له‌م
مانگه‌دا 93 سه‌ربازی ئه‌مریکایی له عیراق بوونه قوربانی
سیاسه‌ته‌کانی بوش و ئهدمینسترهیشنهکهی، ئه‌مه جگه له
650000 هه‌زار قوربانی گه‌لان عیراق له ته‌واوی پرۆسه‌که تا
ئێستا ( جون هاورد له ئوسترالیا ئه‌م ژماره‌یه‌ی پی زێده
رۆییه، به گویره‌ی سیسته‌مه‌که‌ی ئه‌و که دونیای پێچه‌وانه
یه ڕاست ده‌کات!!) هه‌روه‌ها گه‌شه‌ی دیارده‌ی ئاواره‌یی
له ووڵاتدا . له‌م دواییانه هه‌لبژاردن له ئه‌مریکا ده‌ست
پیده‌کات و ئه‌گه‌ر کاروابروا ده‌بی فاتحایهک له‌سه‌ر قبر
المرحوم بوش بخوێنرێ، ئه‌گه‌رچی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا
به گۆڕانی ڕیپلیکاین به دیموکرات یان به پێچه‌وانه‌وه له
به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له ستراتیژیه‌کان ئه‌وه‌نده جیاوازییان
نیه.
ته‌جره‌به‌کانی ئه‌تۆمی کۆریای باکوور ، شه‌ڕه‌کانی لوبنان و
فه‌له‌ستین و مه‌سه‌له‌ی ئاشتی نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیل ،
گه‌شه‌ی ئابووری هیند و چین له ئاسیا و به‌رنامه
ئه‌تۆمیه‌کانی ئێران هێنده‌ی تر ده‌وڵه‌تی یه‌ک بلۆکی و
ڕابه‌ری سیسته‌می کۆیله‌ی کرێگرته‌ی خستۆته نێو دونیای پڕ له
کێشه که خودی خۆی سه‌رچاوه‌کانیه‌تی..
بوش و
دام وده‌زگاکانی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له‌م کێشمه‌کێشه‌ی نێوان
باڵه جیاجیاکانی نێو ده‌سه‌ڵاتی عێراق و شه‌ڕ وموسیبهتهکانی
شاندابخزێنن دوای ئه‌وه‌ی که که‌ناڵه ئابووری و جیو
پۆلیتیکهکانی بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بوون. له کۆنگرێسی ئه‌مریکی
لێژنه‌یه‌ک به سه‌رکردایه‌تی جیمس بێکه‌ر کۆنه وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له هه‌وڵی چه‌سپاندنی قازانجی به‌رزی
ئه‌مریکان له عیراقدا.له‌م نێوه‌دا دیموکراتی و ریپهبلیکان
له‌م لێژنهیهدان و یه‌ک ئامانجیان هه‌یه. ئه‌ویش پاراستنی
قازانجه‌کانی ئه‌مریکا و به‌رده‌وام بوونیان له ئه‌جنده‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌نددا تا به دونیای بسه‌لمێنن سه‌ر که‌وتوون
له‌شه‌ڕی دژی تیرۆر و پان ئیسلامیزمدا.
کێشه
ناوخۆییه‌کانی ئه‌مریکاش گرفتێکی تری ئهدمینسترهیشنی بوشن،
هه‌ر جارناجارێ ناره‌زایه‌تیه‌کانی دژی شه‌ڕ هۆیه‌کانی
سه‌رهه‌ڵدانی شهر ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. ئه‌مه جگه له
بێزاری خه‌لکی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ئه‌دمینستره‌یشنه له کاتی
هه‌ڵسوکه‌ته‌کانیان له چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌کانی کاره‌ساته
ژینگه‌یی یه‌کان له ئه‌مریکا. ئه‌مه سه‌ره‌رای بیزاری
وولاتانی وه‌کو ڤینزویللا و رووسیا و چین و فه‌ره‌نسا له
سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له جیهان و ناوچه‌کانیاندا.
ته‌مه‌نی ئه‌م ئه‌دمینستره‌یشنه به‌نده به ده‌نگدانی
ئه‌مریکاییه‌کان و که‌ش و هه‌واو ڕه‌وشه سیاسیه‌کان، به‌ڵام
هه‌موویان وا نیشانده‌ده‌ن که بوش و ئهدمینسترهیشنهکهی
له قۆناغی کۆتایی دا هه‌ناسه ده‌ده‌ن. مه‌گه‌ر هه‌ر خوا به
هانا یان بێت یان ئاڵوگۆرێکی ناکاو به هێزتر له هه‌لبژاردن
بێته گۆڕێ..
