پێداچوونه‌وه‌ به‌ دادگایی فرانس ڤان ئانرات ده‌ستی پێکرد

 
 

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 09-10-2006 کاتژمێری 10 ی به‌یانی له‌شاری دینهاخی هۆڵه‌ندا، پێداچوونه‌وه‌ به‌ دادگایی فرانس ڤان ئانرات ده‌ستی پێکرد،شایانی باسه‌ که‌ له‌ دوایی بڕیاری دادگای مانگی 12-2005 که‌تیایدا دادگا بڕیاری 15 ساڵ زیندانی بۆ فرانس ڤان ئانرات داو تیایدا تاوانبار وه‌ک هاوکار له‌ جینۆسایدی خه‌ڵکی کوردستان ناسێنرا و هه‌ر به‌وتاوانه‌ش سزادرا.دوابه‌دوای ئه‌وه‌ پارێزه‌رانی تاوانبار و دوابه‌دوای ئه‌ویش وه‌زاره‌تی داد داوای ئستنافکردنی (پێداچوونه‌وه‌) وه ‌یان به‌ بڕیاره‌که‌دا کرد،که ‌تیایدا پارێزه‌رانی تاوانبار ئه‌و تاوانه‌یان به‌ زۆرزانی و وه‌زاره‌تی دادو داواکاری گشتی به‌ که‌میان زانی!

به‌رده‌می دادگا به‌ چه‌ندین دروشم و تراکت و وێنه‌ی قوربانیه‌کان له‌لایه‌ن ناوه‌ندی چاک له‌هۆڵه‌ندا ڕازینرابوونه‌وه‌ که‌ باسیان له‌ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی تاوانه‌کانی ئه‌نفال و جینۆساید ده‌کروو خوازیاری دووباره ‌نه‌بوونه‌وه‌یان بوون و باسیان له‌ دادگایی سه‌رجه‌م تاوانباران ده‌کرد. له‌سه‌ره‌تاوه‌ داگا به‌ناساندنی لایه‌نه‌کانی کێشه‌که‌ ده‌ستی پێکرد که‌ئه‌وانیش بریتیبوون له‌ قوربانیه‌کان و پارێزه‌ره‌که‌یان خاتوو زێخفێڵد و پاوڵ ودالیا وه‌ک قوربانی و له‌ولایتریشه‌وه‌  ڤان ئانرات دوو پارێزه‌ره‌که‌ی، وه‌ داواکاری گشتی (س،ئا،منکس)،له ‌سه‌ره‌تاوه‌ پارێزه‌رانی تاوانبار داخوازیه‌کنی خۆیان خسته‌ ڕوو که‌ بریتی بوون له‌ هێنانه ‌ناوی زیاتری شایه‌د، و چه‌ند لێکۆله‌ری تازه‌و، چاوپێکه‌وتنه‌وه‌ی دووباره‌ له‌گه‌ڵ زۆرێک له ‌شایه‌ته‌کان و له‌وانه‌ش چارلس ته‌ناکا، و لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌کی تازه‌ به ‌ناوی ئسرائیل و خسته‌ ژێر پرسیاری ڕاپۆرت و شایه‌دیه‌کانی ڤاندرستووڵ و یونسکۆم و گویگرتن یان لێکۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ل سه‌دام و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید.. و له‌کۆتایشدا داوای ئازادکردنی تاوانباریان کرد.. داواکاری گشتی سه‌رجه‌می ئه‌مانه‌ی وه‌ڵام دا‌یه وه‌و زۆربه‌یا‌نی به‌بێ بناغه‌ له‌ قه‌ڵه‌م‌دا و هه‌روه‌ها داخوازیه‌کانی خۆشیانی خسته‌ ڕوو که‌ سزای زیاتری تاوانبارو ‌بینینی تاوانبار وه‌ک تاوانباری ڕاسته‌وخۆ له‌ کۆمه‌ڵکوژی خه‌ڵکی کوردستان و ئیمکان نه‌بوونی ئه‌م تاوانه‌ به‌م پله‌یه‌ به‌بێ بوونی ئه‌م ماددانه‌ و ئه‌م چه‌کانه‌ که ‌تاوانبار ده‌وری سه‌ره‌کی تێدا بینیووه‌، وه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که‌ ژماره‌یه‌کی تری شایه‌د داوه‌تی دادگا ده‌کرێن که‌ له ‌سوید ده‌ژین و که‌ زۆربه‌یا‌ن کوردن و له‌ قوربانیه‌کانی ڕژێمی به‌عسن.

 له ‌به‌شێکی تردا پارێزه‌ری قوربانیه‌کان خاتوو زێخفێڵد سێ داواکاری کرد که‌ بریتیبوون له‌ بینینی سه‌رجه‌م ڕاپۆرت و به‌شداری ڕاسته‌وخۆ له‌ شایه‌دیه‌کاندا، بینینی دۆکومێنت و لیستی شایه‌دیه‌کان و دابین کردنی وه‌رگێڕی کوردی به‌ شێوه‌یه‌کی باشتر بۆ قوربانیه‌کان. له‌ کۆتاییدا داوه‌ر پرسیاری له‌ تاوانبار ڤان ئانرات کرد که‌ شتێکی زیاتری له‌ قسه‌ی پارێزه‌ره‌کانی هه‌یه‌، تاوانبار ووتی که‌ شتێکی زیاتری نیه‌ به‌ڵام داوای بوارپێدانی کۆمپیته‌ر و میمۆری ستیکی کرد بۆ ناو زیندانه‌که‌ی بۆ ئاگاداری زیاتر له‌ دۆزه‌که‌ی. دواتر دادوه‌ر ده‌ست پێکردنی دادگای دواخست بۆ ڕۆژی 23-10-2006 و بریاری خۆشی هه‌ر بۆ هه‌مان ڕۆژ دواخست و تاوانبار برایه‌وه‌ بۆ زیندان و ئه‌وه‌ش باسکرا که‌ داگایی و بڕیاری کۆتایی له‌وانه‌یه‌ له‌ هاوینی 2007دا بێت. 

ناوه‌ندی چاک – هۆڵه‌ندا

 
           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca