08.10.2006
ئه‌مه راستا که
پیاوان ژن په‌ره‌سن، عاشق و نه‌وازشکه‌ری ژنن. به‌لام بیر و
تێروانینی زۆربه‌یان ئالوده‌ێه به بنه‌ماکانی دژ به ژن.
پێشکه‌وتن و
پێشکه‌وتویی هه‌ر کۆمه‌ڵگاێه‌ک، به گه‌شه‌ی کولتوریی ژنانی
ئه‌و کومه‌ڵگاێه به‌نده. به واتاێه‌کیتر یانی کولتوری
خه‌ڵکێک کاتێک پێش ده‌که‌وی و گه‌شه ده‌کا که ژنان له
په‌روه‌رده‌ی دیارده کۆمه‌ڵاێه‌تیه‌کان له گه‌ڵ پیاوان
هاوبیری بکه‌ن. به زمانێکی ساده‌تر، پێشکه‌وتنی کولتوریی
کۆمه‌ڵگا به بێ هاو ئه‌ندێشیی ژنان دژوار و لاوازه. به‌م
شێوه‌ێه پیاوان، که فه‌رمانره‌واییان له کۆمه‌ڵگا به هین
خۆێان زانیوه، به‌رده‌وام پێشیان به هاو ئه‌ندێشی و هاوکاریی
ژنان له بنه‌ماڵه، دێهات، شار و وڵات به‌رێوه بردندا
گرتوه.
فه‌رمانره‌واکان
دانه‌ران و په‌روه‌رده‌که‌رانی ئه‌حکام و یاسا مه‌زهه‌بییه‌کان
بون و یاسا دینه‌یه‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌و بێر و بۆچونانه بینا
ناوه. له کومه‌ڵگا مه‌زهه‌بیه‌کان، ئه‌ندێسه و
لێوه‌شاوه‌ییه‌کانی ژنان که‌متر له پیاوان مه‌جال و بواری
په‌ره‌گرتن و گه‌شه‌ێان هه‌ێه. پیاوه‌کان به پێی ته‌سه‌وری
خۆێان له خوڵقانی ئینسان، کۆمه‌ڵگای خۆێان رێکخستوه.
له‌وه‌یدا که له دینه ئیبراهیمیه‌کاندا ژن بۆ رابواردن و
به‌هره‌مه‌ند بونی پیاو خوڵقاوه، ئه‌وێه که پیاوانی به
ئیمان له بابه‌ت ژنانه‌وه به هه‌مان شێواز و شێوه ره‌فتار
ده‌که‌ن که خاله‌قی ئه‌وان ئه‌مری کردوه.
له ئیسلامدا، الله،
پیاوانی به‌سه‌ر ژناندا سه‌روه‌ر کردوه.
له سوره‌ی نیسا‌ء
(ئاێه‌ت 34) نوسراوه:
پیاوان سه‌رپه‌ره‌ست و
سه‌روه‌ری ژنانن، ئه‌وان له ماڵی خۆێان سه‌رف ده‌که‌ن، الله
گه‌وره‌یی و هێزی به پیاوان داوه، ئه‌مه‌ێه که الله برێکی
به‌سه‌ر برێکیتردا فه‌رز کردوه. ژن دبێ فه‌رمانبه‌ر و نهێنی
پارێزی پیاو بێ. ئه‌گه‌ر نافه‌رمانی کرد، بیترسێنن، پاشان سکسی
له‌گه‌ڵ مه‌که‌ن و درێژه‌ی پێدا، لێیده‌ن که الله باڵاتر و
گه‌وره‌ێه.
