دابه‌شکردنی ئێراق به‌سه‌ر سێ ده‌ڤه‌ری سه‌ربه‌خۆدا، تاکه
چاره‌سه‌ره
گۆڤاری
هه‌فتانه‌ی هۆڵا‌ندی زمانی به‌لژیکی کناک
Knack
له ژماره 38 هه‌فته‌ی دووه‌می مانگی سێپته‌مبه‌ری ئه‌مساڵدا،
ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌ی له‌گه‌ڵ پێته‌ر و. گالبرایت
Peter W.Galbraith
نووسه‌ری کتێبی - کۆتایی ئێراق-
The end of Iraq
ئه‌نجامداوه. له‌به‌ر گرنگی چاوپێکه‌وتنه‌که، به تایبه‌تی
مه‌سه‌له‌ی پێشبینی دابه‌شبوونی ئێراق و گرنگی ڕۆڵی کورد له
ڕه‌نگڕشتنی سیاسه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وا به‌شێکی زۆری هه‌ڤپه‌یڤینه‌که که
په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به دۆزی گه‌له‌که‌مانه‌وه هه‌یه،
ته‌رجوومه‌ی زمانی کوردی ده‌که‌م.
هه‌ڤپه‌یڤینه‌که له لایه‌ن هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وان پیت پیرێنس و
هیوبێرت ڤان هیومبێک
Piet Piryns &
Hubert Van Humbeeck
سازدراوه.
ئامانج
شاکه‌لی
8/10/2006 لوێڤن- به‌لژیک
پیته‌ر
و. گالبرایت کوڕی ئیکۆنۆمیستی ناوداری ئه‌مه‌ریکایی جۆن
که‌ننیس گالبرایته که له مانگی ئه‌پریلی ئه‌مساڵدا له
ته‌مه‌نی 97 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. جۆن ته‌نها فریای
خوێندنه‌وه‌ی چواربه‌شی یه‌که‌می کتێبیه‌که‌ی پێته‌ری کوڕی
بوو. پێته‌ر ده‌ڵێ: باوکم کتێبه‌که‌می به‌دڵ بوو، ئه‌و پێی
وابوو که من خجڵی نووسینی کتێبکی گرنگم!
پێته‌ر
ئێسته ته‌مه‌نی 55 ساڵه، کتێبه‌که‌ی له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا
به زۆربه‌ی زمانانی جیهان ته‌رجوومه و بڵاوکراوه‌ته‌وه.
ئه‌و پێشتر وه‌کو پسپۆڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ کۆمیسیۆنی
کاروباری ده‌روه‌ی سه‌ناتی ئه‌مه‌ریکا کاری کردووه. له‌و
ده‌مانه‌دا چه‌ندین ڕاپۆرتی ده‌رباره‌ی شه‌ڕی نێوان ئێران و
ئێراق، سه‌باره‌ت به جینوساید له کوردستانی ئێراق
ئاماده‌کردووه. له ساڵانی 1993-1998 باڵیۆزی بیل کلینتۆن بوو
له کرواتیا.
هه‌فته‌ی ڕابووردو گالبرایت له دینهاغ بوو بۆ شایه‌تی دان له
دادگای یوگسلاڤیا و له هه‌مانکاتیشدا بۆ پێشکه‌شکردنی
وه‌رگیڕانی نێدرلاندی کتێبه‌که‌ی.
