له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا ، هونه‌رمه‌ند چۆپی  به‌ بانگهێشتێکی فه‌رمی  ده‌گاته‌ قامیشلۆ .

 

 

 

له‌ میانه‌ی کۆمه‌ڵه‌ په‌یوه‌ندیه‌کی چڕدا له‌نێوان په‌یوه‌ندیدارانی قامیشلۆ و به‌رێوه‌به‌ری کاره‌کانی هونه‌رمه‌ند چۆپیدا، ئه‌مڕۆ هه‌موو پێداویستیه‌کانی ئه‌و کۆنسێرته‌ ڕێکخرا .
هونه‌رمه‌ند چۆپی به‌ هاوکاری هونه‌رمه‌ندانی مۆزیکژه‌ن هونه‌رمه‌ند فاروق باپیر و هونه‌رمه‌ند هیوا جه‌مال و باوک و به‌رێوه‌به‌ری( هونه‌رمه‌ند چۆپی ) ئیحسان فه‌تاح . بانگهێشت کراون و بڕیاره‌ ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ک له‌ قامیشلۆ بمێننه‌وه‌ و له‌وێ چاویان ده‌که‌وێت به‌ هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ و کۆنسێرتێک ساز ده‌که‌ن بۆ کورده‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه‌ ، ساڵی پار هه‌ر له‌ هه‌مان کاتدا هونه‌رمه‌ند چۆپی بانگهێشتی کوردستانی باکوور کرابوو بۆ فیستیفاڵی باتمان و له‌و فیستیفاڵه‌دا که‌ زیاتر له‌ سه‌د و په‌نجا هه‌زار که‌س ئاماده‌ بوون، پێشوازیه‌کی گه‌رمیان له‌ گروپی مۆزیک و هونه‌رمه‌ند چۆپی کرد.

که‌ گروپی مۆزیک پێکهاتبوو له هونه‌رمه‌ندان‌ هیوا جه‌مال و ئالان عارف و نه‌جات جه‌وهه‌ر و حه‌سه‌ن، له‌و گه‌شته‌دا سه‌رۆک شاره‌وانی باتمان پێشوازی لێ کردن و زۆرێک له‌ هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ چاوپێکه‌وتنیان له‌ گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند چۆپی و گروپی مۆزیکدا کرد.