له سوره‌ی مانگا
(به‌قه‌ره) ئاێه‌تی 223 ده‌ڵێ:
"له کۆمه‌ڵگای
موسوڵمانان پیاوان به‌نده‌ی الله‌ن و ژنان به‌نده‌ی پیاوانن"
به‌م شێوه‌ێه
ده‌بینین که ژنان به ئه‌مر و ئیراده‌ی الله، خوارتر و که‌متر
له پیاو دروست کراون. به ئه‌مری الله سه‌رکوت ده‌کرێن، به
حوکمی الله پیاوان بۆ ئازاردان و فه‌رمانره‌وی ژنان
هه‌ڵبژێردراون. له‌م ره‌وشته دا پیاوان، که له سروشتی
خۆێاندا نیازمه‌ند و شه‌یدای ژنانن و به قسه‌ش
ده‌ێانپه‌ره‌ستن، ده‌که‌ونه دژاێه‌تی کردنیشیان. پیاوانی به
ئیمان ژنان به موڵکی خۆێان ده‌زانن وو له‌و باوه‌ره‌دان که
به ئه‌مری الله ته‌ربیه‌تیان ده‌که‌ن. هه‌ر بۆێه ژنان به
ناچار هاوکاری و پشتیوانی پیاوان ده‌که‌ن و به کرده‌وه که
له ده‌رونیاندا تۆوی دوژمناێه‌تی کردنیان چێندراوه، ده‌بنه
هاوسه‌ر و هاوخه‌ویان.
ئه‌و
هه‌نگاوانه‌ی که ژنانی وڵاتانی ئیسلامیی بۆ ئازاد بونی
کۆمه‌ڵگا هه‌ڵیده‌گرن، گه‌لێک قورس‌تر و دژوارتر له کاری
پیاوانه له‌م رێگاێه‌دا. چونکه له لاێه‌ک وه‌ک کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵک گرفتاری زه‌خت و زۆر و سه‌رکوتی حکومه‌ت و حیزبه
ئیسلامیه‌کانن، وه له لاێه‌کیتر، گرفتاری فکریه‌تی ئالوده‌ی
پیاوانی کۆمه‌ڵگان. ئه‌م فکریه‌ته پیاوسالارانه‌ی پیاوان،
له زه‌ختی حکومه‌ت و حیزبه ئیسلامیه‌کان زیاتر پێشی به
پێشره‌فتی گه‌شه‌ی کولتوریی ژنان گرتوه.
له روانگه‌ی
ژناندا، هه‌مان ئه‌و پێوه‌رانه جێ که‌وتوه که پیاوان
کۆمه‌ڵگای پیاو سالاریی خۆێان پێ رێکخستوه. یانی روانگه‌ی
ژنانیش وه‌ک روانگه‌ی پیاوان به پێوه‌ره‌کانی پیاوسالاری
ئالوده‌ێه و نادروسته. له روانگه‌ێه‌که‌وه که ئالوده بێ،
ناتوانرێ به رونی، راستی و دروستیی دیارده کۆمه‌ڵاێه‌تیه‌کان
لێک بدرێته‌وه. به‌م شێوه‌ێه، ژنان به زۆری خواسته‌کانی
خۆێان به هه‌مان شێواز و پۆشش و پێوه‌ر باس ده‌که‌ن که له
کۆمه‌ڵگای پیاوسالاری فێر بون. ژنان که‌متر به بنه‌ما
ده‌رونیه‌کانی خۆێانه‌وه خه‌ریک ده‌بن. به هۆی ئه‌وه‌یکه
ئه‌م پێوه‌رانه به فروفێل و زۆر، له کۆمه‌ڵگای پیاوسالاریدا
سه‌ریان هه‌ڵداوه، به کرده‌وه، بنه‌ما ده‌رونیه‌کانی ئه‌م
خواستانه بۆ ژنان، سودبه‌خش نابێ.
له کۆمه‌ڵگا
ئیسلامیه‌کان و له‌وانه ئێران، مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌ی ژنان زۆر
ته‌نگه‌به‌رتر و سه‌ختتر له هه‌ڵسورانی پیاوانه. له‌م
باره‌ێه‌وه، ژنان خوازیاری ئه‌وه‌ن که سنوره‌کانی ئازادیی
ئه‌وانیش به‌قه‌ده‌ر ئازادیی پیاوان بێ. دیاره خودی پیاوانیش
له‌و کۆمه‌ڵگاێانه‌دا گرفتاری سته‌می حاکمیه‌تی خۆێانن.
بۆ نمونه
وه‌کیلێک که مه‌زهه‌بیه، به‌ر له هه‌مو شتێک، به حوکمی
باوه‌ره‌که‌ی، ده‌بێ له روانگه‌ی خۆێه‌وه ئینکاری عه‌قڵی
ئینسانی بکا. ئاوا محامی و وه‌کیلێک چ پیاو بێ یان ژن،
روانگه‌ی ئه‌و محامیه، ره‌نگده‌ره‌وه‌ی باوه‌ریه‌تی و عه‌قڵی
له ئیمانیدا سوتاوه. مه‌سه‌له ئه‌وه‌ێه که خه‌ڵک بتوانن
ئازادانه، چاک و خراپ بناسن و که‌سانێک به نوێنه‌ر
هه‌ڵبژێرن. ئه‌وه ئازادی نییه که ژنێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ
که به فه‌رمانی مه‌لاێه‌ک، موسوڵمانێک هه‌ڵبژێرێ.
ره‌وت و
ره‌وشتێک که له پیاوسالاریدا به کار براوه، ئه‌وه بوه
که پیاوان، خۆێان به سه‌رپه‌ره‌ستی ژنان زانیوه. قانونه
مه‌ده‌نیه‌کان، به پێی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م باوه‌ره له
کۆمه‌ڵگای پیاوسالاریدا دانراون. هاوکاری و ئیش کردنی ژنان له
رێکخراوه‌کانی وڵات و کار کردنیان له ناوه‌نده‌کانی به‌رهه‌م
هێنان، نیشانه‌ی بونی ریفورم و دانی ئازادی له‌م باوه‌ره‌دا
نییه! لێره‌دا،ژنانی پێشره‌و، ته‌نیا به‌ره‌وروی چوارچێوه‌ی
یاسا دینیه‌کان و پێوه‌ره‌کانی دژی ژن نه‌بون، به‌ڵکو زیاتر
به‌ره‌وروی بنه‌مای روانگه‌یه‌ک بون که بیر و روانگه‌ی خۆدی
ژنانیشی ئالوده کردوه. به بێ پێداچونه‌وه له پێوه‌ره‌کانی
پیاوسالاری و پساندنی زه‌نجیره‌کانی باوه‌ره کۆنه‌کان،
ئیمکانی نوێ بونه‌وه و نوێ خوڵقاندنی نرخه کولتوریه‌کان زۆر
که‌م و بێ باێه‌خ ده‌بێ. به کورتی، ئه‌وه‌یکه پیاوان له
ئێران و کومه‌ڵگاکانی له‌و چه‌شنه هه‌ێانه و یان ده‌توانن
هه‌ێان بێ، نمونه‌یه‌کی باش و به که‌ڵک نین که بکرێ له
ئامانجه‌کانی ژنان دا جی بخرێن.