-
تۆ پێشتر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و داڕمانی یوگسلاڤیات به‌چاوی خۆت
دیت، پێتوایه ئه‌و سیناریۆیه هاوته‌ریبی ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی
ئێراقه؟
پێته‌ر
و. گالبرایت: بێگومان. ئێراق یه‌کێکه له‌و چوار قه‌واره
ده‌ستکرده، فره نه‌ته‌وه و فره ئاینییه‌ی که دوای شه‌ڕی
یه‌که‌می جیهانی، هه‌ڕه‌مه‌کی پێکه‌وه نران. ئه‌وانی تر
یوگسلاڤیا، چیکۆسلۆڤاکیا و یه‌کێتی سۆڤیه‌ت بوون. له
یوگسلاڤیا مارشال تیتۆ هه‌وڵی دا مه‌سه‌له‌ی ناسیونالیزم
به‌وه چاره‌سه‌ر بکات که به هه‌ر نه‌ته‌وه یان
که‌مه‌نه‌ته‌وه‌یه‌ک قه‌واره‌یه‌ک ببه‌خشێت که تێیدا
که‌ڵتووری ئه‌وان باڵاده‌ست بوو. به‌ڵام کاتێک دیموکراسی
به‌ره‌و ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات کشا، ئه‌و پێکهاته‌یه له
یوگسلاڤیا خۆی نه‌گرت. چیکۆسلۆڤاکیاو یه‌کێتیی سۆڤییه‌تیش
له‌و نێوانه‌دا لێک هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه. ئێراق هیشتا له
سه‌رنه‌خشه‌ی جیهان ماوه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌و وڵاته لێک
هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
به پێی
ده‌ستووری تازه (مه‌به‌ست ده‌ستووری ئێراقه-ئامانج-)
حکومه‌تی ناوه‌ندی زۆر که‌م ده‌سته‌ڵاتی هه‌یه.
-
که‌واته مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه‌ی ئێراق وه‌کو وڵاتێکی یه‌کگرتوو،
ته‌نها مه‌سه‌له‌ی کاته؟
پێته‌ر
و. گالبرایت: کورده‌کان له داهاتوویه‌کی زۆر نزیکدا خۆیان له
ئێراق جیا ده‌که‌نه‌وه. ئه‌وان ڕقیان له ئێراقه، پاش هه‌شتا
ساڵ چه‌وساندنه‌وه‌ی خۆیناوی، ئه‌و ڕقه شتێکی هێنده سه‌یر
نییه. له ریفراندۆمێکدا له سه‌دا نه‌وه‌دوهه‌شتی کورده
ئێراقییه‌کان ده‌نگیان بۆ کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ دا. هه‌روا
ده‌بێ ئێراقی عاره‌بیش ده‌بێ له دوو وڵاتی شیعه و سوننی
سه‌ربه‌خۆدا لێک جیا بکرێنه‌وه. بیر‌و بۆچوونه‌کانی که‌سێکی
وه‌ک عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌کیم، ڕێبه‌ری به‌هێزترین حزبی
شیعه، به ئاشکرا له‌گه‌ڵ ئه‌و سیناریۆیه‌دایه. ئه‌و
ده‌یه‌وێت شیعه‌کان له باشوور هه‌مان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێ که
کورده‌کان ئه‌مڕۆ له باکوور هه‌یانه. واته ده‌سه‌ڵات
به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.
-
ئه‌دی ئه‌و ده‌مه چاره‌نووسی به‌غا چۆن ده‌بێت؟
پێته‌ر
و. گالبرایت: له ڕاستیدا به‌غا هێڵی پێشه‌وه‌ی جه‌بهه‌ی شه‌ڕی
ناوخۆی ئێراق پێکدێنێت. چونکه شیعه و سوننه له به‌غا
ده‌ژین. جیاوازی ئاینیی به‌غای کردووه به ترسناکترین
پایته‌ختی جیهان. نها چاره‌سه‌رێکی خێرا و گونجاو بۆ به‌غا
نییه، هه‌ڵبه‌ته ده‌کرێ شێوه برۆکسلێک یان ته‌نانه‌ت
ده‌ڤه‌رێکی سه‌ربه‌خۆی لێپێکبهێنرێت ، به‌ڵام دیاره به‌غا
برۆکسل نییه.
