ئه‌ی مرۆڤی په‌نهانگۆ؛ ئه‌وه‌ی شتێک له شتێک ده‌هێڵیته‌وه
ڕێمبده...که گه‌ڵای زه‌ردی پاییزم
به
ئاگر تێبه‌ربوونی بێده‌نگیه‌کی دره‌خت بیستبێ.
هه‌ناسه‌ی گزنگم، به با ی نهێنیه‌کانی به‌یانیه‌ک زانیبێ
که ئه‌ستێره‌کانی گومکردبێ، له ڕووناکی خۆیدا.
کولێره به ڕۆنی ده‌ستی دایکم، بۆنی خاکێکی لێهاتبێ
که
یه‌که‌مین بارانی پاییز له ڕووی دابێ.
به تاڵی قژی هه‌ڵوه‌ریوی باراندا، زانیبێتم لێک‌دابڕان
وجیابوونه‌وه‌ی ئاسمان و هه‌ور چی ده‌گه‌ێنێت.. به
ئازیزمرده‌یه‌ک !؟
ڕێمبده ئه‌ی مرۆڤ.. تۆش شتێک له نهێنیه‌کی بزواو
ڕێگه‌ی
پێدایت تا ببی به مرۆڤ!
ئاگر: کێ ده‌توانێ ڕۆح بانگ بکات، ئه‌و ساته وه‌خته‌ی له دڵی
عارفێکدا به دوای ته‌عریفی دوا قوڵپدانی خۆیدا ده‌گه‌ڕێ؟
با: دایکی گشت نهێنیه‌کان، ژانی ئاگر ده‌بیستێ و هاوار به
زمانی بڵێسه‌وه ناکا.
له خۆ ووردبوونه‌وه‌ی گه‌رده‌کانی خۆڵ و میدیتاسۆنی
کامڵبووندا هیچ شتێک به‌یان ناکات.
له
خۆنووسینه‌وه‌ی ته‌ڕی – بوون - دا سه‌ر به ماڵی هیچ
جاویدانیه‌کدا ناکات...سه‌یره؟! با دڵی زۆر گه‌وره‌یه
خاک: شه‌ڕی نێوان یه‌زدان و سوژده‌بردنی شه‌یتان بۆ ئاده‌مێک
که( له خاکه‌وه‌یه و بۆ خاکه)
...کێ تا هه‌نووکه گرێی ئه‌م نهێنیه‌ی کردۆته‌وه ؟ داخوا
ئایین سوێند خواردنی - با - نیه به ئایه‌ته‌کانی ئاگر ..
به‌ڕۆژ و بوونی خاک نیه تا شکاندنی به ده‌ستنوێژگرتنه‌کانی
ئاو.. کێ توانی تۆرانه‌کانی با و ئاگر و خاک و ئاو
ئاشتبکاته‌وه.... با له شه‌رابی ڕۆحی خۆی بنۆشێ که له
گۆزه‌ی ده‌روونیدا پێگه‌ییووه.
ئاو: توانه‌وه‌ی بڵندگه‌راییه‌کانی با، خۆخوازییه‌کانی خۆڵ،
کۆڵدانی ئاواییه‌کانی ئاگره .
|