بو زیاتر رون
بونه‌وه‌ی بابه‌ته‌که ئاماژه به نمونه‌ێه‌ک ده‌که‌م. ئازادی
له ره‌وتی سکسی ژن له‌گه‌ڵ پیاو، ته‌نیا تایبه‌ت به حوکمه
ئیسلامیه‌کان، یان یاسا کۆمه‌ڵاێه‌تیه‌کان نییه، به‌ڵکو زیاتر
پێوه‌ندی به سامان یان به ئالۆزیی روانگه‌ی پیاو و ژنانی
کۆمه‌ڵگاوه هه‌ێه. ئه‌مه، به شێوه‌ێه‌که که ئه‌م
پێوه‌ندیانه ناتوانرێ ببینرێ یان لێک بدرێته‌وه. پێکه‌وه
خه‌وتنی ژن و پیاو ده‌بێ ئه‌مری تایبه‌تی و مه‌سه‌له
شه‌خسیه‌کانی هه‌ر که‌سێک بێ که له سروشتی ئه‌وداێه. ئه‌م
خواسته شه‌خسیه، به میلیونان سال به‌ر له ئیسلام به بێ
"ماره کردن" ئه‌نجام دراوه. بێجگه له‌مه‌ش، به درێژایی
هازاران سال، خه‌ڵکانی خاوه‌ن شارستانیه‌ت و تێگه‌یشتو ئه‌م
جوانی و شادییه‌ێان په‌ره‌ستوه. به‌ڵام له کۆمه‌ڵگا
دینیه‌کاندا ئه‌م پێوه‌ندییه‌ی ژن و پیاو، نسبه‌ت به باوه‌ری
زۆرینه‌ی خه‌ڵک به ئالوده‌یی ده‌نرخێندرێ. له کۆمه‌ڵگای
ئێران‌دا، که روانگه‌ی خه‌ڵک به پێوه‌ری ئیسلامی ئالوده‌ێه،
ناکرێ به ئاسانی ئه‌م نرخانه بناسین. له ماره کردندا ژن،
به برێک پاره‌ی دیاریکراو و ماوه‌ێه‌کی دیریکراو یانی
(سیغه)، ده‌درێ به پیاو. ئه‌م په‌یمانه، مه‌لاێه‌ک به
عه‌ره‌بی ده‌یڵێ و زۆربه‌ی روناکبیرانیش له‌م نه‌نگ و
قه‌باحه‌ته شه‌رمه‌زار نابن. هۆه‌که‌ی ئه‌وه‌ێه که هێشتا
له شاراوه خانه‌ی مێشکیاندا پێکه‌وه خه‌وتنی ژن و پیاو به
سه‌وداگه‌ری ده‌زانن. له‌م روانگه‌ێه‌دا، پیاو به
سه‌ربه‌رزی، له ته‌سه‌روفی ژنێک سه‌ر ده‌که‌وێ و ژن مل به
داگیرکراو بونی خۆی ده‌دا.
که‌واێه، له
په‌یمانی "نیکاح"دا، ته‌نیا به نوێ ئه‌ندیشی ژنانێک یان
کچانێکی نوێ ئه‌ندێش و ئازاده، له ناوه‌رۆکی دژ به ژن بونی
کۆمه‌ڵگا که‌م نابێته‌وه، به‌ڵکوو سته‌م کردن له‌م کرداره‌دا
ده‌بێ له باوه‌ر و روانگه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵکدا بناسرێ و
بسرێته‌وه. کچێک که ده‌یهه‌وێ ئازادانه کورێک هه‌ڵبژێری و
ده‌یهه‌وێ شادیی خۆی به خه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و کوره زیاتر بکا،
له‌پێشدا ده‌بێ ئه‌م مافه که خه‌ڵک به سته‌م له‌ویان زوت
کردوه، وه‌ر بگرێته‌وه. له ئاوا هه‌لومه‌رجێک داێه که
ئه‌و کچه تیده‌گا جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک، ئه‌م مافه، که له‌گه‌ڵی
له‌دایک بوه، ده‌بێ رێزی لێ بگرن. رزگاری و ئازاد بونی ژنان،
له پێوه‌ندی ئه‌وان له‌گه‌ڵ پیاوان، کاتێک ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ
که نرخه‌کانی ئه‌م ئازادییه له باوه‌ر و روانگه‌ی هه‌مواندا
جێ که‌وتبێ.
به هه‌رحاڵ،
خه‌باتی ژنان بۆ پساندنی که‌له‌بچه‌کانی کویله‌تی، خۆێان و
پیاوان تێده‌گه‌ێه‌نن که کومه‌ڵگا دینیه‌کان و له‌وانه
ئێران، نیازی به نوێ سازی و کولتوری نوێ خوازی هه‌ێه که له
ئه‌ندێشه‌ی ئازادی خه‌ڵکه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێ! نه‌ک دین.