-
تورکیا، که بۆخۆی زۆرتر له ئیراق کوردی تیا ده‌ژی، هه‌رگیز
بوونی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ قبوڵ ناکات؟
پێته‌ر
و. گالبرایت: من هێنده له‌وه دڵنیا نیم. تورکیا
ئه‌ڵته‌رناتیڤی دیکه‌ی نییه و وا پێده‌چێت حکومه‌تی تورکیاش
له‌و ڕاستییه گه‌یشتبێت. په‌لاماری سه‌ربازی بۆ ناو باکووری
ئێراق چاره‌سه‌ر نییه. له‌شکری تورکیا پازده ساڵی ویست تاکو
له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا گریلاکانی په‌که‌که (پارتی
کرێکارانی کورد – وه‌رگیڕی نێدرلاندی-) ببه‌زێنی، له کاتێکدا
ژماره‌ی شه‌ڕکه‌رانی په‌که‌که له 5000 زیاتر نه‌بوو. له
باکووری ئێراق هێزه‌کانی تورکیا ده‌بێ ڕووبه‌ڕووی هیزێکی به
دیسپلینی پڕچه‌کی پتر له 100000 که‌س ببنه‌وه (مه‌به‌ست له
هێزی پێشمه‌رگه‌یه - ئامانج-).
هه‌روا
کریاری سه‌ربازیی تورکیا له باکووری ئێراق بۆی هه‌یه
مه‌سه‌له‌ی به ئه‌ندامبوونی تورکیا له یه‌کێتیی ئه‌وروپا تا
کۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ش مه‌حاڵ بکات. من له ئه‌نکارا
که‌سانێکم بینی که ده‌یانگوت : ئه‌گه‌ر بۆمان نه‌کرێت ڕێگه
له دروستبوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردی بگرین، ئه‌وا داڕشتنه‌وه‌ی
تورکیا وه‌کو ده‌وڵه‌تێکی ساته‌لایتی، ڕه‌نگه باشترین
چاره‌سه‌ر بێت. نابێ ئه‌وه‌ش له یاد بکرێت که تورکیا له
ئێسته‌وه گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌گوزاریی له کوردستانی ئێراقدا
هه‌یه. کورده‌کان له زۆر لایه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ تورکه‌کاندا
هاوبه‌شن، هه‌ردوولایان سیکولار و پرۆ ڕۆژاوان، له‌وه‌ش گرنگتر
ئه‌وان عاره‌ب نین. بۆ تورکیا، کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ
ده‌توانێت ببێته به‌ربه‌ستێکی پێویست له به‌رامبه‌ر ئێراقێکی
شیعه‌ی له لایه‌ن ئیرانه‌وه کۆنترۆل کراو.
-
به‌ڵام خۆ هه‌رگیز نیازی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
ئه‌وه نه‌بوو که وڵاتێکی تیۆکراتی هاوشێوه‌ی ئێران، ئێراق
پێکبهێنێت؟
پێته‌ر
و. گالبرایت: نه‌خێر. به‌ڵام ئێسته ئه‌وه بووه به
به‌ره‌نجامی ئه‌م شه‌ڕه. خه‌ڵکی به من ده‌ڵێن: تۆ پشتگیری
له داڕمانی ئێراق ده‌که‌یت له کاتێکدا ده‌زانی ئه‌و داڕمانه
چ سه‌رێشه‌گه‌لێکی به دواوه‌یه. من پشتگیری له له‌تبوونی
ئێراق ناکه‌م، من ته‌نها تێبنی ده‌که‌م و به‌ره‌نجامه‌که
ده‌بینم. له باشووری شیعه نشینی ئێراق هه‌ر له ئێسته‌وه
شه‌ریعه‌تی ئیسلام، له ئێران توند‌و تیژتر، ده‌سه‌پێنرێت.
