کۆمه‌ڵێک له لێکۆله‌ره‌وانی ئه‌مریکی و عیراقی که له به‌شی
ته‌ندروستی کارده‌که‌ن،قوربانیانی کوژراو له خه‌ڵکی مه‌ده‌نی
به هۆی کاری تونه‌دو تیژی له عیراق له ماوه‌ی ده‌ست پێکردنی
داگیرکردنی ئه‌مه‌ریکی له 2003ه‌وه تاوه‌کو ئێستابه
665هه‌زار که‌س مه‌زه‌نده ده‌که‌ن. له ووتارێکدا هاتووه
که گۆڤاری " لانسیت "ی پزیشکی ڕۆژی پێنج شه‌ممه بڵاوی
کردۆته‌وه.سه‌رنووسه‌ری گۆڤار" ریتشارد هۆرتۆن" گووتی که
ئه‌م ئه‌نجامانه،له‌ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ده‌قیقی
زانستیدا پێی گه‌یشتوون.
له هه‌مان کاتدا " یان ئیجلاند" ی یاریده‌ده‌ری کۆمه‌ڵانی
ووڵاتانی یه‌کگرتوو بۆ کار‌و باری مرۆڤایه‌تی ،گووتی: که توند‌و
تیژی وکاری کوشتن و تۆڵه سه‌ندنه‌وه له عیراق له ژێر ده‌ست
ده‌رده‌چێت،به‌جۆرێک ڕۆژانه نزیکه‌ی 100که‌س ده‌کوژرێت و
هه‌زارکه‌س ڕاده‌که‌ن له ماڵه‌کانی خۆیان .ئیجلاند ئه‌وه‌شی
ڕوون کرده‌وه‌که " تووند‌و تیژی تایه‌فی و چالاکی یه
سه‌ربازیه‌کان تاوه‌کو ئێستا بوونه‌ته هۆی ده‌ربه‌ده‌ربوونی
325هه‌زار که‌س له ماوه‌ی 8 مانگی ڕابردوودا".ئه‌وه‌شی زیاد
کرد ،که" سه‌ربازان وپیاوانی ئاسایش ودادوه‌رو پارێزه‌ران و
ڕۆژنامه‌نووسان و ژنان " زۆرتر ڕووبه‌ڕووی کاری تووند‌و تیژی
ده‌بن. هه‌روه‌ها گووتی:ڕۆژانه نزیکه‌ی 2هه‌زارکه‌س
سنووره‌کانی ووڵاتی سووریا ده‌به‌زێنن.ئه‌وه‌شی ڕوون کرده‌وه
که 1.2ملیۆن تا 1.5ملیۆن ئاواره‌و په‌نابه‌ری عیراقی له
ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتن،و 1.5ملیۆن ئاواره‌ش له ناوه‌وه‌ی عیراق
دان.
حالاتی مردن
هه‌مان گۆڤار له مانگی ئۆکتۆبر/تشرینی یه‌که‌می 2004
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تری بڵاو کرده‌وه ،که تێیدا هاتبوو که
1000حاله‌تی مردن تۆمارکراوه له مابه‌ینی مارس/ئازاری2003
وسپتامبه‌ر/ئه‌یلوولی 2004 له ئه‌نجامی کاری تووند‌و تیژی
ونه‌خۆشی دڵ و ته‌گه‌ره‌کانی دیکه‌ی ته‌ندروستی.
بۆ به‌دواداجوونی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه،تیمێک له
لێکۆڵه‌ره‌وان به سه‌رۆکایه‌تی " جیلبرت بورنهام" له زانکۆی
جۆنز هۆبکینز بلۆمبرغ بۆ ته‌ندروستی گشتی له بالتیمۆری
ووڵاته یه‌کگرتووه‌کان هه‌ستان به ده‌ستنیشانکردنی
ژماره‌یه‌ک له حالاتی مردن له ماوه‌ی 3ساڵی دوای شه‌ڕ.
لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان هه‌ستان به به‌راورد کردنی ڕێژه‌ی مردن پێش
هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا،له ماوه‌ی نێوان
ساڵانی 2002 بۆ 2003،و 47ناوچه‌یان له گشتی عیراق به شیوه‌ی
هه‌ره‌مه‌کی هه‌ڵبژارد که 1849ماڵ و 12801که‌سیان له خۆ
گرتبوو.ئاماده‌که‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌رباره‌ی مردن
وله‌دایک بوون و ئاواره بوون له‌م ماوه دیاری کراوه‌دا
پرسیاریان له‌و که‌سانه کردبوو.