ئه‌م نوێ سازی و نوێ خوازییه به بێ رزگار کردنی ئه‌ندێشه‌ی
روناکبیران له زیندانی باوه‌ره کۆنه‌کان، محاڵ و نامومکینه.
حکومه‌تی
ئیسلامی ئێران، له باوه‌ری خه‌ڵکی ئیران سه‌رچاوه‌ی
نه‌گرتوه. ئه‌م حکومه‌ته ته‌نا بۆ مانه‌وه‌ی ئیسلام
تێده‌کۆشێ. ئه‌م حکومه‌ته، ئێران و خه‌ڵکی ئیرانی بۆ
په‌روه‌رده و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م شه‌ریعه‌ته کۆن و رزیوه
به بارمته گرتوه. حکومه‌تی ئیسلامی هه‌ر هه‌نگاوێک که
ده‌ینێ، بۆ پاراستنی ئیسلامه. ئه‌م حکومه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانی پێش به مردنی ئه‌م شه‌ریعه‌ته بگرێ، خۆی له هیچ
جۆره ده‌غه‌ڵکاری و ریاکاری، درۆ و فڕوفێل و زه‌برو زه‌نگێک
ناپارێزێ. ئه‌م حکومه‌ته ئیسلامیه و ئیسلامیه‌کانیتر، ئێران
و خه‌ڵکی ئێران و خه‌ڵکه‌کانیترێش ده‌که‌نه قوربانی، وه‌ک
کردویان تا رووی الله و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی داپۆشن تاکو خه‌ڵک
له ژێر سوڵته‌ی ئیسلامدا راگرن. ئه‌و سته‌مکاری و دژ به ژن
بون و جیناێه‌تانه که له حکومه‌تی ئیسلامی ئێران و به
ده‌ستی ئیسلامیه‌کانیتر ده‌کری، روخسار و ناوه‌رۆکی
راسته‌قینه‌ی الله و شه‌ریعه‌تی ئیسلامین. هه‌ر ئه‌وه‌شه که
ئازادی خوازان و به‌تایبه‌ت ژنانی یه‌کسانی خواز له‌م دینه و
له‌م کرداره نا ئینسانیانیه‌کانی ئیسلام بێزارن.
ئه‌و خواستانه‌ی
که ژنانی پێشره‌و و ئازادیخواز به‌ێانی دکه‌ن، له خۆیدا،
دژ به ئه‌مره‌کانی الله و یاساکانی شه‌ریعه‌ته. له‌م
روه‌وه، توره‌یی و سته‌مکاریی حکومه‌تی ئیسلامی ئێران و
هه‌موو ئیسلامیه‌کان، دژ به بزوتنه‌وه ئازادیخوازانه‌کانی
ژنان، سه‌ختتر و قورس‌تر له‌و ره‌وشت و کردارانه‌ێه که دژ
به بزوتنه‌وه گشتیه‌کان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
هه‌ر هه‌نگاوێک
که ئازاد ئه‌ندێشان و سه‌کسانیخوازان سه‌رکه‌وتوانه
به‌رانبه‌ر به حکومه‌تی ئیسلامی و ئیسلامیه‌کان به‌ره‌و پێش
ده‌ینێن، له فشاری ئه‌و چنگه سته‌مکارانه‌ێه که‌م
ده‌کاته‌وه که ئه‌م کۆنه‌په‌ره‌ستانه له گه‌روی خه‌ڵکیان
گرتوه. ئازاد بونی ئێران و خه‌ڵکی ئێران به‌تایبه‌تی ژنان له
ژێر سته‌می دین و ئه‌م کۆنه‌په‌ره‌ستانه، راسته ده‌بێته هۆی
شکست حکومه‌تی ئیسلامی له ئیران، به‌ڵام نابێ له بونی ئیسلام
وه‌ک باوه‌ری ده‌ستکردی خه‌ڵک، که‌م ته‌رخه‌می بکرێ. ئه‌گه‌ر
شمشێری شه‌ریعه‌ت له ده‌ست حاکمانی حکومه‌تی ئیسلامی له
ئێران وه‌ر بگیرێته‌وه، ئیسلام به گشتی وه‌ک پێگه‌ێه‌ک ئێران
له ده‌ست ده‌دا و ده‌بێته هۆی لاواز بونی له دنیادا. به‌ڵام
پاشماوی ئه‌م ژار و ئه‌فیونه که له زه‌مینه‌ی فکریی خه‌ڵکدا
چاندویانه، ده‌توانێ سه‌رهه‌ڵبداته‌وه و دیسانه‌که وه‌ک
ئه‌فغانستان و عێراق له لاێان تاڵانچیانه‌وه حاکم
بکرێته‌وه. ده‌بێ به‌رده‌وام بۆ ریشه کێش کردنی هه‌تاهه‌تایی
دین له ژیانی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریدا تێبکوشین.