-
به واتایه‌کی تر، ئه‌گه‌ر له شه‌ڕی ئێراقدا براوه‌یه‌ک
هه‌بێ، ئه‌و براوه‌یه ئێرانه؟
پێته‌ر
و. گالبرایت: ئه‌وه هیچ گومانی تێدا نییه. تا ماوه‌یه‌کی
کورت پێش ئێستا، سنووری نێوان ئێراق و ئێران نه ته‌نها
سنووری نێوان جیهانی فارس و عه‌ره‌بان بوو، به‌ڵکو سنووری
نێوان جیهانی ده‌سه‌ڵاتی سوننی و شیعه بوو. ئایه‌توڵلا
خومه‌ینی سه‌دام حوسه‌ینی به شه‌یتانی بچکۆله حسێب ده‌کرد.
سه‌مه‌ره‌ی میژوو وایکردووه که جۆرج ده‌بلیو بوش له‌وه‌دا
سه‌رکه‌وت که دوژمنه سه‌رسه‌خته‌کانی دوێنێ واته ئێران و
ئێراق، بکات به دۆستی گیانی به گیانی. سه‌رکه‌وتنی شیعه له
ئێراقدا ده‌بێته پاڵپشتێکی به هێز بۆ ئه‌و که‌وانه
جوگرافییه شیعه نشینه‌ی که به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی سعودییه‌ی
عه‌ره‌بی و کوه‌یت و به‌حرین و ئه‌وده‌ڤه‌رانه‌ی گه‌وره‌ترین
سپێری نه‌وتی جیهانی تێدایه، له ئامێزگرتووه.
-
ئایا ئه‌وه ڕاسته که سه‌رۆک بۆش نه‌یده‌زانی جیاوازییه‌کانی
نێوان شیعه‌و سوننه چین ؟
پێته‌ر
و. گالبرایت: کێشه‌که له‌وه‌دا نه‌بوو که نه‌یده‌زانی
جیاوزییه‌کانیان چییه. به‌ڵکو له‌وه‌دا بوو که نه‌یده‌زانی
که جیاوازییان له نێواندا هه‌یه.
-
به‌لای سه‌رۆک بوشه‌وه ئه‌وان هه‌موو ئیسلامن و ته‌واو!
پێته‌ر
و. گالبرایت: من ناتوانم بزانم ئه‌و چۆن بیر ده‌کاته‌وه،
به‌ڵام ساڵێک پاش وتاره به‌ناوبانگه‌که‌ی - ژیله‌مۆی ئاژاوه-
و دوو مانگێک پێش ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی ئێراق، سه‌رۆک بوش قسه‌ی
له‌گه‌ڵ سێ ئه‌مه‌ریکایی به ڕه‌سه‌ن ئێراقیدا سه‌باره‌ت به
داهاتووی ئێراق پاش ڕووخاندنی سه‌دام، کردبوو. له‌وکاته‌دا
ده‌رکه‌وتبوو که سه‌رۆک به هیچ کلوجێک ئاگه‌داری ئه‌و
ڕاستییه نییه که له نێو ئیسلامدا دوو مه‌زهه‌بی گه‌وره
هه‌ن! من ئه‌م چیرۆکه‌م له کتێبه‌که‌مدا باسکردووه، نه‌ک بۆ
ئه‌وه‌ی سه‌رۆک شه‌رمه‌زار بکه‌م، به‌ڵکو، بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی
بده‌م له‌چ ئاستێک‌دا سه‌باره‌ت به داهاتووی ئێراق
بیرکراوه‌ته‌وه. یان باشتر بڵێم بیر نه‌کراوه‌ته‌وه!