بوش و
دام و ده‌زگاکانی بۆ ده‌رچوون له‌م وه‌زعه‌ی عێراق و
سه‌قامگیربوونی باری ئه‌من و ئاسایش پشت به‌ستن به حکومه‌تی
مالکی. تا که پێناسه‌ی بۆش بۆ ئه‌م حکومه‌ته ووشه‌ی ساوایی
بوو، یانی هێشتا کاتی ده‌وێ تا سه‌رکوتی هه‌مووان بکات.
وه‌زعیه‌تی سیاسی و مێژووی و فه‌رهه‌نگی و که‌لتووری گه‌لانی
عێراق و سه‌رهه‌لدانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی و
ناسیونالیستی و به هۆشیاری دژایه‌تی کردنی باڵه‌کان له نێو
قاوغی یه‌کێتی نیشتیمانی دا هێنده‌ی تر مه‌سه‌له‌کانی ئاڵۆزتر
کردووه. ئه‌مه‌ش له واقع دا گه‌ڕانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه له عێراقدا به بازدان بۆ دواوه‌یه.
ڕه‌نگه
ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا ئه‌م وه‌زعانه‌ی بزانیایه نه سوپای کۆنی
هه‌ڵده‌وه‌شانده‌وه و نه سه‌دام حوسێنی ده‌گرت ، به‌ڵام ئه‌م
سیناریۆیه‌ی ساڵی 91 ی له‌ده‌ست ده‌رچوو تا دووباره به ڕژێمی
کۆن گه‌لانی عیراق سه‌رکووت بکاته‌وه. پێشنیاری ده‌ستکاری
ده‌ستووری عێراق و خاڵه‌کانی زاڵمای خه‌لیل زاد و جه‌نه‌رال
که‌یسی سه‌ره‌تای ئه‌م پهشیمانیانهن.
ڕتشارد
هۆلبرۆک هۆشداری دا به بوش که بنکه‌ی هیزه‌کانی بباته
کوردستان.
ئیستا
ئه‌مریکا بۆ ڕازی کردنی کۆنه لایه‌نگرانی خه‌ریکه ئه‌م
شوێنه ئارامه‌ی هێزه‌کانی که کوردستانه بکاته مه‌یدانی
شه‌ڕو کاولکاری دژی هیزه‌کانی پ.ک.ک ئه‌مه هێنده‌یتر ئاڵۆزی
ده‌خاته ناوچه‌که و به زیانی گه‌لی کورد کۆتایی دێ، که
هه‌رده‌م سه‌رکرده ناسیونالیسته‌کانی کورد له عێراق
بانگه‌شه‌ی هاوپه‌یمانیان له گه‌ڵ ئه‌مریکادا ده‌که‌ن.
ڕه‌نگه بزانن که هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا ته‌نها تا گه‌یشتن به
قازانجه‌کانه و دوایی هه‌موومان خۆش.
لێره‌دا
زۆرگرنگه گه‌لی کورد به ته‌واوی بێته مه‌یدان بۆ ئه‌وه‌ی
شه‌ڕ له خواکورک و ناوچه‌کان ههڵنهگیرسێن، ئه‌م هه‌نگاوه
زۆر ترسناکه له سه‌ر ئایندهی گه‌لێ که خه‌ریکه بنه‌ماکانی
ده‌وڵه‌ت بوون (سه‌ره‌ڕای هه‌موو خراپکاریه‌کانی ده‌سته‌ی
ده‌سه‌ڵاتداران به گه‌لی کوردی ده‌که‌ن) دامه‌زرێنن.
