ستین چاره سه‌ر بکات . چوونکه یه‌که‌م ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خاکی خۆیان نه‌بوون و ده‌بوا له یه‌کێک له وڵاتانی هاو سنووره‌وه دزه بکه‌نه ناچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیل . که ئه‌مه‌ش زۆرجار له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه ( ئورون ، سووریه ، لوبنان) پێشیان پێده‌گیرا . واتا به‌ره به‌ره خه‌باتی چه‌کداری گرێ درا به سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌نده سیاسییه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌کانه‌وه.هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو که‌م که‌م هێزه سیاسیه‌کانیش (به تایبه‌ت له باری ماڵی و تهداروکاتهوه) به یه‌کێک له وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه به‌سترانه‌وه. وای لێهات که هه‌ر وڵاتێکی عه‌ره‌بی ( به‌مه‌به‌ستی بوونی ده‌ستی له پرسی فه‌له‌ستین که ئیدی وه‌ک پرسێکی جیهانیی لێ هاتبوو) بۆخۆی رێکخراوێکی "فه‌له‌ستینی"ی دامه‌رزاندبوو . به شێوه‌یه‌ک که هێزه‌کانیش نهیاندهشارهدهوه و به پێی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی "باربووکهر" هه‌لوێستان ده‌گرت. له ئاخری 70 کاندا ،شاحسێن، پاشای ئوردون ( وه‌ک سه‌ربازێکی ده‌وڵه‌تی بریتانیا و پاشتر ئامریکا) به شێوه‌یه‌کی بێڕه‌حمانه ده‌ستی له فه‌له‌ستینیه‌کان وه‌شاند. بیانووی شا حسێن بۆ ئه‌م په‌لاماره ئه‌وه‌بوو که خه‌باتگێڕانی فه‌له‌ستینی له‌سنووری وڵاته‌که‌یه‌وه په‌لاماری ئیسرائیل ده‌ده‌ن و وڵاته‌که‌ی تووشی ئاژاوه ده‌که‌ن. له‌م په‌لاماره‌دا که به هێزی زوینی و ئاسمانی (تانک و تۆپ و فڕۆکه‌ی شه‌رکه‌ر و به‌تایبه‌ت کۆپتر ئه‌نجام درا، هه‌زاران که‌س (به‌تایبه‌ت خه‌ڵکی سڤیل) قه‌ڵاچۆکران . له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م په‌لاماره له مانگی سێپتمبر دا روویدا، به "سپتمبری ره‌ش" ناوی ده‌رکردووه. له سه‌رتای 80کاندابه بیانووی ئه‌وه‌ی که چه‌کداره‌کانی فه‌له‌ستینی له لوبنانه‌وه دزه‌ده‌که‌ن ناو ئیسرائیله‌وه، له‌شکری ئه‌م وڵاته به فه‌رمانده‌ره‌ی "ئهریڵ شارۆن"په‌لاماری لوبنانی دا، که کوشتاره به‌کۆمه‌ڵه‌که‌ی ئوردوگاکانی ئاواره‌کانی فه‌له‌ستینی (سه‌برا و شه‌تیلا) به‌شێک له ده‌سکه‌وته‌کانی شارون بوون . له ئه‌نجامی زه‌نجیره‌یه‌ک په‌لاماری ئیسرائیل، هێزه‌کانی فه‌له‌ستینی ناچار به ته‌رکی لوبنان کران و له وڵاتی دیکه و به‌تایبه‌ت "توونس" جێگیر بوون . به‌م شێوه خه‌باتی چه‌کداریی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌کرده‌وه کۆتایی پێهات . له به‌رانبه‌ردا هێزه سیاسیه‌کان و چه‌کداره‌کانیان له ئوردووگاکاندا مانه‌وه و ته‌نیا چالاکییه‌ک که بۆیان مایه‌وه ، دیپلوماسی و روو له ئه‌م و ئه‌و کردن بوو . به شێوه‌یه‌ک له‌و ساڵانه‌دا له نێو فه‌له‌ستینیه‌کاندا به‌گاڵته (به دونیادا بڵاو ببوه‌وه) ده‌یانگوت "ئه‌بوو عه‌ممار"(یاسه‌ر عه‌ره‌فات) ئاخری به رووداوی فرۆکه ده‌مرێ !! ئه‌م ره‌وه‌نده چه‌ند ساڵێکی خایاند. و خه‌لکی فه‌له‌ستین