-
که‌واته که‌س نه‌یده‌زانی پاش ڕووخاندنی سه‌دام ده‌بێ چی
بکرێت؟
پێته‌ر
و. گالبرایت:
کاتێک تۆ نه‌زانیت که ئیسلام له نێوان دوو ئاینزای شیعه و
سوننه دا دابه‌شبووه، بێگومان ناشوانیت پێشبینی ئه‌وه
بکه‌یت که داگیرکردنی ئێراق له لایه‌ن
ئه‌مه‌ریکاییه‌کانه‌وه له‌وانه‌یه شه‌ڕی ناوخۆی
لێبکه‌وێته‌وه. بوش هی ئه‌وه نه‌بوو که بڕیار بدات. ئایا
ده‌بوو ده‌سه‌ڵات یه‌کسه‌ر بدرێت به حکومه‌تێکی ئێراقی
ناوخۆیی، یاخود وڵاته‌که داگیربکرێت وه‌کو له کۆتایی شه‌ڕی
جیهانیی دووه‌مدا له ژاپۆن و ئه‌ڵمانیادا پیاده‌کرا؟ مرۆ
ده‌بوو یه‌کێک له‌و دوو هه‌نگاوه بسه‌پێنێت، نه‌ک هه‌ردووکیان
پێکه‌وه وه‌کو ئێمه له ئێراق کردمان، ئه‌نجامه‌که‌شی ئه‌و
بێسه‌روبه‌ر‌ییه‌یه که ئێسته له‌به‌رچاوه.
-
شتی وا چۆن ده‌بێ؟ خۆ ناشێ حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مه‌ریکا له چه‌ند که‌سانێکی گه‌وج پێکهاتبێت؟
پێته‌ر
و. گالبرایت:
پرسیارێکی زه‌ریفه! وا پێده‌چێت که له مێژووی ئه‌م
کۆماره‌ی ئێمه‌دا هه‌رگیز هێنده‌ی ئه‌مڕۆ ناتوانایی و
شه‌ڕه‌نگێزی و هه‌ڕه‌مه‌کیی به‌رچاو نه‌که‌وتووه. هۆکاره‌کانی
چین؟ ئه‌ندازیاره ڕاسته‌قینه‌کانی ئه‌م شه‌ڕه وه‌کو پاوڵ
وولفۆییز و دۆگڵاس فه‌یتس
Paul Wolfowitz & Douglas Feith
که‌سانێکی که‌م ته‌جرووبه‌ی حکومه‌تکردنن ئه‌وانه زیاتر
ڕه‌وشت و ئاکاری پاریزه‌ریان(مه‌به‌ست له محامی یه -ئامانج-)
هه‌یه. ئه‌وان که‌سانێکی خۆشبڕوان، بۆ ئه‌وانئایدۆلۆژیا له
لێکدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن گرنگتره. ئه‌وان ده‌یانوویست
پاساوگه‌لێک بۆ ده‌ستپێکردنی شه‌ڕ بدۆزنه‌وه. بۆیه‌کا
ده‌یانگوت کاره‌کان به ڕێکی به‌ڕێوه ده‌چێت و ئێراقییه‌کان
به چه‌پکه‌گوڵ دێنه پێشوازمان. هه‌روا به بۆچوونی ئه‌وان،
ئێراقییه‌کان ئه‌ڵمانه‌کانی دنیای عه‌ره‌بن، هه‌ر بۆیه‌کا پاش
ڕووخاندنی سه‌دام خێرا
Wirtschaftswunder
ێکی
به شێوازی ئه‌ڵمانی به دوادا دێت. دامه‌زراندنه‌وه‌ی
ئێراقێکی دیموکراسی، ئه‌م ئێراقه نوێیه کارتێکردنێکی دۆمینۆ
ئاسای بۆ سه‌ر رژیمه خۆسه‌پێنه‌کانی وه‌ک ئێران و سوریادا
ده‌بێت، ئێراق بۆ جیهانی عه‌ره‌ب هه‌مان ڕۆڵی ده‌بێت که
سه‌ندیکای سۆلیدانۆسج ی پۆلۆنی له ساڵی 1989 به‌سه‌ر
ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌یبوو. ئه‌مه بۆچوونی ئه‌و که‌سانه
بوو.
نموونه‌یه‌کی کلاسیکی
Wishfulthinking.