ئایا
12 یان 18 مانگ کافیه بۆ حکومه‌تی تازه‌ی عێراقی که هه‌ر
هه‌موویان له ژێره‌وه له دژایه‌تی یه‌کدا کارده‌که‌ن تا
وولاتێکی ئامن بۆ ئه‌مریکا بنیات بنێن، که هه‌مووشیان فشاری
شه‌قامی خۆیان له‌سه‌ره. دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سکۆلار و
غه‌یره دینی و قه‌ومی خۆزگه ببوایه به‌ڵام بۆ ئه‌مڕۆ و
ئێستای عێراق خه‌یاڵه و هیزو بزوتنه‌وه‌کانی له پراکتیکدا
ئه‌و توانایانه‌یان نیه. ئه‌م حکومه‌ته‌ی مالکی له حکومه‌تی
عه‌للاوی و جه‌عفه‌ری زیاتری پێ ناکرێ. تاکه ڕێگا بۆ ئه‌م
موسیبه‌تانه بۆ ئه‌مریکا هێنانی سه‌رکوت که‌رێکه، ئه‌مه‌ش
ئاوا به ئاسانی بۆیان ناچێته سه‌ر یان هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی
ده‌وڵه‌تی عێراق و دابه‌ش بوونی یه‌تی له چوارچێوه‌ی
نه‌ته‌وه‌کان و مه‌زهه‌به‌کانه ئه‌مه بیرۆکه‌ی هنری کسنجهری
کۆنه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا یه . ووڵاتی عێراق به
مانای سیاسی به زۆر بهیهکلکێنراوه و ئه‌نجامی
یه‌کێتیه‌کی ئیختیاری نیه و نه‌بووه، ئێستاش حزبه
سیاسیه‌کان له ژێر فشاری ده‌ره‌کی له په‌رله‌مان و حوکم
به‌یه‌که‌وه‌ن و سه‌ره‌نجامی پێکه‌وه کارکردنیان دیاره
چۆنه، ئێستا دوای ئه‌م هه‌موو ڕهزالهتیانه ئه‌م گه‌لانه
نایانه‌وێ له‌گه‌ڵ یه‌ک بن. جا ئه‌گه‌ر وابێ ده‌بێ ته‌واوی
هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و ناوچه‌که ده‌بێ دووباره
پێناسه بێته‌وه. گه‌لی کورد له‌م نێوه‌دا تووشی مجازه‌فه و
بگره بڕیاردان و حوکمی واقع و له وانیه شه‌ڕ و دووباره
ده‌ورانی گرژی و توند‌و تیژی ببێته‌وه.( هه‌ڵواسراوی
مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و ناوچه‌کانی موسڵ و هه‌ڕه‌شه‌و گووڕهشهی
هه‌رجاره‌ی تورکیا و سوریه و ئێران..هتد)
یه‌کڕیزی خه‌ڵکی کوردستان ده‌توانێ هه‌موو خه‌ون و
خه‌یاڵه‌کانی دوژمنان له گۆڕ بنێ، به‌ڵام ئه‌م یه‌کڕیزیه‌ش
له خه‌ڵکی کوردستان بۆته یۆتۆپیای سه‌رده‌م. دوور له هه‌موو
نهزهراتێکی ئینساندۆستی( هیزه‌کانی باڵی ڕاست و کۆنه‌په‌رستی
له عێراقدا زۆر له‌وه زیاترن که پێش ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مریکا
بۆ سه‌ر عیراق چاوه‌ڕوانده‌کرا،به‌داخه‌وه چه‌پ له عێراقدا
ئێستا سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو هێزه ناڕازیانه‌ی کۆمه‌ڵگا له
سه‌نگ و سووکی هێزه‌کاندا بارستایی بڕیاردانی نیه). هه‌ر بۆیه
ئه‌وه‌ی
ته‌نها جێی نیگه‌رانیه ژیان و گوزه‌رانی چه‌ندین ملیۆن
ئینسانه له نێو مه‌رگدا هیزی کاریان ده‌فرۆشن،پان ئیسلامیزم
و هێزه‌کانی ناسیونالیزم و ئه‌مریکا له خه‌می ئه‌م گه‌لانه
نین به‌لکو شه‌ڕ بۆته بسنس و به گیانی گه‌لانی ناوچه‌که
ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌مه جگه له‌م هه‌موو وه‌زعه
کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیه‌ی تازه له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێ که
ئایندهی ناوچه‌که بۆ تاریکاییتر ده‌بات، ده‌وڵه‌تانی
ناوچه‌که‌ش هه‌ر له هه‌وڵی قووڵکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان دان تا
شاڵاوی دیموکراتیزه‌کردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و پێناسه
بوونه‌وه‌ی ناوچه‌که ڕوونه‌ده‌ن ، خۆ سوریا و ئێران له
سهرقافڵهدان یان تورکیه و عه‌ره‌بستانی سعودی. تا وه‌زعی
عێراق بۆ ئه‌مریکا ئارام نه‌بێ ئه‌مریکا هه‌نگاوی له چه‌شنی
رژێم گۆڕینی وه‌کو مۆدێلی عێراق نانێ ڕه‌نگه هه‌ر له
به‌رنامه‌ی دابێ ئێران و سوریا گۆشه‌گیر بکات له دونیای
سه‌رمایه‌داریدا به‌ڵام کاتی ده‌وێ بۆ گه‌یشتن به
ئامانجه‌کانی. ڕه‌نگه ئهدمینسترهیشنی بۆش و خۆی ببنه
ڕابردوو به‌ڵام ڕهزالهتیهکانی شه‌ڕ و گرفته‌کانی گه‌لانی
عێراق تا چه‌ند نه‌وه به‌رده‌وامی و کاریگه‌ریه‌کانی
هه‌رده‌مێنێ..
|