ئاکامی
سه‌رکه‌وتنی ژنان، بۆ والیه‌کانی خلیفه‌توالله، زۆر ترسناک و
کۆشنده‌ێه! چونکه هه‌ر هه‌نگاوێک که ژنان له سه‌رکه‌وتن
نزیک بکاته‌وه، خۆی زه‌بریکه که ئیسلام ناچار به هه‌ڵهاتن
و پاشه‌کشه ده‌کا. به ئازادیی ژنان ئیتر که‌س ناتوانێ
شه‌ریعه‌ت و یاسا ئیلامیه‌کان ده‌ستکاری و پاساو بکاو و رێ له
ئازادیبونی خه‌ڵک له ئه‌حه‌کامی شه‌رع بگرێ. سه‌رکه‌وتنی
ژنان، لێنه‌هاتویی الله و ناره‌وا بونی فه‌رمانه‌کانی نمایش
دکا. هه‌روه‌ها ته‌واوی درۆ و فروفێله‌کانی والیه‌کانی
خه‌لافه‌ت و پێکهێنه‌رانی ئیسلامی راسته‌قینه رسوا ده‌کا.
رزیو بونی دامه‌زراوه‌کانی دژ به ژن بۆ هه‌موان ئاشکرا ده‌کا.
ئیسلامیه‌کان و حکومه‌تی ئیسلامی ئاماده‌ن هه‌زار جار
به‌رانبه‌ر به پیاوه‌کان شکست بخون، به‌ڵام ته‌نیا یه‌ک جار
به‌رانبه‌ر به ژنان ملکه‌چ نه‌بن.
له
ده‌نگدانه‌کاندا، ده‌نگی ژنانی موسوڵمان که به فه‌رمانی
مه‌لا و شه‌رع بۆ په‌یمان و به‌یعه‌ت بانگ ده‌کرێن، نرخ و
باێه‌خی ژماردنیان نییه. به‌ڵام هه‌ر ئه‌م کرداره‌ش نیشانی
ده‌دا که یاساکانی شه‌ریعه‌ت هێنده کۆن و پوچن که ته‌نانه‌ت
ژنانی موسوڵمانیش له دژیان راپه‌ریون. حاکمان و سه‌رانی
ئیسلامی که 1400 ساڵه به وته‌کانی مو‌حه‌ممه‌د، ژنانیان
ناچار به لاکه‌وتن له کۆمه‌ڵگا کردوه، ئیستا ناچارن
قسه‌کانی الله و ره‌سوله‌که‌ی به درۆ ته‌عبیر و ته‌فسیر
بکه‌ن تا رزیوی و ئێکسپاێر بونی شه‌ریعه‌ته‌که‌یان داپۆشن.
