ڕ ێ گ ا ی ه
یاخود
شاسه‌رابێکه
ته‌ریقه‌تی روئیاکانی – با –
نیازه‌کانی خاک
ئاین و ئۆینه‌کانی ئاگر
به‌ڵێنه‌کانی ئاو......؛ ده‌چنه‌وه سه‌ر وێناکانی ئه‌و
ڕ: باران یه‌که‌مین بوونه‌وه‌ر بوو به په‌یژه‌ی بادا
هاته‌خوار...و به دوو په‌نجه‌باریکه‌که‌شی(شکۆمه‌ندانه)
ئاماژه‌ی سه‌رکه‌وتنی؛ بۆ ئاسمان کرد
ێ: بێخه‌یاڵه...و شه‌یدای هه‌موو شتێکه له سازگارییه‌تی
خۆیدا له‌گه‌ڵ بێقه‌رارییه‌کانی ئاو و ئاگر و خاک و با شدا
ده‌سازێ
گ: گومان له هیچ شتێک ناکات؛ که‌چی جێی گومانی هه‌موانیشه ؛
هه‌ربۆیه چی له‌سه‌ر دره‌خته‌که‌ی هه‌ڵده‌نیشێ لقه‌که‌ی ژێر
خۆی ده‌بڕێته‌وه!
ا: له‌وه‌تی هه‌یه به پێوه‌یه؛ سه‌ری له- با – دا...و
پێیه‌کانی له خاکدایه؛ وشه‌کانی ئاوی و هۆشی ئاگرین.
ی: مراوییه‌که به یه‌قینه‌وه سه‌ر ده‌کا به گۆمئاوه‌که‌ی
ژێر خۆیداو ڕاوی کرمه‌کانی گومان ده‌کا
ه: ئه‌ڵقه‌یه‌که عاشق به‌تاسه‌وه ده‌یکاته په‌نجه‌ی
مه‌عشوقه‌که‌ی ته‌زبیحێکه هه‌رچه‌نده نه‌نکم له یه‌که‌مین
ده‌نکه‌وه ده‌ستپێکردووه
هه‌ر گه‌یشتۆته‌وه به گوڵینکه‌که‌ی؛ که‌چی ده‌یگووت:
ئێوه‌ی گومڕا له‌م سه‌ره‌تا و کۆتاییه تێناگه‌ن.. و خۆشتان
له‌وه‌تی هه‌ن هه‌مان گه‌مه له‌پێشده‌می ئێمه‌دا وازی
ده‌که‌ن. ئه‌رێ گاڵته به‌خۆکردن نیه(( مراوی فێری مه‌له
بکه‌یت))؟
ته‌ریقه‌ت: ڕاکردنه به نێو تونێلی ئاودا.. ڕاکردنه به نێو
تونێلی با دا.. ڕاکردنه به نێو تونێلی ئاگردا...ئینجا
پشوودانه له خانه‌قایه‌کی خاکوخۆڵدا. ئه‌م یاداشتنامه‌یه‌م
له‌سه‌ر گڵکۆ‌ی ڕه‌شی عه‌وڵای باوکم و لوتفیه تۆفیقی دایکم و
عوسمان شه‌یدای برام خوێنده‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به قه‌د
ژماره‌ی
تنۆکه باران.. و شنه.. و پریشکه‌کانیش ته‌ریقه‌ت هه‌یه!
روئیا: ته‌راتیلی دڵ و ئه‌قڵه ! بۆ وێنه گه‌ر له
ته‌راتیله‌که هه‌ر پیتی (ت) وه‌ربگرین..، هێلانه‌یه‌کی
به‌رزه‌خی چاوده‌که‌ین که دوو هێلکه‌ی ئاو و ئاگری
له‌سه‌ره.. له‌وه‌ی یه‌که‌مدا خۆڵ و له‌وه‌ی دووه‌میشدا – با
- هه‌یه
|