زمان
یه‌کێکه له کۆڵکه گرنگه‌کانی بوونی نه‌ته‌وه که تاکه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک به هۆیه‌وه هه‌ست به هاوبه‌شی نێوان خۆیان
ده‌که‌ن و وه‌کو ئامرازێکی گرنگ بۆ پێوه‌ندی به‌کاری ده‌هێنن.
گرنگ نیه
نه‌ته‌وه‌ی وڵاتێک، کام زاراوه‌ی ده‌کات به‌زمانی ستاندا‌رت،
زمانی فه‌رمی نه‌ته‌وه‌یه‌ک پێوه‌ندی به ژماره‌ی ئه‌و
که‌سانه‌وه نییه که پێی ده‌ئاخه‌فن، به‌ڵکو به به‌هێزی ئه‌و
زمانه که له زۆر ڕوه‌وه په‌یوه‌سته به ئایندهی یه‌کگرتنی
نه‌ته‌وه‌که‌وه.
له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی کوردستان نیشتمانێکی سه‌ربه‌خۆ نیه، زمانه‌که‌ش تووشی
گه‌وره‌ترین شاڵاوی نه‌مان بووه. زیره‌کی ڕۆشنبیران و
سه‌رکرده‌کانی کورد له‌وه‌دایه که زاراوه‌یه‌کی گونجاو ئاسان،
بۆ نموونه سۆرانی که ڕه‌گی داکوتیووه، بکه‌ن به‌زمانی ستاندا‌رت
بۆ هه‌موو گه‌لی کوردستان، تاکو له پاڵ زاراوه‌کانی خۆیاندا
فیری ببن. بۆ نموونه له شوێنی ئه‌وه‌ی که هه‌ورامییه‌ک و
کرمانجێک په‌نا بۆ زمانی تورکی،عه‌ره‌بی یا فارسی ببن بۆ له
یه‌کتر تێگه‌یشتن، با په‌نا بۆ زاراوه‌ی سۆرانی ببه‌ن که
کوردیه، لێره‌د دوو ئامانج پێکه‌وه ده‌پێکرێن:
یه‌که‌م: کاڵکردنه‌وه کاریگه‌ری زمانی داگیرکه‌ران و
دوورخستنه‌وه له ژیانی ڕۆژانه که کورد وه‌کو نه‌ته‌وه گیری
خواردووه به ده‌ستیه‌وه.
دووه‌م : نزیکردنه‌وه‌ی زاراوه‌کانی دی له یه‌کتر که ده‌بێته
سه‌ره‌تای دروستکردنه‌وه‌ی پردێکی ده‌روونی له نێوانی تاکی
ئه‌و دوو زاراوه‌یه و بنه‌مایه‌ک بۆ زمانی هاوبه‌ش.
که‌واته
به کارهێنانی زاراوه‌یه‌ک که ڕه‌گی داکوتیوه و ناسراوه له
سه‌رتاسه‌ری کوردستان که ده‌بێته هۆی گرێدانی ده‌روونی نێو
تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه، جێگه‌ی خۆیه‌تی که په‌رله‌مانی باشوور،
هه‌نگاوی بۆ بنێت و له هه‌مان کاتیش‌دا پیرۆزی زاراوه‌کانی تر
وون نه‌کات. گرێدانی ده‌روونی له نێوان زاراوه جیا جیاکانی
کوردستان، هه‌ستی هاوبه‌شی و یه‌کبوون له ناو نه‌ته‌وه‌یه‌کی
پهڕهوازهدا ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئاساتێکی یه‌کگرتووی ئاسایی و
هه‌ست نه‌ته‌وایه‌تی به‌هیزتر ده‌کات.
|