ڕاڤه‌ی سیاسی
ئایا بوونی بزوتنه‌وه‌یه‌کی هاوچه‌رخ باشه له قه‌ندیل یان
هاتنی هێزێکی تیرۆریستی پاشکه‌وتوو؟
کورته
لاوازی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی هه‌ربه‌شێکی کوردستان،
کاریگه‌ری خۆی ده‌بینێت له سه‌ر هێزو ڕه‌وتی پارچه‌کانی تری
کوردستان به گشتی و به‌ره‌و پێش چوونی ئه‌و بزوتنه‌وانه.
پێچه‌وانه‌که‌شی به‌هه‌مان شێوه، ڕزگارکردنی پارچه‌یه‌کی
کوردستان ده‌بێته چرایه‌ک و پشتێک بۆ ئه‌وانی تر. له به‌ر
ئه‌وه‌ی په‌که‌که هێزێکی دیار و خاوه‌ن سه‌نگه له باکوری
کوردستان و کاریگه‌ری له ناوچه‌که‌دا دیاره، به له ناو‌چون و
به‌هێزبوونی ته‌واو قورسایی خۆی ده‌بینێت له کوردستان و
ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتدا، به تایبه‌تی له ئه‌جه‌نده‌ی ئه‌مڕۆدا که
گروپی ئیسلامی و تیرۆریست چالاکن و بۆ لێدان و ڕوخاندی ئه‌و
نیمچه سه‌روه‌ریه‌ی که کورد له باشوور هه‌یه‌تی. په‌که‌که له
ناوچه‌ی قه‌ندیل بنکه‌ی هه‌یه که شوێنیکی جوگرافیه و له باره
بۆ شه‌ڕی پارتیزانی و ناوه‌راستی کوردستانه و سنووری نێوان
داگیرکه‌رانی کوردستانه. چۆڵکردنی ئه‌و ناوچه‌یه دوور نیه
ببێته لانه‌ی تیرۆرستان له دوا ڕۆژدا و ئارامی باشووری
کوردستانی پێ تێک بدرێت.
سه‌ره‌تا
تێکچونی باری ئارامی باشووری کوردستان به لاوازکردنی به‌شێکی
گرنگی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد، به ده‌رپه‌راندنی
په‌که‌که له ناوچه شاخاویه‌کانی قه‌ندیل، ده‌بێته هۆی له
ده‌ستدانی به هیزترین پشت و په‌نا بۆ داهاتووی حکومه‌تی
باشووری کوردستان و ڕوخاندی.
مه‌به‌ستی ئه‌م باسه
خستنه ڕوی ده‌رئه‌نجامه‌کانی له ناوبردنی په‌که‌که یان
ده‌رپه‌ڕاندی له ناوچه شاخاویه‌کانی قه‌ندیل، ناوه‌ڕۆکی ئه‌م
ڕاڤه‌کردنه‌یه، که بوه‌ته ئه‌جه‌ندی میدیاکانی ئه‌مڕۆ و پیلانی
داگیرکه‌ران کوردستان به تایبه‌تی ڕژێمی تورکیا.
میتود و ده‌روازه‌کانی ڕاڤه‌کرن
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که ڕژێمی تورکیا په‌یتا
په‌یتا ده‌یکات دژی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی باکور و ڕازی
نه‌بوونی ژنڕاڵه که‌مالیسته‌کان به دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی
دیموکراتی بۆ کێشه‌ی کورد، هه‌وڵدانی ڕژێمی تورکیا بۆ
ده‌ستێوه‌ردان له باشووری کوردستان و یارمه‌تی دانی
تورکمانه‌کان بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه، له لایه‌کی تریشه‌وه
پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی حکومه‌تی عه‌ره‌بی عێراق له مافی فیدراڵی و
نه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شاره داگیرکراوه‌کان بۆ سه‌ر باشوور.