به‌ته‌واوی به‌وه گه‌یشتبوون که هێزه سیاسیه‌کانیان و به‌تایبه‌ت ( PLO ) توانای به‌ربه‌ره‌کانییان له گه‌ڵ ئیسرائیل نه‌ماوه . ئیسرائیلیش مرخی خۆی لێ خۆس کردبوو که به‌سه‌ر به‌ربه‌ره‌کانێی فه‌له‌ستینیه‌کاندا زڵ بووه. تا ئه‌وه‌ی له مانگی دێسامری 1987 دا له رووداوێکی ئوتوموبیلدا که شۆفێری کامیونیک چه‌ند فه‌له‌ستینی ده‌کاته ژێره‌وه و ده‌یانکوژێ ، ئێعترازێکی جه‌ماوه‌ری ده‌ست پێده‌کات . ئه‌م ئیعرازه پاش خۆتێههڵقوتانی هێزه چه‌کداره‌کانی ئیسرائیل، نه‌ک هه‌ر بڵاوه‌ی پێناکرێ ، به‌ڵکه لاوان و مێرمنداڵان ،به به‌رد و له‌ته‌که خشت و بلووک پهلاماهی هێزه‌کانی ئیسرائیل ده‌ده‌ن.که له ته‌قه‌ی ئه‌م هێزانه‌دا چه‌ندکه‌س و له‌وانه یه‌ک دوو منداڵ ده‌کوژرێن. رۆژی پاشترو له ناشتنی کوژراوه‌کاندا دیسان خۆپیشاندان و شه‌ڕه به‌رد ده‌سپێده‌کاته‌وه و ئه‌م کاره به‌ره‌به‌ره هه‌موو ناوچه فه‌له‌ستینی نشینه‌کان ده‌گرێته‌وه و له ماوه‌یه‌کی کوردت دا ده‌بێته ڕاپه‌رینێکی جه‌ماوه‌ریی که پاشتر به "ئینتفازه" ناوی ده‌رکرد . لێره به‌دواوه‌یه که حه‌ماس به خۆرێکخستن له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و خواسته‌کانیان ده‌توانێ پێگه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری ده‌ست بخات . به‌تایبه‌ت که به‌هۆی به‌رگری نه‌کردنی له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه تا ئه‌و کاته خاوه‌نی رێکخراو و شانه‌ی حیزبی ده‌بێ و به ئاسانی ده‌توانێ له رێکخستنی ئیعترازه جه‌ماوه‌ریه‌کاندا ده‌وربگێڕێ. دیاره دوور بوونی ( PLO ) و "فه‌تح" وه‌ک گه‌وره‌ترین رێکخراوی ئه‌و به‌ره‌یه له نیشتمان و نوقم بوون له دیپلوماسیدا ،باشترین هه‌لی بۆ سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌ی حه‌ماس ره‌خساند. له‌م نێوانه‌دا نابێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێ که له ساڵی 1979دا له ئێران شوڕشێکی جه‌ماوه‌ری حکوومه‌تی پاشایه‌تی دهرووخێنی . به‌ڵام به‌داخه‌وه ، له‌نێو ئه‌و شۆڕشه‌وه "دژی شۆڕش"ێکی کۆنه‌په‌رست و فاناتیک سه‌رهه‌ڵده‌دات . لێره به‌دواوه، بۆ یه‌که‌م جار ئیسلامی سیاسی له وڵاتێک‌دا ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێ ، که ده‌بێته هانده‌رێک بۆ سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤی ئیسلامی له هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی و بگره له‌هه‌موو جیهاندا.به‌تایبه‌ت که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته (حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران) هه‌ر له بیدایه‌ته‌وه ئامانجی خۆی شۆڕشی جیهانیی ئیسلام ڕاده‌گه‌یه‌نێ . بۆ ئه‌م کاره‌ش کێشه‌ی فه‌له‌ستین وه‌ک یه‌که‌م ئامێری بانگه‌شه‌ی فیکره‌ی خۆی به‌کار دێنێ . ئه‌وه‌یه که له‌ماوه‌یه‌کی کوردت دا ،به‌یارمه‌تیی ڕاسته‌وخۆی سووریه (که لوبنانی داگیر کردبوو) له لوبنان وه‌ک نووکی هێرشی جیهانی ئیسلام بۆ سه‌ر " جووله‌که" که‌ڵک وه‌رده‌گرێ . ئه‌وه‌یه که به که‌ڵک وه‌رگرتن له کێشه ناوخۆییه‌کانی تیره جۆربه‌جۆره‌کانی ئه‌م وڵاته (مه‌سیحی ، موسوڵمان ، شیعه ، درووزی و...)