دیاره یه‌که‌م قوربانی ئه‌مجۆره پرۆپاگه‌ندانه،
پرۆپاگه‌نده‌که‌ران خۆیانن. حکومه‌تی بوش، بێهوده له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دایه وڵاتانی دیکه قه‌ناعه‌ت پێ‌بکات، به‌ڵام له
ڕاستیدا بوش و حکومه‌ته‌که‌ی ته‌نها قه‌ناعه‌ت به خۆیان
ده‌که‌ن.
-
مرۆ به‌بێ زیاده ڕه‌وی ده‌توانێ پێشبینی بکات که تۆ له
کتێبه‌که‌دا نووسیوته "ئێمه هه‌ر له‌گه‌ڵ داگیرکردنی به‌غا
دا شه‌ڕه‌که‌مان دۆڕاند"
پێته‌ر
و. گالبرایت:
بێگومان. زۆر له ئێراقییه‌کان له سه‌ره‌تاوه وه‌کو
ڕزگارکه‌ر ده‌یانڕوانییه ئێمه، به‌ڵام دواتر که ئێمه
نه‌مانتوانی ئاسایشی به‌غا ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین و ڕێگه له
تاڵان و شڕه‌خۆری بگرین، ئیدی له کورتترین
ماوه‌دا هه‌موو متمانه‌کانمان له ده‌ست دا.
-
ئایا هێشتا مه‌ودای کشانه‌وه‌یه‌کی ماقووڵ ماوه‌ته‌وه؟
پێته‌ر
و. گالبرایت:
ئه‌وه کێشه‌که نییه، کێشه‌که ئه‌مه‌یه: ئایا ئه‌مه‌ریکا
چۆن ده‌توانێ به ئامانجه‌کانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بگات؟
بوش تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له‌سه‌ر هه‌ق بوو کاتێک گوتی
گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا له‌و "وڵاته
چه‌په‌ڵانه‌وه" دێت که چه‌کی کۆکوژیان هه‌یه. دیاره
مه‌به‌ست له‌و جۆره چه‌کانه به پله‌ی یه‌که‌م چه‌کی
ئه‌تۆمییه. کاتێک که ئه‌مه‌ریکا به ئێراقه‌وه گلابوو،
کوریای باکوور و ئیران به کاوه خۆ‌و بێسه‌رئێشه سه‌رقاڵی
کاری خۆیان بوون. له به‌ر ئه‌م هۆکاره سه‌ره‌کییه‌یه
که ده‌بێت ئێمه له ئێراق بکشێینه‌وه.
ئه‌گه‌ر
پێمان وابێت هێشتا ده‌مانکرێت ئه‌م شه‌ڕه ده‌به‌ینه‌وه، یاخود
وه‌کو بوش پێی وایه بتوانین ئیراقێکی یه‌کگرتووی دیموکراسی
بنیات بنێین، له ڕاستیدا جگه له خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن هیچ
مانایه‌کی دیکه‌ی نییه. ئه‌م بۆچوونه ته‌نها ئه‌م دوو خاڵه
ده‌گه‌یه‌نن: چه‌کداماڵینی هه‌موومیلیشا شیعه‌کان و کۆتایی
پێهێنانی شه‌ڕی ناوخۆ. پاش ئه‌وه ده‌بێت ئه‌مه‌رکاییه‌کان
وه‌کو سه‌ره‌تایه‌ک، بۆ خۆیان هه‌موو ئه‌رکه سیاسییه‌کانی
شاری به‌غا و ناوچه تێکه‌ڵه‌کانی دیکه وه ئه‌ستۆوه بگرن.