هه‌روه‌ها ئاماده‌نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی باشوور له لایه‌نی
سوپایی، ڕۆشنبیری، ئابوری و سیاسی خاڵێکی لاوازی دیه که ده‌بوو
ماوه‌ی 15 ساڵ باشترین کاری بۆ بکرایا. ڕه‌وشی بزوتنه‌وه
ئیسلامیه‌کان به پاڵپشتی ئێران و گروپی سوننه و شۆڤێنسته‌کان
که هیچ کاتێک ئاماده‌نین دان به مافی کورددا بنێن و کۆمه‌ڵێک
دیمانه‌و دیارده‌ی ڕۆژانه، وێنه‌یه‌کی ڕون ده‌داته ده‌سته‌وه
که به‌نه‌مانی په‌که‌که چ کاره‌ساتێک تووشی باشوور و سه‌روه‌ری
کوردستان به گه‌شتی ده‌بێت. به پساندی ئه‌و پشتوێنه ئارامه‌ی
که هێزه‌کانی په‌که‌که له قه‌ندیل پێکیان هێناوه، ئه‌و به‌شه‌ی
کوردستان وه‌کو به‌شه‌کانی تری عێراق ده‌بێته گۆڕه‌پانی تیرۆر
و دۆزه‌خ.
ده‌رهاویشته ترسناکه‌کان
ئه‌گه‌ر له سه‌ر خواستی تورکیا به پاڵپشتی ئه‌مریکا، ئێران و
ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان، په‌که‌که ناوچه‌ی قه‌ندیلی
به‌جێهێشت و به‌ره‌ڵای کرد، گریمانه‌ی ئه‌وه هه‌یه که ئایا
ڕژێمێکی وه‌کو ئێران چی ده‌کات؟ بێ گومان هه‌روه‌کو چۆن له
باشووری عێراق به هاوکاری هه‌مه‌جۆره و ده‌ستی خستوه‌ته
سه‌ربه‌خۆیی عێراقه‌وه، هه‌مان شانۆگه‌ری دووباره ده‌کاته‌وه
و وه کو ناوچه‌ی هه‌ورامان و شاره‌زوور، گروپی ئیسلامی
توندڕه‌و ده‌ئاخه‌نێته ئه‌و ناوچه شاخاویه‌وه که هه‌مان
جوگرافیای ئه‌ڤغانستانی هه‌یه و بووه‌ته لانه‌ی چه‌کداره‌کانی
تاڵه‌بان.
که ئارامی ناوچه‌که‌ش به‌و هۆیه(هاتنی تیرۆرستان بۆ قه‌ندیل)
تێكچوو، ئه‌وسا تورکیا هه‌لێکی زیڕینی بۆ دروست ده‌بێت که
باشووری کوردستان له ژێر په‌رده‌ی پاراستنی ئاسایش‌دا داگیربکات
و ئه‌مریکاش به‌وه ڕازی بکات که هاتنی ئه‌و له بوونی
تیرۆریستان باشتره.
لێره‌دا ئه‌وه‌ی ته‌نها و دواجار زیانی پێ ده‌گات گه‌لی کورده
له باشوور، که پشتیوانێک شک نابات. پارتییه‌کانی باشووریش ئه‌و
سه‌روه‌ریه‌ی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و مێژوو دیسان خۆی له
نسکۆیه‌کی ترد دووباره ده‌کاته‌وه. که‌واته له چه‌ند
سه‌رێکه‌وه قازانجی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورده به گشتی و
به تایبه‌تی حکومه‌ته کوردیه‌که‌ی باشوور ئه‌گه‌ر په‌که‌که
ئه‌و هێزه‌ی خۆی له قه‌ندیل بهێڵێته‌وه وه‌کو پشتیوانێکی
به‌هێز بۆ سه‌ره‌وه‌ری کوردستان.