ده‌که‌وێته ده‌ستێوه‌ردان له‌م وڵاته، و به ناردنی ژماره‌یه‌کی زۆر چه‌کداری سپای پاسداران به سه‌رپه‌رستیی "عه‌لی ئه‌کبر موحته‌شه‌می" که ئه‌وکات باڵوێزی حکوومه‌تی ئێران له دیمشق بوو ، شیعه‌کان رێکده‌خه‌ن و چه‌ند رێکخراوی سیاسی و نیزامیان بۆ پێک دێنن . هاوکات یه‌ک دوو هێزیش بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان دروست ده‌که‌ن و راسته‌وخۆش پێوه‌ندی به حه‌ماسه‌وه ده‌گرن و حیسابی ده‌یگرنه ژێر باڵی خۆیانه‌وه. لێره به‌دواوه بۆ هه‌رکام له هێزه‌کان باڵی سیاسی و هاوکات باڵی چه‌کداری رێکده‌خه‌ن و به‌م شێوه‌یه به‌ده‌ستی حکوومه‌تی ئێران فاناتیزم به‌ره‌و لوبنان و پاشان فه‌له‌ستین په‌ل ده‌کوتێ و به‌ره‌به‌ره وڵاتانی دیکه‌ش ده‌گرێته‌وه . هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵکی هه‌ژار و لێقه‌وماوی دانیشتووی ئێران ئه‌نجام ده‌درێن و ئه‌و پووڵ و پاره‌ی که ده‌بوا سه‌رفی ئاسایش و بژیوی ئه‌م خه‌ڵکه بکردایه ، به‌گه‌رووی ئاخوند و مه‌لای موفت خۆری وڵاته جۆربه‌جۆره‌کاندا ده‌چێته خوار و ئه‌وانیش به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له ناهومێدی و بێ ده‌ره‌تانی و چه‌رمه‌سه‌ریه‌کانی خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت بێزاریی له ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ره‌رۆ و دیکتاتۆری خۆیان و پشتیوانه‌که‌یان( ئامریکا و وڵاتانی رۆژئاوا)، بانگه‌شه‌ی ئیسلامی سیاسیان بۆ ده‌که‌ن . دیاره له‌هه‌موو ئه‌مانه‌دا ، دڕنده‌یی و خووی ئینسانکوژی و هه‌ڵس وکه‌وتی توند و تیژی ئیسرائیل و پشتیوانیی بێ قه‌ید و مه‌رجی ئیمپریالیسته‌کان له زۆرداری و داگیرکاریی ئه‌م وڵاته، یارمه‌تیده‌رێکی باش بووه که ئیسلامی سیاسی بتوانێ گه‌شه و په‌ره بستێنێ. به رێنوێنی حکوومه‌تی ئیران حه‌ماس توانی رێبازێکی خه‌ڵک ههڵخڵهتێنانه به‌کار بێنێ . که ئه‌ویش ، فه‌راهه‌م کردنی ده‌رمان و دوکتۆر ، و هێندیک خزمهتکوزاریی گشتیه. حه‌ماس له کاتی ئینتیفازه دا به‌باشی هه‌لی قۆسته‌وه و توانی له رێکخراوێکی چکۆله‌ی نادیاره‌وه ببێته رێکخراوێکی جه‌ماوه‌ری . ئه‌وه‌بوو که ئیسرائیل و ئامریکا وه‌خه‌به‌ر هاتن و تازه به‌خۆیان زانی که چ"مارێکیان له داوێنی خۆیاندا په‌روه‌ده کردووه".بۆیه که‌وتنه ته‌قه‌لا و رێگه چاره‌یان له هێنانه‌وه‌ی ( PLO ) دا دیته‌وه.چوونکه لێره به‌دواوه ئه‌وه ناسیوناڵیزم و نیشتمانپه‌روه‌ری نه‌بوو که هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی ئیسرائیل ده‌کرد . به‌ڵکوو هێزی "ره‌ها" بووی جه‌ماوه‌ر بوو که حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی له نه‌بوونی هێزه‌سیاسییه سکۆلارهکاندا قۆستبوویانهوه و باڵیان به‌سه‌ردا کێشابوو. ئه‌وه‌بوو پاش چه‌ند کۆبوونه‌وه له ئیسپانیا و نوروێژ و وڵاتانی دیکه سه‌ره‌نجام رێککه‌وتن نامه‌ی "ئوسلو"یان له‌گه‌ڵ یاسر عه‌ره‌فات مۆر کرد . به‌م شێوه‌یه خه‌باتی "ئینتفازه" به‌ری گرت و ئیسرائیلی ناچار به پاشه‌کشه‌یه‌کی گه‌وره کرد.