خاڵێکی‌تر که
ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ی پی بکه‌م، ئه‌وه‌ێه که، خه‌باتێک که له
دژی باوه‌ره کۆن و دواکه‌وتوه‌کان و بیر و پێوه‌ر
پیاوسالاریه‌کانی کومه‌ڵگایه‌ک بێ، له دژی پیاوانی ئه‌و
کۆمه‌ڵگاێه نییه! چونکه سه‌رکه‌وتنی ژنان له‌گه‌ڵ باوه‌ری
نوێ ئه‌ندێشان و ئازادیخوازان، هاورێ و هاو ئاهه‌نگه،
هه‌رچه‌نده به داخه‌وه برێک له روناکبیران ئه‌م هاو
هه‌نگاوی و هاو ئاهه‌نگییه قه‌بوڵ ناکه‌ن. دیاره،هوه‌که‌شی
ئه‌وه‌ێه که ئه‌م جۆره روناکبیرانه، نائاگاهانه خۆێان به
باڵاتر و زاناتر له ژنان ده‌زانن. به پێی ئه‌م بۆچونه‌ێان،
پێان واێه ئازادی، که خۆێان نایناسن و لێی تێناگه‌ن، ببه‌خشن
به ژنان. ئه‌م جۆره روناکبیرانه، پێان وایه، ته‌نیا
ئه‌وانن، که ده‌توانن سنوره‌کانی ئازادی ژنان له کۆمه‌ڵگادا
ده‌ست نیشان و دیاری بکه‌ن. مانای ئه‌م بۆچونه ئه‌وه‌ێه که،
ده‌کرێ ژنان له‌گه‌ڵ پیاوان یه‌کسان بن، به‌ڵام ئه‌م
یه‌کسانییه ده‌بێ پیاوان، که زاناترن، پێناسه و ده‌ست
نیشانی بکه‌ن.
ئازادیی ژنان،
به بێ ناسین و شیکردنه‌وه‌ی بنه‌ماکانی دژی ژن بون که له
باوه‌ری خه‌ڵک داێه، ئامانجێکی به شکۆێه که هه‌میشه له
سه‌راوی بۆچون تێناپه‌رێ. له کۆمه‌ڵگاێه‌ک که ژنان هاوکار و
هاوشان و وه‌ک یه‌ک نه‌بن، له هێزی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا که‌م
ده‌بێته‌وه. چونکه ژنان ده‌بنه پاشکۆی پیاوان و ده‌بێ
پیاوان به‌دوای خۆێاندا راێان کێشن. چلۆن ده‌کرێ که‌سێک بۆ
ئازادی خه‌بات بکا، به‌ڵام هاوکات ئازادی له یاران و که‌س و
کاری خۆی وه‌ر بگرێته‌وه و جیای بکه‌ته‌وه؟
هه‌رکاتێک که،
له ئه‌ندێشه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵکدا، ژنان ببنه یه‌کسان و هاوتای
پیاوان، ئیتر نیاز به به‌راورد و سه‌نگ و سوک کردنی نرخی ژن
له‌گه‌ڵ پیاو نییه. ئه‌وکاته ژنان له باوه‌ر و روانگه‌ی
خه‌ڵکدا به کرده‌وه ئازادن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌واوی
خه‌ڵکیش له بارمته‌ی ئیسلام و سه‌رانی ئیسلامدابن.
ژیان له
وڵاتێکی ئازاد دا، نیشانه‌ی ئازاد بونی ئینسان له کۆتی
باوه‌ری خۆی نییه. ژنان و پیاوانێک که به چه‌رمه‌سه‌ری و
به‌دبه‌ختی، له دڵی وڵاتێکی ئازاد دا ده‌ژین و زیندون، به‌ڵام
له زیندانی باوه‌ری خۆێان دا گرفتارن و یان گرفتار کراون،
نه‌ک ئازاد نین، به‌ڵکو ئازادی شه‌رمیان لێ ده‌کا.
|