گفتوگۆ و ئه‌جه‌نده
له به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و گریمانه‌یه(نه‌مانی په‌که‌که) له ناوچه
شاخاویه‌کانی قه‌ندیل و ئه‌نجامه‌کانی، ده‌توانرێت ئه‌و
زیانانه که ده‌گات به گه‌لی کورد، به‌تایبه‌تی باشوور، له
نه‌مانی سه‌ره‌وه‌ری و داڕمانی ژێرخانی ئابوری و سه‌رگه‌ردانی،
ده‌سته به‌ر بکرێن. له ده‌ست دانی هه‌لێکی مێژوویی گه‌وره بۆ
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌دی بکرێت. هه‌روه‌ها گورزێکی کوشنده
له بزوتنه‌وه‌ی به‌شه‌کانی تر ده‌درێت. له هه‌مووی گرنگتر ،
به له ده‌ستدانی سه‌ره‌وه‌ری باشووری کوردستان، کورد چیدی
ده‌نگی ناگاته دۆسته جیهانیه‌کانی و پێگه‌ی لاواز ده‌بێت.
چی بکرێت باشه؟
1. له به‌ره‌ی ناوخۆییدا،
به‌رزکردنه‌وه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له ڕێگه‌ی بایه‌خدان به
مێژووی کورد له سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کانی کۆمه‌ڵگه. یان
به‌رپاکردنی شۆڕشی ڕۆشنبیری. که ڕێگه چاره‌یه بۆ نزیک کردنه‌وه
کوردی پارچه‌کانی کوردستان له یه‌کتر.
نزیکردنه‌وه ده‌سه‌ڵات له جه‌ماوه‌ر که ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته و
بنبڕکردنی نه‌خۆشیه کۆمه‌لایه‌تی و ئابوریه‌کان، بۆ نموونه
نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و نوێ کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و
مۆدێرنیزمه‌کردنی ده‌زگاکانی حکومه‌ت.
وه‌لانانی دووبه‌ره‌کی لاوه‌کی و کێشه ڕوخێنه‌ره‌کان که
ده‌بێته هۆی له باربردنی دینه‌مۆی کارکردن و بۆ ئامانج
ستراتیژی.
ڕاڤه‌کردنێکی زانستی بکرێت له‌باره‌ی مه‌ترسی نه‌مانی
په‌که‌که له ناوچه‌ی قه‌ندیل پێش وه‌رگرتنی هه‌ر بڕیارێک و
ئه‌نجام و ده‌رهاویشته‌کان تیایدا ده‌ست نیشان بکرێت.
2- له‌به‌ره‌ی ده‌ره‌کیدا،
ناساندی زیاتری کێشه‌ی گه‌لی کورد و به‌ستنی پردی دۆساتایه‌تی
له گه‌ڵی زلهێزه‌کانی جیهاندا که کلیلی جوگرافیا، ئابوری، و
هێزی سوپایی گیتیان به ده‌سته‌وه‌یه. ئه‌مه‌ش پێویستی به کاری
دیبلۆماسی و کارامه‌یی هه‌یه.
هه‌ره‌وه‌ها ڕیسواکردنی داگیرکه‌رانی کوردستان و ڕه‌فتاری ئه‌و
ڕژێمانه به‌رامبه‌ر کورد و خستنه‌ڕوی مه‌ترسی کاری تیرۆرستان
ئه‌گه‌ر بێت و ده‌سه‌ڵات له‌و ناوچه‌یه وه‌رگرن و په‌که‌که
نه‌مێنێت که هێزێکی هاوچه‌رخه و باوه‌ڕی به پێشکه‌وتنه.
سه‌رچاوه‌کان
http://article.wn.com/view/2006/10/07/Kurds_independence_is_growing_concern
ئاشتى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، به یه‌کێتی دیموکراتیانه‌ى
کورد و تورک
ده‌ڕه‌خسێت
2006/9/14
http://www.pcdk.com/index.php?expand=expand&id=311&cat=1
Viktig uttalande av Erdogan angående KKK:s förklarade
vapenvila
2006-10-03 • Politik
http://www.kurd.se/index.asp?p=article&strCategori=Politik&intID=780&lang=SE
The American Muslim Dilemma ,
September 22, 2006
http://www.cfr.org/publication/11508/american_muslim_dilemma.html
رايس في اربيل وضمانات على الحكم الذاتي,
07/10/2006م
http://www.karbalanews.net/artc.php?id=3370
Powell 'not a happy camper' about terror
report, Sunday, June 13, 2004 Posted: 6:33 PM EDT (2233 GMT)http://www.cnn.com/2004/US/06/13/powell.report/
|