گه‌رچی قازانجی خۆی له‌م پاشه‌کشه‌یه‌دا ده‌دیت.که ئه‌ویش ته‌سک کردنه‌وه‌ی مه‌یدانداریی حه‌ماس و حیزبوڵا و به‌گشتی ئیسلامی سیاسی بوو.دیاره له‌م نێوانه‌شدا گؤرانکاریه جیهانییه‌کانیش ده‌وری خۆیان هه‌بووه .وه‌ک رووخانی سوڤییه‌ت و ته‌ک جه‌مسه‌ری بوونی جیهان . که جێگه‌یان ئه‌م بابه‌ته ناگرێته‌وه. به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی( PLO )،فه‌تح وه‌ک هه‌ر ڕێکخراوێکی نهتهوهگرای سونه‌تی ، خۆی به رێبه‌ری فه‌له‌ستین زانی و سه‌ره‌نجام به یارمه‌تیی ئامریکا و ئیسرائیل ده‌وڵه‌تێکی له ناوچه‌کانی غه‌زه و رۆخی چۆمی ئوردن پێک هێنا . فه‌تح له ده‌وڵه‌تدا به‌شێکی ئه‌وتۆی به هێزه‌کانی دیکه نه‌دا . به‌ڵام توانی دام ده‌زگایه‌ک به کابینه و پۆلیس و زیندانه‌وه بۆ خۆی پێک بێنی . هێزه‌کانی دیکه‌ی ناو ( PLO ) یش سه‌رتا هێندێک بۆڵه‌یان هات . به‌ڵام وا دیاربوو که نه خه‌ڵک روویان تێده‌کا و نه خۆشیان حه‌وسه‌له‌ی "شه‌ڕ و ههڵلایان " ماوه . ئه‌وه‌بوو که تا ئێستاش حه‌ره‌که‌تێکی ئه‌وتۆیان لێ نه‌بینراوه. ده‌وڵه‌ته‌که‌ی عه‌ره‌فات (پاش مه‌رگی ئه‌و ، مه‌حموود عه‌باس) له له سه‌ره‌تادا و زۆرتر به‌هۆی ده‌وری "کاریزماتیک"ی عه‌ره‌فات توانی سه‌رنجی جه‌ماوه‌رێکی زۆر بۆلای خۆی ڕابکێشێ . سروشتییه که‌له‌و کاته‌دا چه‌شنێک هه‌ست و جموجۆڵی تایبه‌ت بێته ئاراوه . که ئه‌مه گیانێکی تازه‌ی به فه‌تح به‌خشی . ئه‌وه‌بوو له چه‌ند ده‌وره هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی سه‌ره‌کیی هێنایه‌وه . به‌ڵام به‌داخه‌وه ساڵها ژیانی ئوردوگا نشینی و دوور بوون له خه‌باتی روودهر روو و هه‌روه‌ها دوور بوون له‌جه‌ماوه‌ر ، چوارچێوه‌ی ئه‌م رێکخراوه‌ی تووشی داته‌پیوی و پاشهاته نێگاتیڤه‌کانی ئه‌و شێوه ژیانه کردبوو . ئه‌وه‌بوو گه‌نده‌ڵی و دزی و ده‌سته‌به‌ندی و بیروکراسی و .... له ماوه‌یه‌کی کورت دا هه‌موو ئه‌و هه‌ست و گه‌شبینیه‌ی که له جه‌ماوه‌ر دا پێک هاتبوو ، کوێر کرده‌وه. شانبه‌شانی ئه‌مانه ، سازشکاری و دانواندنی له‌راده به‌ده‌ر له ئاست ئیسرائیلش بووه هۆیه‌کی دیکه که خه‌ڵک هیوایان به حکوومه‌تی فه‌له‌ستینی و به‌تایبه‌ت فه‌تح له‌ده‌س بده‌ن . له‌به‌رانبه‌ردا حه‌ماس به که‌ڵک وه‌رگرتن ئه‌و بۆشاییه‌ی که‌له نێوان ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی و خه‌ڵکدا (به‌تایبه‌ت پاش مه‌رگی عه‌ره‌فات) پێک هاتبوو، و وه‌ک پێشتریش باسکرا به پێک هێنانی ئیمکانی پزیشکی و ریفاهی وه‌ک دانی مووچه‌ی باش به ئه‌ندامان و بنه‌ماڵه (وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن) شه‌هیدان (چ کوژراوانی خۆیان و چ کوژراوانی ئینتیفازه)، بینانانی قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و ناوه‌ندی ده‌رمانی و ناوه‌نده‌کانی یارمه‌تی گه‌یاندن به لێقه‌وماوان و... که له ڕاستیدا ده‌وڵه‌تێکی ڕانه‌گه‌یندراو بوو . شان به‌شانی ئه‌مه‌ش له‌به‌رانبه‌ر زۆرداری و سته‌مه‌کانی ئیسرائیل‌دا ،به‌شێوه‌یه‌کی لێبڕاوانه راده‌وه‌ستا و به‌ره‌به‌ره به ره‌چاو کردنی کرده‌وه خۆکوژیه‌کان (گه‌رچی کرده‌وه‌یه‌کی غه‌یری ئینسانیه و مه‌حکوومه ) توانی سه‌رنجی ژماره‌یه‌ک زۆر خه‌ڵکی داخدیده و رۆڵه و که‌س و کار کوژراو و ماڵ‌وێران کراو بۆ لای خۆی ڕابکێشێ . دیاره لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش وه‌ک یه‌که‌ی "شه‌هیدانی الاقصی" سه‌ر به فه‌تح و حیزبوڵا کرده‌وه‌ی خۆکوژیان ئه‌نجامداوه . له‌به‌رانبه‌ردا سه‌رکرده‌کانی فه‌تح هه‌رکه‌سه به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و ئیمکانه مالیه که کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌ک یارمه‌تی بۆ ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵکی فه‌له‌ستین باربوویان کردوون ، له وڵاتانی ئوروپایی خانوویان پێ ده‌کرێ و له بانکه‌کانیان ده‌خه‌واند. یا ئه‌وه‌ی هه‌رکسه به پێک هێنانی ده‌سته و تاقمی چه‌کداری تایبه‌ت به‌خۆی حکوومه‌تێکی (کارتۆنی)ی له‌نێو حکوومه‌ته له‌رزۆکه‌که‌ی فه‌له‌ستیندا پێک هێنابوو . به‌لووت به‌رزیه‌وه له‌گه‌ل خه‌ڵک مامه‌ڵه‌یان ده‌کرد و ئه‌وه‌نده له ئاست ئیسرائیل زه‌بوون و بێده‌سه‌ڵات بوون ،له‌به‌رانبه‌ردا دژی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیان شێر و به‌وری چنگ تیژ بوون. کۆی ئه‌و شتانه‌ی که تا ئێستا باسکران (گه‌رچی ته‌واویش نین) بوونه‌هۆی ئه‌وه که حه‌ماس له ههرڵبژاردنهکاندا بتوانێ فه‌تح شکست بدات و زۆرینه‌یه‌کی به‌رز ده‌ست بخات . واتا له ڕاستیدا کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌نگیان به حه‌ماس نه‌داوه چوونکه هێزێکی فاناتیکی ئیسلامییه . به‌لکوو له پله‌ی یه‌که‌مدا به‌و ده‌نگدانه رووههڵگهڕانیان له ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ په‌روه‌ری مه‌حموود عه‌باس نیشان داوه و له‌پله‌ی دووه‌مدا کاتێک ده‌یاندیت که بوڵدوزرهکانی ئیسرائیل له یه‌ک رۆژدا گهڕهکیکیان له پێش چاوی چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی ته‌خت ده‌کرد و ئه‌م چه‌کدارانه متقیان له‌ده‌م ده‌رنه‌ده‌هات، خوێنی خۆیان ده‌خوارده‌وه . به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌شدا ده‌یاندیت که حه‌ماس (به‌شێوه‌ی خۆی) به‌گژ ئیسرائیل دا ده‌چێته‌وه. ئه‌وه‌بوو هه‌موو رق و توورهیهکانیان هه‌ڵگرد و کردیانه ده‌نگ و له سندووقی حه‌ماسیان هاویشت . درێژه‌ی هه‌یه
مه‌به‌ست له درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته ،ههلسهنگاندنێکه له نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی پارتی و یه‌کێتی له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی و نیشاندانی کاریگه‌ریی گه‌نده‌ڵی له به‌لارێبردنی شۆڕش و بزووتنه‌وه‌یه‌کی ههقخازانه و گه‌شه‌ی ئیسلامی سیاسی له ژێر سێبه‌ری ئه‌م دهسهڵاتانهدایه . لای فه‌له‌ستین حیزبوڵا و حه‌ماس سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن . لای ئه‌مانه‌ی ئێمه‌ش ، شێخ زانا‌و ئه‌نسار و یه‌کگرتوو و بزووتنه‌وه و.... سه‌یر ئه‌وه‌یه له هه‌ردوولاش ده‌ستی چه‌په‌ڵی حکوومه‌تی ئێران به‌ده‌ره‌وه‌یه. رێبه‌ندانی 2006
|
|
04/07/2007 |