ته‌قه‌کردن
له‌لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا ده‌رکه‌وت که له نێوان 629حاله‌تی
مردن ،547حاله‌تی مردن له‌دوای هاتنی هێزه‌کان بوون،ئه‌مه‌ش
ده‌کاته نزیکه‌ی له سه‌دا 87.
لێکۆڵینه‌وه‌که ئاماژه‌ی کرد که 655هه‌زار حاله‌تی مردن که
داکاته 2،5%ی میلله‌ت تۆمارکراوه له مارس/ئازاری2003وه
تاوه‌کو جون/حوزه‌یرانی 2006.لێکۆڵینه‌وه‌که دیاری کرد که
نزیکه‌ی601هه‌زار حاله‌تی ئه‌م مردنانه له ئه‌نجامی
تووندوتیژی بووه‌و،نزیکه‌ی نیوه‌ی حاله‌تی مردنه‌کانی ئه‌م
به‌شه له ئه‌نجامی به‌رکه‌وتنی گوولله بووه.
لێکۆڵینه‌وه‌که گووتی که" ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌مرن
له عیراق له به‌رزبوونه‌وه‌دایه،ڕێژه‌ی کوشتنی که به
ده‌ست هاوپه‌مانان ده‌گات له که‌مبوونه‌وه‌دایه له ساڵی
2006 ،به‌ڵام ژماره‌ی ڕاستی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه له
هه‌موو ساڵه‌کاندا".ئه‌وه‌وشی زیاد کرد که " ته‌قه‌کردن هۆی
سه‌ره‌کی مردنه،هه‌رچه‌ند کوشتاری ته‌قینه‌وه‌ی
ئۆتۆمۆبیله‌کان له زیاد بووندایه".
لێکۆڵینه‌وه‌که ئاماژه‌ی به که‌م وکوڕیه‌کانی کۆکردنه‌وه‌ی
زانیاری یه‌کان کرد به هۆی" نه‌بوونی ئه‌مه‌نیه‌ته‌وه" له
کاتی وه‌رگرتنی ڕاگیریه‌کاندا،که بووبه هۆی که‌م بوونی
ئه‌وتیمانه‌ی که مغامه‌ره‌یان ده‌کره بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌بۆ
دیدار‌و چاوپێکه‌وتنه‌کان له‌گه‌ڵ خێزانه‌کاندا،هه‌روه‌ها ئه‌و
کاته‌ی که بۆئه‌م مبه‌سته‌یان دانابوو.هه‌روه‌ها "
گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و ماڵانه‌ی که له سه‌ردانی یه‌که‌مدا
له‌وێ نه‌بوون به مجازه‌فه‌یان دانابوو".هه‌روه‌ها ڕه‌نگه
هه‌ندێ له حاله‌تی مردنه‌کان تۆمارنه‌کرابن، له‌وانه‌یه ئه‌و
خێزانانه‌ی که کوژراوه‌کانیان له شه‌ڕکه‌رانبوون
مردنه‌که‌یان شاردبێته‌وه. ڕه‌نگه مردنی مناڵان‌یش له‌م جۆره
لێکۆڵینه‌وانه‌دا نه‌گووترێت، هه‌ندی خێزان به ته‌واوه‌تی
تێداچوون.
ئاماده‌که‌رانی لێکۆڵینه‌وه‌که شه‌ڕی عیراق به
مه‌سه‌له‌یه‌کی مرۆیی چاولێده‌که‌ن و وه‌سفی ده‌که‌ن،و پێویست
به ئه‌نجوومه‌نێکی بێ لایه‌ن ده‌کا بۆ دیاری کردنی
به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی مردوان.
لێکۆڵینه‌وه‌که گووتی"
ڕه‌نگه ئه‌م ڕێژه به‌رزه له مردن له‌کاتی جه‌نگدا
مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاسایی بێت،به‌ڵام درێژماوه‌یی و ئه‌و
زه‌ره‌ره‌ی که‌به‌ر به ملیۆنان له که‌سه‌کان ده‌که‌ون،وای
له‌م کێشه‌یه کردوه که به خوێناوی‌ترین کێشه‌ی سه‌ده‌ی بیست
ویه‌ک بژمێردرێت".
"گۆڤاره‌که له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی خۆیدا بڵاویکردۆته‌وه.
تێبینی"ئاماری ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه 20به‌رانبه‌ر به‌رزتره
له‌و ئاماره‌ی که سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی جۆرج بۆش ئاماژه‌ی
پێکردوه"ئه‌و ئاماژه‌ی به 30هه‌زار که‌س کردوه که‌کوژراو‌ن
له‌وه‌ته‌ی کێشه‌که ده‌ستی پێکردوه"
له سایتی بی بی سی ڕۆژی 20/10/2006وه‌رگیراوه.
|