-
یانی سه‌ربازی زیاتر ڕه‌وانه‌ی ئێراق بکه‌ن؟
پێته‌ر
و. گالبرایت:
هه‌روا قوربانی زیاتر بده‌ین. به‌لای سیاسه‌تمه‌دارانه‌وه
ئێسته مه‌ترسییه‌که زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی له
ئوپێراسیۆنێکی کلاسیکی سه‌ربازیدا ڕه‌چاو ده‌کرێت. که‌واته
سوودی مانه‌وه‌ی ئێمه له ئێراق چییه؟ ئێسته له باشووری
شیعه نشیندا باره‌که ئارامه، ئه‌گه‌ر ئێمه له‌وێ
بکشێینه‌وه ئه‌وا ئێران ده‌بێته قسه‌ڕۆیشتووی ئه‌و
ده‌ڤه‌ره. خۆ ئه‌گه‌ر نه‌شکشێینه‌وه، هیچ له باره‌که
ناگۆڕێت و ئێران له‌وێ قسه‌ی ده‌ڕوات، له به‌غا بكشێینه‌وه،
ئه‌وا شه‌ڕێکی ناوخۆیی توند ده‌ستپێده‌کات. ئێسته‌ش ئه‌و
شه‌ڕه به‌و په‌ڕی گه‌رمییه‌وه به‌رده‌وامه‌وه هه‌رچه‌ند
هێزه‌کانی ئێمه به‌زۆری له به‌غان. ته‌نها ده‌ڤه‌رێک که
پێویسته ئێمه‌ی لێبمێنینه‌وه، ده‌ڤه‌ری به ناو سێکوچکه‌ی
سوننه نشینه.
-
یانی مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ئه‌و ده‌ڤه‌ره ببێته په‌ناگه‌ی
تیرۆریستان وه‌ک ئه‌فغانستانی سه‌رده‌می تالیبان؟
پێته‌ر
و. گالبرایت:
ئه‌و ستراتیژییه‌ی ئێمه ئێسته پیاده‌ی ده‌که‌ین،
سه‌رکه‌وتوو نییه. سوپای ئێراق که دژی سوننیه ڕاپه‌ڕیوه‌کان
ده‌جه‌نگێت، سوپایه‌کی شیعه‌یه. به‌ره‌نجامه‌که‌شی ده‌بێته
هۆکاری به هێز بوونی ڕاپه‌ڕیوه‌کان. چۆن ده‌توانیت سوپایه‌کی
نیشتمانی له ئێراق دابمه‌زرێنیت له کاتێکدا هه‌ستی
نیشتمانپه‌روه‌ری ئێراقی، بوونی نه‌بێت؟ بۆیه ده‌بێ به
هه‌ریه‌ک له کورد و شیعه و سوننه‌کان ده‌ڤه‌ری سه‌ربه‌خۆی
خۆیانیان بدرێتێ، هه‌ر یه‌که به سوپای سه‌ربه‌خۆ و
ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆوه. هه‌روا ده‌بێ ئه‌و په‌ڕی هاوکاری و
یارمه‌تی بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده له ته‌فروتونا بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ن، که پێده‌چی ئه‌وه ش ڕوو بدات. ئه‌وا
هێزێکی ئه‌مه‌ریکایی (تدخل ألسریع) بۆ ته‌مبێ کردنیان
(مه‌به‌ست له سوننه و شیعه‌کانه-ئامانج-) له کوردستانه‌وه
ئاماده ڕاده‌گرم.
-جا
کورده‌کان به‌وه ڕازی ده‌بن؟
پێته‌ر
و. گالبرایت:
مه‌به‌ستی من له هێزێکی 20 تا 30 هه‌زار سه‌ربازییه نه‌ک
130 هه‌زار سه‌رباز وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێسته له ئێراق هه‌ن.
کورده‌کان دڵسۆزترین هاوپه‌یمانی ئێمه‌ن له ناوچه‌که‌دا،
ئێمه له به‌رامبه‌ر کورده‌کاندا ئه‌ركێکی مه‌عنه‌ویمان
هه‌یه. چه‌کداره کورده‌کان، پێشمه‌رگه، جه‌نگاوه‌رانێکی
دڵسۆزن و کورده‌کان ده‌زگایه‌کی ئاسایشی چاکیشیان هه‌یه.
|